یەهودییەکان دابەشبوون بەسەر چەند وڵاتێکدا

پێكهاتەی كۆمەڵگای ئیسرائیل

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر 2019.09.17 02:37 PM
971 جار خوێندراوەتەوە

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

توێژه‌ر له‌ (ناوه‌ندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی)

یەهودیەكان لە جیهاندا ژمارەیان نزیكەی ١٧ ملیۆن كەسە، كە زۆرینەیان ك لە ئەمەریكا دەژین كە ڕێژەی سەدا ٤١% یەهودیەكان جیهان پێكدەهێنن و بە پلەی دووەم ئیسرائیل دێت كە سەدا ٣٩% یەهودیەكان لە وڵاتە دەژین، نزیكەی سەدا١٧% دیكەی یەهودیەكان لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئوسترالیا وكەندا و ئەرجەنتین و ڕوسیا دەژین و ژمارەیەكی زۆركەمیان كە سەدا ١% تێپەرناكات لە توركیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەژین.

لە ڕووی نەتەوەییەوە یەهودیەكان دابەشبوون بەسەر چوار تائیفەی سەرەكیدا :
١- تائیفەی مزراحیون: مزراحیون یاخود مزراحیم كە بەزمانی عیبری بەمانی ڕۆژهەڵات دێت، بەو یەهودیانە دەوترێت كە لە كۆتای دەسەڵاتی عوسمانی و سەرەتای دروستبونی ئیسرائیلەوە لە كوردستان و توركیانو عێراق و ئێرانبو سودان و وڵاتانی ئیسلامیەوە كۆچیان كردوە بۆ ئیسرائیل و ژمارەیان نزیكەی ملیۆن و نیوێكە كە لە سەدا ١٧% دانیشتوانی ئیسرائیل پێكدەهێنن.

دوو پیاوی جولەکە کە منداڵەکانیان دەبەن بۆ ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە جولەکەکان

٢- یهوذایەكان كە دانیشتوانی ڕەسەنی فەلەستینی كۆنن و ژمارەیان تەنها لەسەدا١١% دانیشتوانی ئیسرائیلی ئیستا پێكدەهێنن و زۆرینەیان یەهودی ئەرسەدۆكسن و باوەڕیان بە دەوڵەتی ئیسرائیل نیە و بەشداری دەسەڵات و سوپاناكەن و باوەڕیان بە دروستكردنەوەی دەولەتی فەلەستینی كۆن هەیە.

٣-تائیفەی سفاردیم: ئەم تائیفەیە ئەو یەهودیانەن كە سەدەی شازدە و حەڤدەدا لە ئیبریا(ئیسپانیا-پرتوگال) دەركران و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیدا گیرسانەوە و بەشێكی زۆریان ڕوویان لە ئیسرائیلی ئیستاكرد و لەوێ مانەوە كە ئێستا ژمارەیان لە نێوان ٨٠٠ بۆ٩٠٠ هەزار كەسە و سەدا ١٠% دانیشتوانی ئیسرائیل پێكدەهێنن.

٤-تائیفەی ئەشكەناز: ئەشكەناز بەو یەهودیانە دەوترێت كەلە ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپاو و ڕۆژئاواوە كۆچیان كردوە بۆ ئیسرائیل، ئەم گروپە زۆرینەی دانیشتیوانی ئیسرائیل پێك دەهێنن و ژمارەیان نزیكەی ٤ ملیۆن كەسە كەدەكاتە لەسەدا ٥٦% دانیشوانی ئیسرائیل و بەهێزترین و كاریگەرترین تائیفەن لە ئیسرائیل و لە ڕووی سەربازی و ئابوری و سیاسیاسیەوە دەستیان بەسەر جومگە سەرەكیانی دەولەتدا گرتوە و زۆرینەیان ئەندامی پارتە ڕاستڕە و توندڕەوەكانی ( ئیسرائیل بیتنا-لیكود-شاس-حرادیم) كانن

موشیە گابای لەكاتی خوێندنەوەی داواكاری ئەو كوردە یەهودیانەی كەتازە گەشتبونە ئیسرائیل

وێنەکە.. موشیە گابای گەورەی حاخامەكانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٥٤ لەكاتی خوێندنەوەی داواكاری ئەو كوردە یەهودیانەی كەتازە گەشتبونە ئیسرائیل.

موشی گابای لەدایكبووی شاری زاخۆیە، لە ساڵی١٩٥٣ كۆچی كردوە بۆ ئیسرائیل دواتر پۆستی (گەورەی حاخامەكانی) پێبەخشراوە

ئەوەی دانیشتوە ئیتزحاق بیتزە كە لە ساڵی ١٩٥١ تا ١٩٦٣ سەرۆكی ئیسرائیل بوو، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی كۆچی نهێنی یەهودیەكانی ئەكرد بۆ ئیسرائیل.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ