سه‌ركردایه‌تی و ئۆرگانه‌كانی پارتی ئیفلیج كراون

بارەگای بارزانی بە تەمای چییە ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.03.15 03:01 PM
1207 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

گەورەکردنی ڕۆڵی بارەگای بارزانی و خۆتێھەڵقوتانی لە ھەموو پرسەکانی حزب و حکومەت و پەیوەندیەندیdەکان .. خۆی لە خۆیدا پێمان دەڵێ پارتی وەک حزب  و ئۆرگانەکانی  بە تەواوەتی ئیفلیج کراوە و ھیچ  دەنگ و ڕەنگ و کاریگەرییەکی لەسەر بڕیاڕ و ژیانی سیاسیی نەماوە.. ئەمە لە لایەک.. لە لایەکی تر ھەڵسوکەوتی بارزانی  لە ڕێگای بارەگاکەیەوە پێمان دەڵێ مەترسی و تارمایی ئەگەری بڕیارێک و حوکمێکی تاکڕەوانە  بەڕێوەیە..!!!
بارزانی لە جیاتی حزب و کۆمیتەی سەرکردایەتی لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و تیمی پارتی کۆدەبێتەوە..!! بارزانی لە دەرەوەی حزب و ئۆرگانەکانی  حزب  داوای کۆبوونە و دانیشتن لەگەڵ  ھاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و ھەرخۆشی ھەوڵەکە لەبار دەبات..!! 
کۆمیتەی سەرکردایەتی و پەیوەندییەکانی پارتیش نەک بێ دەنگەی لێ دەکات.. بەڵکو ئاگاداریش نییە..!!

ئەمجارە بارزانی دەیەوێ لە پەنجەرەی بارەگای بارزانییه‌وه‌ بێتەوە ناو سیاسەت

ڕۆڵی سەرۆکایەتی ھەرێمی بە بەراوورد لەگەڵ  ئەو کاته‌ی کە خودی خۆی سەرۆکی ھەرێم بوو .. ئیفلیج کردووە و لە قاڵبی داوە و دەور و گاریگەریی بەسەر ھیچ پرسێک نەھێشتووە.

لێرەدا بۆمان ھەیە بپرسین و بڵێین بارەگای بارزانی.. بە تەمای چیە..؟؟
دوای ئەوەی مه‌سعود بارزانی لە دەرگای سەرۆکایەتی ھەرێم لە سیاسەت و بڕیاری ھەرێم دوورخرایەوە ..! 
وادیارە ئەمجارە بارزانی دەیەوێ لە پەنجەرەی بارەگای بارزانییه‌وه‌ بێتەوە ناو سیاسەت و بڕیاری ھەرێمی كوردستان ..!!
ئەمەش پێشھاتێکە و جێگای تێڕامان و پرسیارە.. ئایا ئەم جوڵانەی بارزانی، بۆ جێپێ قایمکردنی حکومەتە پڕ قەیراناوییەکەی کوڕەکەیەتی ( مەسرور بارزانی) ..
یانیش پلانێکی تری لەژێر سەرە و بە تەمای موغامرەیەک و موفاجەئه‌یەکی سیاسیی و سەربازی ترە ..؟؟

بارەگای بارزانی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئیفلیج كردووه‌

ئەو گومان و پرسیارەش لە خۆڕایی نییە.. چونکە ناکرێت، بە ھەموو ئه‌و قەیرانەی ڕووبەڕووی ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە.. لەیەک کاتدا .. حەشد بە بۆردمانی ھەولێر تاوانبار بکەی.. پەکەکەش بە سیخۆریکردن  و باڵێکی  یەکێتیش بە خائین و گێرەشوێن تۆمەتبار بکەی..!! 
لە کردنەوەی ئەو بەرەو سەنگەرانە لەیەک کات و زەماندا..  موفاجەئەیەکی بارزانی بە دوور نازانم..!!  ھیوادارم   شەڕ و قەیرانی تر نەبێت و عاقیبەتەکەی خێر بێت ..!!

دڵشاد مه‌جید


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ