"پەیامنێری نهێنی لە پۆڵەنداوە کاری بۆ بی بی سی دەکرد"

ڕۆڵە نهێنییەکانی بی بی سی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا

عه‌بدول محه‌مه‌د 2019.09.04 11:31 AM
295 جار خوێندراوەتەوە

عه‌بدول محه‌مه‌د

رۆژنامه‌نووس
ئه‌زموونی 25 ساڵ نوسین و وه‌رگێران و رۆژنامه‌نووسیی
به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

بە گوێرەی چەند بەڵگەنامەیەک، دەستەی رادیۆی بەریتانی ناسراو بە (بی بی سی - BBC) ڕۆڵی هەبووە لە چالاکی نهێنی لە کاتی جەنگی دووەمی جیهاندا، بە تایبەت بڵاوکردنەوە و ناردنی نامەی کۆد (مشفەر) بۆ گروپە بەرگرییەکانی وڵاتانی ئەوروپا.

گۆڤاری (بی بی سی هیستۆری) چەندین بەڵگەنامە و گفتوگۆی نهێنی بڵاوکردووەتەوە، کە پێکهاتوون لە پلانی ڕادیۆکە بۆ بڵاوکردنەوەی لەرە و دەنگی کاتژمێرە بەناوبانگەکەی "بیگ بن" لە کاتی ڕودانی هێرشدا.

ئەوەش بۆ دڵنیایی ئەوە بووە کە ئەڵمانیەکان نەزانن فڕۆکەکانی لەسەر ئاسمانی ویستمنستەرن.

جۆن سینگ بێژەری گەشتی هەواڵەکانی ئەو کاتەی بی بی سی

 

بە گوێرەی گۆڤارەکە ئامادەکارانی پرۆگرامەکانی بی بی سی چەندین پارچە مۆسقایان تۆمار کردووە، وەک کۆدی پەیوەندیی لەگەڵ جەنگاوەرە پۆڵەندییەکان.

ئەو بابەتەش ناوی لێنراوە بە (پیتەر بیتەرکین) کە لەو نێوانەدا یەکێک لە نوێنەرانی حکومەت پارچەیەک لەو مۆسیقایانەی داوە بە تیمی بی بی سی بۆ ئەوەی لە کاتی پێشکەشکردنی حزمەتگوزاری هەواڵی پۆڵەندیدا بڵاوبکرێتەوە.

لەو بارەیەوە (دەیڤید هنری) مێژووس دەڵێت "ماوەی خزمەتگوزارییەکانی هەواڵی پۆڵەندی کورتکرابۆوە بۆ خولەکێک یان کەمتر، کە پێشتر پەیامنێرێکی نهێنی لە حکومەتی مەنفای پۆڵەندا کاری لەسەر تۆمارکردنی ئەو بڕگە هەواڵیانە دەکرد".

یەکێک لە وێنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی لەسەر بەرگی گۆڤارەکە

 

لەو کاتەشدا لەڕێگەی چەند پارچە مۆسیقایەکەوە کە کەس بە خەیاڵیدا نەهاتووە کۆد وشفرەی نهێنی بن، جەنگاوەرە پۆڵەندییەکان ئاگادار دەکرانەوە و ئاراستە دەکران.

"ئیلیم ساندرلاند" کە سەرپەرشتی بەکارهێنان و پەخشکردنی بڕگە میوزکەکانی کردووە لە کۆتایی گەشتی هەواڵەکاندا دەڵێت "ئامانج لەو پلان و ئەرکە بڵاوکردنەوەی بابەتی دیاریکراو بوون، کە هەندێک جار شیرتەکانیش کە بابەتەکانیان لەسەر تۆمار دەکرا زۆر باش نەبوون، بەڵام بۆ ئەو ئەرکە کارێکی گرنگ بووە".

بەڵام سەبارەت بە ناردنی کۆدە نامەکان بۆ گروپە بەرگرییە فەڕەنسییەکان لە گەشتەکانی هەواڵی بی بی سی دا کەمتر ئاڵۆزبوون لە چاوئەوانەی پۆڵەندا، بە تایبەت لە دەربڕینەکان چونکە زۆربەی پشتی بە دەقی نوسراو بەستبوو.

ناونیشانی گۆڤارەکەی بی بی سی

 

وەک لە بەڵگەنامەی گۆڤاری (بی بی سی هیستوری) دا ئاماژەی پێکراوە، لە شەوی پێنجی حوزەیرانی ١٩٤٤دا و لە کاتی هێرشەکەی (نۆرماندی) کە بە گەورەترین دابەزاندنی هێزی دەریایی دادەنرێت لە میژوودا (چەندین فیلی لەسە بەرهەم هاتووە) ، لە ڕادیۆی (بی بی سی)یەوە بەر لە چرکەساتی یەکەمی هێرشەکە دەستەواژەی (بە هێواشی ڕێنیشاندەرمبە) بڵاوکراوەتەوە، کە ئاماژە بووە بۆ دەستپێکردنی هێرشە دەریاییە فڕاوانەکەی نۆرماندی.

لەو کاتانەدا دەزگا و ئامێرە بێ تەلەکانی بی بی سی لە کۆشکی (ئەلکسەندرا) وە لە باکوری شاری لەندەنەوە، لە لایەن هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە بەکار دەهێنرا، ئەویش لە پێناو سەر لێشیواندنی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا، کە لە کاتی هێرشەکاندا بە هەڵە ئامانجە بۆردومانکراوەکانی بپێکێت. 

(جۆن سینگ) بێژەری گەشتی هەواڵەکانی ئەو کاتە دەڵێت "کاتژمێرەکانی بەر لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی دابەزین و هێرشی نۆرماندی هێندە هەستیار و نهێنی بووە، لەژێر چاودێری سەربازییدا پاسەوانی چەکداردا هێڵراوەتەوە، بۆ ئەوەی هەواڵەکەر بەر لە دەستپێکردنی هێرشەکە دزە نەکاتەوە دەرەوە".

بەڵگەنامەکانی ئەو سەردەمە بابەتی جیاجیا لە خۆ دەگرن، وەک قسەی بەشێک لە شایەتحاڵەکان، کە باس لە هێرشە ئاسمانییەکان دەکەن بۆ سەر بارەگای بی بی سی لە ساڵی ١٩٤٠دا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ