كاریگه‌ریی راگه‌یاندن و سۆشیال میدیای حزب و لایه‌نه‌كان له‌ 10 ساڵی رابردوودا

توێژینه‌وه‌یه‌ك: پارتی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌ و باڵێكی یه‌كێتی به‌هێزترین سۆشیال میدیای هه‌یه‌

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر 2019.07.28 10:44 PM
733 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

توێژه‌ر له‌ (ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی)

بەپێی تویژینەوەیەكی شیكاريی لەسەر دۆخی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستان، دەركەوتووە لە كوردستان مێدیا بوونی نيیە و ئەوەی هەیە ڕاگەیاندنە سیاسیەكانە بۆ شەڕی ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام ناردن بۆ یەكتر و ئاراستەكردنی ڕایگشتی بەكاری دەهێنن ئەمەش چەند كورتە ئه‌نجامێكی توێژینەوەكەیە:

١- بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیاندنەكانی بە تیڤی و دیجتاڵ میدیاكەیەوە زۆرترین كاریگەریان لەسەر هاوڵاتیان هەبووە تا ساڵی ٢٠١٣.

٢- دوای ساڵی ٢٠١٣ راگەیاندنی پارتی بووە بە یەكەم ڕاگەیاندنی كاریگەر لە ڕێگەی كەناڵەكان و ئەكاونت و پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكانەوە.

٣- سۆشیاڵ مێدیای شاسوار عبدالواحید و نەوەی نوێ لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٨ لە پلەی یەكەمدا بوون لەگەڵ جیاوازیەكی كەمدا لەگەڵ سوشیاڵ میدیای پارتی دا.

٣- لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا سۆشیاڵ میدیای باڵێكی یەكێتێ بەهێزترین ڕاگەیاندنی كوردیيە و زۆرترین كاریگەريی لەسەر هاوڵاتیان هەیە، بە جۆرێك لە ڕێگەی ٦٤٣ پەیجی فەرمی و كاریگەرەوە پەیامەكانی خۆی دەگەیەنێت و دەستی بەسەر ٦٤% سۆشیاڵ میدیادا گرتووە.

سۆشیال میدیا بووه‌ته‌ چه‌كێكی كاریگه‌ری سیاسیی بۆ ئاراسته‌كردنی رایگشتى

 

٤- لایەنە ئیسلامیيەكان ( یەكگرتوو - كۆمەڵ- بزوتنەوە) سستترین هێزی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیان تەنها لە سەدا ٦% هێزی سۆشیاڵ میدیايان لە ژێر دەستدایە و هێزە شاراوەكانی وەك مەلا كرێكار و چەند ڕاگەیاندێكی ئەلیكترۆنی ( سۆشیاڵ مێدیا) لە هى هێزە سیاسیيە ئیسلامیەكان بەهێزترە.

٥- لە ئێستادا سۆشیاڵ مێدیای پارتی و گۆڕان و هێزە ئیسلامیيەكان لە قەیرانی كاریگەريی و هێز و متمانە و خۆینەردان، لە بەرامبەردا سۆشیاڵ مێدیای باڵێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خاوەنی سوپایەكی ئەلیكترۆنی بەهێزە كە كاریگەری زۆری لەسەر هاوڵاتیان هەیە.

٦- بەپێی توێژینەوەكە بینەری تیڤیەكان لە پشت بەستن بەهەواڵەنیان بە ڕێژەی سەدا ٢١% كەمیكردوە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦-٢١٠٩.

٧- بەپێی ئەنجامەكان سەدا ٨٣% خوێنەران كەوتونەتە ژێر كاریگەريی هەواڵی ناڕاست ( فەیك نیوز) باوەڕیان پێهێناوە.

لە ئێستادا سۆشیاڵ مێدیای پارتی و گۆڕان و هێزە ئیسلامیەكان لەقەیرانی كاریگەری و هێز و متمانە و خۆینەردان و لەبەرامبەردا سۆشیاڵ مێدیایی باڵێكی یەكێتی 

٨- لە ڕووی كاریگەربوون لەسەر كوردانی پارچەكانی تر، ڕاگەیاندنی كوردستانی باشور كەمترین كاریگەريی هەبووە بەراورد بە كاریگەريی ڕاگەیاندنی پەكەكە، لە ناو ڕاگەیاندنی باشوردا ڕاگەیاندنی پارتی بەهێزترینان بووە لە ڕووی كاریگەريی لەسەر كوردانی پارچەكانی تر.

- چوارچێوەی توێژینەوەكە پێنج پارێزگا ( هەولێر - سلێمانی- كەركوك - دهۆك- هەڵەبجە) شاری (سنە و قامیشلۆ و ئامەد) و كوردانی دەرەوەی وڵات بووە، لە كۆێ ١٦ هەزار پەیج و ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتیيەكان كە پڕ بینەر و پڕ خوێنەر ترینن، ٣ هەزاریان بە نمونە وەرگیراون كە بۆ شەڕی ڕاگەیاندن و ئاراستەكردنی ڕایگشتی بەكارهێنراون له‌ ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٩ بە نمونە وەرگیراوە.

تێبینی/ توێژینەوەكە د.ئامانج شێرڤان و هاوڕێكانی لە دیسكی عێراق و كوردستانی (ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژيی)، ئەنجامیان داوە، له‌سه‌ر رێگه‌پێدانی ئه‌وان ئه‌م كورته‌یه‌مان بڵاوكرده‌وه‌.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ