"پێویستە خواردنە چەورەکان کەم بکەینەوە"

چه‌وریی.. دۆست و دوژمنی ته‌ندروستیی مرۆڤ

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2019.09.19 11:38 AM
788 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

یادگار سه‌میع

بابەتی ئەم جارەمان کە باسی دەکەین و گرنگە گرنگی پێ بدەین لە ژیانی ڕۆژانەمان ئەویش( چەوریە fat ) با بزانین چەوری چیەو جۆرەکانی چییە.

بەشێوەیەکی سەرەکی ئێمە بێ چەوری ناژین، یەکەمین سەرچاوەیە بۆ دەستکەوتنی وزە  و بەڕێوەبردنی چالاکی ڕۆژانەمان، وە بەرگریەکی باشیشە دژ بە نەخۆشی و چوونە ژورەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان، بەڵام زیاد بوونی خودی ئەم چەوریە ھۆکارە بۆ لەدەستدانی ژیانی خۆمان، بەشێوەیەکی سەرەکی دوو جۆر چەوریمان ھەیە:

کۆبوونەوەی چەوری دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی دەمارەکان

١. کۆڵیسترۆڵ (cholesterol): جۆرێکە لە چەوری کە لەناو خوێندا ھەیە و بە بەردەوامی دەسوڕێتەوە، لەشمان کۆڵیسترۆڵ بەکارده‌هێنێت بۆ دروسکردنی خانە، ھۆرمۆنات و ڤایتامینەکان، کە جگەر بەرپرسیارە لە دروسکردنی کۆڵیسترۆڵ بەو چەوریەی کە دەیخۆین.

کۆڵیسترۆڵ ناتوانێ لە خوێندا بتوێتەوە بۆیە گوێزەرەوەیەک دەیگوازێتەوە ناوی lipoprotein کە لە چەوری و پرۆتین پێکھاتووه‌، HDL کە بە کۆڵیسترۆڵە باشەکە ناسراوە، LDL کەبە کۆڵیسترۆڵە خراپەکە ناسراوە بۆ باش بۆ خراپ ؟ HDL ئەو ئەو گوێزەرەوەیە کە کوڵیسترۆڵ لە ھەموو شوێنەکانی لەش ھەڵدەگرێت و دەیباتەوە بۆ جگەر گەر پێویست بکا ھەڵی دەگرێ یان فڕێی ئەداتە دەرەوەی لەش، LDL ئەو گوێزەرەوەیە کە کوڵیسترۆڵ دەھێنێت و چین چین لەسەر خوێنبەرەکان ڕیز دەبن بەمەش تێپەڕبوونی خوێن قورس دەبێت لە ھەر وەستانێک و تێکچونێک لە پەڕەکانی خوێن دەبێتەھۆی مەینی و بەمەش جەڵدەی دڵ و مێشکی لێ دەکەویێتەوە، بۆیە دەبێ خۆ پارێزی بکرێ کاتێک زۆر بوو لەژێر کۆنترۆڵی جگەر دەرچوو ڕێژەی HDL دادەبەزێ و LDL بەرز ئەبێتەوە ئەمەش ترسناکە. ڕێژە نۆرماڵەکەی نابێ لە ٢٠٠ زیاتر بێت.

پزیشکان ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکەن دوربکەونەوە لە خواردنی خۆراکە چەورەکان

٢. چەوری سیانی یان triglycerides: ئەویش چەوریەکە کە لە خوێندا ھەیە و وەک کوڵیسترۆڵ دەسوڕێتەوە کاتێک چەورییەکان ھەڵدەوەشێنرێت دەبێت بە کالۆری ئەم چەوریە دروست دەبێ بەھۆی ئەوەی کە بڕێکی زۆر زیاد وەردەگرین بەمەش ھیچ پێویستیمان نییە کودەبێتەوە لە خانە چەوریەکان لە جگەر کۆدەبێتەوە یان دەبێت بە چەوری ورگ گەر زیاتر بێت دەبێتە ھۆی گیرانی بوری خوێنەکان و جەڵدەی لێ دەکەوێتەوە ڕێژەکەی نابێت لە ١٥٠ زیاتر بێت.

پێویستە بە ھەموو شێوەیەک خۆمان دوور بگرین لە چەوری تا بتوانین خواردنە چەورەکان کەم بکەینەوە وەک گۆشت و دووگ و خواردنی قوتوەکان و مەعکەرونی و ئەندومی و جەماعەتەکەی و ڕێژەی سەوزەواتیش زیاد بکەین بەس ناھەقی کەسیش ناگرم چونکە زۆۆر خۆشە ، کەم بژی و چەور بژی.
ھیوام تەندروستیتانە ..


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ