کۆکردنەوەی ئاو لە ڕێگەی قەرزەوە

به‌نداوی نه‌هزه‌.. قه‌یرانێك له‌ نێوان ئه‌سیوپیا و میسر و سودان

سه‌ركۆ غه‌فور 2019.11.27 11:03 AM
483 جار خوێندراوەتەوە

سه‌ركۆ غه‌فور

به‌كالۆریۆس له‌ زانستی جیۆلۆجی

پرۆژەی بەنداوی Grand Ethiopian Renaissance Dam
- پرۆژەکە ناوی Grand ethiopian renaissance dam ەو بە millennium dam و هەروەها بە پرۆژەی بەنداوی نەهزە ش ناودەبرێت.
- پرۆژەکە لەجۆری gravity dam ەو بە RCC لەسەر ڕوباری نیلی شین و لە وڵاتی ئەسیوبیا(حەبەشەی کۆن) و لە ناوچەی benishagul-gumuz بەدوری 15 کیلۆمەتر لەسەر سنوری سودان لە کیشوەری ئەفریقا دروست دەکرێت.
- پۆ و تانی شوێنی پرۆژەکە:
11 12' 55''N
35 05' 33''E

- مەبەستی سەرەکی لە دروستکردنی پرۆژەکە: کۆکردنەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبا.

- ماوەی پرۆژە:
لە مانگی 4 ی ساڵی 2011 دەستکراوە بە بنیاتنانی پرۆژەکە و لەساڵی 2017 دا نزیکەی 60% کارەکانی ئەنجامدرابو بەڵام بەهۆی کێشەی سیاسی لەنێوان ئەسیوبیا و میسر و سودان کارکردن ڕاوەستا و دواتر ڕێککەوتن و بڕیارە لەساڵی 2020 بۆ 2022 کارەکانی تەواوببێت.

- گوژمەی پرۆژەکە نزیکەی 6 ملیار دۆلارە.
- شایانی باسە حکومەتی ئەسیوپیا خۆی لەو کاتەدا نەیدەتوانی پارەی پرۆژەکە تەرخان بکات بۆیە بە قەرز دای بە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان و بۆماوەی چەند ساڵێک.
- بەرزی بەنداوەکە نزیکەی 155 مەترە.
- درێژی بەنداوەکە نزیکەی 1780 مەترە.
- بەرزی تاجی بەنداوەکە 655 مەترە لە ئاستی ڕوی دەریاوە.
- قەبارەی بەنداوەکە 10،200،000 مەتر سێجا یە.

- سەرڕێژگە
3 دەرە ی هەیە و بەجۆرێک 1 دانەیان دەرگادارەو 2 دەرەیان بێ دەرگایە.

- توانای سەرڕێژگە:14،700 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.

- حەوزی بەنداوەکە:
- توانای گلدانەوەو کۆکردنەوەی 74 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە بە خەزنی مردوەوە،واتە نزیکەی 10 بەرامبەری بەندوی دوکان لە کوردستان گەورەترە.
- توانای کۆکردنەوەی نزیکەی 59.2 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە بەشێوەی خەزنی زیندوو.
- نزیکەی 14.8 ملیار مەتر سێجا ئاوی بەشێوەی خەزنی مردوو هەیە.
- ڕوبەری حەوزەی بەنداوەکە نزیکەی 1874 کیلۆمەتر دوجایە.
- ڕوبەری ئەو ناوچەیەی ئاو دەهێنێتەوە بۆ ناو حەوزی بەنداوەکە (catchment area) نزیکەی 172،250 کیلۆمەتر دوجایە.
- درێژی حەوزەکە نزیکەی 246 کیلۆمەترە .
- قوڵترین شوێنی ئاویی بەنداوەکە 140 مەترە.

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا Power station:
- 16 تۆرباینی لەجۆری francis لەسەر دانراوە بەجۆرێک کە
14 تۆرباینیان *400
2*375
- توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی 16.153 گێگا کارەبایە.
- لەساتی تەواوبونیدا پرۆژەکە بە گەورەترین پرۆژەی کارۆئاوی(پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی ئاو) لەسەر ئاستی ئەفریقا و حەوتەم گەورەترین پرۆژەی کارۆئاوی لەسەر ئاستی دونیا دەبێت.
- پرۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی 6.45 گێگا کارەبای دەبێت.

- ئەم پرۆژەیە لەلایەن حکومەتی ئێستای ئەسیۆپیا و لە ڕێگەی وەرگرتنی قەرزەوە بنیادنراوە لە چەند وڵات و کۆمپانیایەک و بەجۆرێک لەچەندساڵێکی کەمدا دەتوانن سەرەڕای دانەوەی قەرزەکە و گەشەی ئابوری وڵاتەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە و بەهیوام حکومەتی هەرێمیش بیر لە وەرگرتنی قەرزی هاوشێوە بکاتەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بێخمە (کە لە ڕابردودا بەکورتی باسێکم لەسەر ئەو پرۆژەو گرنگیەکانی نوسیوە) و چەند پرۆژەیەکی تری ستراتیژی.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ