ئارام عه‌لى عه‌زیز
ئه‌مریكاو ئێران له هه‌وڵى دامركاندنه‌وه‌ى راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى گه‌نجانى عێراق شكستیان هێنا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیی وه‌كو ده‌ریچه‌یه‌كى مه‌رجه‌عیه‌ت بۆ كارله‌كارنه‌ترازان فڕێدرایه گۆڕه‌پانه‌كه.
مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بێ چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم له فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كۆبوه‌وه.
قاسم سوله‌یمانیش گه‌یشته به‌غدا، ئامانجی هه‌ردووكیان یه‌كه، به‌ڵام به دوو پلانی جیاواز، ئێران ده‌یه‌وێت له رێگاى شیعه و گۆڕینى داشى دامه‌كانیه‌وه، بارى خواریان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا راست بكه‌نه‌وه، ئه‌مریكایش ده‌یه‌وێت له رێگاى كورده‌وه ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و غازدا بگرێت.
راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كانى عێراق، جگه له به‌غدا قورساییه‌كه‌ى له باشورى عێراق و پارێزگا شیعه نشینه‌كانه، ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئاستى جه‌نگى ئه‌هلی شیعه- شیعه، شه‌قامی شیعیی به هه‌موو هێزێكیه‌وه به چه‌ك رووبه‌ڕووى هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌ندێك له میلیشیا شیعه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی سه‌ر به ئێران بوونه‌ته‌وه.
مه‌رقه‌دى ئه‌لحه‌كیم و باڵه‌خانه‌ى كونسوڵگه‌ریى ئێرانیان له نه‌جه‌ف و ماڵى چه‌ندین لێپرسراوى سه‌ربازیی و ئه‌منى هێزه‌كانى عێراقیان له ناسریه و چه‌ند شوێنێكى دیكه‌دا سووتاندوه.
ئێران ناتوانێت جارێكى دیكه كۆنتڕۆڵی شه‌قامی شیعی له عێراقدا بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه به دروشمى عێراقێكی سووتماك باشتره له عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌ت ده‌كات. ئه‌مریكایش له رێگاى كورده‌وه هه‌وڵى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى كورد و عه‌ره‌ب ده‌دات، ئه‌ویش له رێگاى خه‌ونى له مێژینه‌ى كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، له كه‌ركوكه‌وه تا خانه‌قین و مه‌نده‌لى.
راپه‌رینى گه‌نجانى به‌غدا و باشورى عێراق له ناوه‌ڕۆكى خۆیدا له گۆڕنانى هه‌موو ناسنامه تایه‌فیی و مه‌زهه‌بیی و قه‌ومیه ته‌سكه‌كانه
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌مریكا و ئێران هه‌ماهه‌نگ و كۆكن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رۆڵه مێژووكرده حه‌تمیه‌كه‌ى عێراق، ئینجا ئه‌مه به سووتاندن و جه‌نگى تایه‌فی و مه‌زهه‌بی بێت، یان شه‌ڕى كورد‌و عه‌ره‌ب و كورد و توركمان... له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێك له سیناریۆكانى لێدانی عێراق، پلانی دابه‌شكردنى عێراقه، كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مێزه‌و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له روى مێژوویه‌وه ئێران و توركیا و مه‌شیخات و مه‌مله‌كه‌تى عوربانه‌كان وه‌كو بازنه‌ى سیسته‌مى سته‌مكاریی جیهانیى، هه‌میشه دژ به گه‌لانى عێراق سه‌نگه‌ریان گرتووه و چ نه‌ماوه به گه‌ل و خاكه‌كه‌ى نه‌كه‌ن، ئه‌مڕۆیش له ژێر ناو و پڕۆژه‌ى جیاجیا هه‌مان رۆڵ ده‌بینن. به‌ڵام گه‌نجانى گۆڕه‌پانى ته‌حریر و گه‌نجانى ناسریه و نه‌جه‌ف و به‌سره سه‌لماندیان عێراق ئه‌ڵماسه و هوردوهه‌ڕاش ناكرێت.، عێراق سه‌ر له نوێ مێژوو ده‌ست پێده‌كاته‌وه.