گه‌وره پسپۆری یاسایی عێراق تاریق حه‌رب له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیی پێویستی به‌وه نییه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و حكومه‌تی ئێستاش ده‌بێته كاربه‌رێكه‌ر.
تاریق حه‌رب وتیشی بریاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدیی له واده‌ی راگه‌یاندنییه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌نگاوی داهاتوو ئه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی بكات
تاریق حه‌رب راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 15 رۆژ له دیاریكردنییهوه كاندیده‌كه له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له ماوه‌ی 30 رۆژدا و راده‌ستكردنی ناوی وه‌زیره‌كانی به په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌باره‌ت به وه‌زیره‌كانیش گه‌وره پسپۆری یاسایی عێراق ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانیش مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 2ی ساڵی 2019 .