پەیوەندی نێوان هیندۆسی و ئێزديی شاراوەیە

هیندۆس و كورد.. په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویى

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2019.08.08 02:54 PM
2618 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

رامیار حه‌سه‌ن عه‌لی

 مێژووی هیندۆسەکان دەگەڕێتەوە بۆ زیاترلە ٥٠٠٠ساڵ بەر لە زایین، ئاینەکەیان هەمیشە لە ژیانەوەدایە کە نزیکەی ٧٥٠ ملیۆن باوەڕداریان هەیە ، بەبێ ئەوەی هیچ دانەرێک یاخود پێغەمبەرێکیان هەبێت.

باوەڕ:

هیندۆسەکان تەنها باوەڕییان بە یەک خودا نیە بەڵکمە خوداوەند {براهما} لە یەکەمدایە، پێیان وایە کە خوداوەندەکان لە ئاسمانەوە نێردراون بۆ سەر زەوی بۆ یارمەتیدانی خەڵک و ڕزگاربوونیان لە کێشە و ناخۆشیەکان وە براهما لە پلەی یەکەمی خواوەندەکان و بەدیهێنەری هەموویانە ، هەروەها خۆشی خوا ژنی دروست کردووە و مرۆڤیان بەدیهێناوە. 

خوداوەندەکانیان :

هیندۆسەکان هەمیشە خۆیان خودا یان خودا ژنی خۆیان  دیاریدەکەن، وە رۆژانە کاری پاڕانەوە و نزاکردن دەکەن ئەوەشیان لە پەرستگا یان لە  [ماندیر]کە شێوەی وەک مزگەوت وایە یان لە ماڵەوە نزا دەکەن کە شوێنێکی تایبەتیان بۆ دانراوە. هیندۆسەکان پێیان وایە خوداوەندەکان هەموو   بەیانیەک بە نزا و پاڕانەوەی باوەڕدارەکانیان هەڵدەستن وە خواردن و گوڵ و بۆن و چەندین جۆر بەهارات دەبەن یاخود گۆرانی و میوزیک لێ دەدەن ، هەروەها لە ماڵی هیندۆسەکان گرنگی زۆر دەدرێ بە وێنەی خوداوەندەکانیان لەسەر دیوارەکان، دەتوانن خوداوەندەکانیان لە شێوەی بوکەڵە یاخود مەدالیا هەڵبگرن و بیبەن بۆ هەر شوێنێک لەگەڵ خۆیان،چیرۆکی خوداوەندەکانیان لە کتێبێکدا گێڕدراوەتەوە پێی دەوترێت {باهاگڤاد گیتا} مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ساڵ پێش زایین و کۆنترین کتێبە.   

براهما

 


شیڤا / خوداوەندە پلە بەرزەکەیە، کە ناسراوە بە تێکدەر و وێرانکاری دەهێنێت یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوەکان کە هیندۆسەکان بەکاری دەهێنن.

ڤیشنوو / خواوەندی سەرەکی هندەکانە کە ناسراوە بە پارێزەری ڕەگەزی مرۆڤایەتی و گەردون و لە پەیکەرەکەی مار هەیە لاسایکردنەوەی جل و  بەرگ و خشڵەکانی بووەتە نەریت

ڕاما / ناسراوە بە ڕاما چاندرا یەکێکە لە ڕیزی حەوتەمین پیرۆزترین خوداوەندەکان .

کریشنا / بە سڤایم باگاڤان ناسراوە هەموو ساڵێک مانگی ٨ بە بۆنەی لە دایک بونیەوە ئاهەنگی بۆ دەگێڕدرێت کە ئەو مانگە لای هندۆسەکان ناوی شراڤانایە، بە خواوەندی خۆشەویستی پاک وخۆشبەختی ناسراوە.  

راما

 

هانوومان / کە بە خوداوەندە مەیموونەکە ناسراوە خوداوەندێکی خاوەن هێز و توانایە بە هۆی گەورەیی لەشی لە چەندین جەنگ براوە بووە وە لای هیندۆسەکان بە خواوەندی قوربانیدەر و سوتان ناسراوە


گانیشا / کە با گانپاتی و ڤیناکایاش ناسراوە ، بە بڕوای هیندۆسەکان  جارێک شیڤا توڕە دەکات و ئەویش سەری دەپەڕێنێت دواترسەری فیلێک دەنێت بە جەستەیەوە.


براهما / خودای خوداوەندەکانە و دروستکەری هەموویانە لە پەیکەرەکەی چوار دەموچاوی هەیە کە بە هەر چوار ئاڕاستەی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوادایە 

براهما

 

بوودا / ناسراوە بە گۆتاما بوودا ، یەکێکە لە خوداکانی ڤیژنوو، کە لە سەدەی ٨  ئەم خوداوەندە بە پلە بەرز ناسرا لای هیندۆسەکان 


ئیندرا / لە کتێبە پیرۆزە ئەفسانەکانی هیندۆسەکان ئیندرا بە خوداوەندی (دیڤاسەکان) ناسراوە ، هەروەها خوداوەندی بروسکە و ڕەشەبا و باران وشەپۆلەکانە.


یاما / بە یارماجا ناسراوە خودای مردنە لای هیندۆسەکان ، لە کتێبە ئەفسانە پیرۆزەکانی هیندۆسەکان بە بەرپرسی مردووەکان ناسراوە. 


لە کاتی لێکۆڵینەوەم سەبارەت بە هیندۆسەکان  شتێکی نامۆم بەرچاو  کەوت کە سەرنجی ڕاکێشام  ئەویش پەیوەندی کوردە لەگەڵ هیندۆسەکان
پەیوەندی نێوان هیندۆسی و گەلی کورد

هه‌ندێك هێما كه‌ بۆ وێنه‌ی خواوه‌نده‌كانیان به‌كاریده‌هێنین

 

 

هەروەک هەموومان دەزانین ئێزدیەکان بەشێکن لە میللەتی ئاری نەژادی کورد کە بە بەربڵاوی لە چەند ناوچەیەکی کوردستانی گەورە دەژین وە پەیوەندی کورد و هیندۆسی لە ڕێی ئێزیدیەکانەوەیە کە چەند بیروباوەڕێک هەیە کە ئێزیدی و هیندۆسەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە 

پەیوەندیيە کۆنەکان:

 

ئێزیدی و هیندۆسەکان چەندین شتی هاوبەشیان هەیە لە ڕاستیدا ڕایەک هەیە دەڵێت لە کۆندا یەک گەل و یەک خەڵک بووبن بەراوردە نوێیەکان توێژینەوە مێژوویەکانلە نێوان ئەو دوو گەلە ئاشکرا کراوە کە چەندەها پەیوەندیان پێکەوە هەبووە، کە هەزاران هیندۆسی و ئێزیدی بڕوایان وایە کە لە یەک خێزانن، مێژوویانە مێژووی ئێزیدیەکان ئەوە دەر دەخات کە لە میزۆپۆتامیا کە ٤٠٠٠ ساڵ پێش زایین زریانێک ڕووی داوە کە ئێزیدیەکان کۆچیان کردووە بەرەو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشوور بۆ هیندستان ئەفغانستان و مەغریب و چاندین وڵاتی تری باکووری ئەفریقا لەو وڵاتانەی گرتبوویانە خۆ مانەوە بۆ ماووەی ٢٠٠٠ساڵ تاکوو ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین وە دواتر چەندان ئێزیدی گەڕانەوە خاکی خۆیان و یارمەتی دران کە شارستانیەتە بابلیەکان و ئەسیدیەکان بدۆزنەوە ئەو ئێزدیانەی لە هیندستان مانەوە بەردەوام بوون لە کلتوری هیندی بۆ چەندان هەزار ساڵێک دوایی ئەو خێزانانە گەڕانەوە بۆ خاکی باوباپیرانیان.

له‌سه‌ر دیواری په‌رستگای لالش وێنه‌ی ژنێكی هیندی كه‌ ساریایه‌كی هیندیی له‌سه‌ره‌ كێشراوه‌ و سانجاك یان چراى ئار تى هه‌ڵگرتووه‌

 

یەکێک لە سەرسوڕهێنەرترین لێکچوونیان دەکرێت بدۆزرێتەوە لە نێوان چرا پیرۆزەکانیان کە ئێزدیەکان پێی دەڵێن سانجاک هیندۆسەکانیش پێی دەڵێن چرای ئاڕتی کە شێوەی تاوسێکی نێرەی کلک زاڵ لە هەردوکیان هەیە لە کاتێکدا هیندۆسەکان هەزاران چرای ئاڕتیان هەیە بۆ بەکار هێنان ئێزدیەکان دوو دانە سانجاکیان هەیە.خوداکەیان تاوس مەلیک ، فریشتەی تاوسی  نێرینە حەوت سانجاکی بە ئێزیدیەکان داوە هەر یەکەیان بۆ فریشتەیەکی گەورە بەڵام پێنج دانەیان یان وون بوون یان دزراون لەو کاتەوە ئەو دوانەی کە ماونەتەوە زۆر پیرۆزن ساڵی جارێک دەیانهێننە ناو خەڵکی ئێزیدی بۆ ڕێزگرتن لێیان 


پەیوەندی نێوان هیندۆسی و ئێزیديی شاراوەیە:
مەرقەدی پیرۆزی ئێزیدیەکان لە لالشە ، لەسەر دیوارێکی پەرستگاکە وێنەی ژنێکی هیندی کە ساریایەکی هیندی لەبەرە کە سانجاک یان چرای ئاڕتی هەڵکردووە 
کلک بڵاوی تاوسە نێرەکەی سانجاک و چرای ئاڕتی پەیوەندیان هەیە بە خوایەتی کە دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە هەردوو ئاینی هیندۆسی و ئێزدی لە نزرگەی خوداکان لە هیندۆسیە کۆنەکاندا تاوسێکی نێرینە سواری مۆرگان ( مارێکی کوبڕایە ) بووە و لە ئاینی ئێزدی تاوسمەلیکە ،هەردوو ئاینەکە لەسەر هێما ئاینییەکانیان تاوسی نێرینەیان هەیە ئەوان هەردووکیان هێنراون بۆ سەر ڕێگای خودا بۆ سەر زەوی هەردووکیان هاوڕێیەتی یەکتریان کردووە لەگەڵ حەوت گرووپ مۆرگان وە ساناتکومارا قسەی کردووە وەک سەرۆکی ئەو حەوت گرووپە فریشتەیەی تاوسە نێرینە ناسراوە بە سەرۆکی حەوت فریشتەکە ، خودای هەردوو ئاینەکە گەڕاونەتەوە بۆ سروشتی تریکستارس.

مۆرۆگان هه‌رده‌م ئاڵایه‌كی پێبووه‌ كه‌ خۆر و كه‌ڵه‌شێری له‌سه‌ر بووه‌ له‌گه‌ڵ تاوسه‌ نێرینه‌

هیندۆسی و ئێزیدی
* هەریەک لە هیندۆسی و ئێزدی هاوبەشی بیرو باوەڕێک دەکەن لە دووبارە هاتنەوە دنیای مرۆڤ .
* نزای باش دەکەن بۆ کەسە پیرۆزەکانیان .
* لە هەردوو ئاینەکەدا ڕێزی تەواو دانراوە بۆ ئاینەکانی تر و لە ئاینەکانیان دا هاتووە دەبێ ڕێزێکی تەواو لە هەموو ئاینێک بگیرێ .
* لە هەردوو ئاینەکەدا نێوان برۆکانیان مۆر دەکرێت بۆ نیشانەی چاوی سێیەم .


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ