"مەرج نیە بوونی ئازار لە پێیەکاندا ھۆکارەکەی ناتەواوی پەنجەکان بێت"

ھۆکارەکانی بوونی ئازار لەپێیەکاندا ؟

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2019.09.10 10:34 AM
1735 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

د. ھەڤین کەمال شاهـ محەمەد

ئایە مەرجە ئازار لە پێیەکان ھۆکارەکەی ناتەواوی پەنجەکانی پێ یاخود ئێسقان و ماسولکەکانی پێ بێت؟

گرنگە ئەوە بزانین کە مەرج نیە بوونی ئازار لە پێیەکاندا ھۆکارەکەی پەیوەندی ھەبێت بە بوونی ناتەواوی لە پەنجەکانی پێدا یاخود بەھۆی بوونی پێکانەوە بێت لە پێیەکاندا، ھەندێ جار بوونی ناتەواوی لە بڕبڕەکانی پشتدا وەکو داخزانی دیسکەکان ئەبێتە ھۆکاری سەرەکی ئەم ئازارە ئەویش بەھۆی بوونی فشار لەسەر ئەو دەمارەی دێت بۆ ماسولکەو بەستەرەکانی پێ .

زۆربەی جار لەم حاڵەتەدا جگە لە ئازاری پێ یەکان ئازاری قاچیشیان دەبێت نەخۆشەکان.

هەندێک کەس بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ڕۆژانە مەساج بۆ قاچەکانی دەکات


ھۆکارەکانی ئازاری پێیەکان بە گشتی :
١- ھەوکردنی بەستەری پشتەوەی قاچ (achilles tendinitis).
٢- پچڕانی بەستەری ئەخیلیس .
٣- پێکانی ڤاچ و شکاندن لە ئێسکەکەکانی پێ و پەنجەکاندا .
٤- بوونی ئێسکی زیادە لە پێدا و ھەوکردنی بەستەری بنی پێ (planter fasciaties ).
٥- ھەوکردنی کیسی نێوان جومگەکانی پێ (bursitis).
٦- بوونی مێخەکەو کلس لەبەستەرەکانی پاژنەی پێدا .
٧- نەخۆشی شەکرە دەبێتە ھۆی ئازاری دەماری قاچ .
٨- فلات فووت (پێی تەخت ) .
٩- دەردە شاھانە.
١٠- داخوران لە جومگەکانی قاچ دا ، ھەوکردن لەئێسکی قاچ دا.
١١- نەخۆشی رایناودس (Raynaud phenomenon ): کەئەمیش بریتیە لە تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێنی قاچ .
١٢- تارسال تونیل (tarsal tunnel syndrom).
١٣- بەکارھێنانی بەردەوامی قونەرەی ناتەندروست وپاژنە بەرز .
١٤- نەخۆشی ڕۆماتیزمەکان .
١٥- خزانی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشت .
١٦- تەسک بوونەوەی کەناڵی دڕکە پەتک .
١٧- بوونی داخوران لە جومگەکانی نێوان بڕبڕەکانی پشتدا (facet joint arthropathy)کە دەبێتە ھۆی فشار لەسەر دەمارەکان .
١٨- بوونی ئیسکی زیادەی دەرپەڕیو لە پەنجە گەورەی پێ دا (bunion) .
١٩-نەخۆشی بورگر (burger disseas): کەئەمیش بریتییە لە ھەوکردنی مولولەکانی خوێن لە قاچ دا ئەبێتە ھۆی گیرانی مولولەکان .
٢٠ - ھەندێ جار کەمی ھەندێک ڤیتامین و کانزاکان لەوانە ڤیتامین بی و دی لەوانەیە ئازار و سڕی دروست کەن لە پێی و قاچەکاندا .

یاریکردن بە تۆپێکی بچوک لەژێر پێدا ڕێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ماندوبوونی پێیەکان


نیشانەکانی :
نیشانەکان دەگۆڕێن بە گوێرەی نەخۆشیەکە، بەڵام ئەو کەسانەی ئەم جۆرە ئازارانەیان ھەبیت ، ئەوە زیاتر ئازاری پێیەکان پەیوەندیان ھەیە بە کێشەیەک لە بڕبڕەکانی پشتدا :
١- نەمانی توانای بەرزکردنەوەی قاچ بۆ سەرەوە ، و لەوانەشە سڕی ھەبێت لە ناوەڕاستی بەشی خوارەوەی قاچ و پێ یەکاندا ھەبێت .
٢- بوونی کەوتنی قاچ (foot drop): کاتێک فشار لەسەر ئەو دەمارانە دروست ئەبێت کە لەبڕبڕەکانی پشتەوە دێن لەوانەیە ئەمە دروست بێت ..کەنەخۆشەکە ھەست بە قورسیەک دەکات کە بەھۆییەوە ناتوانێت پێیەکانی بنوشتێنێتەوە بۆ سەرەوە وەزیاتر لەکاتی فشار لەسەر دەماری L5دا رووئەدات ..ھەروەھا ئازاریش دروست ئەکات لە ماسولکەکانی بەشی پشتەوەی قاچ دا و پەنجە گەورەی پێ و بەشی پێشەوەی پێیەکان .
٣- بوونی ئازار لەپاژنەی پێدا لەگەڵ سوتانەوەو سڕی کە ئەوە دەگەیەنێت فشار ھەیە لەسەر دەماری S1، کە ئازار و بێھێزی دروست دەکات لە ماسولکەکانی پشتەوەی قاچ دا و نەخۆشەکە ناتوانێت لەسەر بەشی پێشەوەی قاچی دا بڕوات ، یاخود ناتوانێت بەباشی سەیارە لێبخوڕێت یاخود بەپێ بڕوات .

ھەندێ خاڵی گرنگ لە دەستنیشانکردنی ئازاری قاچ دا :
نەخۆش دەبێت زانیاری تەواو بدات لەسەر شێوەی ئازارەکە، ھەروەھا ھەندێ جار پێویست بە ھەندێ پشکنینی خوێن و تاقیگە دەکات بۆ زانینی ھۆکاری ئازارەکە ، پشکنین بە ئامێری سۆنەر بۆ زانینی ھەوکردنی بەستەرەکان ، ھەروەھا ئەشعەی ڕەش وسپی (Xray) ، ئەشعەی تەنووری پشت ھەندێ جار پێویستە.

چارەسەرکردن :
بەپێی جۆری نەخۆشیەکە جیاوازە .


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ