"منداڵ بووە کاتێک دایک و باوکی مردوون"

لیۆ تۆلستۆی.. رۆماننوسێك له‌ لوتكه‌دا

میران تاریق 2019.09.02 09:41 AM
1279 جار خوێندراوەتەوە

میران تاریق

رۆژنامه‌نووس

لێڤ نیکۆلایەڤیج تۆلستۆی(لیۆ تۆلستۆی) لە ۹ى ئەیلولی ساڵی ۱۸۲۸ لە شارۆچکەی یەسنابولیانا لە دایکبووە کە شوێنی ژیان و بیرەوەریەکانی بووە.

لێۆ تۆڵستۆی نوسەر و ڕۆماننووسی بەناوبانگی ڕوسی، لە جیهاندا وەک یەکێک لە ڕۆمان نووس و شاعیرە مەزنەکان ڕێزی لێ دەگیرێت.

تۆلستۆی دایکی مردووە کاتێک ئەو تەمەنی تەنها دوو ساڵان بووە، وە باوکیشی لە دەست داوە کاتێک تەمەنی تەنها ۹ ساڵ بووە.

تۆڵستۆی منداڵ بووە کاتێک دایک و باوکی مردوون


تۆڵستۆی لە تەمەنی ۳٤ ساڵیدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی سۆفیا ئەندرەیڤنا و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.

تۆڵستۆی لە ساڵی ۱۸٦۲ دەستی بەنووسینی ڕۆمانە بە ناوبانگەکەی کرد بە ناوی شەڕوئاشتی، (war and peace )، ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە هەرە کارە مەزنەکانی تۆڵستۆی، کە بەشێوەی زنجیرە بڵاوکراوەتەوە و یەکەم زنجیرەی لە ۱۸٦٥ بڵاو کراوەتەوە.

ئەم ڕۆمانە دەربارەی چینی ئەرستۆکراتییە لە ڕوسیا لە ماوەی جەنگی ناپلێۆنی لەو وڵاتەدا.

تۆڵستۆی لە ۲٠ تشرینی دووەمی ۱۹۱٠ زاینی کۆچی دوای کردووە


یەکێکی تر لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی تۆڵستۆی ڕۆمانی (anna Karenina ) کە باس لە چیرۆکی خۆشەویستی نێوان ئانا و ڤڕۆنسکی دەکات.

تۆڵستۆی  پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە ماوەی ساڵانی ۱۹٠۲ تا ۱۹٠٦.
 
لە ۲٠ تشرینی دووەمی ۱۹۱٠ زاینی کۆچی دوای کردووە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ