"ئێمەی گەلی کورد تامردن خۆمان دەپارێزین"

ڕۆژئاوای کوردستان.. لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا

هه‌ژار جه‌مال 2019.09.07 10:46 AM
887 جار خوێندراوەتەوە

هیچ سوپایەکی  دنیا نیە لەم بارودۆخەی  کەشەڕڤانانی تێدان، جگە لەجەنگیش لەحاڵەتی ئاسایدا ناتوانن ئاوابن، هەتا سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش ئەگەر ناچاربن وەک  کوردەکان  بژین  پانزە ڕۆژی پێ ناچێ ورەیان دەڕوخێ و بەرگە ناگرن ئەوان هەمووئێواریەک بیرەی کەلەتەزێنیان دەوێت، ئەمە وتەی پاتریسە ڕۆژنامەنوسێکی فەرەنسیە و لەناو شەڕ و پێکدادانەکاندا بووە لە ڕۆژئاوا.

کاتێک بەهاری عەرەبی گەیشتە سوریا و دۆخی ئەو وڵاتە تێکچو هەرزوو هێزە کوردیەکان کەوتنە خۆیان و توانییان دەست بەسەر زۆربەی ناوچە کوردیەکاندا بگرن و ڕوبەڕووی هەموو تەحەداکان ببنەوە ، لەوکاتەدا گروپە تیرۆریستەکان لەزۆرلایەنەوەو بەچەکی پێشکەوتو بە پاڵپشتی تورکیا لەشەڕی بەردەوامدا بون بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەوناوچانەدا بگرن بەڵام شەڕڤانانی پەیەدە کەچەندین ساڵ لەوە و پێش ئامادەکارییان کردبو بۆ ئەوێ ڕۆژێ کە کوردستانی ڕۆژئاوا ڕزگار بکەن هێزێکی  ڕێکخراویان دروست کردبولەڕوی فکرو سەربازیەوە پەروەردەکرابون  ئەمەش وەک ئامادەکاریەک بۆ گەڕانەوەبۆ ڕۆئاوا، ئەمە لەپێشبینیەکانی عبداللە ئۆجالان بو کەچەندین ساڵ بەر لەوە باسی  تێکچونی دۆخی سوریای کردبو ،ئۆجالان دەشڵێت لەناوچەکەدا ڕۆژێ دادێ ئەم دەوڵەتە گەورانە نامێنن و دابەش دەبن ئێستاش ئاماژەکانی لەئێران و تورکیا وەدەرکەوتون دۆخی ئەو دو وڵاتەش بەرەو تێکچون دەچێت.

کاری هاوبەشی هێزەکانی یەپەگە و سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئەمریکا و ڕۆژئاوا
کاتێک شەڕڤانان کەوتنە شەڕێکی قورسەوە ڕوبەڕوی گروپە تیرۆ ریستیەکان بونەوە بەئیرادەیەکی پۆڵاینەوە شەڕیان دەکردو شکستیان بەهێزە تیرۆریستەکان دەهێنا، لەم کاتەدا لەودۆخەی سوریادا ئەمریکا بەدوای هاوپەیمانێکدا دەگەڕا بۆ ئەمەش لەناو ئەوهێزانەی هەبون دیارترینیان بەرەی نوسرە و پەیەدە بون ، ئەمریکا پەیەدەی هەڵبژارد چونکە بەدیلی ئەسەد و هیزە توتدڕەوەکان  تەنها پەیەدە بو نەک گروپە تیرۆریستیەکان ، ئەمریکا تائێستا پشتیوانی پەیەدە و ئەزمونەنی خۆبەڕێوەبەریەکەیان دەکات بەڵام  زۆرجارو لەزۆر هەڵوێستا گومانی پشتکردنە ڕۆژئاوا دودڵی و ترسی لای هەموتاکێکی کورد دروست کردووە ، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەئەمرێکا دۆستی تاسەری کەس نیەو بەدوای بەرژەوەندی خۆیەوەیە کورد بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێ و نایەوێ مەسەلەی کوردچارەسەربکات لەناوچەکە کەیەکێکە لەمەسەلە سەرەکیەکان ، بەڵام ئەمریکا وای لێ نەڕوانیوە و پراگماتیکانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات کاریش بۆچارەسەرکردنی دۆزی کوردناکات .

تورکیا و ڕۆژئاوا
دەوڵەتی تورکیا دوژمنی کوردەو دەیەوێت کورد ژیر دەستەو زەلیل بێت هەموکاتێک ویستویەتی کوردپاکتاو بکات و لەناوی بەرێت بۆئەمەش بەدرێژای مێژوی خۆی لەباکوری کوردستان  بەدڕندانەترین شێوە ڕوبەڕوی هەموو جوڵەیەکی بزوتنەوە کوردیەکان بوەتەوە ، کاتێکیش ئەزمونی ڕۆژئاوا ی بینی هەرزو هەمو ڕێگەیەکی گرتە بەر بۆ لەبار بردنی و بەئاشکراهاوکاری گروپە تیرۆریستەکانی دەکرد چی لەدەست هاتبێت کردویەتی تادواجار خۆی هێرشی کردەسەرعەفرین و داگیری کرد ، لەئێستاشدا دەیەوێ و کار بۆ ناوچەی ئارام دەکات بۆئەوەی لەم ڕێگەیەوە بتوانێ ئەزمونی ڕۆژئاوا تێک بدات ، بەڵام تائێستا ئەمریکا نەچوەتە ژێر باری داواکاری تورکیاوە ، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەیەدە توانیویەتی ئەزمونێکی جوانی خۆبەڕێوە بەری دیموکراتیک پێشکەش بکات  و هیچ جیاکاریەکی نەکردوە لەناو پێکهاتەو نەتەوە کاندا توانیویەتی هەموپێکهاتە جیاجیاکان لەخۆی کۆبکاتەوە و بەژدارییان پئ بکات ، هەتا لەیاساکانی ئەواندا سێ زمان بەرەسمی ناسراون کوردی و عەرەبی و سوریانی کەیەکەم جارە لەدنیادازمانی سریانی بەرەسمی بناسرێت لای مەسیحیەکان ئەوزمانە یە کەحەزرەتی مەسیح قسەی پێ کردوە.

نمایشی هێزەکانی یەپەگە دوای مەشق و ڕاهێنان

دواجار هەرچۆنێک بێت ئەگەری پشت تێکردنی ئەمریکاو هێرشی تورکیاش ئەمان بەرخۆدان  دەکەن ، چونکە ئەمان  لەوڕۆژەوەی چونەتە ڕۆژئاوا تەنها پشت بەخۆیان دەبەست، بۆیە لەڕۆژئاوا قین لەوی تر لەگوتاری فەرمی و هەڵسوکەوتەکانیاندا ڕێگە پێنەدراوە ، چونکە ئەمە دەبێتە خاڵێکی ناکۆک دژبەو پڕنسیپانەی کەسەر سەختانە داکۆکی لێ دەکەن ، ئەوان واپەروەردەکراون کەنابێت بەگیانی تۆڵەکردنەوەشەڕبکەن ، مەبەست دەبێت تەنهاسەرکەوتنی شۆڕش بێت ، تەنها هەوڵی ئەوان بۆئەنجامدانی شۆڕش مەیلی ژیانە لەسیستەمێکی خۆبەڕێوەبەری دیموکرات و ئازادو دادپەروەردا.

ئەمان شەڕدەکەن لەپێناو ژیاندا بۆیە لەوتاریکیدا ساڵح مسلیم دەڵێ ئێمەی گەلی کورد تامردن خۆمان دەپارێزین، ئەگەر تیرۆریستەکان  بیانەوێ داگیرمان بکەن دەبێت بەسەر تەرمەکانماندا بڕۆن ، لێرە هەموو پیکهاتەکان ڕەگەزەکان  بەبێ جیاوازی و تەنانەت ژنانیش چەکیان هەڵگرتوە و لەبەرەکان جەنگ شەڕدەکەن ئەمە دە یسەلمێنێت گەلەکەمان هەرگیز بەچۆکدا نایەت ،ئێمە دواین بورج و قەڵاین دژبەداگیرکەران.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ