مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی شاره‌زووری نووسه‌رێكی قه‌ڵه‌م به‌بڕشت و تێكۆشه‌رێكی بوێر و وتاربێژێكی حه‌قبێژ بوو، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا له ڕێگه‌ی مینه‌ر و هه‌وه‌ها به نووكی قه‌ڵه‌مه تیژه‌كه‌ی توانی خزمه‌تێكی شایسته به گه‌له‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر چی به‌هۆی هه‌ڵوێسه مه‌ردانه‌و جوامێره‌كانییه‌وه تووشی چه‌رمه‌سه‌ریی زۆر هات و ئاواره‌یی و زیندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری چه‌شت.
مامۆستا شاره‌زووری ناوی ته‌واوی (محه‌مه‌د ساڵح ئه‌به‌به‌كر)ه، له ساڵی 1947 له گوندی (كه‌چه‌ڵیی)ی نزیك سه‌یدسادق له‌دایكبووه، ئه‌وكاته مامۆستا مه‌لا ساڵحی باوكی، كه ناسراوه به مه‌لا ساڵحی زارا، مه‌لای ئه‌و گونده بووه، كه یه‌كێكه له پیاوه ناوداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور، مامۆستا محه‌مه‌دیش ناسراوه به مه‌لا محه‌مه‌دی شاره‌زووری، له‌به‌ر خۆشه‌ویستیشی له ناو خه‌ڵكییدا به مامۆستا شاره‌زووریی ناسراو بووه.
له رۆژی 15/12/1950 ماڵی باوكی ده‌گوازێته‌وه بۆ (سه‌یدسادق) كه ئه‌وكات سه‌یدسادق گوندێكی بچووكی تازه دروستكراو بوو.
ساڵی 1954 لای باوكی ده‌ست ده‌كات به خوێندنی قورئانی پیرۆز و وانه‌ی ئایینی، ساڵی 1960 له قوتابخانه‌ی ئیسلامیی له هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به خوێندن ده‌كات.
پاش ته‌واوكردنی خوێندن، ئیدی ته‌واوكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی دێته پێشه‌وه، رۆژی 8/10/1968 له ته‌مه‌نی 21 ساڵییدا ژیانی هاوسه‌ریی پێك ده‌هێنێت. رۆژی 4/2/1974 دبێته مه‌لای گوندی (گورگه‌ده‌ر) له شارباژێڕ و دواتر ده‌بێته مه‌لای مزگه‌وتی (قه‌ره‌چێوار) له سلێمانی، پاشان له رۆژی 9/9/1975 به سیفه‌تی پێشنوێژ ده‌بێته مه‌لای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، كه باوكیشی خۆبه‌خشانه‌و بێبه‌رانبه‌ر مه‌لای ئه‌و مزگه‌وته بووه، هه‌ر له‌وێ ده‌بێته وتاربێژی هه‌مان مزگه‌وت.
له‌و قۆناغه ناسكه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا كه تازه شۆڕشی ئه‌یلول نسكۆی به‌سه‌ردا هاتبوو، رژێم ده‌یوسیت به هێزی زه‌برو زه‌نگ خۆی بسه‌پێنێت، رۆژانه سته‌می ده‌كرد و ئیهانه‌ی كوردی ده‌كرد. ئاله‌و رۆژگاره‌دا كه نائومێدیی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشابوو مامۆستا شاره‌زووریی مینبه‌ری مزگه‌وتی كرده سه‌نگه‌ری خه‌بات و به وتاره به‌هێزه‌كانی وره‌ی گه‌له‌كه‌مانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌و زه‌نده‌ق پیاوانی رژێمی بردبوو، وه‌ك خۆی له یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت: ساڵی 1977 ساڵی وتاره ئاگرینه‌كانی من بوو له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێنه‌و خه‌ڵكیی ده‌هاتن بۆ گوێگرتن له وتاره‌كانم و تۆماریان ده‌كردن.
سه‌رانی به‌عس هه‌راسانبووبوون به ده‌ست وتاره كاریگه‌ره‌كانییه‌وه بۆیه زوو زوو بیانوویان پێده‌گرت و قۆڵبه‌ستیان ده‌كرد، مامۆستا ده‌ڵێت: جارێك له وتاری هه‌ینییدا هێرشێكی توندم كرده سه‌ر رژێم له‌سه‌ر سیاسه‌تی (به‌ره‌ی نیشتمانی) هه‌ر له‌وكاته‌دا پیاوانی به‌عس هاتن قۆڵبه‌ستیان كردم ته‌نانه‌ت نه‌یان هێشت نوێژه‌كه بۆ خه‌ڵكیی بكه‌م، بۆیه باوكم ناچاربوو نوێژی هه‌ینی بۆكردن، له‌سه‌ر گرتنه‌كه‌م بووبه‌ر ده‌نگه‌ده‌نگ ریزه‌كانی دواوه نه‌یانده‌زانیی چی رویداوه وتیان چی روویداوه؟ خاڵه شێخ قادر (كه یه‌كێكبوو له نوێژخوێنه‌كان) وتی: كاكه چیتانه ئه‌وه مه‌لا محه‌مه‌ده له نێوان خوا و به‌عسدا گیری خواردووه، ئه‌گه‌ر ناهه‌قی بڵێت خوا ده‌یگرێت ئه‌گه‌ر حه‌قیش بڵێت به‌عس ده‌یگرێت.
مامۆستا شاره‌زووری ماوه‌ی (10) ساڵ بوو ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێنابوو، به‌ڵام خوای گه‌وره منداڵی پێ نه‌به‌خشیبوون، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی چه‌ندین پزیشك ده‌كه‌ن به‌ڵام سوودی لێ نابینن، بۆیه ناچار ده‌بێت بیر له هاوسه‌رگیریی دووه‌م بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه رۆژی 19/3/1978 هاوسه‌ری دووه‌می ده‌هێنێت كه ئه‌ویش هه‌ر ناوی (مینا)بوو له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌ری دووه‌می ناوده‌نێت (هودا). هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سه‌فه‌ری فه‌ریزه‌ی حه‌ج جێبه‌جێ ده‌كات و له‌وسه‌فه‌ره‌یدا چاوی به هه‌ردوو زانای به‌ناوبانگی ئیسلامیی (محه‌مه‌د قوتب و ئه‌بوئه‌علای مه‌ودوودی) ده‌كه‌وێت.
پیاوانی ڕژێم چه‌ند جارێك مامۆستا شاره‌زووری ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام گێچه‌ڵی پێ ده‌گێڕن ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك فشاری له‌سه‌ر كه‌م ببێته‌وه بڕیار ده‌دات ماڵی بگوازێته‌وه بۆ شاری سلێمانی، هه‌روه‌كو له دوا وتاریدا بۆ خه‌ڵكی سه‌یدسادق ده‌ڵێت: جێگه شانازییمه له ماوه 35 رۆژدا (6) جار گیرام و خرامه ناو سه‌یاره‌ی موسه‌لله‌حه‌و بردیانم بۆ ئه‌من، چوارده‌وری ماڵم گیرا، ده‌یانه‌وێت واز له نووسین بهێنم، وازهێنان له نووسین نییه، بڕیار بێت ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌كه‌م بشكێنن ئێسقانه‌كانم بكه‌م به قه‌ڵه‌م، خوێنی ده‌ماره‌كانم بكه‌م به مه‌ره‌كه‌ب هه‌ر ئیسلام بنووسم، من له‌هه‌ر كوێیه‌ك بم دڵم لاتانه و هه‌ر شاره‌زوورییم و خۆم به سه‌یدسادقیی ده‌زانم.
ده‌ستگیركردنی جاری یه‌كه‌م:
رۆژی 21/5/1980 ماڵی بار ده‌كات بۆ سلێمانی و له مزگه‌وتی (حاجی عه‌بدوڕڕه‌حمان بۆسكانی) ده‌بێته مه‌لا، له‌وێش سیخوڕه‌كانی به‌عس وازی لێناهێنن، له شه‌وی 29/11/1980 له لایه‌ن (مولازم موحسین)و جه‌للاده‌كانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا ده‌كرێت، ئیتر كه‌س هه‌واڵی نازانێت و وه‌ك سه‌دان ڕۆڵه‌ی دیكه‌ی ئه‌م گه‌له ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ئه‌من بێسه‌روشوێنی ده‌كه‌ن، ماوه‌ی (7) مانگ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورس ده‌درێت، جه‌سته‌ی توێ توی ده‌كه‌ن و به ئاگر داخی ده‌كه‌ن، له تاو ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌للاده‌كانی ئه‌من پشتی هه‌موو ره‌ش ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌دا كه‌چی وره‌ی پۆڵایینی مامۆستا شاره‌زووری ناڕووخێت، له ناو كونجی زیندانه‌وه شیعرێكی زۆر قاره‌مانانه ده‌نووسێت كه وێنه‌یه‌كی ژیانی ناو زیندان و زوڵم و سته‌می جه‌للاده‌كانی ئه‌منی رژێم ده‌گرێت و به بێ‌ترس ده‌یانخاته سه‌ر په‌ڕه‌ی كاغه‌ز، ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌كه‌یه‌تی:
تابلۆی مه‌ولودنامه‌یه‌كی خوێنین بۆ باوكم
بابه‌گیان ئه‌وا دوا نامه‌ی ژینم
بۆتی ده‌نێرم نه‌وه‌ك نه‌تبینم
ئه‌م نووزه ته‌ڵخه‌ی جگه‌ر خوێنینه
ماڵئاوایی رۆڵه‌ی یه‌ك ژێر زه‌مینه
دیوار كۆنكرێت سندوقیی بێدرز
ده‌رگای پۆڵایی، یاساووڵ چاوبز
ده‌لاقه‌ی ئاسن جارجار بۆخواردن
ئه‌كرێتۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی مردن
گه‌لێ سه‌ربه‌ستم له‌گه‌ڵ خوا ئه‌ژیم
قه‌فی كه‌له‌بچه‌ی ده‌ستی خوێناوییم
قیژه‌ی ئافره‌تی هه‌ڵواسراوی ڕووت
فه‌ریكه‌ی خونچه‌ی باوه‌ڕمیان پشكووت
ده‌ستی گڕاویی سپرتۆ له‌سه‌ر
سۆنده‌و كێبڵی ناوشان، ته‌وقی سه‌ر
(قاپ)ی سه‌رشكاو بۆ هه‌تككردن
نزیكخه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ له مردن
هه‌نسكی كۆرپه‌ی دایكهه‌ڵواسراو
دوواوانێكه ئه‌میان خوێن ئه‌و ئاو
چه‌خماخه‌ی چاوی شه‌ته‌ك دراوی
زنجیری ده‌ستی پێوه‌نكراوی
ده‌می دووراوی ده‌زووی هه‌ڕه‌شه
عه‌سای كاره‌با به‌شی سه‌ربه‌شه
ژێر پێی قه‌زوانیی فه‌لاقه و سزا
قۆڵی سووتاوی گڕی كاره‌با
په‌نجه‌ی وه‌ریوی ناوجامی تێزاب
كه‌لاكی كه‌وتووی بێ‌دایك و باب
ژنی دوێنێی كچ، بێ مێرد و بێشوو
ئابڕوو براوی ده‌ستی بێ‌ئابڕوو
نووزه‌ی كه‌لاكی هه‌ڵواسراوی شه‌و
بووه مایسترۆی قاسپه‌قسپی كه‌و
كه‌فجه‌ڕاندنی ته‌رمی ژووری ترس
ئیمزای كاغه‌زی سپی به‌بێپرس
ئه‌مانه‌و ده‌یان تابلۆی دڵته‌زێن
بۆ شیعری باوه‌ڕ بۆم بوونه هه‌وێن
بوونه سه‌مفۆنیای ژین و ژانه‌كه‌م
بوونه جێژوانی خوا‌و قورئانه‌كه‌م
هه‌ریه‌ك كووره‌ێ هه‌ریه‌ك زاخاوێ
هه‌ریه‌كه‌ی تاجێ بۆ خوا پێداوێ
هه‌زاران (حه‌للاج) هه‌زار (اناالحق)
ترس و مردنیان داوه‌ته به‌رشه‌ق
سومه‌ییه‌و یاسر زیندوو بوونه‌وه
دیسان له‌گه‌ڵ مه‌رگ تێهه‌ڵچوونه‌وه
(طف) و (كربلا) (سه‌رسنگ) (گولـله) (شیر)
هه‌زاران زه‌ینه‌ب گیران به ئه‌سیر
كوا هه‌ورامییه‌ك هانا هه‌ڵبێنێ
مه‌وله‌وی ئاسا بمانلاوێنێ
شوورای عاشوورا دیسان به‌زمش به‌ست
موحه‌ڕه‌م ئاما، مه‌حه‌رم شی نه‌ده‌ست
ڕۆ حسێن ئاس فه‌ردا كه ڕۆ بۆ
ئاخۆ سه‌ر جه‌كۆ لاشه جه‌كۆ بۆ
پشكۆی باوه‌ڕ و چه‌ڕه دووكه‌ڵه
له بێژنگدانی دز و ده‌غه‌ڵه
پار مانگی مه‌ولوود له دێی زه‌مه‌قی
وتمان به دوژمن كوت و مه‌تره‌قی
وتمان هه‌ی كافر، هه‌ی قورئان سووتین
هه‌ی خۆره‌ی شه‌ره‌ف مسوڵمان خنكێن
كێ ئه‌گری بگره، كێ ئه‌كوژی بكوژه
كام خوێنه گشه پێتخۆشه بمژه
دێ بڕووخێنه باخه‌كان ببڕه
ورگی مناڵ و ژن و پیر بدڕه
كتێبه‌كانمان گشت بسووتێنه
زمان، په‌نجه‌كان، بیانقرتێنه
(ئه‌بوزه‌عبه‌ل) و(باستێله‌كان)ت
پڕبكه هه‌تا ئه‌شكێنێ ژانت
فه‌رموو ئه‌وه له‌ش چی ئه‌سووتێنی
لووت و گوێ ئه‌كه‌ی چاوان ده‌ردێنی
به‌ڵام ناتوانی دڵه‌ی پڕ باوه‌ڕ
چۆڵ كه‌ی له سه‌دای ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر
ناتوانی تێشووی لاشه‌ی باوه‌ڕدار
به‌سۆنده‌و كێبڵ بخه‌یته ژێربار
ناتوانی مێشكی زاخاو به قورئان
له ڕێی خه‌باتدا پێی بگری وچان
مه‌ولوودی ئه‌مساڵیش واله‌م زیندانه
یان ئه‌م خه‌ڵوه‌تگای مسوڵمانانه
شه‌ربه‌تمان خوێناو جكلێتمان جنێو
چوارده‌وره‌مان گیراو به جنۆكه‌ودێو
به‌ڵام گه‌ر پله‌ی وره‌م ئه‌پرسی
ئێمه‌ی قوتابی به‌ننا و نه‌وڕه‌سی
ئێمه‌ی قوتابی (سه‌ید) و (عۆده)
مه‌رگ له‌لامان بووه به مۆده
ئه‌من په‌روه‌رده‌ی (تدمر) و (جه‌نگی)م
ئه‌من ژیله‌مۆی دونیای بێده‌نگییم
منم بڵێسه‌ی شۆڕشی ئه‌فغان
منم سه‌رقافڵه‌ی كاروانی ئێران
(مۆرۆ)و (ماسۆمی) و (جه‌ماعه) منم
من گه‌لێ قووڵم ده‌ریای بێبنم
به‌به‌ردی ساوا خۆم ناشڵه‌قێنم
په‌یمانی خوایه‌و هه‌رگیز نایشكێنم
مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی شاره‌زووری، پیاوێكی كراوه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، كه‌سێكی قسه‌خۆش و گوتار شیرین بوو، له‌هه‌ر شوێنێك بوایه به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م تێكه‌ڵیی و ئاشنایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای لێكردبوو له دڵی خه‌ڵكییدا ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بێت.
ئه‌و ئاداب و هه‌ڵسوكه‌وته به‌رز و جوانانه‌ی مامۆستا كارێكی كردبوو له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ژیانی به‌سه‌ر ببردایه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك كوڕی خۆیان ڕێزیان لێ ده‌گرت و لایان ئازیز بوو.
یه‌كێكی دیكه‌ی سیفاته به‌رز و گرنگه‌كانی مامۆستا شاره‌زووری گرنگیدان بوو به توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی باش گرنگیی به توێژی لاوان ده‌دا چونكه ده‌یزانی هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك به‌ده‌ستی ئه‌وان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر چی له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وكاته‌ی مامۆستا تێیدا ده‌ژیا كۆبوونه‌وه‌ی لاوان و هه‌ستكردن به هه‌ر جۆره جموجوڵێكی گه‌نجان لای به‌عسییه‌كان ده‌خرای ژێر چاودێریی و گرتن و زیندان و كوشتن چاوه‌ڕوانی دكرد.
گرنگی به توێژی ئافره‌تان كه تا ئه‌وكات مه‌حرومترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌بوون، یه‌كێك بوو له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانی مامۆستا، ده‌رسی تایبه‌تی بۆ داده‌نان، هانی ده‌دان له نوێژی هه‌ینی و ته‌راویح ئاماده‌بن و له چوارچێوه‌ی دیواری ماڵه‌وه رزگاری ده‌كردن و به‌شداری كایه ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پێ ده‌كردن، هه‌روه‌ها ئه‌و گرنگیی تایبه‌تی به منداڵان ده‌دا و رێگه‌ی به هیچ كه‌س نه‌دا منداڵان له مزگه‌وت ده‌ربكه‌ن و بچن به گژیاندا، ده‌یوت منداڵان له مزگه‌وت مه‌تۆرێنن با هاوڕێی مزگه‌وت و ده‌رس و قورئانخوێندن بن، ئه‌وانه نه‌وه‌ی دواڕۆژن با دڵیان به مزگه‌وته‌وه په‌یوه‌ست بێت تا شوێنانی دیكه.
مه‌لا محه‌مه‌دی شاره‌زووری ته‌نیا مه‌لایه‌ك نه‌بوو له چوارچێوه‌ی پێشنوێژی و وتارێكی هه‌یندا ئیتر قه‌تیس ببێت، هاوشانی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزانه، خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێكی به بڕشت بوو، توانی چه‌ندین كتێبی ناوازه پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی بكات، كه هه‌ر دانه‌یه‌كیان بۆ ئه‌وكات به پێشه‌نگی كتێبه فیكری و ڕۆشنبیرییه‌كان داده‌نرا، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن عه‌لمانی و چه‌په‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه زۆر دژایه‌تیی كرا و له‌سه‌ری نووسرا، به‌ڵام ئه‌و نووكی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی تیژتر بوو له‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن به‌رپه‌چی بده‌نه‌وه.
بیرمه‌ند و نووسه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د له كتێبی (هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی ته‌رازوویه‌كی سه‌نگه‌لا) له لاپه‌ڕه (14 ـ 15)دا نووسیوه‌یه‌تی: "ڕه‌نگه پێت سه‌یر بێت ئه‌گه‌ر بڵێم بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێكی كوردی له ڕێی كۆڕی زانیاری كورده‌وه به ناوی (ڕێكه‌وت له ته‌رازووی ژیریدا) كه نووسه‌ره‌كه‌ی ڕای خۆی له‌وه‌دا ده‌ربڕیوه بوونی په‌روه‌ردگاربسه‌لمێنێ، ڕقی پاسه‌وانه كورده‌كانی ماركسیزم به سه‌ر كۆڕدا هه‌ڵڕژا و پاڵی به قه‌ڵه‌مه‌كانیانه‌وه نا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌گرتن و شتی له‌و بابه‌تانه له چاپه‌مه‌نییه‌كاندا و ئه‌وه‌یان له موسوڵمان به زیاد ده‌زانی له وڵاتی خۆیدا به‌رگری له باوه‌ڕی ئاینیی خۆی بكا و ده‌هۆڵیشیان بۆ كۆڕ لێدا كه ئه‌و كتێبه‌ی بۆ چاپ كردووه و لێپرسراوانیشیان ئاگادار كرده‌وه كه ورووژاندنی باوه‌ڕداری و بێ باوه‌ڕی بشێوێنی ده‌نێته‌وه، به‌ڵام لۆمه‌ی وڵاتێك ناكه‌ن له‌باره‌ی باوه‌ڕ نه‌بوونه‌وه به خودا به‌رده‌وام كتێب چاپ ده‌كا و بڵاوی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یان چ وریایی ناوێ و چپه‌چپی بشێوێنی له ئارادا نییه".
مه‌لا محه‌مه‌دی شاره‌زووری نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر ماوه‌یه‌كی كونجی به‌ندیخانه‌ی بۆخۆی كرده قوتابخانه‌كه‌ی یوسف و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆر قورس و بێڕه‌حمی زۆری له‌گه‌ڵ به‌كار هێنرا، به‌ڵام وره‌ی پۆڵاینی ئه‌و پیاوه ئازایه به ئه‌وان نه‌ڕووخا، ئیتر پاش نزیكه‌ی (7) مانگ ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری به‌ندیخانه رۆژی 20/6/1981 له به‌غدا ئازاد كرا. له یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت: كه ئازاد كرام قژێكی درێژ و ریشێكی هاتوو ئالۆزكاو، پاره‌م هیچ پێنه‌بوو رۆشتمه حوجره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس له مزگه‌وتی گه‌یلانیی له به‌غدا، سه‌ره‌تا نه‌یناسییمه‌وه وایزانی شێتم كه‌مێك چووه دواوه، وتم مامۆستا گیان منم محه‌مه‌دی مه‌لا ساڵحی شاره‌زوورییم، ئیتر سوپاسی خودای كرد كه ئازاد كراوم (50) دیناری پێدام، سوێندی لێ خواردم سه‌رو ریشم چاك نه‌كه‌م ئاوا بڕۆمه‌وه بۆ لای باوكم.
كاتێك مامۆستا له به‌ندیخانه ده‌بێت هاوسه‌ری دووه‌می (هودا)خان به‌سه‌ر منداڵه‌وه كۆچی دوایی كردبوو، مامۆستا كه‌له زیندان هاته‌وه‌و هه‌ستی كرد هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مردووه‌و (5) مانگه خۆی و منداڵه‌كه‌ی له ئامێزی خاك دان، دیسانه‌وه خۆشی لێبووه‌وه به ناخۆشیی، پاشان ده‌چێته سه‌ر گۆڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌م شیعره دیلاوێنێته‌وه:
عه‌نبه‌ر خاتوونی شاره‌ووره‌كه‌م
هاوڕێی كاروانی رێگا دووره‌كه‌م
زوڵێخای پاكی به‌ندیخانه‌كه‌م
مایسترۆی سازی ژین و ژانه‌كه‌م
دایكی مناڵی له دایك نه‌بووم
هه‌تیته‌ی زامی ژیانی پڕشووم
خونچه‌ی قرتاوی به‌هاری ژینم
وشه‌ی جمه‌وجووڵ لاشه‌ی بێ‌تینم
(هودا)گیان مینای سپی پۆشی گۆڕ
وشككه‌ری هیوا تا دوا چۆڕ
هوداگیان ئه‌وا مێرده به‌نده‌كه‌ت
به‌ندی ژیانی شه‌وه زه‌نگه‌كه‌ت
وا له ژوور سه‌رت میوانی تۆیه
له‌شی جنراوی زامی پڕ سۆیه
من میوانی لایی دوژمنی سه‌رسه‌خت
تۆ میوانی خوای هه‌ی مینای خۆشبه‌خت
من سۆنده‌ی سزا‌و گڕی كاره‌با
تۆش به‌هه‌شته‌كه‌ی به‌رینی خودا
من شه‌ق و له‌قه‌و تێهه‌ڵدان و دار
تۆش به‌قیعه‌كه‌ی مله‌گای چنار
ناگه‌ڕێیته‌وه جێگاكه‌ت خۆشه
مێرد و كه‌سوكار لات فه‌رامۆشه
ده‌ك پیرۆزت بێت یانه‌كه‌ت مینا
دیاره ڕووسووری له باره‌گای خوا
ساڵی 1982 ماڵی بارده‌كات بۆ گوندی (قوڵه‌گیسكان) كه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی شۆڕشدا ده‌بێت، پاشان ده‌گوازێته‌وه بۆ گوندی (چناره‌ی پاڕه‌زان)، ئه‌وكاته سه‌رده‌می شه‌ڕی براكوژی ده‌بێت، مامۆستاش وه‌ك ئه‌ركێكی چاكه‌خوازانه‌و په‌رۆش بۆ نه‌ڕشتنی خوێنی ڕۆڵه‌كانی كورد ڕۆڵێكی به‌رچاو ده‌بینێت له هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزیی و ناكۆكییانه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، ئه‌وه‌بوو له‌وێ ئاشته‌وایی له نێوان پارتیی و یه‌كێتیی ده‌كات و له ئیزگه‌ی شۆڕه‌وه سوپاسی ده‌كرێت، پاشان له ساڵی 1983 ده‌گوازێته‌وه بۆ گوندی (چنگیان) له‌و ساڵه‌دا به‌هۆی شه‌ڕی عێراق ـ ئێرانه‌وه ناوچه‌كه چۆڵ ده‌بێت و ئه‌ویش به ناچاری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری سلێمانی له مزگه‌وتی حاجی عه‌بدوڕڕه‌حمان بۆسكانی) جێگیر ده‌بێت، به‌كرێگیراوانی رژێم وازی لێناهێنن چونكه ئه‌و ئاشته‌وایی پێشمه‌رگه‌ی كردبوو.
ده‌ستگیركردنی جاری دووه‌م:
باش كۆچی دوایی هاوسه‌ری دووه‌می، خودای گه‌وره هیواكه‌ی مامۆستا شاره‌زووری هێنایه دی و له هاوسه‌ری یه‌كه‌می (میناخان)، منداڵی پێ به‌خشی، به‌ڵام به‌عسییه‌كان نه‌یانهێشت به‌و ئاواته‌وه بحه‌سێته‌وه چونكه جموجوڵ و كۆڵنه‌دان و دژایه‌تی به‌عسییه‌كان یه‌كێكبوو له سیفه‌ته نه‌گۆڕه‌كانی شاره‌زووری، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو سه‌رتاپای ژیانی ئه‌و پیاوه‌ی كرد به مه‌ینه‌تی و زیندان و ئاواره‌یی، تا سه‌رئه‌نجام رۆژی سێشه‌ممه 7/2/1984 بۆ جاری دووه‌م جه‌ندرمه‌كانی ڕژێمی به‌عس مامۆستا شاره‌زووری ده‌ستگیر ده‌كه‌نه‌وه، پاش مانگێك بێسه‌روشوێنبوون ئه‌وجا كه‌سوكاره‌كه‌ی هه‌واڵی ده‌زانن كه له به‌ندیخانه‌ی به‌غدایه و ساڵێك حوكم دراوه، پاش (8) مانگ مانه‌وه‌ی له به‌ندیخانه، رۆژی دووشه‌ممه 5/10/1984 ئازاد ده‌كرێت.
به‌رده‌وام ده‌ستگا سیخوڕیییه‌كانی به‌عس چاودێری له‌سه‌ر داده‌نێن و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆری رووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر به‌ناچاری ماڵی بار ده‌كات بۆ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر، مامۆستا ده‌چووه هه‌ر شوێنێك جموجووڵی زۆری ده‌بوو، كاتێك ده‌چێته ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌ویش ده‌ست به دژایه‌تی حزبی به‌عس ده‌كاته‌وه، كه ده‌بیستێت له قوتابخانه سروودێك به قوتابییه‌كان ده‌وترێت كه رژێم پێی قه‌بووڵه، ئه‌ویش قوتابییه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه‌و سروودێكیان بۆ ده‌نووسێت كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
من خه‌ڵكی ئه‌غجه‌له‌رم
قوتابی پێغه‌مبه‌رم
په‌یمانی كوردی مه‌رد بێ
هه‌ر قورئان بی ڕابه‌رم
*** *** ***
نه‌فامی گه‌ڕایه‌وه
بوجه‌هل هه‌ستایه‌وه
قورئانی تاقی پڕتۆز
كه‌س ناچێت به لایه‌وه
له‌وێش دیسانه‌وه سیخوڕه‌كانی به‌عس ده‌كه‌ونه‌وه گیانی، ده‌چن وتاره‌كانی تۆمار ده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن تۆ دژایه‌تی حكومه‌ت ده‌كه‌یت، ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵی ده‌پێچن له وتاره‌كانیدا دوعا بۆ سه‌دام حسێن بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌دامی وه‌ك تاغوت به خه‌ڵك ناساندبوو، چۆن ده‌چێت دوعا بۆ تاغوتێك بكات، چه‌ند هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن كه‌ڵكی بۆیان نابێت و ناچێته ژێر ئه‌و داخوازییه‌ی به‌عسییه‌كان، بۆیه ناچار ده‌بێت ئه‌وێش جێ بهێڵێت و ده‌ڕوات بۆ ناوچه‌ی بێتواته.
له‌وێ هه‌ر جاێك و له شێونێك ده‌گیرسێته‌وه‌و هه‌رجاره‌ی به ناوێكی وه‌ك: سۆفی ئه‌وڕه‌حمان و سۆفی مه‌حموود و مه‌لا سدیق و تد.. خۆی ده‌ناسێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سیخوڕه‌كانی ڕژێم پێی نه‌زانن و نه‌یناسنه‌وه.
مامۆستا شاره‌زووری زۆر كوردستانی خۆش ده‌ویست، هه‌مووجار ده‌یوت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م شاخ و كه‌ژوكێوانه‌ی كوردستان‌م لێ ون ببێت گیانم ده‌ر ده‌چێت، من ناتوانم به‌بێ ئه‌و نیشتمانه شیرینه بژیم، بۆیه له‌م گۆشه‌ی كوردستان هه‌ڵده‌هات بۆ ئه‌و ناوچه و له‌م شوێن بۆ ئه‌وشوێن، به‌ڵام به‌و هه‌موو گرتن و ئاواره‌یی و مه‌ترسییه‌وه كه‌چی كوردستانی به‌جێ نه‌ده‌هێشت. له‌و ماوه‌یه‌ی دوا رۆژه‌كانی ژیانی به ئاواره‌یی و به‌خۆی و ژنێك و (3) منداڵه بچووكه‌كه‌یه‌وه ئاواره ده‌بن و هێنده به په‌له هه‌ڵدێن ته‌واوی ماڵ و كه‌لوپه‌له‌كانی له ئاغجه‌له‌ر به‌جێده‌هێڵێت و روو ده‌كاته ده‌ڤه‌ری بتوێن و خۆشناوه‌تی و له ڕێگه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر ماوه‌یه‌ك له گوندی گه‌ڵووی ماخۆ بزنان ده‌حه‌سێته‌وه، پاش ماوه‌یه‌ك ماڵی ده‌چێته گوندی (دواوه)ی سه‌ر به ناحیه‌ی بێتواته، ئتیر له‌وێ ده‌مێنێته‌وه تا سه‌ره‌نجام له‌و ده‌ڤه‌ره‌و له رۆژی 25/7/1987 له ته‌مه‌نی (40) ساڵییدا به هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆره‌وه كۆچی دوایی ده‌كات و ئه‌م دونیا پڕ چه‌رمه‌سه‌رییه به یه‌كجاری به‌جێ ده‌هێڵێت كه تێیدا نه‌حه‌سایه‌وه، پاشان ته‌رمه‌كه‌ی له مه‌راسیمێكی پڕشكۆدا ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شارۆچكه ئازیزه‌كه‌ی خۆی (سه‌یدسادق)، كه خۆی له كاتی باركردنییدا و له دوا وتاری نوێژی هه‌ینی سه‌یدسادقیدا ده‌ڵێت: "من دڵم هه‌ر لاتانه، من هه‌ر شاره‌زوورییم و هه‌ر سه‌یسایه‌قییم، له هه‌ركوێیه‌كبم هه‌ر خۆم به سه‌یسایه‌قیی ده‌زانم". له‌وێ، له گۆڕستانی سه‌یدسادق ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی دایك ده‌كرێت و به هه‌تاهه‌تایی ده‌حه‌سێته‌وه.
پاش خۆی كچێك و دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی (به‌هه‌شت، كۆچه‌ر، ساڵح) به‌جێ ده‌هێڵێت.
مامۆستا جگه له‌وه‌ی وتاربێژ و تێكۆشه‌رێكی به‌جه‌رگبوو، هاوكات نووسه‌رێكی به تواناش بوو، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی نایابی پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كرد، كه بۆ ئه‌وكاته زۆر ده‌گمه‌ن بوون، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌كی باشیان له‌سه‌ر ژیانی لاوان و خوێنه‌وارانی گه‌له‌كه‌مان هه‌بوو، ده‌توانین بڵێین كتێبه‌كانی ئه‌و شۆڕشێكی ڕۆشنبیری بوون بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كه كتێب به زمانی كوردی ده‌رباره‌ی ئیسلام و فیكری ئیسلامیی زۆر كه‌م بوو، مامۆستا به‌رهه نووسراوه‌كانی خۆی زۆر لاخۆشه‌ویست و به بایه‌خ بوون، ئاواتی ئه‌وه‌بوو هه‌موویان چاپ بكات. كاتێك له ڕژێم قاچاخ ده‌بێت شه‌وێك به نهێنی ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی سه‌ردانی باوكی و خزمانی ده‌كات، له‌و شه‌وه‌دا كاسێتیكی ڤیدیۆیی بۆ یادگاریی تۆمار ده‌كات تێیدا وه‌سێتنامه‌یه‌ك بۆ باوكی ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مه‌رگی من كه‌وته پێش مه‌رگی ئێوه، ئاگاتان له به‌هه‌شت بێت (واته كچه‌كه‌ی، كه ئه‌وكاته ته‌نیا به‌هه‌شت خانیان هه‌بوو)، هه‌روه‌ها كتێبه‌كانم بۆ چاپ بكه‌ن، ئه‌و كتێبه‌شی ده‌ستم داوه‌تێ و ناوم ناوه (هه‌گبه‌كه‌ی شاره‌زووری) ئه‌گه‌ر مه‌رگ نه‌یهێشت ته‌واوی بكه‌م، ئه‌وا پاش خۆم بیده‌ن به یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه (مامۆستایان حه‌سه‌ن پێنجوێنی، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین) با یه‌كێكیان بۆم ته‌واو بكات، ئیتر هیچی دیكه‌م ناوێت.
مامۆستای شاره‌زووری له ژیانی خۆیدا ئه‌م كتێبانه‌ی پیشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی و خوێنه‌ری كوردزمان كردووه:
1ـ محه‌مه‌د ئیقباڵ فه‌یله‌سووف و شۆڕشگێڕ. ساڵی 1974.
2ـ گه‌شته‌كه‌م له گومانه‌وه بۆ باوه‌ڕ. (وه‌رگێڕان) ساڵی 1974.
3ـ ڕێكه‌وت له ته‌رازووی ژیرییدا.ساڵی 1975.
4ـ ئایا قورئان دانراوی موحه‌ممه‌ده؟ ساڵی 1975.
5ـ سروشت له ته‌رازووی ژیرییدا. ساڵی 1976.
6ـ داروین له ته‌رازووی ژیرییدا. ساڵی 1982.
7ـ فرۆید له ته‌رازوی ژیرییدا. 1985.
چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی له‌دوا به‌جێماوه كه‌تا ئێستا چاپ نه‌كراون وه‌ك:
1ـ یاداشت.
2ـ ماركس له ته‌رازووی ژیرییدا.
3ـ هه‌گبه‌كه‌ی شاره‌زووری. كه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ته‌واوی بكات.