بیرنارد لویس، مێژوونووسى ئه‌مریكی – بریتانى، پسپۆر له‌بوارى مێژووى ئیسلامى و ڕۆژهه‌ڵاتناسى و شاره‌زا له شرۆڤه سیاسى، هه‌روه‌ها شاره‌زا له‌په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ڕۆژئاوا، مامۆستا له كلیڤلاند اى. داج، مامۆستاى فه‌خرى بوارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك له‌زانكۆى پرینستۆن، له‌خێزانێكى جوو له‌شارۆچكه‌ى ئستوك نیوئینگتن له ( 1916 )له‌له‌نده‌ن له‌دایك بووه، له‌دواى چوونى بۆ ئه‌مریكا و له‌ساڵى ( 1982 ) ده‌بێته هاونیشتیمانى ئه‌مریكى. لویس له ساڵى ( 1936 ) له‌كۆلێژى لێكۆلێنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتناسى زانكۆى له‌زانكۆى له‌نده‌ن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ڕۆژهه‌ڵاتناسى و ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك به‌ده‌ست هێنا. له‌دواى سێ ساڵ له‌به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى بكالۆریۆس له‌هه‌مان كۆلێژ له‌ژێر ناونیشانى مێژووى ئیسلام بڕوانامه‌ى دكتۆراى به‌ده‌ست هێنا. له‌ده‌وروبه‌رى جه‌نگى جیهانى دووه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌ركى له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێ به‌خشرێت، له‌سوپاى شانشینى بریتانی و یه‌كه‌ى هه‌والگرى سه‌رقال َ به‌خزمه‌ت ده‌بێت. ئه‌وه‌ى زیاتر به‌ناوبانگى كرد له‌ڕووى ئه‌كادیمییه‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مى بوو له‌بارى ( ئیمپراتۆرى عوسمانی )یه‌وه.
بێرنارد لویس
به‌ناوبانگترین تیۆره‌كانى بیرنارد لویس كه به بیروڕاكانى (دۆكترینى لویس ) ناوى ڕۆشتووه، بابه‌تى پێكدادانى شارستانییه‌كان و پارچه‌پارچه‌بوونى ئێران و وڵاتانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته. له‌ڕێگه‌ى پارچه‌بوونى سعودییه، ئێران، عێراق، سوریا، توركیاوه، ڕۆژهه‌ڵاتى نوێ دروست ده‌بێت و چه‌ند ولاتێك چێ ده‌بێت هێنده ڕووبه‌ر و تواناییان سنورداره، كه‌چیتر تواناى ئه‌وه‌یان نیه دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا بووه‌ستنه‌وه، و سه‌رقاڵى یه‌كدى ده‌بن. ئه‌وه‌ى ئه‌م بۆچونه‌ى هێنده‌ى تر گرنگتر ده‌كات بۆ كورد، بابه‌تى دروست بوونى كوردستانه وه‌ك ده‌وڵه‌ت وه‌ك له‌نه‌خشه‌كه‌دا ده‌بینرێت و له‌كۆنفرانسى بێلده‌ربێرگ لویس پێنشیارى دابه‌شكردنى ئێران ده‌كات بۆ سێ به‌ش ئه‌وانه‌ش ( پرۆژه‌ى كوردستانى گه‌وره، پشتۆنستان، ئازه‌ربایجانى گه‌وره ).
لویس هه‌وڵیدا به‌ره‌و بابه‌ته یاساییه‌كان بڕوات، به‌ڵام له‌نیوه‌ى ڕێگه ده‌ستى هه‌ڵگرت و گه‌ڕاییه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتناسى. هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندى ته‌واوكردنى خوێندنى خۆیدا ده‌چێته زانكۆى پاریس و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ڕۆژهه‌ڵاتناسێك به‌ناوى لویس ماسینیۆن به‌رده‌وام ده‌بێت تا ساڵى ( 1937 ) بڕانامه‌ى باڵا له‌بوارى ( لێكۆڵینه‌وه‌ى سامى ) به‌ده‌ست دێنێت دواى ئه‌وه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆلێژى ڕۆژهه‌ڵاتناسى و لێكۆڵینه‌وه ئه‌فریقا، هه‌ر له‌وێدا به‌ناونیشانى یاریده‌ر له‌بوارى مێژووى ئیسلام ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بیرنارد لویس له‌ساڵى ( 1966 ) یه‌كێك ده‌بیـَت له‌بنادنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى هزرمه‌ندان و كۆمه‌ڵه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاى باكوور. دواى ساڵانێكى زۆر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌جێده‌هێلێت و كۆمه‌ڵه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاى باكوور بنیاد ده‌نێت. هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بوونى هزرمه‌ندانى دژ به‌سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ڕۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌و كۆمه‌ڵه‌یه.
له‌ساڵى ( 1972 ) له‌ته‌مه‌نى ( 57 ) ساڵى دا كورسى هاوبه‌شى زانكۆى پریسنستۆن و دامه‌زراوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێشكه‌وتووى بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و ده‌چێته نیوجێرسى و پرینستۆن. مانه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونى لویس له‌پرینستۆن سه‌رده‌مێكى پڕ له‌كار و ئه‌زموونێكى ئه‌كادیمى باش بووه، چوون له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و كتێبى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى كه له‌ساڵانى پێشوو به‌ده‌ست خستبوو به‌چاپ گه‌یاند. چوونى لویس بۆ ئه‌مریكا هه‌لى ئه‌وه‌ى پێدا له‌نێوان خه‌ڵكدا وه‌ك ڕۆشنبیرێك بناسرێت. دواى خانه‌نشین بوونى له زانكۆى پرینستۆن له‌ساڵى ( 1986 ) و له‌ساڵى ( 1990 ) ده‌چێته زانكۆى كرنل.
له‌ساڵى ( 1990 ) له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى وه‌قفى میللى زانستى مرۆى به‌نگهێشت ده‌كرێت به‌هۆى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌بوراى مرۆیدا، له‌كۆبوونه‌وه‌ى به‌خشینه‌وه‌ى خه‌ڵاتى جیفرسۆن به‌وتارێك به‌شدار ده‌بێت به‌ناونیشانى ( شارستانێتى ڕۆژئاو له‌دیدگاى ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان )، ئه‌و وتاره پاش داڕشتنه‌وه‌ى به‌ناونیشانى ( ڕه‌گه‌كانى توندوتیژى مسولمانان ) به‌چاپگه‌یه‌نرا. له‌ساڵى (2007 ) به‌ناونیشانى ( ئه‌وروپا و ئیسلام ) به‌شدار ده‌بێت كه‌له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى ئه‌مریكان ئنترپریزه‌وه ڕێكخراوبوو.
لێكۆڵینه‌وه و كاره‌كانى:
بێرنارد لویس شاره‌زایه‌كى باشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكۆڵه‌رێكى دیارى ڕۆژئاوایه، سه‌رنجه‌كانى به‌گرنگییه‌وه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه له‌پێشچاو ده‌گیردرێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن جۆرج بوشى سه‌رۆكى پێشووى ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا. مارتین كرامه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى لێكۆڵینه‌وه‌ى لویس به‌و شێوه سه‌رنجى خۆى له‌باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو" لویس زیاتر له 60 ساڵ كارى لێكۆڵینه‌وه، كاریگه‌رترین و ده‌ركه‌وتووترین مێژونووسانى ئیسلام و رۆژئاوایه له‌سه‌رده‌مى دواى جه‌نگ. هه‌روه‌ها لویس به‌نكۆلی كردن له‌جینۆسایدى ئه‌رمه‌نییه‌كان به‌ناوبانگه.
كاریگه‌ریی لێكۆڵینه‌وه و بۆچوونه‌كانى لویس ئاستى ئه‌كادیمى تێپه‌ڕاندووه و گه‌شتووه به‌ئاستى گشتى له‌نێوخه‌ڵكى ئاسییدا. له‌بارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ڕوی سیاسی و ئابورییه‌وه له‌ئاستى زێڕینه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆكارى بوونى توێژنه‌وه‌كانى له‌چه‌ند بوارێكدا به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى ئه‌رشیفى ده‌وڵه‌تى عوسمانیه‌وه ناوبانگى گه‌روه‌ى به‌ده‌ستهێنا. لێكۆڵینه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌وه‌وه ده‌سپێكرد پاش دروست بوونى ئیسرائیل له‌ساڵى (1948) بۆ بیرمه‌نده‌كانى جوو ئاسان نه‌بوو لێكۆڵینه‌وه له وڵاته عه‌ربییه‌كان بكه‌ن و ده‌ستپێڕا گه‌یشتنیان ئاسته‌م بوو. چوون سیخوڕ و به‌كرێگیراو ئه‌ژماره ده‌كران. له‌وكاتانه‌دا بوو لویس ده‌ست ده‌كات به‌لێكۆڵینه‌وه له ئیمپراتۆرى عوسمانى و كه‌م كه‌م به‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له ئیسلام له‌سه‌رده‌مى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست سه‌رده‌ردێنێت و له‌وڕێگه‌یه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانى له‌دنیاى عه‌ره‌بى ده‌سپێده‌كات.
به‌ڕاى بێرنارد لویس، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى دواكه‌وتوو و هۆكاره‌كه‌یشى دواكه‌وتووى كلتوورى ومه‌زهه‌بییه. هه‌روه‌ها دژى سیاسه‌تى دووباره‌ى ئیمپریالیزمه و هۆكارى ئابورى و كلتوورى به‌دواكه‌ووتنى ناوچه‌كه ده‌بینێت. له‌كتێبه‌كیدا به‌ناونیشانى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن مسوڵمانانه‌وه وه‌ها ده‌نووسێت " دواكه‌وتوویی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندى به‌جه‌نگ و فشاره‌كانى ده‌ره‌وه نه‌بووه. به‌ڵكو ناوچه‌كه نه‌یتوانیووه كلتوور و ئابورى و دینى پێش بخات و ئه‌مه‌ش له‌دواى سه‌دى یازده‌وه ده‌ستى پێكردووه، و چه‌قبه‌ستوویی و دواكه‌وتیی كلتوورى واى كردووه نه‌توانێت سوود له‌كلتووره پێشكه‌وتووه‌كان وه‌رگبرێت. ئه‌وه‌ى بۆ ئێمه وه‌ك كورد گرنگه بزانین كوردستان له‌كوێی بۆچوونه‌كانى بێرنارد لویسه، له‌درێژه‌دا بۆچوونه‌كانى لویس له‌باره‌ى هه‌ریه‌ك له ( كوردستان و عێراق و توركیا و ئێران و پاشان ئیسرائیل ) ده‌خه‌یه‌نه‌ڕوو:
له‌باره‌ى كوردستانه‌وه:
پرۆژه‌ى ( كوردستانى گه‌وره، پشتونستان گه‌وره، ئازه‌ربایجانى گه‌وره )ئه‌م پرۆژه‌یه له كۆنفرانسى بێڵده‌ربێرگ بۆچوونه‌كانى بێرنارد لویس دابوون. ئه‌م پرۆژه‌یه واته هه‌ڵوه‌شاندانه‌وه‌ى هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى بۆ ده‌وڵه‌تى بچوك بچوك. له‌وانه‌ش پێشنیارى دروستكردنى كورستانى گه‌وره وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره و ناوى كوردستان هاتووه.
له‌باره‌ى عێراقه‌وه:
بێرنارد لویس یه‌كێك بوو له‌كاریگه‌رترین و له‌لایه‌نگره‌كانى كۆتایی هێنان به‌ڕژێمى به‌عسى عێراق. له ساڵى ( 2001 ) ده‌سته‌ی داڕێژه‌ری سیاسیى به‌رگریى ئه‌مریكا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهێنى سازده‌كات، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێرنارد لویس و له‌ته‌نیشتیدا ( ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ) و به‌شێك له دورخراوه سیاسییه‌كانى عێراق به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لویس وه‌ها ئێژێت " ده‌بێت ئه‌مریكا پشتیوانى چاكسازیخوازانى دیمو‌كراتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی دۆست كه‌لێره‌دا ئاماده‌یه ".
به‌وته‌ی جاكۆب ویسبێرگ " بێرنارد لویس دیارترین و كاریگه‌رترین ئه‌و بیرمه‌ندانابوو، كه‌پشتیوانى له‌بیرۆكه‌ى هێرشكردنه سه‌ر عێراقى ده‌كرد".
هه‌رچی له‌باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر عێراق و كۆتایی هێنان به‌ڕژێمى به‌عس، لویس له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا ئه‌و ئایدیایه‌ی بۆ دروست بوو، نمونه‌یه‌كى له‌وشێویه له‌عێراق تاقی بكرێته‌و و چاوى لێبكریت. چون دیدگاى له‌باره‌ى توركیاوه وابوو " له‌وڵاتێكى خاوه‌ن ئاینیه‌وه هه‌نگاوى ناوه به‌ره‌و مۆدێرنیته‌ى ڕۆژئاوا و چوارچێوه ئاینییه‌كه‌ى كاڵ بووته‌وه، و به‌ها ئاینییه‌كان له‌خۆى داده‌ماڵێت و پێشوازى له‌به‌هاكانى ڕۆژئاواى سیكۆلار ده‌كات". ئه‌م ڕوانییه‌ی له‌باره‌ى توركیاوه وایكرد هه‌مان مۆدێل له‌عێراق تاقی بكرێته‌وه، پاشان دابه‌ش بكرێت. له‌برى مۆدێله ڕۆژئاواییه‌كه و دانانى سیستمه‌ێكى نوێی سیكۆلار بۆ عێراق، كه‌چى گۆڕا بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامیى توندى ڕادیكاڵ. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى دواكه‌وتوویی له‌كه‌رته‌كانى دیكه‌ى به‌ڕێوه‌بردن.
له‌باره‌ى ئێرانه‌وه:
له‌ساڵى ( 2004 )دا لویس له‌وتارێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه ئێران بۆماوه‌ى ( 15 ) ساڵه له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى كارده‌كات. له وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات ئایا جیهان ده‌توانێت چه‌مكى ( وێرانبوونى دوولایه‌نه ) به‌هۆكارى هێشتنه‌وه‌ى ئێران و پشتى پێ ببه‌ستێت. له‌وتاره‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات ناتوانرێت چه‌مكى ( وێران بوونى دووڵایه‌نه ) له‌ته‌ك ئێران‌دا په‌یڕه‌وى لێ بكرێت. چونكه ڕابه‌رانى ئێران هه‌ڵگرى دیدگاى خۆكوژى و جیهاده له‌جیهانى ئیسلامه. بێرنارد لویس له‌وتارێكى دا له‌والستریت ژۆرناڵ سه‌رنجى هه‌مووان بۆ گرنگى ( 22 ) ئۆگستى ( 2004 ) به‌رامبه‌ر به مێژووى جیهانى ئیسلام ڕاده‌كێشێت كه به‌رامبه‌ره به ( 27 ڕه‌جه‌بى 1427 ) كه له‌و به‌رواره‌دا مسوڵمانان له‌و بڕوایادان محه‌مه‌دى پێغه‌مبه‌ر له‌ئۆرشه‌لێمه‌وه ( بیت المقد‌س ) گه‌ڕاوته‌وه عه‌رشى عروج. ئه‌و به‌رواره‌ش ڕێكه‌وتى كۆتایی ئیسرائیل و له‌وانه‌شه جیهان بێت. هه‌رچه‌ند ئه‌م واتاره ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى زۆرى هه‌بوو له‌مه‌ڕ كاركردنى ئێران له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى. به‌ڵام ئه‌و به‌رواره به‌بێ هیچ ڕووداوێك تێپه‌ڕ و جگه له‌ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی هیچى تر‌ى به‌دواوه نه‌بوو. هه‌روه‌ها له‌زۆربه‌ى بۆچوونه‌كانیدا باس له‌دابه‌شكردنى ئێران ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌مان پێشنیارى كردووه بۆ وڵاتانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
له‌باره‌ى توركیاوه:
بێرنارد لویس كاریگه‌ربوو به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌توركیا ڕوویانداوه، له‌سیما ئاینى و ئیسلامییه‌كه‌وه كاریگه‌ره به‌ڕۆژئاوا و پێشوازى له‌به‌هاكانى ڕۆژئاوا ده‌كات. ئه‌مه‌ش له‌نێو شه‌قام و سیاسییه‌كانى توركیا به‌ڕوونى دیاربوو. هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و ئیسرائیلى پێگونجاو و كاریگه‌ر بووه. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردبێت توركیا و ئیسرائیل تاپێش ساڵى ( 2010 ) چه‌ندین په‌یمانى ستراتیژیی و سه‌ربازى له‌نێوانیاندا هه‌بێت. لویس به‌ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ربوو به‌و سیسته‌مى توركیا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌سه‌ربه‌ندى پێش ڕووخاندنى ڕۆژمى به‌عس له‌عێراق هه‌مان چاره‌نووس و هه‌مان خه‌ون بۆ عێراق ده‌بینێت و پێشنیار ده‌كات. به‌ڵام سه‌رله‌به‌رى پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ى عه‌ره‌ب - ئیسرائیله‌وه:
به‌بڕواى لویس؛ شارستانى ئیسلامى و مه‌سیحى له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى ئیسلام له‌سه‌ده‌ى حه‌وته‌مه‌وه تائێستا له ململانێكى به‌ردوام بووه. ئه‌م ململانێیه‌ش ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ توندتر ده‌بێت، بۆیه‌كه‌مجار چه‌مكى "پێكدادانى شارستیانییه‌كان" له‌وتارێكدا به‌ناوى بنیادگه‌رایی ئیسلامى و له‌ساڵى ( 1957 ) له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا له‌واشتنگتۆن هێنایه سه‌رزمان. هه‌ر له‌وباریه‌وه له‌ناوه‌ڕاستى ساڵه‌كانى( 1960 ) كێشه‌ى ( ئیسرائیل – فه‌له‌ستین ) بووه بابه‌تێكى گرنگ لاى بێرنارد لویس، له‌و ڕووه‌شه‌وه پێى وابووه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانى ( ڕۆژئاوا - ئیسرائیل - توركیا ) به‌هێزبكرێت و ده‌بێته له‌مپه‌رێكیش له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتى سۆڤێتى جاران. ئه‌و هه‌وڵانه‌شى له‌ناوخۆى توركیا ده‌درێن بۆ مۆدێركردن و به‌هێزكردنى به‌هاو چه‌مكه ڕۆژئاوییه‌كان جێگه‌ی بایه‌خن و ئه‌م به‌گرنگ سه‌یركردنه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان توركیا و ئیسرائیل له‌لایه‌ن لویسه‌وه وایكردووه ببێته ئه‌ندامى فه‌خرى دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ى توركیا.
له‌ساڵى ( 1998 ) واترێكى له‌ڕۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌ووه له‌بارى درووست بوونى جه‌نگێك دژ به‌ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئوسامه بنلادنه‌وه. لویس له‌وتاره‌كه‌یدا به‌ناونیشانى " مۆڵه‌تێك بۆ كوشتن "، بیركردنه‌وه‌ى بنلادنى به ئایدۆلۆژیایی كوشتن ده‌چوبهێنێت، جه‌ختى كرده‌وه بنلادن مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌بێت بۆ خۆرئاوا. ئه‌م وتاره به‌چاپ گه‌یش و ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌ى هه‌وڵگرییه‌كانى له سودان و به‌تایبه‌ت له‌ئه‌فغانسان ده‌سپێكرد. لویس پێی وابوو كۆچی مسوڵمانان بۆ ئه‌وروپا هێرشێكى نوێیه بۆ خۆرئاوا.
ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى ئاڕاسته‌ى بۆچوونه‌كانى بێرنارد لویس ده‌كرێن :
ئیدوارد سه‌عید تیوریستى فه‌له‌ستینى – ئه‌مریكی مامۆستا له زانكۆى كۆڵمبیا، له‌دیدارێكدا له‌ته‌ك هه‌فته‌نامه‌ى ئه‌لئه‌هرام بۆچوونى وایه" زانیارییه‌كانى بێرنارد لویس له‌باره‌ى ڕۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه لایه‌نگریی پێوه‌دیاره نابێت له‌به‌رچاو بگیرێن. هه‌روه‌ها ئێژێت " لویس ( 40 ) ساڵه پێى نه‌خستووه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و وڵاتانى عه‌ره‌بییه‌وه، و ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌یه‌تى له‌باره‌ى توركیاوه‌یه نه‌ك وڵاتانى عه‌ره‌بی.
ئیدوارد سه‌عید
خوان كول له‌كتێبه‌كه‌یدا له ساڵى ( 2009 ) هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌كراو له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه له‌باره‌ى سه‌رقاڵبوونى ئێران به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به چه‌كى ئه‌تۆمییه‌وه. كول پێى وایه بۆچوونه‌كانى لویس له بۆچوونه‌كانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌یرتن له‌بارى كۆتایی هێنان به‌ئیسرائیل. هه‌روه‌ها پێی وایه بۆچوونه‌كانى لویس نائه‌قڵانى و زیاتر نه‌ژادپه‌رستانه‌یه.
خوان كول
نوام چۆمسكى له‌باره‌ى بۆچوونه‌كانى بێرنارد لویسه‌وه وه‌ها ئێژێت " لویس ئه‌و به‌ڵگانه له‌ناو ده‌بات كه تایبه‌تن به ڕۆڵى رۆژئاوا له‌دواكه‌تووى ناوچه‌یی ( ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست )". لویس باوه‌ڕى وابوو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌ت جیهانى عه‌ره‌بی و ئیسلامى كلتوور و باوه‌ڕیان هۆكارى دواكه‌وتوویانه نه‌ك وڵاتانى ڕۆژئاوا.
نوام چۆمسكى
لویس له‌بارى عێراق و توركیاوه كه‌تووه‌ته هه‌ڵه‌وه چ وه‌ك ئه‌وه‌ى توركیا وه‌ك نمونه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌یر بكرێت و ته‌نانه‌ت عێراقى پاس ڕ‌ژێمى به‌عس هاوشێوه‌ى توركیاى مۆدێرن و ڕوو له ئه‌وروپا و به‌هاكانى ڕۆژئاوا بێت. كه‌چى ئه‌مه بۆ توركیا زۆرى نه‌خایاندا كه‌ڕووى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانى عه‌ره‌بى و مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌سیت كرده‌وه. هه‌روه‌ها له‌بارى عێراقى پاش ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه كه عێراقێكى سیكۆلارى مۆدێرن ده‌بێت. كه‌چى له‌ئه‌نجامدا ئه‌و عێراقه وێرانه و پابه‌ند به‌به‌ها ئاینییه‌كان و لانكه‌ى توندڕه‌وه‌كان و دژه ڕۆژئاواى لێكه‌وته‌وه.
له‌و به‌رهه‌مانه‌ى بێرنارد لویس به‌چاپی گه‌یاندون:
مێژونووس و ڕۆژهه‌ڵاتناس.
مامۆستاى خانه‌نشین له‌زانكۆى پرینستۆن به‌پسپۆرى له‌لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك.
به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى ( ئیروینگ كریستۆل )/ له‌دامه‌زراوه‌ى ئه‌مریكان ئنترپرایز ( 2007 ).
خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرا.
خاوه‌نى واژوو له كۆمیته‌ى ئاشتى و ئاسایش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌ندامى میوان ڕاوێژكارى ده‌سته‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى به‌رگرى له ( 19 – 20 2001 ).
ڕیشه‌كانى ئیسلامگه‌رایى( 1940 ).
نامه‌ى عه‌ره‌بى و دیبلۆماسى( 1947 ).
عه‌ره‌ب له‌مێژوو(1950).
ده‌ركه‌وتنى توركیاى مۆدێرن( 1961 ).
ئستانبول و شارستانیه‌تى ده‌وڵه‌تى عوسمانى(1963).
حه‌شاشین:گروپى ڕادیاكاڵ له‌ئیسلام(1967).
خوێندنه‌وه‌ى كامبریج له‌ئیسلام(1970).
هه‌ڵچن كتێبى ئیسلام: له‌په‌یامبه‌ر محه‌مه‌ده‌وه تا گرتنى قوسته‌نتینیه(1974).
مێژوو – ئه‌وه‌ى به‌بیرده‌هێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌دیدده‌هێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ى له‌به‌رى ده‌گیرێته‌وه(1975).
نه‌ژاد و ڕه‌نگ له‌ئیسلام(1979).
مه‌سیحیه‌كان و جووه‌كان له‌ئیمپۆاتۆرى عوسمانى: هه‌لسوكه‌وتى كۆمه‌ڵگه‌ى پلۆرالى(1982).
یه‌هودیه‌كانى ئیسلام(1984).
سامییه‌كان و دژه‌سامى(1984).
ئیسلام له‌په‌یامبه‌ره‌وه تا گرتنى قوسته‌نتینیه(1987).
زمانى سیاسى ئیسلام(1988).
ڕه‌چه‌ڵه‌ك و به‌كارهێنانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: لێكۆڵینه‌وه‌ى مێژوویی(1990).
ئیسلام و ڕۆژئاوا(1993).
ئیسلام له‌مێژوودا(1993).
به‌مۆدێرنكردنى ڕۆژه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(1994).
كه‌لتوره‌كان له‌ململانێدا(1994).
رٍِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: مێژووى 2000ساڵى ڕابردوو(1995).
داهاتووى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(1997).
ناسنامه‌ى جیاوازه ڕۆهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(1998).
مۆزایكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: به‌شێك له‌ژیان، نامه و مێژوو(2000.).
ده‌نگى ته‌پڵ له‌دووره‌وه: شیعرى كلاسیكى عه‌ره‌بی، فارس، توركى، و عبرى(2001).
دۆزینه‌وه‌ى ئه‌وروپا له‌لایه‌ن مسوڵمانه‌كانه‌وه(2001).
هه‌ڵه له‌كوێدابوو؟ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئیسلام و مۆدێرنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(2002).
قه‌یرانى ئیسلام: جه‌نگى پیرۆز و تیرۆرى ناپیرۆز(2003).
له‌بابله‌وه تا وه‌رگێڕه‌كان: شیكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(2004).
ئیسلام: مه‌زهه‌ب و خه‌ڵكى(2008).
باوه‌ڕ و هێز: مه‌زهه‌ب و سیاسه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست(2010).
سه‌رچاوه‌كان:
1.www.mashreghnews.ir
2.http://arthurzbygniew.blogspot.com/2005/08/bernard-lewis-map-of-middle-east.html
3.https://www.middleeasteye.net/tags/orientalism-bernard-lewis-edward-said-islam-middle-east-neocons
4.https://aawsat.com/home/article/603926/الإعجاب-الملتبس-أوروبیون-أمام-الإسلام
5.In His New Memoir ‘Notes on a Century, Bernard Lewis Still Holds Out Hope for the Muslim World – Tablet Magazine