لاهور تاڵه‌بانى له‌ ناو ته‌ڵه‌ی توركیا و ئێرانییه‌كاندا

مایكڵ ڕۆبن.. له‌ ناو یه‌كێتی دا چی ڕووده‌دات ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.07.18 12:17 AM
3743 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

مایکڵ رۆبن
توێژه‌ری ئه‌مریكیى و شاره‌زای كاروباریی كورد

دابەشکارییە حیزبییەکان نەک تەنیا لە نێوان هێزە سیاسییەکان بەڵکو لە ناو خێزانە حوکمڕانەکانی کوردستانی عێراقیشدا نوێ نییە، یەکێک لەو هۆکارانەی کە کوردی عێراق لە بەدیهێنانی ئاواتەکانیدا شکستیهێناوە ئەوەیە، کە هێزە بیانییەکان بە ئاسانی ئیستغلالی دەکەن هەتا بەشێک دەبن لەو دابەشکاریانە.
من سەرەتای ئەم هەفتەیە لەم لاپەڕە دیجیتاڵیانەدا لەسەر ئەو کودەتا بەردەوامەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دەزگای پاراستن و هەواڵگرییەکەی نووسیم. بە کورت  بافل تاڵەبانی کوڕی سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی جەلال تاڵەبانی، دژی لاهور تاڵەبانی ئامۆزای خۆی جوڵایەوە کە لەگەڵی هاوسەرۆکە.
ئەم شەڕە سیاسییە کۆتایی نەهاتووە و بە کورتی بافڵ تاڵەبانی بانگەشەی باڵادەستی خۆی دەکات و لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵاتیەکانی خۆیەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەنها خۆی سەرۆکی یەکێتیە، هیچ باکی نییە کە یەکێتی بەپێی یاسا و پەیڕەوی خۆی ئەم بابەتەی قبوڵە یاخود نا، قوباد تاڵەبانی برای بافڵ تاڵەبانی هاوکات بە ئاشکرا فەرمانی هەڵکوتانە سەر میدیای سەربەخۆکان و میدیاکانی سەر بە  لاهور تاڵەبانی دەرکرد، هێزەکانی بافڵیش ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکەن، وا دیارە برایانی تاڵەبانی بە نیازی ئەوەن یەکێک لە ئازادترین ژینگەی میدیا لە عێراقدا قۆرغ  بکەن.
هەندێک لە چاودێرانی کورد دەڵێن زۆر خوێندنەوە بۆ ڕووداوەکان دەکەن دەڵێن، بەرپرسانی دەرەکی و دەزگا هەواڵگرییەکان بە نهێنی پێشوەخت هەڕەشە یان هۆشدارییان لەسەر ئەو پیلانگێڕییە داوە.
تورکیا و ئێران هه‌ردووکیان هەوڵی لاوازکردنی ئەو کەسە دەدەن کە پێشتر بەرهەڵستی کردوون بە هۆکاری جیاواز.

ڕۆژی 8ی ته‌موز كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی ته‌قییه‌وه‌

کێشەکانی تورکیا و لاهور تاڵەبانی بە باشی دەزانرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی بازرگانی و دیپلۆماسی توندی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
مەسرور ئەوەی دەیەوێت دەیکات بەڵام لاهور نەخێر، ڕوونتر، کاتێک ئەمریکا ویستی لەگەڵ کوردانی سوریا و بەتایبەت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەماهەنگی بکات لاهور یارمەتی واشنتۆنی دا بە شێوەیەک ئەردۆغانی توڕە کرد (ئەردۆغان نەیتوانی چاو پۆشی لێ بکات).
کێشەکانی لاهور لەگەڵ ئێراندا تۆزێک ئاڵۆزترە، بە دڵنیایی لاهور کەسێکە ئامادەی گفتوگۆ و ڕاوێژە، هەمیشە وەک هەردوو سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح.
لاهور بە پیاوی ئێران ناسراوە چونکە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان لەگەڵ سوپای ئێران لەسەر سنورەکان  سازشی کردووە بۆ کەم کردنەوەی مەترسیەکان و لاهور ئەوەی کە پێیباش بووە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە، هەرچەندە هەندێکجار ئەم سازشانە واشنتۆنی توڕە کردووە و هەندێکجاریش هەوڵی باشترکردنیان داوە.

ئەوەی هانی ئێران دەدات، بە دیاریکراویش، پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی، لە ڕق نییە بۆ لاهور، بەڵکو پێیانوایە دەتوانن بافڵ باشتر کۆنترۆڵ بکەن. زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر، بافڵ لە پڕێکدا عێراقی بەرەو لەندەن بەجێهێشت. 
ئەمە سەیر بوو لەوکاتەی جەلال تاڵەبانی نەخۆش بووە و بافڵ زیاترلە قوباد لێپرسراوی دۆسیەی ئەمنی بووە، چیرۆکە درامییەکەی پشت ئەمەش ئەوەیە کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا پێیوایە کە بافڵ زانیاریى سەبارەت بە بەڵێندەرانی ئەمریکی داوە بە دەزگای هەواڵگری ئێرانی و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەڵبژاردنێکی قورس بخەنە بەردەم جەلال تاڵەبانی: یان کوڕە گەورەکەی نەفی دەکرێت یاخود بافڵ ڕووبەڕووی توڕەیی ئەمریکیەکان ببێتەوە، ئەمانە چەند ساڵێک پێش گەڕانەوەی بافڵە بۆ کوردستان.
ئایا بافڵ فێر بووە ئەو باڵانسە بپارێزێت لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا؟ بێگومان نەخێر.
بەڕێوەبەری تازەی دەزگای زانیاریی یەکێتی سەلمان ئەمین ناسراو بە ئەژی ئەمین، پێشتر یارمەتیدەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بیرمەندی ئەنسار و ئیسلام بووە لە بەرامبەر دەرکردنی لێبوردن بۆی خۆی تەسلیمی یەکێتی کردووە.

وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌رپرسانی نوێی دژه‌تیرۆر و زانیاریى

ئەژی ئەمین مەشقی لە ناو دەزگای ئەمنی ئێراندا ئەنجام داوە و باوکی کەسایەتیەکی گرنگی ئیسلامیە لە ناو ئێراندا.
سەرۆکی نوێی دژەتیرۆر وەهاب هەڵەبجەیی لە بزوتنەوەی ئیسلامیدا و وەک بەرپرسی ئاسایشی ئەو بزوتنەوەیە خزمەتی کردووە، بافڵ یەکسەر ئەمین و هەڵەبجەیی دەستنیشان کرد و ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران پێیانوایە دەتوانن لەگەڵ بافڵ کار بکەن بۆ دامەزراندنی هێڵی سەرەکی نوێ لە پەیوەندیەکان لەسەر حسابی ئەمریکا.
تائێستا وا دەردەکەوێت ڕاست بێت، وا دەردەکەوێت کە بافڵ ئەولەویەت دەدات بە دەسەڵاتی کەسی و بێگوێدانە هیچ  مەبدە‌‌و و هەستکردن بە دەرەنجامەکان و کاریگەریە هەرێمییەکانی.
وەک ئەوەی دیارە بافڵ ئامادەبووە کە باجی ئەو شتانە بدات و بەڵام لاهور ئامادە نەبووە بەرپرسانی دژ بە ڕۆژئاواو ومەشقپێکراو لە ئیڕان لە هەستیاترین شوێنی ئەمنی دابنێت.
بەشێکی زۆر لە ئەمریکییەکان، کوردستان وەک شوێنێکی ئارام تەماشا دەکەن کە بەرهەمهێنانی تێدا بکەن، پێچەوانەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کە میلیشیاکان توندوتیژی تێدا بەرهەم دەهێنن.
ئێستا ئەمریکا دەبێت بۆ یەکەمجار لە دوای ٢٠٠٣ وە بزانێت چۆن لە کوردستانی عێراق بەبێ دۆستێکی ڕاستەقینە مامەڵە دەکات.
بە زمانێکی سادە، بیل برێنز بەڕێوەبەری ناوەندی دەزگای هەواڵگریی، ملی جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لەو خەوە قوڵەیان بەئاگا بێنەوە کە بەرپرسانی باڵای هەواڵگریی و ئەمنیەتی سلێمانی لە لایەن بەرپرسانی تارانەوە دیاریی بکرێن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ