ئایا ئیخوان موسلیمین كۆتاییهات ؟

ئاینده‌ی سیاسیی ئیخوان موسلیمین دوای كه‌وتنی به‌هاری عه‌ره‌بیی

سه‌فین جه‌میل 2019.07.01 03:05 PM
325 جار خوێندراوەتەوە

سه‌فین جه‌میل

نوسه‌ر

به‌كالۆریۆس ـ زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر

ئیخوان موسلیمین کە گرۆپێکی ئیسلامیە وەک خویان باسی خویان دەکەن دەڵێن ئێمە گروپێکی (چاکسازی تەواوین) ئەم گروپە بە گەورەترین بزۆتنەوەی بەرهەڵستکاری دادەنرێت لە زوربەی وڵاتانی عەرەبی، لە زور شوێن گەیشتون بە دەسەڵات یان بەشدارن لە دەسەڵات نموونە ( ئوردون ، میسڕ ، تونس ، مەغریب ، فەڵەستین) وە لە هەندێک وڵاتیش وەک گروپی تیرورستی ناسێنراون نموونە (میسڕ، سعودیە ، ئیماڕات) هەندێک وڵاتیش ڕەتیان کردەوە ئەم گروپە بە تیرۆرست بناسێنن نموونە( ئەمریکا ، بریتانیا).
ئەم گروپە کە لە میسڕ لە ساڵی 1928 لە سەر دەستی حەسەن بەنا دروست بوو وە بە زوویی گەشەی کرد بو زور وڵاتانی تر ئێستا ئەم گروپە ئەندام و لایەنگریان هەیە لە نزیکەی 70 وڵاتی دونیا.
بە پێی ماددەی 9 ی پەیڕەوی ناوخوی ئەم گروپە کە لە ساڵی 1948 داڕێژراوە موڕشیدی گشتی گەورەترین دەسەڵاتی هەیە لە نێو ئەم گروپە وە لە هەمان کاتیش دا سەروکی مەکتەبی ئیڕشاد و مەجلسی شوڕایە، موڕشیدی گشتی لە ڕێگای مەجلسی شوڕاوە هەڵدەبژێردرێت، مەرجی سەرەکی بۆ بوون بە موڕشیدی گشتی ئەوەیە  کە دەبێ 15 ساڵ خزمەتت هەبێ لە ناو ئەم گروپە، نابێت تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر بێت.
یەکەم موڕشدی ئەم گروپە حەسەن بەنا بوو، دواهەمینیشیان مەحەمەد بەدیع بوو، ئێستاش محمود عزەت بە شێوەی کاتی موڕشیدی ئەم گروپەیە.

حه‌سه‌ن به‌ننا دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین

 

لە سەروبەندی لەسەر کار لابردنی سەروکی پێشوی میسڕ حوسنی موبارەک هەموو ناوەندە ناوخویی و عەرەبی و نێودەوڵەتیەکان ئاهەنگی ئەوەیان دەگێڕا بەوەی شوڕشی میسڕی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەموویان پرسیاری ئەوەیان دەکرد کێ دەبێتە جێگرەوەی موبارەک؟
هەموو وەڵامەکانی ئەم پرسیارە ئەوە بوون کە شوێنگرەوەی موبارەک کەسێک دەبێت سەر بە گروپێکی ئیسلامی، ئەم گروپەش ئیخوانە.

شوڕش سێ دەستکەوتی گرنگی بو ئیسلامیەکان بە گشتی و ئیخوان بە تایبەتی بە دەستهێنا کە زۆر لە مێژ چاوەڕێی ئەم دەستکەوتە بوون:

یەکەم: شوڕش شەرعیەتی سیاسی و یاسای بە ئیخوانەکان بەخشی، وای لێکردن خویان وەک گروپێکی سیاسی بناسێنن ئەوە بوو حزبی(ئازادی و دادپەروەریان) دامەزراند.

دووەم: شوڕش وای لێکردن ئەم گروپە بگەڕێنەوە بۆ سەر شانوی سیاسی و دەستبکەن بە کاری سیاسی، کە بۆ چەندەها ساڵ کاری سیاسیان لێ قەدەغە کرابوو.

دوای هەشت ساڵ لە شوڕش زۆر لە موفەکیرەکانی ئەم گروپە ئەوانەی خویان ڕزگار کرد بەوەی نەکەوتنە زیندان گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە نەیانتوانی درۆشمەکانیان بگوڕن بۆ واقع

سێیەم: بۆ یەکەمجار گەیشتنە دەسەڵات چ لە ڕێگای ئەنجومەنی گەل  یان لە ڕێگای ئەنجومەنی شوڕا، دواتریش توانیان کورسی سەروکایەتی لە میسڕ بە دەست بهێنن.

دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر شوڕشی بەناو بەهاری عەرەبی ئایندەی سیاسی ئەم گروپە بەرەو کوێ ؟
لە ساڵانی ڕابردوو حاڵی سیاسی ئەم گروپە ڕوژ بە ڕوژ خراپتر دەبێ، حاڵیان زور خراپترە ئێستا لە چاو ساڵانی هەشتایەکان.

یەکەم: ئەم گروپە نەک هەر دەسەڵاتیان لە دەستدا، بەڵکو دەسەڵاتی سیاسی و یاسایشیان لە دەستدا بەوەی لە میسڕ وەک گروپێکی تیرورستی ناسێنران وە حزبەکەیان(ئازادی و دادپەروەری) هاتە هەڵوەشاندن، زوربەی سەرکردەکانیان ڕاپێچی زیندان کران، کە محمد مورسی لە ناو زیندان گیانی لە دەستدا.

خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلیمین ـ میسر ـ حوزه‌یرانی 2013

 

دووەم: ئیخوان کورسی سەرکردایەتی گروپە ئیسلامیەکانی لە دەستدا کە خوی وا پیشان دەدا بە تایبەتی لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2013، بە تایبەت دوای نەمانی گروپی( هاوپەیمانی بۆ پشتگیری لە شەرعیەت).

سێیەم: دوای هەشت ساڵ لە شوڕش زۆر لە موفەکیرەکانی ئەم گروپە ئەوانەی خویان ڕزگار کرد بەوەی نەکەوتنە زیندان گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە نەیانتوانی درۆشمەکانیان بگوڕن بۆ واقع بەوەی نەیان توانی لەو ماوەی کە دەسەڵاتیان لە دەست بۆ چاکسازی بکەن لە ڕووی سیاسی و ئابوری و تەنانەت لە ڕووی ئاینی و کومەڵایەتیش.

محه‌مه‌د به‌دیع، مورشیدی ئێستای ئیخوان موسلیمین ـ هه‌شته‌مین مورشید


چوارەم: دوای هەشت ساڵ لە شوڕش گەورەترین دوڕان بۆ ئەم گرۆپە ئەم تەقینەوە گەورەیە کە لە ناو گروپەکە خوی ڕووی دا بەوەی زوربەی سەرکردەکانیان لە دەستدا وە پەیوەندیان لەگەڵ زوربەیان پچڕا.

دوای هەشت ساڵ لە شوڕش دەپرسین ئایا مێژوو خوی دوبارە دەکاتەوە؟ ئایا گروپی ئیخوان کوتایان پێهات؟ 
زور لە پێشبینیەکان ئەوە دەڵێن جارێکی تر مێژوو خوی دوبارە ناکاتەوە، بەوەی ئیخوانەکان بتوانن بە تەواوی دەسەڵات بگرنەوە دەست، بەهوی ئەو ڕێکارانەی ئەو وڵاتانە گرتوویانە بەر دژی ئەم گرۆپە، بەوەی هەموو ڕێکارێکیان بەکارهێناوە بۆ ڕزگار بوون لەم گرۆپە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەش دەبینرێ کە ئەم گرۆپە ناتوانرێ کوتایان پێ بهێنرێ، ئیخوان ئێستا بە قۆناغی ڕاگوزەری درێژ تێدەپەڕێ ، کە نازانرێ ئەم قوناغە ڕاگوزەرە چەند دەخایەنێ.

 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ