نوسه‌ر و توێژه‌ر
دکتۆرا له په‌یوه‌ندیيه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ئه‌ندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى
سه‌رۆکى ئینستیتیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى
ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ى ئیداره‌ى ئۆباما له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوبێته یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆر، ئه‌وه لادان نییه له ئامانجه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، چونكه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دوو گرنگى له مه‌وداى دوورى ئه‌مریكادا هه‌بوه، یه‌كێكیان كۆنترۆڵكردنى بازاڕ و سه‌رچاوه‌كانى ووزه، ئه‌ویتریش پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل.
له ساڵى 2010 ه‌وه تا هه‌نوكه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنانى غازى سروشتى و نه‌وت له كه‌ناره ئاوییه‌كان و له‌ژێر ئاودا به‌رده‌وامه، له قوبرس و ئیسرائیل كه كێڵگه‌كانیان ته‌نها 30 كم له‌یه‌كه‌وه دوورن هه‌روه‌ها میسر و یۆنان به‌پاڵپشتى بێ چه‌ندوچونى ئه‌مریكا هه‌موو ئاماده‌كارییه سه‌ربازیی و ئه‌منى و سیاسیه‌كان كه‌وتونه‌ته سه‌رپێى خۆیان. جگه له‌وه‌ش به‌شێكى گرنگ له‌و وڵاتانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه له ئه‌جێنداى خۆرئاوادان ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى سپى له‌وانه: لوبنان، ئیسرائیل، سوریا، هه‌روه‌ها هه‌رێمى كوردستانى عێراقیش ئه‌بێت خۆى ئاماده بكات بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه...
پێدراوه‌كان:
یه‌ك: هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تى هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌كان ناحه‌زى بێ چه‌ندوچونى سیاسه‌تى توركیا‌و ئه‌ردۆگانن.
دوو: توركیا له ڕێگه‌ى ده‌ستوه‌ردان له قوبرسى توركى و مانۆڕى ده‌ریایی هاوبه‌ش له سنوره ئاوییه‌كانى قوبرسه توركیه‌كه ئه‌یه‌وێ وانیشان بدات خه‌ریكى ده‌رهێنانى نه‌وت و غازى سروشتیه، به‌ڵام هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكاش ئه‌زانن هیچ یه‌ده‌گێكى ئه‌وتۆ له سنورى ئاویی قوبرسه توركیه‌كه‌دا نییه، توركیا ته‌نها ئه‌یه‌وێ جۆرێك له گه‌ڕه‌لاوژێ دروست بكات، تا ئه‌ویش به‌شدارى پێ بكه‌ن.
سێ: له شوباتى 2019 ه‌وه توركیا دووجار كه‌شتى سه‌ربازیی و ده‌ریایی بۆ هه‌ڵكه‌ندنى بیرى نه‌وت ناردۆته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌دیاریكراوى له ئاوه‌كانى نێوان مارسین و كارپه‌سى قوبرس‌دا دێن و ئه‌چن. ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار سه‌ركۆنه‌كراوه له لایه‌ن قوبرسى یۆنانى و یۆنان و ئیسرائیل و میسره‌وه.
چوار: سه‌باره‌ت به دۆخى سوریا‌و ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له‌وناوچه‌یه، هه‌رسێ وڵاتى: قوبرص، میسر، یۆنان یه‌ك به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى ناڕه‌زایه‌تیان دژى توركیا‌و ئه‌ردۆگان بڵاوكرده‌وه. ئه‌وه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه وڵاتانى ده‌ریاى سپى ئه‌یانه‌وێ كوتله‌یه‌كى گه‌وره‌ترى ووزه له‌وه‌ى كه‌هه‌یه دروست بكه‌ن. به‌تایبه‌ت بڕى (2.5) یه‌ك ملیار‌و نیو یه‌ده‌گى نه‌وت له باكورى سوریا هه‌یه.
هه‌موو دیارده‌یه‌ك كه سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات یان ئه‌بێته هۆى هاریكاریی هه‌رێمایه‌تى یان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى ناكۆكی
شه‌ش: له 4 ى نۆڤه‌مبه‌رى 2019 هه‌ریه‌كه له قوبرس و یۆنان و میسر ده‌ستیان به مانۆڕى سه‌ربازیی هاوبه‌ش له ئاوه‌كانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا كرد، ئه‌وه‌ش له پێناو ئاڵوگۆڕى ئه‌زمونى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كان.