كۆبوونه‌وه‌ی چوارشه‌ممه (2019.3.27) له نێوان وه‌فدی دانوستانكاریی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك راگه‌یه‌نرا به‌بێ ئه‌نجام كۆتاییهات و نه‌گه‌یشتن به رێكه‌وتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆك و گفتوگۆی ناو كۆبوونه‌وه‌كه بخرێته‌ڕوو، میدیاكانیش هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان بڵاونه‌كرده‌وه.
ماڵپه‌ری پۆله‌تیك له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه هه‌ندێك وورده‌كاریی و موناقهشهكانی نێوان ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاریی هه‌ردوولا ده‌خاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی دواین رێگه‌چاره و به‌دیلی یه‌كێتی كه دوێنێ خراوه‌ته به‌رده‌م پارتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (پۆلهتێك) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی وه‌ك ڕابردوو پێداگریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی كردووه‌ته‌وه، ته‌نها نه‌رمییه‌ك كه نواندویه‌تی ئه‌وه بووه به وه‌فدی یه‌كێتیان وتووه "ده‌توانن جێگری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و دارایی له‌گه‌ڵ جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ربگرن"، به‌ڵام یه‌كێتی به‌مه ڕازیی نه‌بووه.
وه‌فدی یه‌كێتی وتویانه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مجۆره‌ی كه ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ناكه‌ین، چونكه ئه‌و پشك و پۆستانه شایسته‌ی ئیستیحقاق و پێگه‌ی یه‌كێتی نین".
ئه‌ندامێكی وه‌فده‌كه‌ی پارتی پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن ئه‌ی چی ده‌كه‌ن ؟
له به‌رامبه‌ردا، وه‌فدی دانوستانكاریی یه‌كێتی باسیان له‌وه كردووه، "ئه‌گه‌ر به‌شداریی حكومه‌تیش نه‌كه‌ین ئه‌وا نابینه ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵام پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین (زۆنی سه‌وز) خۆمان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ین و ئیدارات و داموده‌زگاكانی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سه‌روكاریی ده‌كرێت و هه‌ر به‌ده‌ست حزبه‌كه‌مانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌بێ ئێمه حكومه‌ت دروست بكه‌ن".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی وه‌فدی پارتی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، چونكه ئه‌وه به ناراسته‌وخۆ مانای جاردانی (دوو ئیداره‌ییه)، كارێك كه پارتی خوازیار نییه هه‌رگیز ڕووبدات، به تایبه‌ت كه مه‌سرور بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێ و ماڵی بارزانی و پارتی نایانه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی نیوه حكومه‌تێكی به‌ده‌سته‌وه بێت.
به‌وشێوه‌یه، یه‌كێتی دوایین به‌دیل و بڕیاری خۆیان داوه به‌گوێی پارتیدا، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پارتی هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و ئاماده نه‌بوو مه‌رج و داواكارییه‌كانی یه‌كێتی له حكومه‌تی نوێ‌دا قبوڵ بكات.
پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه و له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یان به‌ره‌و هه‌ولێر، وه‌فدی پارتی له رێگه‌دا ته‌له‌فۆن بۆ وه‌فدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ده‌یانه‌وێت هه‌رئێستا بگه‌رێنه‌وه سلێمانی و درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بده‌ن، یه‌كێتی پێی راگه‌یاندوون: "ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان قسه ده‌كه‌ن و هه‌مان پاكێج ده‌خه‌نه‌ڕوو ئه‌وا پێویست ناكات بگه‌رێنه‌وه چونكه به‌وشێوه‌یه دانیشتنی دیكه هیچ سوودی نابێت".
كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان وه‌فدی دانوستانكاریی پارتی و یه‌كێتی، كه 11 یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان بوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، كه پێشبینی ده‌كرا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بكرێت به‌ڵام پێچه‌وانه كه‌وته‌وه.