گێمێكی تری كێشه‌ كۆنه‌كه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌

سه‌رۆك كۆمار.. به‌نزین بۆ ئاگری كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2021.12.03 11:57 PM
1689 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

تارادەیەک، مەسەلەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کورد بووە بە عورفێکی سیاسی و ئەو پرەنسیپی تەوافوقەی لە دەستوری عێراقیدا نوسراوە. 
لە رێکەوتنەکانی پێشوی نێوان ( پ د ک و ینک) یشدا، بەرامبەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و، تەسلیمکردنی حوکمدارێتی بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی، تاڵەبانی باوک ئەو پۆستەی بۆ یەکێتیەکەی بچڕی و لە ناوخۆی کوردستاندا، باجێکی قورس و گرانیشیان خستە سەر خۆیان، تا ئێستاش ئەو باڵانسی پەیوەندیە سیاسیانە لە دەرەوەی یەکێتی و ناوخۆشیاندا، ڕاست نەبۆتەوە. 

به‌رهه‌م ساڵح، هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی

ئەگەر پارتی لەم دەورەیەدا بیەوێ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێت، ئەبێت ئامادە بێت پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بدات بە ماڵباتی تاڵەبانی ( حەتمەن بە تەشریفاتی وەک سەرۆکایەتیەکەی عێراق، کە بەم هەنگاوە گۆڕانی شەریکە حوکمدارێتیشی رازی ئەکات)، خۆ ئەگەر ئەمە ڕوونەدات پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ئەچێتە ناو کێشە و بێنەوبەردەی ئاژاوەکانی ناوخۆی یەکێتی لە لایەک و ململانێ و تۆڵەسەندنەوەی ناوخۆی پارتی و یەکێتی لە لایەکی ترەوە، بە ڕەچاوکردنی پێگەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کاندیدە رکابەرەکان.

د.له‌تیف ڕه‌شید، چانسی به‌هێزه‌ چونكه‌ كاندیدی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانییه‌

بەرهەم ساڵح، لەتیف ڕەشید و مەلا بەختیار ناویان لە سەرەوەی لیستەکەدایە، بە ئاماژەکانی سێ ساڵی ڕابروی پەیوەندیەکانی بەرهەم و بارزانی چانسی دووبارەبوونەوەی زۆر ئەستەمە، ئەگەر بارزانی تەکلیفی ئێرانییەکان و هێزەکانی شیعەی عێراق نەشکێنێ! لەتیف رەشید لەو نێوەندەیا پێگەی لە مەلا بەختیار بەهێزترە، خۆ ئەگەر بارزانی نەچێتە ژێرباری تەکلیف و سەودا و مامەڵەوە بە دڵنیایی دڵخوازی خۆی مەلا بەختیار ئەبێت. 

مه‌لا به‌ختیار، كاندیدی دڵخوازی مه‌سعود بارزانییه‌


بەشبەحاڵی خۆم باوەڕم وایە کورد جگە لە ئیحراجی و هەندێ دەستکەوتی شەخسی و حیزبی هیچی لە پۆستەکانی بەغدا نەچنیوەتەوە، بەشداریشی لە حوکمڕانی عێراقدا، جگە لە مایکئاب و ڕتوشکردنی ناشرینیەکانی پرۆسەی سیاسی عێراق و شەرعیەتدان بە وەهم و درۆی دیموکراسی وڵات هیچی تر نییە ..!
باشترین بژاردەش بۆ کورد، بەشداریکردنێتی بە تەنیا نوێنەرێک لە حوکمەتەکانی ئایندەی عێراقدا، ئەوەش تەنیا بۆ پەیوەندییەکان و بۆ ئەوەی داوای مافە دەستورییەکان و ڕای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە ناوەندیی دەسەڵات بگەیەنێت.

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ