د.عادل باخه‌وان
كێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی قه‌ناعه‌ت پێكرد كه كورده‌كان له به‌رامبه‌ر سه‌دام حوسه‌یندا بپارێزێت ؟ كێ هه‌لومه‌رجی دروستبونی هه‌رێمی كوردستانی دروستكرد ؟ كێ ئه‌مه‌ریكای ناچار كرد به ده‌ستتێوه‌رادن ؟ چۆن هه‌رێمی كوردستان دروستبوو ؟
1. له ٢ ی ئه‌پریلی ١٩٩١، فه‌ره‌نسا به فه‌رمی و بۆ یه‌كه‌مجار پرۆژه‌یه‌كی دابه ئه‌نجومه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. سه‌رۆك فرانسوا میتێران داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد كه سه‌ركۆنه‌ی داپڵۆسینی كورده‌كان بكات و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌جوڵێت، فه‌ره‌نسا به ته‌نها بڕیار ده‌دات و پرۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات و له بواری مرۆیی و دیپلۆماسیدا به ده‌م كورده‌كانه‌وه ده‌چێت و گوتی : یان له‌گه‌ڵمان ده‌بن بۆ یارمه‌تی كوردستان یان به ته‌نها ده‌ستپێده‌كه‌ین.
2. جۆن مێجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاش پشتیوانی له پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كات و داوا ده‌كات له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌م كورده‌كانی عێراقه‌وه بێن و یارمه‌تیان بده‌ن.
3. سه‌رۆك جۆرج بۆشى باوك له سه‌ره‌تاوه نه‌یده‌ویست به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردان بكات و دژی هه‌ر هاوكاریه‌كی كورده‌كان بوو.
ئه‌و پێوابوو ئه‌م جۆره له ده‌ستێوه‌ردان گرفتی گه‌وره بۆ سیستمی جیهانی دروست ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی، جۆرج بۆش ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی توند بووه، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خودی جمهوریه‌كانی هاورێشیه‌وه.
4. پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بریتی بوو له ئیدانه‌كردنی فه‌رمیانه‌ی سه‌دام حوسه‌ین و ڕاگرتنی داپڵۆسینی سه‌ربازیانه‌ی كورده‌كان و به هاناهاتنی مرۆییانه‌ی كورده‌كان و ڕزگاركردنیان له مردنی ده‌سته‌جه‌معی حه‌تمی.
5. پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ڕاڕاییه‌كی بێسنوری لای وڵاتانی وه‌ك چین، هیند، یه‌كێتی سۆڤێت و چه‌ندین وڵاتی دیكه دروستكرد و هه‌مویان پێكه‌وه ده‌ترسان له‌وه‌ی كه لێره به دواوه ئه‌م جۆره له بڕیار شه‌رعیه‌ت بدات به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیاندا.
6. به‌ڵام له كۆتاییدا دیپلۆماسیه‌تی فه‌ره‌نسی یارییه‌كه‌ی برده‌وه و هه‌موو لایه‌كی قه‌ناعه‌تپێكرد و له ٥ ی ئه‌پریلی ١٩٩١ دا، واته له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، ١٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به یه‌كێتی سۆڤێتیشه‌وه، ده‌نگیان به پرۆژه‌كه‌ی فه‌ره‌نسادا و بڕیاری پاراستنی كورده‌كانیان به فه‌رمی واژو كرد.
7. گرنگی ئه‌م بڕیاره ته‌نها بریتینیه له پارێزگاریكردن له كورده‌كان، به‌ڵكو گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌شدایه كه له پاش لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ له دیسه‌مبه‌ری ١٩٢٥ دا به عێراقه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م دۆكیومۆنتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه كه به فه‌رمی ناوی كورده‌ی تیادا ده‌هێنرێت و كورد وه‌ك گروپێكی سیاسی باس ده‌كرێن و ده‌خرێنه سه‌ر شانۆی جیهانی.
8. له ٨ ی ئه‌پریلی ١٩٩١ دا، به‌ریتانیا دوورتر ده‌ڕوات و به فه‌رمی داوای دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كورده‌كان ده‌كات.
9. دوو ڕۆژ دواتر، ئه‌مه‌ریكیه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه نه‌ك هه‌ر ناوچه‌ی ئارام دروست بكرێت، به‌ڵكو ئاسمانیش له فڕینی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌و دیوی هێڵی ٣٦ وه قه‌ده‌غه بكرێت.
هێڵی ٣٦ ده‌كه‌وێته هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه بڕیاری ٦٨٨ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌سه‌ر دراوه و لێره‌وه واشنتۆن ناچار نابێت سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
10. له ١٦ ی ئه‌پریلی ١٩٩١دا هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له توركیاوه دێنه نێو خاكی عێراقه‌وه و ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كه‌ن.
سه‌دام حوسه‌ین، به ئامانجی دروستكردنی بۆشایی ده‌وڵه‌تی، ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له كوردستان ده‌كشێنێته‌وه و كوردستان ده‌خاته ژێر گه‌مارۆیه‌كی سه‌خته‌وه و پێیی وایه به‌م هه‌نگاوه‌ی كوردستان ناچار ده‌كات به گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی به‌غداد. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌دام حوسه‌ین بوو به هۆكاری خێراكردنی پرۆسێسی دروستكردنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له نێو ده‌وڵه‌تدا كه ٣٠ ساڵه به‌رده‌وامه.