"له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئۆباما بارزانی به‌جێهێشت و پێی وتبوو له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌"

بیره‌وه‌رییه‌كانی فواد مه‌عسوم.. ڕۆشنكردنه‌وه‌ی گۆشه‌ تاریكه‌كانی سیاسه‌ت

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.07.22 01:40 AM
1404 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

محه‌مه‌د نوری ـ ڕۆژنامه‌نووس

من و ڤیانی كچم و هاوسەرەكەم (ڕووناك عه‌بدولواحید مسته‌فا) لە چێشتخانەیەك بووین لە پاریس، تەلەفۆنە ئاسیاكەم جەرەسی لێدا، بەرپرسێكی باڵای یەكێتی پێی وتم تۆ لە بەغدای یان لە لەندەن؟ وتم لە پاریسم نان دەخۆم، پێیان وتم خێرا بكە نامە بنێرە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خۆت كاندید بكە بۆ سەرۆك كۆماریی.
خێرا بە ڤیانم وت، كاغەز و قەڵەمێك پەیدا بكە بۆیە داوایەك بنوسم و وێنەكەی بنێرم، ڤیان چووە ژورەوە شاگرد و خاوەنەكەی ئینگلیزییان نەدەزانی، ڤیان گەڕایەوە كلێنێكس و قەڵەمێكی بۆ پەیداكردم، نوسین لەسەر ئەوە گونجاو نەبوو، بۆیە ناچار یٔەو چێشتخانەیەمان بەجێهێشت، بەدوای چێشتخانە و شوێنێكدا دەگەڕاین كە كاغەز و قەڵەمێكم تێیدا دەستبكەوێت نەك خواردنێكی خۆش.
ڤیان پێیوتم: یٔەی بۆ بەنامەی مۆبایل داوای خۆكاندیدكردنەكەت نانوسیت؟ من ڕەفزمكردەوە، دەمویست بە دەستنوس بینوسم. بۆیە هەرچۆنێك بێت خۆمان گەیاندە كافییەك و یەكسەر پێش یٔەوەی داوای خواردن و خواردنەوە بكەین، داوای كاغەز و قەڵەممان كرد، گارسۆنەكە چوو ژمارەیەك كاغەز و قەڵەمی بۆ هێناین، لای من گەورەترین دیاری بوو، بۆیە یەكسەر داواكەم نوسی و ناردم بۆ جوانی كچم لەڕێی مۆبایلەوە تا ئەو بە ئیمێڵ بینرێت بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.

دووه‌م سه‌رۆك كۆماری كورد له‌ مێژووی عێراقدا


ـ فەخری كەریم  تەیٔكیدی لێكردمەوە كە هەریەك لە مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی پشتگیرییم دەكەن بۆ سەرۆك كۆماریی.
ـ دكتۆر بەرهەم یەكێك بوو لە كاندیدەكان، كە گەڕامەوە بۆ بەغدا تەلەفۆنی بۆ كردم و داوای كرد یەك ببینین، بەس پێشیوتم كە حەز دەكات میلادنۆڤ نێردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداریی دانیشتنەكە بێت، لام سەیر بوو كە یٔەو كەسە بۆ بەشدار بێت بەڵام ڕەتم نەكردەوە.
لە دانیشتنەكەدا داوای وابوو كە من پاشەكشێ بكەم، بەڵام نەمكرد، لاشم وابوو كە تەمەن وفرسەت لە بەردەم بەرهەم ساڵحدایە كە خولێكی تر ببێت بە سەرۆك كۆمار.
ـ كە دەنگم پێدرا لە ناو پەرلەمانتارە كوردەكاندا، یەكەم كەس بەرهەم ساڵح هەستا باوەشی پێیداكردم و پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی لێكردم.
ـ كە پرۆژەی ریفڕاندۆمەكە كرا، لام وابوو كە بیركردنەوە لە دروستكردنی دەوڵەت لەم كاتەدا شتێكی نەگونجاوە و خەون جیاوازە لە واقیع.

فوئاد مەعسوم: ئۆباما ڕاشكاوانه‌ به‌ بارزانی وت له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدایه‌

ـ مەسعود بارزانی كە بەسەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی ئەمریكای كردبوو، لەگەڵ ئۆباما كۆبوووە، بەڵام ئۆباما بەڵێنی پێنەدابوو بەڵكو هەموو قسەكانی بۆ یەكڕیزیی خاكی عێراق و پاراستنی یٔاسایشی گشتی كردبوو، دواتر بەجێی هێشتبوون تا بایدن درێژە بە كۆبوونەوەكە بدات، بایدنیش داوای كردبوو كە ڕێز لە یەكێتی خاكی عێراق و دەستور بگرن، كە كۆبوونەوەكە تەواو بوو، بایدن بە زەردە خەنەیەكەوە بە مەسعود بارزانی وتبوو: ڕەنگە ڕۆژێك بێت هەردووكمان دەوڵەتی كوردیی ببینین بەڵام لە ئێستادا بیرۆكەی وانییە.
ـ لە ٢٠ی ئەیلولی٢٠١٧ لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ  مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، پێموتن: چ دەوڵەتێك پشتگیریی لە ریفراندۆم دەكات، بۆ ئەم هەڵە گەورەیە دەكەن، كەسیان وەڵامیان نەدامەوە، بەڵكو بە بیانووی پاراستنی یەكڕیزییەوە پشتگیریی پرۆسەی ریفراندۆمیان كرد.
ـ باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق دۆگڵاس سیلیمان هاتە لام و پێیوتم: ئەمریكا بە تەواوی دژی ریفراندۆمە.

قاسم سوله‌یمانی: زۆر ئازار دەچێژم كه‌ لە ڕیفراندۆم دەبێت دژتان بوەستمەوە

ـ لە ١٣ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧ لە ماڵەكەی خۆم لە سلێمانی پێشوازیم لە قاسم سولێمانی كرد، یٔەویش پێیوتم: زۆر ئازار دەچێژم كە لە هەموو پرۆسەیەك پشتگیریی كوردم كردوە بەڵام لە ریفراندۆم دەبێت دژتان بوەستمەوە.
ـ نەتەوە یەكگرتووەكان بە فەرمی داوایكرد لە من كە پرۆسەی ڕیفراندۆم دوابخرێت و لەگەڵ دواخستنیدا نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتیاری چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بكات.
ـ شەوی ١٥ لەسەر ١٦یٔۆكتۆبەر، پەیوەندیم بە باڵوێزی ئەمریكاوە كرد لە عێراق، باسم لە جموجۆڵی هێز كرد كە بە نیازن بچنە ناو كەركوكەوە، بەڵام باڵوێزی ئەمریكا ڕەتیكردەوە هیچ زانیارییەكی لابێت، كە شانزەی ئۆكتۆبەر هێزەكان داخڵی كەركوك بوون، پەیوەندیم بە باڵوێزەوە كردەوە، پێیوتم كە باڵوێزخانە ئاگادار نەبووە ڕەنگە ڕاوێژكارەكان بە نهێنی جێبەجێیان كردبێت.
ـ پێش ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ببینم، نێچرڤان بارزانی تەلەفۆنی بۆكردم و داوای كرد كە به‌ تیلرسۆن بڵێم ڕێگربێت لە ناردنی هێزی سوپای عێراق بۆ فیشخابور، چونكە ئاڵوزیی و كێشەی قورس دروست دەكات، پەیامەكەم پێگەیاند.

 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ