هەڤین کمال شاهـ محەمەد
به‌شی یه‌که‌م :
زیاتر له (% ٥۰) ئه‌و خانمانه‌ی دووگیانن تووشی پشت ئێشه ئه‌بن و زۆربه‌یان دوای له دایک بوون ئازااره‌که‌یان که‌م ئه‌بێته‌وه یان نامێنێت؛ له هه‌مان کات به‌شێکی خانمان پاش مناڵ بوون تووشی ئازاری پشتی ده‌بن یاخود زیاتر ئه‌بێت.
هۆکاره‌کانی ئازاری پشت لە کاتی سکپڕیدا:
۱ـ زیاد بوونی کێش: کاتی دووگیانی ئاسایی خانمان ( ۱۳ ـــ ۲۷ ) کیلۆگرام کێشیان زیاتر ده‌بێت؛ ئه‌مه‌ش فشارێکی زیاتر له سه‌ر بڕبڕه‌کانی له‌ش دروست ئه‌کات۰
۲ـ گۆڕانی هۆرمۆنه‌کان: هۆرمۆنی ڕێلاکسین ده‌ڕێژرێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کانی ناوچه‌ی حه‌وز و نه‌رمبوونی جومگه‌کان بۆ ئاماده بوون بۆ مناڵ بوون؛ هه‌مان هۆرمۆن ده‌بێته هۆی بێهزبوونی به‌سته‌ر و جومگه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت۰
۳ـ گۆڕانی خاڵی فشاری له‌ش؛ به هۆی گه‌وره بوونی قه‌باره‌ی سکه‌وه پشت زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چه‌مێته‌وه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی خۆت بنووشتێنه‌وه‌۰
٤ـ جیابوونه‌وه‌ی ماسولکه‌یه‌کی به‌هێزی دیواری سک له یه‌کتر بۆ ڕێگه‌دان بۆ گه‌وره‌بوونی قه‌باره و کێشی مناڵدان که ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی پشت ئێشه‌۰
٥ـ دڵه‌ڕاوکێ و قه‌له‌قی : له کاتی سکپڕی زیاتر ده‌بێت به هۆی ترس و چاوه‌ڕوانی له‌دایکبوونی مناڵێکی تازه‌وه‌۰
٦ـ که‌می کالسیۆم و ڤیتامین ( D ) و مه‌گنسێوم: به هۆی دروستبوونی کۆرپه‌له‌وه و گرنگی نه‌دان به خواردنی ته‌ندروسته‌وه‌۰
۷ـ زیادبوونی نیشانه‌کانی کێشه‌ی ئینزلاق و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کان ئه‌گه‌ر پێش سکپڕی هه‌بوو بێتن و ڕه‌نگه ده‌ست نیشان نه‌کرابن یا وه‌ک پێویست چاره‌سه‌ر نه‌کرابن۰
۸ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی حه‌وز : زۆر باوه کاتی سکپڕی۰
۹ ـــ وه‌ستان زۆر به پێوه و هیلاکی و که‌می جوڵه و ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش۰
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:
ـ زیاترکردنی جووڵه و رۆیشتن به پێ و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی گونجاو ڕۆژانه‌۰
ـ ده‌ستنیشانکردن و چاره‌کردنی که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاوه‌وه‌۰
ـ به‌کارهێنانی حه‌پی پاڕاسته‌مۆڵ کاتی ئازاری زۆر و به بڕی که‌م۰
- پابه‌ندبوون به هه‌ندێک ڕێنمیایی پزیشکییه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازی پاڵکه‌وتن و دانیشتن و وه‌رزش و شت هه‌ڵگه‌رتنه‌وه ( له به‌شی دووه‌م باسی ده‌که‌م)۰
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت؟
ـ بوونی ئازارێکی زۆر به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک که به پشوو دان نه‌ڕوات یان نه‌هێڵێت بخه‌ویت۰
ـ بوونی ئازار یان هاتنی ئازاره‌که بۆ سمت و قاچ و پێ۰
ـ سڕبوون و ته‌زین و هاتنی ته‌زوو و مێروله‌کردن به په‌نجه و پێ و قاچ دا۰