مانى ره‌حیمی
پرسیار:
- ئایا قاتوقڕی ١٩١٧-١٩١٩ [١] سرووشتی بوو یان له لایه‌ن ئیستعماری ئینگلیسه‌وه ئه‌ندازیاری کرا؟
- ئایا مه‌به‌ستی ئینگلیس ته‌نیا داگیرکردنی ده‌غڵودان و خۆراک بۆ سوپاکه‌ی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بوو یان که‌مکردنه‌وه ئاپۆڕه‌ی فه‌لاتی ئێران و هه‌روه‌ها داڕماندنی که‌سێتی مرۆڤه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه؟
- ئه‌گه‌ر ئینگلیس ئه‌ندازیاری ئه‌و قاتوقڕییه بوو، ئامانجی سه‌ره‌کی له‌وه‌دا چیی بوو؟
- ئایا کۆمپانیای هێندی ڕۆژهه‌ڵات چ ڕۆڵێکی هه‌بووه؟
- ئایا ئه‌م قاتوقڕییه بوو هاوکێشییه سیاسییه‌کانی وه‌ها گۆڕی که هه‌ره‌س به ئه‌حمه‌دشای قاجار بێنن و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌یه‌ک دامه‌زرێنن به سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌زا میرپێنج؟
- قڕکردنی خه‌ڵک چ کاریگه‌رییه‌کی له هه‌ره‌سهێنانی میرنشینه کورده‌کان هه‌بوو؟
- ئه‌م قڕ بوونه چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی هێزی به‌رگری کورده‌کان له به‌رامبه‌ر به سوپای داگیرکه‌ر هه‌بوو؟
- ڕێژه‌ی مه‌رگ و قڕبوونی کورد له‌و قاتوقڕییه چه‌ند بوو؟
- زیانمه‌ندترین نه‌ته‌وه‌کان له‌م قاتوقڕییانه کامانه بوون؟
- ئاماره‌کان چیین و‌چییمان پێده‌ڵێن؟
- چ گۆڕانێک به دوای قاتوقڕییه‌که به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئینگلیس له ناوچه‌که‌دا هات؟
- ئایا ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ گوزار له کۆلۆنیالیسمی کلاسیک بۆ کۆڵۆنیالیسمی جێنشینی، به‌ناوی دیکۆڵۆنیزاسیۆن [٢] و هه‌روها گوزار له کۆڵۆنیاڵیسمی ده‌وڵه‌تی بۆ کۆڵۆنیالیسمی داپۆشته‌ی باننه‌ته‌وه‌یی جیهانی (Covert Non-state Global Colonialism)؟
کاتێک که له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی قاتوقڕی پشکنینێکی بچووک ده‌که‌ین، له‌نێویاندا سیاسه‌تیی ده‌وڵه‌تی وه‌ک یه‌کێک له هۆکاره‌کان ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که ناسراوه که ده‌وڵه‌ته‌کان به تایبه‌ت ئه‌وانی که خاوه‌نی کێشی جیهانی بوون و هێزی کۆڵۆنیاڵیستی سه‌رده‌می خۆیان بوون، به بۆ ئامانجێکی دیاریکراو ئه‌و قاتوقڕیانه‌یان ئه‌ندازیاری کردووه.
ئێمه ده‌زانین که قاتوقڕی جیا له‌وه‌ی که ده‌توانێ هه‌ره‌س به ئاپۆڕه‌ی مرۆیی وه‌ک هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌رخۆدێری بێنێ، که‌سێتی مرۆڤه‌کانیش وه‌ها زامبار (Vulnerable) ده‌کا که به سانایی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بن که تیماره‌که‌یان (نان، کار، داهات، مووچه) بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
سازکردنی زامباریی ده‌روونی یه‌کێک له‌و چه‌کانه‌یه که بێ‌وچان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌ستی گشتی کۆمه‌ڵگادا -که به‌دوای ساڕ‌ێژ بوون و ئازارشکێندا ده‌گه‌ڕێن- به‌کار‌هێنراوه، و ئه‌ندازیارانی ئه‌و زام و ئازاره، تێمارێکی ئازارشکێنی کاتیی درۆینه ده‌ده‌ن به کۆمه‌ڵگا بۆ خولقاندنی سه‌رمه‌ستییه‌ک (Ecstasy) بۆ درووست کردنی فره‌وه‌رگری (Hyper-Suggestibility) بۆ تێوه‌شاندنی که‌سێتی داماوی ده‌سته‌مۆ یان سه‌ربازی ملکه‌چ که له نه‌بوونی تیماره‌که‌دا، خوماری (Abstinence) سازببێ و کۆمه‌ڵگا بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی دیسان به‌هه‌مان به‌های داماویی و ملکه‌چی و ده‌سته‌مۆیی تێده‌کۆشن. ئه‌وه یه‌کێک له چه‌که به‌هێزه‌کانی کۆنتڕۆڵی هزریی (Mind Control) کۆمه‌ڵگاکانه بۆ جێگیرکردنی ڕژیمێکی سایکۆلۆژیک که مرۆڤ تێیدا ڕووحه سه‌رکه‌ش و یاغییه‌که‌ی داڕووخاوه.
ئینگلیس یه‌کێک له‌و هێزه جیهانییه ئیستعمارییانه‌یه که به زۆر شێوازی فێڵاوی و‌دڕندانه‌ی له‌و چه‌شنه توانیویه‌تی جیا له‌وه‌ی توانیویه‌تی خه‌ڵکان و کۆمه‌ڵگاکان ملکه‌چی خۆی بکا و زۆر وڵاتی جیهان بکا به کۆڵۆنی ڕاسته‌وخۆی خۆی، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی له زۆر وڵاتی جیهان به کانسێپتێکی نوێ کۆڵۆنیزه بکا که دواتر به نێئۆکۆڵۆنیالیسم ناوبانگی ده‌رکرد. یه‌کێک له‌و شێوازانه دیکۆڵۆنیزاسیۆن له پێناو نێئۆکۆڵۆنیالیسم (Neocolonialism) و کۆڵۆنیالیسمی جێ‌نشین (Representational Colonialism، استعمار نیابتی) بوو که له جۆری یه‌که‌مدا ده‌وڵه‌ته تازه‌سه‌ربه‌خۆکان به‌پێی ناوه‌ڕۆک و په‌یکه‌ره، پارێزوانی سیسته‌می کۆڵۆنیالیستی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بوون و له جۆری دووهه‌مدا ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی به ڕواڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیان داده‌مه‌زراند که به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان کۆڵۆنیزه بکات که ئێران یه‌کێک له‌وانه‌یه.
به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی زۆر که‌س، ده‌وڵه‌تی ئێران له‌وانه نییه که به کۆڵۆنیالیسمی ناوچه‌یی (Representational Colonialism، استعمار نیابتی) به هه‌ژمار بێ چونکه له ڕاستیدا یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی وه‌ها کۆڵۆنیالیسمێک ئه‌وه‌یه که له زۆربه‌ی بواره‌کان سه‌ربه‌خۆ بێت و به هێزی خۆی وڵاتانی دراوسێی خۆی له ناوچه‌که‌دا کۆڵۆنیزه بکا که ئێران خاوه‌نی ئه‌و کاراکتێره نییه به‌ڵکو ته‌نیا ده‌وڵه‌ت-کۆمپانیایه‌که که سه‌ره‌تا به شێوه‌ی جێنشینی بۆ کۆڵۆنیالیسمی ئینگلیس دامه‌زرا و ئێستاش وه‌ک جێنشینێک بۆ کۆڵۆنیالیسمی داپۆشته‌ی باننه‌ته‌وه‌یی جیهانی، کیانه کۆڵۆنیکراوه‌کانیان بۆ به‌ڕێوه ده‌با که به وێژه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان؛ (Non-Self-Governing Territories، NSTG) واتا کیانه خۆنه‌گێڕه‌کان چه‌مکێک که ی‌و-ئێن (UN) وه‌ک سیدۆنیمێکی (Pseudonym) پارادۆکساڵ به‌کاری ده‌هێنێت، و کوردستان و هیچکام له نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه ناگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی یاسایی ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییان نه‌که‌وێته سه‌رشانییان.
یوئێن (UN) کۆمیته‌یه‌کی هه‌یه به‌ناوی کۆمیته‌ی ٢٤ - کۆمیته‌ی دیکۆڵۆنیزاسیۆن (Committee of 24 - Special Committee on Decolonization) که کار بۆ دیکۆڵۆنیزاسیۆنی پاشماوه کۆڵۆنییه‌کان (Residual Colonies) ده‌کا. دیاره ئێران و داگیرکه‌رانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ک کۆڵۆنیالیست ناناسرێن و به‌م هۆیه‌ش پرسی کوردستان له‌و کۆمیته‌یه بێده‌سه‌ڵاته‌دا جێی ناکرێته‌وه.
له بواری کۆڵۆنیالیسمی ناوچه‌ییدا دیاره نکۆڵی له‌وه ناکرێت که ئێران مه‌یدانی پێدراوه که به ڕواڵه‌ت وه‌ک کۆڵۆنیالیستێکی ناوچه‌یی ده‌رکه‌وێ، به‌ڵام گومان نییه له‌ودا که ئێران ته‌نیا ڕاسپارده‌یه‌که که له گه‌مه سیاسییه‌کاندا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی مه‌زنه‌کاندا ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێت. بێگومان مه‌زنه‌کان ئاگاداری هه‌موو جوڵه‌یه‌کی ئێران هه‌ن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران له ڕێسای یاری لایدا، هه‌م ڕێگری لێ بکه‌ن و هه‌م ڕژیمه‌که‌ی بگۆڕن که ئێستا ڕواڵه‌تی گه‌مه‌کان وا نیشان ده‌دا، به‌ڵام هه‌قیقه‌تی پرسه‌که ته‌نیا ده‌توانی کۆتایی پرۆژه‌ی کۆماری ئیسلامی بێت که ئێستا گه‌ره‌کیانه به‌بێ زیان ه په‌یکه‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ئه‌وه ڕوو بدات.
به‌م پێیه ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئێران نه کۆڵۆنیالیسمی ناوچه‌ییه و نه کۆڵۆنیالیسمی نێوخۆیی [٣] (Internal Colonialism) و نه کۆڵۆنیایسمی نیشته‌جێییه [٤] (Settler Colonialism) به‌ڵکو ته‌نیا ده‌وڵه‌تێکی ئیستعماریی جێ‌نشین به هه‌ژمار دێ که پێشتر به نوێنه‌رایه‌تی ئینگلیس و ئێستا به نوێنه‌رایه‌تی کۆڵۆنیالیسمی باننه‌ته‌وه‌یی جیهانیی، نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئاقاری ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ ئه‌وان ئیستعمار ده‌کات.
ئه‌وه به‌م واتایه‌یه که ئێمه ده‌بێ دوژمنی خۆمان وه‌ک خۆی بناسین و له پێناو ئه‌وه‌دا پێویسته له‌سه‌ر تاوانه‌کانیشیان به‌سه‌ر ئێمه‌وه توێژینه‌وه بکرێ که بۆ ڕێکارناسی (Methodology) و دۆزینه‌وه دژه‌ڕێکار (Anti-Method) بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان زۆر گرینگن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه لێکۆڵینه‌وه له قاتوقڕی ١٩١٧-١٩١٩ گرینگییه‌کی بنه‌مایی هه‌یه. دیاره شوێنه‌واری ئینگلیسییه‌کان له قاتوقڕی ١٨٧٠-١٨٧٣ به‌رچاو ده‌که‌وێ که ڕه‌نگه ئه‌وه سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی کۆڵۆنیالیستی ئینگیس له ناوچه‌که بووبێ. ئه‌وانه هه‌موویان شایانی لێکۆڵینه‌وه‌ن. ئێمه‌ی کورد که ده‌وه‌تانی ئێران و ئێراق و ترکیا و سوریا ه دوژمنانی سه‌ره‌کیی ده‌زانین که به سه‌دان هه‌زار کوردیان ژینوساید کردووه، به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌که‌م ژینۆسایدی سه‌رده‌می مۆدێرن به ده‌ستی ئینگلیس کراوه و ته‌نانه‌ت یه‌که‌م شیمیبارانیش له کوردستان به ئینگلیس به هێزی ئاسمانی خۆی کردوویه‌تی که به ڕاوێژی گه‌رترود بێڵ (Gertrude Bell) و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی وینستۆن چه‌رچیڵ (Winston Churchill) سه‌رۆک وه‌زیری ئینگلیس کراوه.
ئێستا پرسیار سه‌ره‌کی به شێوه‌ی گشتیی ئه‌وه‌یه که ئایا ئینگلیس قاتوقڕی وه‌ک چه‌ک بۆ سه‌پاندنی ئیستعماری جێ‌نشین له ئێران به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌کار هێناوه؟!
١. قاتوقڕی ساڵانی ١٩١٧-١٩١٩ کاره‌ساتێکی ناسراوه له کوردستان که ئینگلیس بوو به هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی. نادیاره که چه‌نده‌ی کورد کوشت، به‌ڵام ده‌کرێ بوترێ به‌میلیۆنان. بۆ گشت فه‌لاتی به‌ناو ئێران ڕێژه‌ی ٩ میلیون کوژراو له ١٨میلیون دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه مه‌زه‌نه ده‌کرێت. ڕه‌نگه له سه‌رانسه‌ری کوردستان ئه‌وه زۆر زیاتریش بێت. چۆن له ڕاستیدا له لایه‌ن ڕووسیه‌ی تێزاریشه‌وه کاروان له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باکور دابڕێنرابوو. پێویسته هه‌ر کوردێک له‌سه‌ر قاتوقڕی له‌گه‌ڵ باوانی خۆیان قسه بکه‌ن و به ده‌نگ و ڕه‌نگ تۆماری بکه‌ن. بێگومان زۆربه‌مان له‌و چیرۆکانه‌ی که باوانمان له قاتوقڕییه‌کان ده‌یگێڕنه‌وه ڕاده‌چڵه‌کێین.
٢. پرۆژه‌ی دیکۆڵۆنیزاسیۆن وه‌ک که‌ره‌سه له ئه‌ندازیاریی کۆڵۆنیالیسمی باننه‌ته‌وه‌یی جیهانی (Non-State Global Colonialism) وه‌ک کۆڵۆنیالیسمی شاراوه و داپۆشته‌ی جیهانی ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو. ئه‌مه به‌و واتایه‌یه که بۆ پاراستنی سیسته‌می کۆڵۆنیاڵ ناچار بوون فۆڕمی ده‌وڵه‌تی ده‌ری بهێنن تاکوـله‌گه‌ڵ شکلنی ده‌وه‌ته‌که‌ان ئه‌و سیستێمه‌ش نه‌شکێ و له هه‌مان کاتدا به شێویه‌کی به‌رفراوانی جیهانی به شێوه‌یه‌کی شاراوه بتوانێ له ڕێگه‌ی که‌ره‌سه‌گه‌لی وه‌ک بانکی جیهانی و سازمانی تیجاره‌تی جیهانی هه‌ژمونی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه و داپۆشته جیهانی بکه‌نه‌وه و هه‌موو شتێکی له جیهان ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌کانیش ئه‌ندازیاری بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌وارێک له خۆیان به‌جێ بهێڵن.
٣. هێندێک که‌س که‌ڵک له چه‌مکی کۆڵۆنیالیسمی نێوخۆیی (Internal Colonialism) وه‌رده‌گرن که هه‌ڵه‌یه‌کی کوشه‌نده‌یه. ئه‌و چه‌مکه زۆر پارادۆکساڵ و لاڕێییه چونکه کۆڵۆنیالیسم له سرووشتی خۆیدا ناتوانێت نێوخۆیی بێ، به‌ڵکۆ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکی بێگانه به‌سه‌ر یه‌ک یان چه‌ند نه‌ته‌وه‌دا ده‌سه‌پێندرێت. کاتێک ده‌سته‌واژه‌ی "نێوخۆیی" پێوه زێده ده‌کرێت، کۆڵۆنیالیسم ئه‌و سرووشتی بیانی و بێگانه بوونی خۆی له دست ده‌دا و ده‌کرێ به پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی نێوخۆی. ئینجا ئه‌م پرسیاره دێته پێش که کامه هێزی نێوخۆییه کوردستان کۆڵۆنیزه ده‌کا؟! ئایا ئێران هێزێکی نێوخۆییه یان بێگانه و بیانی؟! ئه‌گه‌ر ئێران بیانی و بێگانه‌یه -که هاوده‌نگی له‌سه‌ره- ده‌ی بۆ ده‌بێ به "کۆلۆنیالیسمی نێوخۆیی"؟! له ڕوانگه‌ی منه‌وه پرۆسه‌ی چه‌مکسازی بۆ ئه‌م چه‌مکه که دیاره له دوو شت سه‌رچاوه ده‌گرێت. یه‌که‌م) ئه‌م چه‌مکه له‌ناو دڵی زێهنیه‌تی حیزبیی حیزبێکه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که خۆی نه به کوردستانی، به‌ڵکو به ئێرانی ده‌زانێ، دووهه‌م) تێگه‌یشتنێکی هه‌ڵه‌یه بۆ تێئۆری کۆڵۆنیالیسمی نێوخۆیی که له مارکوارد (Marquard)-ـه‌وه ده‌ست پێده‌کا و ئاماژه‌یه به ئیستعماری ئێتنیسیته‌یه‌ک به‌سه‌ر ئێتنیسیته‌یه‌کی دیکه‌دا.
٤. دیاره به‌بێ نکۆڵی له هه‌بوونی ئه‌مه بۆ نموونه له پارێزگای ورمێ که له ڕاستیدا کۆڵۆنیالیسمی نیشته‌جێیه (Settler Colonialism)، به‌ڵام کۆڵۆنیالیسمی ئێران به‌سه‌ر کوردستاندا نه‌ک کۆڵۆنیالیسمی نێوخۆیی له ئیستعماری ده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا، ئه‌وه به هێچ شێوه‌یه‌ک کۆلۆنیالیسمی نێوخۆیی نییه. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازه له فارس که به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڵۆنیالیسمی جێنشینه که پێشتر خاوه‌نه‌که‌ی ئینگلیس بوو و ئێستا سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی جیهانی خاوه‌نییه‌تی.