راپۆرتی ماڵپه‌ری ئه‌لمۆنیتۆر
ده‌مێكه توك توكه شڕ و شه‌قه‌كانی عێراق بوون به سیمبولی هه‌ژاریی وڵاته‌كه و ناوبانگی شۆفێره‌كانیشی وا بڵاوبووه‌ته‌وه كه چینێك پیاوی نه‌خوێنده‌وار و توندن و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌بێ مۆڵه‌تی شۆفێریی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و ژیانی خه‌ڵكی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌كان له دژی حكومه‌ت به ته‌واوى وێنای ئه‌و ماتۆڕسكیل و شۆفێره نامۆیانه‌ی له مێشكى خه‌ڵكدا گۆڕیووه.
توك توكه‌كان، كه جێگره‌وه‌یه‌كی هه‌رزان و هه‌ندێجار نه‌خوازراوی تاكسین، بوون به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئامبوڵانس له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ناوده‌برێن، شۆفێره‌كانیشی له‌و پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناسراون، كه ژیان و گوزه‌رانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ره برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه.
له ڕووداوێكدا له ٣٠ ئۆكتۆبه‌ردا، توك توكێكی شڕ وه‌ك ئۆتۆمبیلێكی دیپلۆماسی ناڕه‌سمی خزمه‌تی كرد و نوێنه‌رێكی تایبه‌تی UN (جینین هێنس پلاسشارت)ی گواسته‌وه بۆ ناو خۆپیشاندانێكی گه‌وره له به‌غداد، له نوسینی سه‌ر پۆسته‌ر و دیواره‌كاندا له به‌غداد جه‌خت له ڕۆڵی توك توكه‌كان ده‌كرێته‌وه له خۆپیشاندانه‌كاندا كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا له پڕ ده‌ركه‌وتن و وه‌ك " شۆڕشی توك توكه‌كان" ناویان ده‌برێت.
توك توكه‌كان قه‌ره‌بووی شكستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیان كردووه‌ته‌وه له ڕووی كه‌مى ژماره‌ى ئامبوڵانس و خێراییانه‌وه بۆ گه‌یشتنه نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپیشاندانه‌كان.
موسته‌فا باسم به ئه‌لمۆنیته‌ری ڕاگه‌یاند: " ڕۆڵی توك توكه‌كان له گواستنه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ر و هێنانی خواردن و خواردنه‌وه و پاڵپشتی زیاتره، خۆپیشانده‌ران به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی توك توكه‌كانه‌وه كه ژیانی خه‌ڵكی ڕزگار ده‌كه‌ن هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ن." وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین موسته‌فا باسم وتی وێنه‌یه‌كی له ئینته‌رنێت پۆست كردووه كه ژماره‌یه‌ك له توك توكه‌كان له پرسه‌ی پیاوێكدا ئاماده‌بوون كه له خۆپیشاندانه‌كاندا گیانی سپاردووه.
سه‌لام سمه‌یسم، كه پسپۆڕێكی بواری ئابوریی و ڕاوێژكاری پێشووی دیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانه وتی: كه ئاستى ته‌مه‌ن و بێكاریی شۆفێره‌كانی توك توك هۆكاری به‌شداربوونیانه له خۆپیشاندانه‌كان. سمه‌یسم به ئاژانسی ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاند:" ئه‌و شۆفێرانه گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥-٣٠ ساڵدایه و به‌گوێره‌ی ئاماری بانكی جیهانی و وه‌زاره‌تی پلاندانان ٪٤٧ یان بێكارن.".
وتیشی ئه‌م خه‌ڵكه گه‌نجه به‌خێرایی ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌بن چونكه واهه‌ست ده‌كه‌ن هیچیان نییه تا له‌ده‌ستی بده‌ن، بوونه‌ته نێچیری ده‌ستی هه‌ژارییه‌كی فراوان، له وڵاتێكدان كه ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ژاری له حوكمڕانییدا، هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه ئه‌وه هه‌ژارییه خه‌ڵكی ڕژاندووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌ك جیاوازی ئایدیۆلۆژیی.
ئه‌حمه‌د ئه‌لده‌بابی، كه توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه له زانكۆی به‌غداد، به ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاند: ڕۆڵی شۆفێری توك توك هه‌ستی شانازی به‌خۆكردنی درووست كردووه له نێویاندا و دڵخۆشن به‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیاندا.
وتی :" هه‌ر كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن به‌په‌له خۆیان ده‌گه‌ێننه خۆپیشاندانه‌كان، ئه‌گه‌ر توك توكه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا تێكبشكێن خه‌ڵكانێكى زۆر هه‌ن ئاماده‌ن یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به خاوه‌نه‌كه‌ى بكه‌ن و فیته‌ره‌كانیش به خۆڕایی بۆیان چاك ده‌كه‌نه‌وه".
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له یوتیوب پۆست كراوه ئافره‌تێك نیشان ده‌دات كه ٧٠٠$ ده‌دات به گه‌نجێكى شۆفێری توك توك بۆ كڕینی یه‌كێكی تازه دوای ئه‌وه‌ی توك توكه‌كه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا تێكشكا بوو.
عه‌لی حه‌سه‌ن كه شۆفێرێكی توك توكه له به‌غداد له گه‌ڕه‌كی هه‌ژارنشینی سه‌در (مه‌دینه سه‌در) ده‌ژی، هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌چێت بۆ خۆپیشاندانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بكات، هاوار و شیوه‌نی ده‌كرد و ده‌یوت كه " خه‌ڵكێكی زۆر كوژراون له‌و خۆپیشاندانانه‌دا."
حه‌سه‌ن مۆڵه‌تی شۆفێری نییه و وازی له قوتابخانه هێناوه و بووه به شۆفێری توك توك، له كاتژمێر ٧ی به‌یانییه‌وه تا ٧ی ئێواره كار ده‌كات و نزیكه‌ی ١٥$ په‌یدا ده‌كات له ڕۆژێكدا. دوای ده‌ستیپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی خۆپیشانده‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، حه‌سه‌ن وتی "توك توكه‌كان ده‌توانن وه‌ك هۆكارێكی گواستنه‌وه‌ی هه‌رزان كار بكه‌ن و ده‌توانن به شه‌قامه ته‌سكه‌كاندا تێپه‌ڕن و به‌ئاسانی چاك ده‌كرێنه‌وه ئه‌گه‌ر زیانێكیان پێبگات."
ۆڵی شۆفێری توك توك هه‌ستی شانازی به‌خۆكردنی درووست كردووه له نێویاندا
عه‌لی ئه‌لبه‌یاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای عێراق بۆ مافی مرۆڤ، به ئه‌لمۆنیتۆری ڕاگه‌یاند كاریگه‌ریی توك توكه‌كان ڕوونی ده‌كاته‌وه چۆن خه‌ڵكی عێراق له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا یه‌كده‌گرن و كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی:" سه‌ره‌ڕای هه‌ژارییان، شۆفێره‌كان زۆر په‌رۆشن تا ده‌ستی یارمه‌تی درێژ بكه‌ن چونكه بێجگه له‌وه هیچ شتێكی دیكه‌یان نییه بیبه‌خش به خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ها وتی توك توكه‌كان قه‌ره‌بووی شكستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیان كردووه‌ته‌وه له ڕووی كه‌مى ژماره‌ى ئامبوڵانس و خێراییانه‌وه بۆ گه‌یشتنه نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپیشاندانه‌كان.
به‌یاتی توك توكه‌كان وه‌ك سیمبولی كۆكبوونی ناڕه‌زاییه‌كان ده‌بینێت و وه‌ك " نیشانه‌ی توانای چینه هه‌ژاره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان و هێنانه كایه‌ی گۆڕانكاریه‌ك" وه‌سف ده‌كات.
و: بێخاڵ محه‌مه‌د ـ ماڵپه‌ری پۆله‌تیك