ئێمه و ئه‌فغان هه‌ر له چیرۆكی گه‌نده‌ڵیدا هاوبه‌ش نین، به‌ڵكو چیرۆك و به‌سه‌رهاتنی ناخۆشمان له‌گه‌ڵ به‌ناو كۆمارهكهماندا هه‌یه.
ئه‌م پیاوه رێكپۆش و سپۆرتهی له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ده‌یبین، محه‌مه‌د زاهیری، دواین شای ئه‌فغانستانه.
ئه‌م شایه (40 ساڵ) له ساڵی 1933 تا 1973 حكومداری مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی كرد. ده‌ورانی ئه‌و به باشترین ساته‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌فغانییه‌كان نازناوی باوكی میلله‌ت (پدر ملت)یان پێداوه.
له شه‌ری جیهانی دووه‌مدا ئه‌م شایه هێشتا گه‌نج و تازه‌كار بوو (1914 له‌دایكبووه)، به‌ڵام توانی بێ لایه‌نی وڵاته‌كه‌ی بپارێزت و تێكه‌ڵی شه‌ڕ نه‌بێت، به‌مه‌ش ئه‌فغانستان له‌و وڵاته كه‌مانه بوو كه تێكه‌ڵی ئه‌م شه‌ڕه نه‌بوو.
پاش شه‌ڕ، محه‌مه‌د زاهیر شا هه‌نگاوی گرنگی نا بۆ مۆدرێنكردنی ئه‌فغانستان، سیستمی پاشایه‌تی ڕه‌های گۆڕیی بۆ پاشایه‌تی ده‌ستوریی و ده‌ستوری تازه‌ی دانا، له ده‌ستوردا هه‌ڵبژاردنی ئازاد، مافی هاوڵاتیبوون، په‌رله‌مان، مافی ژنان و مافی ده‌نگدان چه‌سپا و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغان هه‌نگاوینا به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی.
ئه‌م ده‌ستوره به جۆرێك باش بوو، دوای ڕوخانی تاڵیبان له 2001 به شێوه‌ی كاتی خستیانه‌وه كار.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا شا راوێژكاری بیانی هێنایه وڵاته‌كه‌ی و یه‌كه‌مین زانكۆی نوێی كرده‌وه.
په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا دامه‌زراند، وڵاته‌كه‌ی له‌و ده‌گمه‌نترین وڵاتانه بوو كه سۆڤیه‌ت و ئه‌مریكا وێرای دوژمنایه‌تی نێوانیان دۆستی بوون و هاوكاری و پشتیوانی مادیان ده‌كرد، ئه‌و له وته‌یه‌كدا ده‌ڵێت" من نه سه‌رمایه‌دارم نه سۆسیالیزم و نه ده‌خوازم ببمه خزمه‌تكاری چین".
ئه‌فغانستان له سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌هۆی گه‌شه‌ی ئابوریی و ئارامییه‌وه، بووه جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران و گه‌شتیارانی ئه‌وروپی به پۆل سه‌ردانی شوێنه مێژووییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌كرد.
وه‌ك ده‌ڵێن شا بۆ خۆی پیاوێكی میانڕه‌و و هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو، له ته‌واوی ده‌وره‌ی حكومڕانی ئه‌ودا به‌هیچ جۆرێك ئیمزا له‌سه‌ر سێداره‌دانی كه‌سێك به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه نه‌كرد.
وه‌ك كه‌سایه‌تیش كه‌سێكی شه‌رمن و زمان شیرین بووه و هیوایه‌تی ره‌سم گرتن و شه‌تره‌نج و سیگاری كوبی بووه. جگه له زمانی دایكی كه په‌شتۆن بووه، زمانی فه‌ره‌نسی به چاكی زانیووه و توانای قسه‌كردنی به ئینگلیزیش هه‌بووه.
بۆ نه‌گبه‌تی گه‌لی ئه‌فغان، ساڵی 1973 كاتێك شا له ده‌ره‌وه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، برازاكه‌ی (محه‌مه‌د داود خان) كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت به‌ناخێری گیانی كوده‌تایه‌كی سپی ئه‌نجام ده‌دات و شا له‌سه‌ر كار لا ده‌بات و سیستمی كۆماری راده‌گه‌یه‌نێت.
محه‌مه‌د زاهیر شا، بۆ رێگرتن له خوێنڕێژیی ده‌چێته ژێرباری كوده‌تاكه و قبوڵی جمهورییه‌ت ده‌كات و به دوورخراوهیهی له ڕۆما ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، چونكه له لایه‌ن حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هیچ موچه‌یه‌كی نابێت، له‌وێ به‌كۆمه‌كی مادی شای ئێران ده‌ژی و ژیانێكی ساده به‌ڕێ ده‌كات و سه‌رقاڵێ خزمه‌تی باخه‌كه‌ی و یاری شهرهنج و گۆڵف ده‌بێت.
دوای له كارخستی ئه‌م شایه ئه‌فغانستان كه‌وته ناو زه‌مه‌نی نائارامیی دوورودرێژ، كه تا ئه‌مرۆ درێژه‌ی هه‌یه و خواش ده‌زانێ چه‌ندی تر ده‌خایه‌نێ.
له نه‌وه‌ته‌كان هه‌ندێك لایه‌ن و وڵات ویستیان ئه‌م شا باشه بگێڕنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئیسلامییه‌كان رێگریان له‌و هه‌وڵه كرد.
له دوای 2001 پاشای كۆنه‌كار گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی، وه‌ك ڕێزێك بۆ خزمه‌ت و دڵسۆزییه‌كانی له كۆشكی كۆماری نیشته‌جێكراو ڕێزی زۆری لێ‌نرا، تا 2007 كۆچی كردوو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شایتسته مه‌راسیمی ماڵئاوای بۆ رێكخرا، ته‌نانه‌ت وڵاتێكی وه‌ك هیند پرسه‌ی بۆ گێڕا.
چیرۆكی ئه‌فغانییه‌كان وه‌ك چیرۆكی عێراقیی و ئێرانییه‌كانه له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانیان، ئه‌م گه‌لانه پاشاكانیان و سیستمی پاشایهتیهكهیان گه‌لێ گه‌لێ له كۆماره‌كانیان و سه‌ركرده پۆپۆلیسته چهواشهكارهكانیان باشتر بوون.
ئه‌م گه‌لانه به ڕووخانی پاشایه‌تی نه‌ك خۆشگوزه‌رانی و ئازادی زیاتریان به ده‌ستنه‌هێنا، به‌ڵكو كه‌وتنه گێژاوێكی بێ بن و ده‌یان ده‌سه‌ڵاتخوازی ناڕه‌سه‌ن و نا نهجیبیان لێ قووت بووه‌وه ...
به‌ڵێ ئه‌وان دژی پاشایه‌تی ده‌ستوریی بوون، به‌ڵام كۆماریی خوێن و جه‌نگیان به دیاری هێنا....
ڕامان عوسمان