وتارێکی گرنگی هنری کیسنجەری وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا سەبارەت بە شەڕ و پەلامارەکانی روسیا له ئۆکرانیا.
وهرگێڕانی: د.چیا عەباس
باسکردنی خەڵک بە گشتی لەسەر ئۆکرانیا دەربارەی پێکدادانەکە، بەڵام ئایا ئێمە دەزانین بەرەو چی دەرۆین؟ لە ژیانمدا چوار شەڕم بینیووە کە بە پەرۆشی و گورجوگۆڵی گەرم و پشتگیریی خەڵک دەستیان پێکردوە، بۆ هەر هەموویان نەمان دەزانی چۆن کۆتاییان دێت. لە سێ لەو شەڕانەی کە پشگیریمان کرد تاکلایانە کشاینەوە. گرنگی سیاسەت لەوەدایە چۆن کۆتایی دێت نەک چۆن دەست پێدەکات.
زۆرجار پرسی ئۆکرانیا وەک پرسێکی یەکلاکەرەوە خراوەتەڕوو، ئایا ئۆکرانیا لەگەڵ رۆژهەڵات یاخود رۆژئاوادا دەبێت. بەڵام ئەگەر ئۆکرانیا ئەیەوەێت بمێنێت و گەشە بکات نابێت پۆستی لایەک بێت دژ بە لایەنەکەی تر. بەڵکو وەک پردیك لە نێوانیاندا کار بکات.
گەر روسیا بیەوێ ئۆکرانیا بە ناچاری بکاتە دەوڵەتێکی پاشکۆی خۆی و جارێکی تر سنورەکانی روسیا بگۆرێت، مۆسکۆ خولەکانی مێژووی خۆی دەربارەی فشاری دوولایەنە لەگەڵ ئەوروپا و ئەمریکا بە ناچاری دووبارە دەکاتەوە.
دەبێت ڕۆژئاوا لەوە تێبگات کە ئۆکرانیا هیچ کات بۆ ڕوسیا نابێتە وڵاتێکی بێگانە، مێژووی ڕوسیا لەوەوه دەستپێدەکات کە پێی دەڵێن "کیڤان ـ ڕوس"، ئیمان و ئاینی ڕوسی هەر لەوێوە بڵاوبۆتەوە، ئۆکرانیا چەندین سەدەیە بەشێک بووە لە ڕوسیا و مێژوویان لهگەڵ یەکتر بە چروپڕی تێکەڵاو بووە، بەشێک لە شەڕە گرنگەکانی بۆ ئازادیی ڕوسیا، کە بە شەری پۆڵتاڤا لە ساڵی ١٧٠٩ دەستیان پێکرد، لەسەر خاکی ئۆکرانیا ڕوویانداوە.
کەشتی گەلی سەربازیی دەریای ڕەش – ئامرازێکی ڕوسیە بۆ هێز و نفوزی لە دەریای سپی ناوەراست، لە بەندەری سێڤاستۆپۆلو سەر به نیمچە دورگەی قرم جێگیر بووە. تەنانەت یاخیبووە ناودارەکانی وەک Aleksandr Solzhenitsyn و Joseph Brodsky پێداگریان دەکرد لەوەی ئۆکرانیا بەشێکی ڕەسەنی مێژووی ڕوسیا بووە.
یەکێتی ئەوروپا دەبێت دان بەوەدا بنێت کە خاوخلیچکی بیرۆکراسی و بەکارهێنانی پرسە ستراتیجییەکان بۆ مەرامە سیاسیە ناوخۆییەکانیان لە دانوستاندنەکاندا دەربارەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا بۆتە هۆکارێک کە دانوستاندنەکان بە قەیران بگات، چونکە سیاسەتی دەرەوە هونەری دروستکردنی ئەوەلیەتەکانە.
ئۆکرانییەکان خۆیان یەکلاکەرەوەی چارەنوسیانن، لە وڵاتێکدا دەژین کە مێژوویەکی ئاڵۆز و فرە پێکهاتەی هەیە. بەشی رۆژئاوای ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٣٩ کاتێک ستالین و هتلەر زەویەکانیان دابەشکرد خرایە سەر یەکێتی سۆڤیەت.
نیمچە دورگەی قرم کە لە٦٠% دانیشتوانەکەی ڕوسن، لە ساڵی ١٩٥٤ بووە بەشێکی ئۆکرانیا، نیکیتا خرۆشۆڤ، لە دایکبووی ئۆکرانیا، وەک بەشێک لە یادکردنەوەی سێ سهد ساڵەی ڕێکەوتنی ڕوسیا لەگەڵ قەوقاز پاداشتی دایەوە.
بەشی زۆری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کاسۆلیکن ئۆکرانی قسە دەکەن. بەشی زۆری رۆژهەڵات ئۆرسۆدۆکسی ڕوسین و روسیش قسە دەکەن.
هەر هەوڵێک لە لایەن یەک لایەنی ئۆکرانیا بۆ باڵادەستی بەسەر لایەنەکەی تردا (کە بۆتە نەریتێک) دەبێتە هۆکاری شەڕی ناوخۆ و پارچەپارچەبونی ئۆکرانیا.
مامەڵەکردنی ئۆکرانیا وەک بەشێک لە ململانێی (ڕۆژئاوا - ڕۆژهەڵات) بۆ دەیان ساڵ ڕێگر دەبێت لە بەردەم ئەوەی ڕوسیا و رۆژئاوا به تایبەت (ڕوسیا و ئەوروپا) سیستەمێکی هاوکاری نێودەوڵەتی پێکەوەیی پێكبهێنن.
دەبێت ڕۆژئاوا لەوە تێبگات کە ئۆکرانیا هیچ کات بۆ ڕوسیا نابێتە وڵاتێکی بێگانە مێژووی ڕوسیا لەوەوه دەستپێدەکات کە پێی دەڵێن "کیڤان ـ ڕوس" ئیمان و ئاینی ڕوسی هەر لەوێوە بڵاوبۆتەو
ئەمە کرۆکی سەرەکی ململانێی نێوان ههردوو سهرۆكی پێش زیلینسكی Viktor Yanukovych و Yulia Tymoshenko کە ڕکابەری سیاسی سەرەکی یەکتر بوون. ئەم دوو زاتە نوێنەرایەتی دوو باڵەکەی ئۆکرانیا دەکەن و نەیانویستوە دەسەڵات لە نێوان خۆیان دابەش بکەن.
سیاسەتی ئەقڵانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئۆکرانیا، گەڕانە بە دوای رێگەیەکدا تا دوو بەشەکەی ئۆکرانیا هاریکاری یەکتربن. دەبێت ئێمە بە دوای تەباییاندا بگەرێین نەک دەسەڵاتی ڕەهای لایەنێکیان بەسهر ئەوی تردا.
روسیا و رۆژئاوا، لای کەمی هێزە جیاوازەکانی ئۆکرانیاش، ئیشیان لەسەر ئەم پرەنسیپە نەکردووە، هەر یەکێکیان دۆخەکەیان خراپتر کردووە.
روسیا بێئەوەی خۆی روبەروی دابران نەکات ناتوانێت چارەسەری سەربازی بسەپێنێت لە کاتێکدا زۆربەی سنورەکانی روسیا ئارام نین. بۆ رۆژئاواش بە شەیتانکردنی ڤلادیمیر پوتین سیاسەتکردن نییە، ئەم بە شەیتانکردنەش پاساوێکە بۆ غیابی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا.
دەبێت پوتین لەوە تێبگات، هەرچەندە توڕەش بێت، کە سیاسەتی سەپاندنی سەربازی شەرێکی ساردی تڕ دروست دەکات. دەربارەی پشکی ئەمریکاش پێویستە وەک لادەرێک مامەڵەی روسیا نەکات کە هێدی هێدی پوتین فێری ئەو ڕێسا قورسانە بکات کە واشنتۆن خۆی دایرشتون.
* نابێت ئۆکرانیا ببێت بە ئەندامی ناتۆ، حەوت ساڵ پێشتر کە پرسەکە باسکرا هەمان هەڵوێستم هەبوو.
سەرکردەکانی هەردوولا دەبێت بگەرێنەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامەکان نەک رکابەری بکەن بۆ هەڵویست وەرگرتن.
لێرەدا تیبینیەکانم دەربارەی ئاکامەکانی کێبڕکێ لەگەڵ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی و بەهاکانی هەموو لایەنەکان ئەخەمەڕوو:
* ئۆکرانیا مافی هەیە بە ئازادی پەیوەندیە ئابوریی و سیاسییەکانی بە ئەوروپاشەوە هەڵبژێریت.
* نابێت ئۆکرانیا ببێت بە ئەندامی ناتۆ، حەوت ساڵ پێشتر کە پرسەکە باسکرا هەمان هەڵوێستم هەبوو.
* ئۆکرانیا ئازادە بۆ دیاریکردنی ئەو حکومەتەی کە خەڵکەکەی بریاری لێئەدات. سەرکردە ئاقڵەکانی ئۆکرانیا کار بۆ ئاشتبوونەوە و بەیەکەوە ژیانی بەشە جیاکانی وڵاتەکەیان بکەن. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پێگەیەک هەڵبژێرن لەوەی فینلهندا بچێت، نابێت ئۆکرانیا دەربارەی سەربەخۆیی و کاری هاوبەش لە زۆر بواردا لەگەڵ رۆژئاوا هیچ گومانی هەبێت، خۆشی لە دوژمنایەتیکردنی سیاستەماتیکی ڕوسیا بە دوور بگرێت.
* لکاندنی نیمچە دورگەی قرم بە ڕوسیاوە لەگەڵ پرەنسیپەکانی ئێستای دۆخی دنیا نەگونجاوە، دەکرێت پەیوەندی قرم لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر زەمینەیەکی توند و ڕەق نەبێت. بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ڕوسیا دان بە سەروەری ئۆکرانیا بە سەر نیمچە دورگەی قرمدا بنێت، دەبێت ئۆکرانیاش لە هەڵبژاردنێکدا بە ئامادەبوونی چاودێرە نێودەوڵەتیەکان ئۆتۆنۆمی ئەو نیمچە دورگەیە بەهێزتر بکات.
ئەم پرۆسەیە نابێت پێگەی کەشتیگەلی سەربازیی دەریای ڕەش لە سێڤاستۆپۆڵ لە خۆبگرێت و نابێت دوو پێوانەیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئەمانە پرەنسیپن نەک رەچەتە:!
ئەو کەسانەی شارەزای ناوچەکەن دەزانن کە بەشێک لە لایەنەکان ئەم خاڵانەیان بە دڵ نییە، تاقیکردنەوەکە بۆ ڕازیکردنی ڕەها نییە بەڵکو بۆ ناڕازیەکی هاوسەنگە.
ئەگەر بەشێک لە چارەسەرەکان لەسەر بنەمای ئەم خاڵانە یان هاوشێوەی نەگاتە ئامانج، هەڵچوون بەرەو پێکدادانەکان خێراتر و زووتر دێت و ڕووئەدەن.