رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ناره‌زایی به‌شێكی به‌رچاوی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وان پێیانوایه، "ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی ئه‌مرۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌رج و بنه‌مایانه كه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی ئه‌وان پێداگیریان له‌سه‌ر كردووه و سازشیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی یه‌كێتی نه‌كردووه له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (ماڵپه‌ری پۆله‌تیك)، هۆكاری ناره‌زایی ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه دژی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆن له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌یه، كه رێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه‌كانی یه‌كێتی یه‌كناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و پۆست و پشكانه‌ی دراون به یه‌كێتی زۆر له‌وه كه‌متره كه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی دانوستانكار پێداگریان له‌سه‌ر كردووه، جگه له‌وه ده‌شڵێن چاره‌نووسی پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی داد له به‌غداد له رێكه‌وتنه‌كه‌دا به ته‌مومژاویی ماوه‌ته‌وه و پارتی راشكاوانه نه‌چووته ژێرباری ئه‌وه‌ی بدرێن به یه‌كێتی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆله‌تیك، لاهور شێخ جه‌نگی و باڵه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و به‌شێكی تری سه‌ركردایه‌تی له به‌ره‌ی دژ به رێكهوتنهكهن، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه لاهور شێخ جه‌نگی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی یه‌كێتی نه‌كردووه.
ئه‌م به‌ره‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، رێكه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی و ئسوڵی نه‌بووه چونكه به ته‌له‌فۆن هه‌موو شتێك بڕاوه‌ته‌وه، له كاتێكدا ده‌بوو به كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی و وه‌فدی فه‌رمیی یه‌كێتی بریاری له‌سه‌ر بدات.
له رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا، پارتی هیچ كام له پۆسته گرنگه‌كانی وه‌ك جێگری راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌داوه به یه‌كێتی.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌حه‌فوزیان له‌سه‌ر ته‌وقیتی رێكه‌وتنه‌كه‌ش هه‌یه، پێیانوایه ته‌وقیته‌كه‌ی ئه‌مرۆ بۆ رێكه‌وتن جۆرێك له ئیستیفزاز و سازشی تێدایه، دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مرۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی وتی:"كاتی چاوهرێكردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌واو بووه و چیتر چاوه‌رێ ناكه‌ن".
تیری ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی راسته‌وخۆ ڕوو له دڵی یه‌كێتی و مه‌به‌ستی یه‌كێتی بوو، به‌ره‌ی نارازیی ئه‌و قسه‌یه وه‌ك هه‌ره‌شه لێكده‌ده‌نه‌وه، بۆیه پێیانوایه ئه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان كردووه له یه‌كێتی له‌بری ئه‌وه‌ی ببن به قه‌ڵغانێكی پته‌و بۆ ئه‌و تیره‌ی بارزانی كه‌چی چوون سازشیان بۆ كرد و به مه‌رجه‌كانی پارتی رازیبوون، چونكه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی راسته‌وخۆ دوای ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی، مانای پاشه‌كشه‌ی یه‌كێتی و سازشكردنیهتی بۆ پارتی و وازهێنانیه‌تی له داواكاریی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كه له 11 كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌وان به‌رگیرییان لێ كردووه و هه‌نگاوێك نه‌هاتونه‌ته دواوه لێی.
ئه‌و به‌ره نارازییهی یه‌كێتی په‌یامێكی هۆشداریان ناردووه بۆ سه‌ركردایه‌تی و رایانگه‌یاندووه، رێكه‌وتنێكی وه‌ها قابیلی جێبه‌جێكردن نییه و قاعیده و جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی قبوڵی ناكه‌ن و هه‌رگیزیش چاوه‌رێی ئه‌مه نه‌بوون، بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه پێشتر بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی هه‌موویان كۆكبوون له‌سه‌ری كه مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و چه‌سپاندنی هه‌قی یه‌كێتییه به‌پێی ئیسیحقاقی حزبیی و هه‌ڵبژاردن.