هەڵوێستی حکومەتەکانی تورکیا بەرانبەر کورد

توركیا و كورد.. 100 ساڵ خه‌بات و خوێن

ئاریان عه‌لی 2019.11.04 03:20 PM
2475 جار خوێندراوەتەوە

ئاریان عه‌لی

نوسه‌ر 

شۆڕشی دەرسیم
لەڕابردوودا زۆربەی کات هەرێمی دەرسیم سەربەخۆی خۆی پاراستوە، تەنانەت لەسەردەمی عوسمانێکاندا ماوەیەک لەلایەن دەوڵەتەوە بە ویلایەتی کوردستان ناودەبرا، دوای جەنگی یەکەمی جیهانیش خەڵکی هەرێمەکە بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆییان ڕاپەڕینێکان دژی کەمالێکان بەناوی ڕاپەڕینی (کۆچگیری) یەوە بەرپاکرد، بەڵام ڕاپەڕینەکە دڕندانە سەرکوتکراو ژمارەیەکی زۆریش ژن و منداڵ وخەڵکی ناوچەکە کوژران و گوندێکی زۆریش سوتێران و خەڵکێکی زۆریش ڕاگوێزران و دەربەدەر بوون، ئەم سیاسەتە پڕ لە زەبرو زەنگی کەمالێکان دژی کورد بەکاریان دەهێنا، لەبیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەم، وەک پێشتر باسکرابوو بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و شۆڕشی ئاگری داغ و دواتریش ڕاپەڕینی دەرسیم بەڕێبەرایەتی سەید ڕەزای دەرسیم.
لەگەڵ سەرەتای هاوینی ۱۹۳٦ بارودۆخی هەرێمی دەرسیم تێکچوو بەهۆی ئەو هەموو هێزە سەربازیە ودام ودەزگا سەرکوتکراوەکانی کە تورکیا لە ناوچەکە دایمەزران و دواتریش ئەو گەمارۆ سەختەی کەسەرکردەی هێزەکانی تورکیا لەناوچەکە (ئالب دۆغان) سەپاندووی بەسەر دانیشتوانی ئەو هەرێمە، ئەم هۆیانە و زۆرش کە پەیوەندی بەسیاسەتی شۆڤێنیانەی کەمالێکانەوە هەبوو، بوو بەوهۆی بێباری و ڕق و قیەنی کوردەکەن بەرمبەر کەمالێکان و ئاشکرا خەڵک و ڕووبەڕووی کەملییەکان و بەئاشکرا خەڵک ڕووبەڕووی کەمالێکان دەبۆوە و ناڕەزایان دەردەبڕی، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی (مستەفا ئەتاتوورک) بەڕاشکوی لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی گەوەرەی نیشتیمانی تورکیا لەساڵی ۱۹۳٦ دا بڵێت: "گرنگترین مەسەلەی باری ناوخۆی ئێمە گیروگرفتی دەرسیمە، لەبەر ئەوە و بۆ بنبڕکردنی ئەو کوانە کوشندەیەو، بۆ ئەوەی بتوانین خێراتر بڕیار بدەین، پێویستە حکومەت دەسەڵاتێکی فراوان و بێ سنوری بدرێتێ". 

سەید ڕەزا بۆ ئەوەی ناوچەکە لەشەڕ دووربخاتەوە چەند جارێک نامەی بۆ ئالب دۆغان نارد، تەنانەت کۆڕێکی خۆی نارد بۆ وتووێژ، بەڵام بە فێڵ گرتیان و کوشتیان، شۆڕشەکە دەستی پێکردەوە لەزستانی ۱۹۳۷، شۆڕشگێڕان چەندین سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر هێزەکانی تورکیا بەدەست هێنا، بۆیە تورکیا بڕیاری دا هێزێکی گەورەی پڕ مەشق و پشت ئەستوور بە چەکی قوورس و فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی دەرسیم بکات، تەنانەت سەرۆک وەزیران( عیسمەت ئینۆنۆ) خۆی سەرکردایەتی سوپای تورکیای گرتە ئەستۆ، لە پەلامارێکی گەورەدا ڕووبەرێکی فراوانی لەدارستان و کێڵگەو گوندەکای دەرسیمی ئاگرتێبەردا بەو بیانووەی شوێنی خۆحەشاردانی شۆڕش گێڕانە.

سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم 1862 ـ 1937

زستانی ساڵی ۱۹۳۷ زۆر سەخت بوو، خەڵکێکی زۆریش ئاوارەو دەربەدەر ببوون، شۆڕشگێرانیش ئازوقەو تەقەمەنیان زۆر کەم ببوو لە چیای دەرسیم لەو کاتانەدا ئالب دۆغان نامەیەکی بۆ سەید ڕەزا نارد و بەناوی حکومەتی تورکیاوە ئامادەی خۆی بۆ گفتووگۆ دەڕبڕی، بۆیە سەید ڕەزا بۆ گفتوگۆ چوو بو شاری ئەرزەنجان لەو پەڕی باکووری کوردستان، بەڵام لەوێ یەکسەر دەستگیریان کردو دوای دادگایەکی ڕووکەشانە خۆی و یانزدە کەس لەهاوڕێکانی لەسێدارەدران.

مامەڵەی ئەتاتورک لەگەڵ کورد و کەمایەتیە ئاینیەکان:
زۆر ئاشکرایە هەر لەکۆنەوە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و هاوڵاتیانی کورد لەو وڵاتەدا توندوتۆڵ نییە، موستەفا کەمال ئەتاتورک. پابەند نەبوو بە بەپەیمانەکانی لەبەرامبەر کورددا بەوەی سەرجەم مافە سیاسی و فەرهەنگییەکانیان بۆ دەستەبەر بکات، سەرباری ئەوە هیچ شلڕۆیەیکی تورکیی بەدی ناکرێت لەبەرامبەر تۆرمەی کورددا.
شایەنی باسە پەیمانی لۆزانی ۱۹۲۳ ڕاشکاوانە ئاماژیداوە بە پرسی کەمەنەتەوەکان وەک جولەکە و ئەرمەنی و وێنانیی ناموسڵمان لەتورکیادا، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ کورد یاخوود تۆرمەیەکی تری موسڵمان. 
لەسەرەتاکانی ساڵی ۱۹۲٥ دا ڕژێمەکەی موستەفا کەمال ئەتاتورک هەڵمەتێکی دڕندانەی دەستپێکرد بۆ لە بێخهێنانی ڕاپەڕینیێکی سنوردار لەلایەن هەندێک لە سەرۆک هۆزەکانەوە.
ئەم ڕاپەڕینە وەختێک هەڵگیرسا کە سوکایەتی کرا بەهەستە ئاینێییەکانی کورد، پاش ئەوەی لەلایەن ئەنکەرەوە خەلافەتی ئیسلامی ڕەتکرایەوە، وێڕای ئەوەی زۆرینەی کوردان بەژداریان لەو ڕاپەڕینەیا نەکرد کەچی وات ڕوون بۆوە، شوناسی کوردیی تازە پشکوتوو نەخشەداڕشتن بۆ بەرخودانی کوردیی دژ بە حکومەتی نێوەندیی لە ئەنکەرە دوو فاکتۆری گرنگ بوون هەڵاگیرسانی ئەو ڕاپەڕینە.

کشت و بڕ لەقەناردان و گرتنی زۆرەملێ و دوورخستنەوە و تاروماکردنی گوندان و سەپاندنی سەربازی ئەنکەرە، هەمیشە بەمشێوەیە مامەڵەی لەگەڵ شۆڕشە کوردێکان کردووە، باشتر ئەنکەرە بەکارهێنانی زمانی کوردی لەسەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە فەڕمێکاندا تەنانەت قوتابخانە حکومییەکایشدا قەدەخەکرد، نیوەی کوردستانیش لەسەرجەم بەڵگەنامە فەڕمێکاندا ڕەشکردەوەو، پڕۆسەیەکی هەمەلایەنەشی دەتیپێکرد بۆ سڕینەوەی شوێنەوارە کوردستانییەکانی و تورکاندنی لە هەموو رووەکانەوە.
حکومەتی تورکیا لە ڕاگەیاندنێکی فەڕمیدا کوردانی ئەو وڵاتەی وەک تورکانی چیانشین ناساند، هەرچی پەیوەستە بە ڕەهەندی ئاینیی شۆڕشەکانی کوردەوە عەلمانیەتی کەمالێکانی بەرقەرار کرد.
بەم شێوەیە سەرجەم فەرزە ئاینێیکان لە قوتبخانەکاندا قەدەخەکران و ئەنکەرە بەخۆی کاروباری مامۆستا و پەروەردەکارانی خوێندنی ئایینی ئیسلامی لەتورکیا بەڕێوەدەبرد، سەرجەم دامەزراوە ئیسلامێکانیش قەدەخەکران. پەنابەرانی کوردیش ڕوویاندەکردە دەوڵەتانی هاوسێی تورکیا.
پێش سنوربەزاندنی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق لەهەشتاکاندا، ئێران لەساڵی ۱۹۲۹ هەوەڵ دەوڵەت بوو کە هێزەکانی تورکیا سەروەریی خاکەکەیان دەشکاند لەچوارچێوەی ڕاوەدوونانی شۆڕشگێڕانی کورد.
لەدەرئەنجامی ئەو پروسانەدا لە پێش مردنی ئەتاتورک لە سای ۱۹۳٨ دەیان هەزار کورد لەنێچوون و، زۆرینەی پێشەنگە شۆڕشگێڕەکانی کوردیش لەنێوبران، دیسانەوە کوردانی تورکیا پەژمووردەبوون و هەریەک لەدەوڵەتێکدا گیرسایەوە و ژێرخانی ئابووریی نێوچە کوردێکانیش داتەپین. بەڵام شۆڕشی ورداننی تورکیا دژ بەحکومەتی ئەنکەرە بەردەوام بوو پڕشی جوڵانەوەی لێ نەبڕا.

دیمه‌نی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رسیم ـ 1937

دوابەدوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، شۆڕشەکوردییەکان بەردەوام بوون. بەڵام زۆربەی ئەو شۆڕشانەی کە لەپێش پشکوتنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا لەساڵی ۱۹٨۷ پتر جوڵانەوەگەلێکی عەفەویی بووون لەسەر بنەمای خێڵەکی و عەشایەری بنجیان داکوتابوو، ئامانجە سیاسێکانیش فرەڕوون و ئاشکرابوون.
کوردانی تورکیا لەو قۆناغەدا بەشێک بوون، دیسانەوە زۆرینەیان لەبەشەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا نیشتەجێی بوون کەلەڕووی ئابوورییەوە گەشەیەکی ئەوتۆی دیار نەبوو، بەڵام ئەو زنجیرە نیمچە بەردەوامەی شۆڕشە کوردێکان کە بە سەرکەوت و تونددەماریی بەر پەرچی درایەوە کێشە ئابووریی و کۆمەڵایەتێکانی کۆمەڵگای خراپترکرد، ئیدی زۆریان ڕوویانکردە شارە گەورە کوردیی و تورکییەکان وەک شاری دیاربەرکر و شاری ئەستەنبووڵ هەنووکە بۆتە یەکێک لە گەورەترین کۆبوونەوە شارستانییەکانی کوردانی تورکیا. لەوەختێکدا ژمارەی دانیشتوانی کورد لە نێوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیادا ڕووی لەکەمییە- نزێکی نیوەی ئەو کوردانە لە دەرێی نێوچە کلاسیکەکانی خۆیاندا جێگیربوون- ئێستا کودانی تورکیا بەشێکی گەورە پێکدەهێنن لە شارستانی تورکی هەژار ئەویش چینێکی کرێکرانەوەو بەردەوام ڕوو لەزیادی دەکات.

تورکیا لە سەردەمی دروستبوونی پەکەکە و دەرکەوتنی ئۆجەلان
لە ساڵی ۱۹۷٨ دا پارتی کرێکارانی کوردستان وەک پارتێکی چەپڕاوی "پیلانگێڕ" لەدەرئەنجامی گۆڕنکارییە دێمۆگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتێکان دامەزرا. لەساڵی ۱۹٨٤دا، ئەم پارتە بەڕێبەرایەتی عەبدڵا ئۆجەلان جۆرێکی نوێی لەبەرخودانی کودیی هێنایە ئاراوە کە تایبەتمەندبوو بەهێزە ئۆپراسێونە چڕوپڕەکانگی دژبەحکومەتی تورکیا، ئیتر لەپاڵ زۆرینەی کوردان و تورکان ئەو بەرخودانە بە جەنگی جوداخوازی وەسپدارکرا. وەک هەموو جاران، ئەنکەرە بەتوندترین شێوە بەرپەرچی کوردانی دەدایەوە، نزیکەی بیست ساڵان ئەم جەنگە دوورو درێژە لانێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی ئاسایشی تورکیادا هەڵایسا و نزیکی چل هەزار کەس بوونە قوربانی.
دواجار ئەم ململانێیە بووە مایەی بێدەنگکردن و گرتنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکەوانانیسیاسی و تێرۆری نهێنی و جەزرەبەردان، دیسانەوە پەیڕەویی سوتاندنی خاک کرا، بەو پێیە پێییە سێ هەزار گوندی کوردستانی لەکوردنشینان داماڵڕا.
لەسەروبەندی دەستگیرکردن ئۆجەلاندا پەکەکە بەبێ ڕێبەر و پێشەنگی شۆڕشگێڕی مایەوە. سەرباری زەرەرمەندەبوونی بە لەدەستدانی بنکەکانی لەسوریا وەک سەرچاوەیەکی بنەڕەتی پاڵپشتیکردن و هاوکاریی کردن، ئیدی پارتی کرێکاران هەستی بەوەکرد کە سەرچاوەکانی پشتگیریی دەرەکی بەرەو وشک بوون دەڕوات. هاریکاریی ئەمنیی لەنێوان ئەنکەرەو تاراندا لە ئاخار و ئۆخەر هەشتاکاندا وایکرد ئێران دژانە ڕووبەڕووی هێرشەکانی پەکەکە ببێتەوە کە خاکی ئێرانەوە و لەسەر سنورەکانەوە دژ بەئامانجەکانی تورکیا پێی هەڵدەستان. هەم دسیان ڕێبەرانی کورد لەعێراق - بەتایبەت - پارتی دیموکراتی کوردستان- نیگەرانیی خۆیان نیشاندا دژبە بوونی پەکەکە لە نێوچوەکانی ژێر دەستیداوە، دەستەردانی لەکارووبارە تایبەتەکانیدا، توڕەیی ئەنکەرە کەمبکاتەوە، نەک بەتەنیا ئەمە، شانبەشانی هێزەکانی تورکیاش هەستا بە بەرپاکردنی جەنگ دژ بە پەکەکە لە باکووری عێراقدا، پتر لەمەش لەکاتی بەندکردنی ئۆجەلانڕدا، پەکەکە دووچاری کەرتبوون و ململانێی نێوخۆیی بۆوە و هێزی لەبەر بڕیی و لاوازیکرد.

به‌كارهێنانی چه‌كی فۆسفۆری قه‌ده‌غه‌كراو له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان


لە فێبرایەری ۲۰۰۰ دا، پەکەکە ئاگربەستی تاکلایەنەی ڕاگەیاند، وەلێ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لەسەر هێرشی خۆیان بەردەوامبوون. ۷٥٪ چەکدارانی پەکەکە لەباکوری عێراق خۆیان مەڵسداوە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەنکەرە سەرکەوتن وەدەستهێنا دژ بە جوڵانەوە جوداخوگزێکان کورد، سەرئەنجام لەساڵی ۲۰۰۲ دا یەکێتی ئەوروپا پەکەکەی خستەلیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.

تورکیا کۆمەڵکوژی ئەرمەن دووبارەدەکاتەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان
پرۆسەی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە ساڵی۱۹۱٥ تاوەکو ۱۹۲۳ لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ئەنجامدرا و تێیدا یەک ملیۆن و نیو ئەرمەنی کوژران.جینۆساید کردنی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ز دا یەکێکە لە تاوانە گەورەکان لە مێژوودا کە بە
ڕاگواستنی ئەرمەنەکان دەستی پێکرد لە تورکیا وە بەرەو بیابانەکانی دا . ئەرمەینیا لە سەرەتای سەدەی ڕابردودا بەشیک بوو لە دەوڵەتی عوسمانی (تورکیای ئەمرۆ) بەڵام لە جەنگی جیهانی یەکەمدا تورکیا لایەنی ئەڵمانیای هەڵبژارد و ئەرمەنەکان لایەنی ڕوسیایان هەڵبژارد. تورکەکانیش لە دیدی خۆیانەوە ئەمەیان وەک خیانەتی نەتەوەیی بینی، ویستیان بەم جۆرە شکست بە ئەرمەنیەکان بهێنن.
زۆرینەی ئەرمەنیەکان لە نزیک دێهاتەکانی خۆیان دەکوژران یان ڕەوانەی کەمپی کوشتن دەکران، ئەم کەمپانەش زۆر دور بوون و زۆربەیان لە بیابانەکانی سوریا بوون، دەستگیرکراوەکان دەبوو بە پیادە بڕۆن بەرەو بیابانەکانی سوریا. هیچ کەس بۆی نەبوو خواردن یان خواردنەوە لەگەڵ خۆی بەرێت بەم هۆیەشەوە خەڵکێکی زۆر لە ڕێگادا گیانیان لەدەست دەدا پێش ئەوەی بگەنە کەمپ و کوشتارگەکانی دەوڵەتی عوسمانی. سەرەڕای ئەوەی کە خواردن و خواردنەوەش قەدەغە کرابوو زۆرجاریش لە ڕێگادا ئەشکەنجەیان دەدان تا دەمردن یاخود سەریاندەبڕین یان بە کۆمەڵ گولە بارانیان دەکردن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدا لە ڕۆژئاڤای کوردستان بەهەمان شێوەی ئەرەمەنەکان، کوردان قەتڵ و عام دەکرێن، بۆیە تورکیا ئەمانجی لەناوبردنی نەتەوەی کوردە و زیندووکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانیە، لە ٩ی ئۆکتۆبەرەوە تورکیا بوردومانی ناوچەکانی رۆژئاوا دەکات و تا ئیستاش ناو بەناو ناوچەکانی رۆژئاوا بۆوردومان دەکات.

سودم لەم سارچاوەنە وەرگرتوە بۆ نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.
-سیا‌سەتی تورکیا بەرامبەر بە باکوری عێراق، نوسینی: د.بیل پارک، وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها.
-مێژووی نوێ و هاوچەرخ. -ویکیپیدیا.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ