عصام الزيات ـ ida2at.com
له ساڵی 1949 (كۆماری گه‌لی چین) له دایكبوو، ئه‌و چینه‌ی كه هه‌مووان ده‌یناسین، به‌ڵام سێ دورگه‌ی گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیدا مایه‌وه (هۆنگ كۆنگ) له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی به‌ریتانیا، (ماكاو) له ژێر فه‌رمانڕوایی پورتوگال، به‌ڵام فۆرموزا(تایوان) بوو به (كۆكاری چینی نیشتیمانی).
له كاتى شۆڕشی چه‌كداریی چین به ڕابه‌رایه‌تى (ماوتسی تۆنگ) له دژی ژه‌نه‌ڕاڵی ده‌ره‌به‌گ (چییانچای)، جه‌نه‌ڕاڵ و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و (فۆرموزا ـ تایوان هه‌ڵاتن و هه‌رله‌وێ ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌یان دامه‌زراند، (تایوان) له دووری 160 كیلۆمه‌تر له حكومه‌تى كۆمۆنیستی چین دامه‌زرا، به ڕووبه‌ری 0.3% له ڕووبه‌ری گشتی چینی میللى.
دوو دوورگه له ژێر حوكمڕانی ڕۆژئاواییه‌كاندا، دانه‌یه‌كیش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه شۆڕ‌شیان له دژی ئه‌نجامدا، له‌به‌رئه‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی دوورودرێژ ئه‌و سێ دورگه‌یه شوێنی جموجوڵی ئازادی ڕۆژئاوا بوو دژی چینی میللى، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى چین نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى شیوعی ده‌كرد له ئاسیا، زۆر سروشتییه پشكی شێری به‌ركه‌وێت له هێرشه سه‌رمایه‌گوزاریه‌كانی ئه‌مریكا له ڕووی ئابوریی و ئاسایش و ڕاگه‌یاندنه‌وه، به‌تایبه‌ت له دایكبوونى له نێوجه‌رگه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی و سه‌ربازگه‌ی سۆڤێتیدا هاته ئاراوه.
سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر چین
شه‌عبیه‌ت كورتبوویه‌وه له خۆشاردنه‌وه له پشتی تایوان، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوولادا ڕوویدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیكرد به شه‌ڕی خۆی به‌هۆی دانپێنه‌نانی به چینی میللى و به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی چینی، هه‌روه‌ها به‌وپێیه‌ى كه تایوان نوینه‌ری شه‌رعی و یاسایی ئه‌م گه‌له‌یه، به‌ڵام به‌راوردكردنی هه‌رسێ دوورگه‌كه به چین له ڕوی جوگرافی و ئابوریی و سه‌ربازییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی میللى بوو به شێوه‌یه‌كی فراوان، ئه‌مه‌ش شكستى به ستراتیجیه‌تى ئه‌مریكی ده‌هێنا پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، له به‌رده‌م هێزی گه‌شه‌سه‌ندووی په‌یكیندا، ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌كان هیچ ڕێگه‌یه‌كیان نه‌بوو ده‌بوو یه‌ك له دوای یه‌ك دانبنێن به چینی میللی‌دا، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا (په‌یكین) مه‌رجی بۆ ئه‌وانه كه ده‌یانویست دانیپێدا بنێن ئه‌وه بوو كه (چینی نیشتیمانی ـ تایوان نه‌بێت به‌ڵكو (چینی میللى) بێت، ره‌تی بكه‌نه‌وه تایوان نوینه‌ری شه‌رعی و یاسایی گه‌لی چین بێت.
ئه‌مریكا خیانه‌ت ده‌كات
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دانپێدانی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌وروپا یه‌ك له دوای یه‌ك دانپێدانانیان دووپاتكرده‌وه به‌وه‌ى چینی میللى كیانێكی یه‌كگرتووی شه‌رعی و ده‌ستوریی ویاساییه. ئه‌م دانپێدانانه چوونه ده‌ره‌وه‌ی تایوانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌رانی بوو، هه‌روه‌ك یه‌كێك له پێنج ئه‌ندامه گه‌وره هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بوو، به‌ڵام كورسیه‌كه‌ی لێسه‌نرایه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی میللى ـ په‌یكین.
پاش دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تى، په‌یكین دروشمی (چینی یه‌كگرتوو)ی به‌رزكرده‌وه، چین په‌یكین و هه‌ر سێ دوورگه‌كه له‌خۆ بگرێت، چین هۆنگ كۆنگ و ماكاوی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام تایوان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ مایه‌وه كه كێشه و به‌ربه‌ستێكی ئه‌منیى و كابوسێكی ستراتیجی بوو بۆ چین، تاوه‌كو ئێستا تایوان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دانپێنه‌نراوه داده‌نرێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، په‌یكینیش نه‌یده‌ویس هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رده‌وڵه‌تێكدا ببه‌ستێت كه دانبنێت به تایوان دا، كه‌واته تایوان ده‌وڵه‌ته جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كه، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه به ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز، له نوسراوه فه‌رمییه‌كاندا به ( كۆماری چینی نیشتیمانیى ) ناسراوه.
هه‌ر له ساته‌كانی سه‌ره‌تاوه چین گوتارێكی زۆر ڕوونى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به تایوان، هاتنه ڕیزه‌وه به‌هێز، له سه‌ره‌تادا چین هیچ قسه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌رگریكاره‌كانی له‌بری ئه‌و قسه‌یان ده‌كرد، هێرشی یه‌ك له دوای یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و دورگه بچوكانه‌ى چوارده‌وری تایوانیان داوه، كه ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بوو تاوه‌كو ساڵی 1979.
له 1979 چین ئاگربه‌ستى له‌سه‌ر بۆردومانكردن ڕاگه‌یاند كه ناوی نابو (بۆردوومانی ڕۆتینی) و كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردوولادا، ڕه‌تكردنه‌وه له لایه‌ن چیانگ چینگ هاته ئاراوه، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی تایوان، به نوسراوی( سێ نه‌خێره‌كه)، نه‌خێر بۆ یه‌كسانكردن، نه‌خێر بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن، نه‌خێر بۆ گفتوگۆ، پاش دوو ساڵ (چیانگ)ده‌ستبه‌رداری دووه‌م بوو، ڕێگه‌ی به هاوڵاتیان دا سه‌ردانی چین بكه‌ن بۆ بینینی خێزانه‌كانیان. به‌ڵام به‌بێ واژۆكردنی هیچ ڕێكه‌وتنێكی ئارامكردنه‌وه و نزیكبوونه‌وه له لایه‌ن هه‌ردوولاوه.
یه‌ك وڵات به دوو سیستمی حوكمڕانی
چینییه‌كان كه‌مێك له هه‌ڵكشان وه‌ستان، دوو دڵی و دڵ ته‌نگیه‌كان نه‌مان له پشت په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه نافه‌رمییه‌كانه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2016، له 2016 خانمه( تسای ئینگ وین) سه‌رۆكایه‌تی تایوانی گرته ده‌ست، تسای سه‌ر به حیزبی (دیموكراتی پێشه‌كوتووخواز) بوو كه ئاره‌زووى سه‌ربه‌خۆیی فه‌رمی هه‌بوو، په‌یكین مه‌زه‌نده‌ی كردبوو كه تایوان سه‌ركه‌شی بكات به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی به فه‌رمی، كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی چڕكرده‌وه له ئاسمان و ده‌ریادا له چوارده‌وری دوورگه‌كه‌دا، به‌ڵام له به‌رده‌م نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌مریكی تایوانی كه به‌رده‌وام گه‌شه‌كردوو، چین له‌وه ترسا كه تایوان بانگهێشتى سوپای ئه‌مریكی بكات بۆ پاراستنى یاخود ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رله‌نوێ به‌ربه‌ست و كێشه‌ى تایوان به‌كاربهێننه‌وه بۆ شكاندن و به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی چین و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی.
ئه‌وه پاڵینا به سه‌رۆكی چین ( شی جین بینگ) له كانوونى دووه‌می 2019، كه هۆشداریی بدات به تایوان و ئه‌وانه‌شی كه پاڵپشتی ده‌كه‌ن كه چین پارێزگاری له مافی خۆی ده‌كات له لكاندنی تایوان به چینه‌وه له رێگه‌ی هێزه‌وه، هه‌روه‌ها بروسكه‌یه‌كی نارد بۆ گه‌لی تایوانی كه دووباره یه‌كگرتنه‌وه قبوڵ بكه‌ن له‌گه‌ڵ چین له هه‌ركاتێكدا بێت. هه‌روه‌ها (بینگ) جه‌ختیكرده‌وه كه هاتنه‌وه پاڵ چین و گه‌ڕانه‌وه‌ى كارێكه هیچ ده‌رچه‌یه‌كی نییه له كۆتاییدا، زوو بێت یا دره‌نگ، ئه‌م لێدوانانه‌ش پێش ئه‌و نامه‌یه‌ی وه‌زیری به‌رگریی چینی بۆ جیهانی ڕۆژئاوا بوو كه سوپا جموجوڵ ده‌كات هه‌رچه‌ند باجه‌كه‌ی بێت بۆ شكستپێهێنانی هه‌وڵه‌كانی دابڕینی دوورگه‌ی تایوان.
به‌ڵام دروشمێكی دی كه‌وتنه نێو فه‌رهه‌نگی گووتاری چینی بۆ تایوان ( یه‌ك وڵات و دوو سیستم) ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تایوانی خاوه‌ن 23 ملیۆن هاوڵاتی ده‌توانێت سه‌ر به په‌یكین بێت له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردنی له سیستمه سیاسیی و ئابورییه‌كه‌ی خۆی. بانگهێشته‌كه‌ی چین ڕاسته‌وخۆ ڕه‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕووی مه‌نتیقیه‌وه ڕه‌تكراوه‌بوو پێش ئه‌وه‌ى له ڕووی فه‌رمییه‌وه ڕه‌تبكرێته‌وه، چۆن ده‌كرێت چینێكی شیوعی سیستمێكی سه‌رمایه‌داریى له خۆ بگرێت، هه‌روه‌ها چۆن چینێك كه دژی هه‌موو جیاوازییه‌كی ئاینی و كه‌لتوورى ده‌جه‌نگێت تایوانێكی ئاینپه‌روه‌ری خاوه‌ن كه‌لتووری جیاواز له خۆبگرێت كه به‌ته‌واوی جیاوازه له چین.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى ئه‌و درووشمه به فه‌رمی له په‌یوه‌ندی نێوان چین له‌گه‌ڵ (هۆنگ كۆنگ) پشتی پێ ده‌به‌سترێت، به‌ڵام خۆپیشاندانی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه ناوه‌ستێت له دژی ته‌نگپێهه‌ڵچنینی حیزبی شیوعی به‌سه‌ر ئازادییه كه‌سییه‌كانه‌وه.
خه‌یاڵی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن
له بۆچوونی چینییه‌كاندا ملكه‌چكردنی تایوان به هێزی سه‌ربازی كارێكی ئاسانه، به‌ڵام به وردبوونه‌وه له كاره‌كه زۆر قورستره له‌وه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێت، چین ده‌ڵێت له توانایدایه سه‌رجه‌م ئه‌و دوورگه بچووكانه‌ى سه‌ربه تایوان داگیر بكات، له‌گه‌ڵ ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه سه‌ره‌كییه‌كان، ئه‌مه له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر ژێرخانی ئابوریی تایوان، به‌دوای ئه‌مه‌شدا هێرشی موشه‌كی ده‌بێت كه ڕێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ سه‌ر كه‌شتتیه جه‌نگییه‌كانی چین بۆ دابه‌زینی سه‌ربازه‌كانیان بۆ سه‌ر خاكی تایوان.
نه‌خشه ڕێگایه‌كی توندوتۆڵه له ڕووی تیۆرییه‌وه به‌ڵام خاڵێكی ئاسانی له‌بیر كردووه، ته‌نگه‌به‌ری(ده‌ربه‌ند) تایوان، چین سه‌ربازه‌كانی به كه‌شتی گه‌وره ده‌گواێته‌وه كه قه‌باره‌ى گه‌وره‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی سسته له ڕۆیشتندا، ناچار ده‌بێت بۆ نزیكبوونه‌وه به ته‌نگه‌به‌ر و ده‌ربه‌ندی تایواندا تێپه‌ڕێت كه دڕێژای ده‌گاته 180 كیلۆمه‌تر، به درێژایی تێپه‌ڕبوونى به ده‌ربه‌نده‌كه‌دا ڕه‌نگه دووچاری هێرش و لێدانی ڕاسته‌وخۆی تایوانی ببێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی گونجاو، ته‌نانه‌ت له بارێكدا هه‌ر كه‌شتیه‌ك به سه‌لامه‌تى تێپه‌ڕ ببێت ناتوانێت شتومه‌ك و باری قورس دابگرێت له‌سه‌ر خاكی دوورگه‌ی تایوان چونكه زه‌وییه‌كه لمین و قوڕاوییه.
هه‌روه‌ها چین بێ‌ئاگا بوو له‌وه‌ى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان خاوه‌نی هێزێكی سه‌ربازی به‌هێزن له ناوچه‌كه‌دا كه ده‌كرێت له ڕێگه‌یه‌وه گورزی سه‌ربازی ئاسمانیی ئاراسته‌ى هێزه‌كانی چین بكرێت، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش فێلێكیان له بن سه‌ردا بوو بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر ناوێكی یاسایی پۆزش بۆ گورزه ئاسمانییه‌كانی بهێننه‌وه، به تایبه‌ت له ژێر سێبه‌رى ئه‌و دوو دڵییه هه‌میشه‌ییه كه له نێوان چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌بوو.
چین به ته‌واوی بوو به ده‌وڵه‌تێكی ڕكابه‌ر و به‌رهه‌ڵستكار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، به‌ڵام تایوان هاوپه‌یمانه گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیش بێت بۆ ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت له جه‌نگه‌كه‌یدا و به زه‌بری هێز تایوانی خسته‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌ی، بێگومان ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست ناچاركردنی گه‌لی تایوانی ته‌واو جیاواز بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ژیانی چینیه‌كاندا.
ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی واده‌بینن كه تایوان( خاوه‌نى چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كن كه نوقم نابن)، سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكی هه‌ست به گرنگی ستراتیجی تایوان ده‌كات وه‌ك شمشێرێك له كه‌مه‌ری چیندا ده‌كرێت بوه‌شێنرێت هه‌ركاتێك ئه‌و هێڵه سورانه‌ى كه ئه‌مریكا دایناوه بیبه‌زێنێت، له‌به‌رئه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی نادات به توڕه‌كردنی ئه‌ژدیها چینیه‌كه له به‌رامبه‌ر توانای سه‌ربازیی تایوان، له 3ی یۆلیۆ/ تموزی 2019 چین داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كرد كه گرێبه‌ستى چه‌ك له‌گه‌ڵ تایوان ڕابگرێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێكی هه‌بێت.
ئه‌و گرێبه‌سته گه‌وره‌یه كه نرخی 2.2 ملیار دۆلاره، گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته له مێژووی تایوان له ماوه‌ى ده‌یان ساڵدا، كه 108 ده‌بابه (ئه‌برامز) و، 250 موشه‌كی زه‌وى_ ئاسمانی كه‌م مه‌ودا له خۆده‌گرێت.
له یۆلیۆ/ ته‌موزى 2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دانی‌نا به گرێبه‌ستێكی تر له به‌رژه‌وه‌ندی تایوان كه به (330)ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرا، گرێبه‌سته‌كه بریتی بوو له نوێكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته نوێیه‌كانی وه‌ك (ئێف 15) و (ئێ 5)، گرێبه‌ستی دووه‌م، هه‌روه‌ك گرێبه‌ستی یه‌كه‌م، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ماوه‌ى چه‌قبه‌ستویی نێوان چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
شایه‌نی باسه گرێبه‌سته‌كه‌ی 2018 دوای سه‌پاندنی باجی ئه‌مریكا بوو به‌سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كی چینی‌دا، له په‌نای واژۆكردنی سزای ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر چین به‌هۆ كڕینی چه‌كی ڕوسیه‌وه، چین هه‌ردووكیانی به یاریكردن به ئاگر چواند و داوای په‌شیمانبوونه‌وه و ته‌وبه‌كردنی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرد له هه‌ردووكیان.
ده‌توانین به شێوه‌زارێكی گاڵته‌ئامێز بدوێین ده‌رباره‌ی بوونى په‌یكین وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی له نزیكبوونه‌وه‌ى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له تایوان، هه‌رچه‌نده ناكۆكی زۆرتر بێت له نێوان واشنتۆن و په‌كین، نزیكبوونه‌وه له نێوان واشنتۆن و تایبی زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام شێوازی گاڵته‌ئامێز لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تی له ڕاستیه‌كه ده‌شارێته‌وه، بۆشایی له‌گه‌ڵ په‌كین له ڕاستیدا هۆكاری پاڵپشتی ئه‌مریكایه بۆ تایوان، له‌به‌رئه‌وه پشتبه‌ستنی تایوان به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به هه‌ڵه داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌كرێت تایوان له كونێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه دووجار بگه‌زرێت، ئه‌مریكا پێشووتر سه‌لماندوویه‌تى بۆ تایوان كه هاوپه‌یمانێكه كه ناكرێت پشتی پێ ببه‌سترێت ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌ستبه‌رداری بوو پاش داننانی به (چینی میللى) و ڕێگه‌یدا به وه‌ده‌رنانی تایوان له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك كیان و قه‌واره‌یه‌كی نافه‌رمی.
و: وریا ناجی