هيفا زعيتر ـ رۆژنامه‌نووسی لوبنانی
پاش ئه‌وه‌ى كۆشكی سپی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكای له شوێنه‌كانی خۆی ڕاگه‌یاند له باكوری ڕۆژئاوای سوریا و كاره‌ساتی داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر رۆژاوای كوردستان له سوریا روویدا، نوسه‌ر له "نیۆرك تایمز" پاوڵ كروگمان چه‌ند پرسیارێكی ده‌رباره‌ى هۆكاره‌كانى بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكی دۆناڵد ترامپ وروژاند، ئه‌و بڕیاره‌ى بوو به‌هۆی ڕێگه‌خۆشكردن له به‌رده‌م ئه‌نحامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی توركیا:" ئایا ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ توركیا ؟ ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان، كه‌سێكی زۆردار و دڕنده‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره كه‌سه‌یه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت ؟ یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕوسیا داوای ئه‌وه‌ى لێكردووه ؟".
گریمانه‌ى چواره‌م كه پاوڵ كروگمان تێبینی نه‌كردبوو له پرسیاره‌كانیدا ڕه‌نگه له هه‌موویان زیاتر دروستر بێت: له‌به‌رئه‌وه‌ى تره‌مپ، زۆر به ساده‌یی، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ى كه ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری كورده‌كان بووه،" یان سته‌می لێكردوون" هه‌روه‌ك ده‌ڵێن، به په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست ناژمێردرێت: زیاتر له هه‌شت جار له چه‌ندین وێستگه‌ی جیا جیا ئه‌نجامی داون له سه‌د ساڵی ڕابردوودا.
" هیچ شتێك له جیهاندا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه جگه له مردن و خیانه‌ت و لێدانی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان نه‌بێت"... به‌م ێوه‌یه نوسه‌ر جۆن شوارتز وته‌كانی كورت كرده‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و كورد به درێژایی چه‌ندین ساڵی دورودرێژ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو جارێك كورده‌كان له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وام پێیان وابووه كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌خه‌نه سه‌ر نێوچاوانیان وه‌كو پاداشتێك له‌سه‌ر" باشی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاریان". هه‌موو جارێكیش سیناریۆیه‌ك ڕووده‌دات كه ده‌یانترسێنێت: ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌مریكییه‌كان و پشتهه‌ڵكردن له پاڵپشتیكردنیان، به‌پێی وته‌كانی شوارتز.
ئه‌گه‌ر بێتوو به چاوى گرنگی پێدانه‌وه زانیارییه‌كان وه‌ك سروشتی خۆیان وه‌ربگرین: كۆمه‌ڵێكی خاوه‌ن ڕه‌چه‌ڵه‌ك له ده‌ورووبه‌ری 40 ملیۆن كه‌س كه خه‌ون ده‌بینن به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌كاتێكدا له وڵاتانی (توركیا‌و سوریا‌و عێراق و ئێران)دا ده‌ژین و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش ڕێگه ده‌گرن له به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كورده‌كان " كه‌ره‌سته‌یه‌كی نمونه‌یی" پێكبهێنن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریبهێنێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ى خۆیدا دژی ئه‌و لایه‌نه‌ى كه بێزاری ده‌كه‌ن.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای شوارتز كه تێڕوانینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باس ده‌كات به‌رامبه‌ر كورده‌كان، پشت به جاره‌كانی پێشوو ده‌به‌ستێ كه" ئیداره‌ى ئه‌مریكا ئه‌و كهرهستهیهى به‌كارهێنا بێت و پاشان ده‌ستبه‌رداری بووبێت و به‌جێیهێشتبێت "، به‌م ڕسته‌یه:" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بیر له‌مه ده‌كه‌نه‌وه: ده‌توانیین كورده‌كان پڕچه‌ك بكه‌ین له هه‌ر یه‌كێك له چوار ده‌وڵه‌ته‌كه كه ئێستا له باروودۆخی دوژمنایه‌تیكردنی ئێمه‌دان، یان له‌به‌ر وروژاندنى ئاڵۆزیی له‌و شوێنه یاخود له‌به‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی تری جیاواز... زیاتر نا".
وێستهگهكانى خیانه‌ت... له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانه‌وه
بۆ تێگه‌شتن له‌و" شیوازی خیانه‌ت"هى كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولای پێكه‌وه به‌ستووه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌شت وێستگه له مێژوودا كه به "یه‌كه‌م فێڵى بچوكی ئه‌مریكی" ده‌ستپێده‌كات له سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا.
له‌و قۆناغه‌دا ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانی ــ له‌نێویشیدا كورد ــ ڕووبه‌ڕووی شكست كرایه‌وه، به‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ى كورد گه‌شه‌ی سه‌ند كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كورد پێیان وابوو كه كاتی ئه‌وه هاتووهكه خه‌ونه‌كه‌یان به‌دیبهێنن به بونیادنانى ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوى"كوردستان"، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانانى ڕۆژئاوا به‌ندێكیان بۆ دانابوو له په‌یماننامه‌ی"سیڤه‌ر" كه ئمپراتۆریهتى عوسمانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاند به ته‌واوی.
توركه‌كان به‌ره‌نگاری ئه‌م به‌نده بوونه‌وه، توركه‌كان گرنگتر بوون به‌لای داڕێژه‌رانى په‌یماننامه‌كه له كورده‌كان، ئه‌مریكییه‌كان به ئه‌نقه‌ست، له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان (ئه‌وانه‌ى فێڵه گه‌وره‌كه‌یان جێبه‌جێكرد)، پاڵپشتى په‌یماننامه نوێیه‌كه‌یان كرد به‌ناوى (لۆزان)ساڵی 1923. لۆزان ڕێگه‌یدا به به‌ریتانییه‌كان كه سوریا و عێراق به‌ش به‌ش بكه‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ندێكی په‌یماننامه‌كه تایبه‌ت نه‌كرابوو به كورده‌كان.
پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی بهریتانییهكانى گرته‌ده‌ست وه‌ك هێزێكی داگیركاریی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
عه‌بدولكه‌ریم قاسم "پیاوێكی گوێڕایه‌ڵ" نه‌بوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مه‌ى دوایی هه‌ستا به پڕچه‌ككردنى كورده‌كانی عێراق له میانه‌ى حوكمى قاسم له نێوان ساڵانى 1958 و 1963.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1963، پشتگیری كوده‌تای سه‌ربازی كرد به‌سه‌ر قاسمدا، سه‌دام حسێنى لاو ڕۆڵێكی بچوكی بینى له‌و كاته‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌م بهرهوپێشچوونهدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌خێرایی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كورده‌كان بچڕاند، به‌ڵكو زیاتر له‌مه‌ش، چه‌كی ناپاڵمی پێشكه‌شكرد به حكومه‌تى عێراقی نوێ بۆ به‌كارهێنانی له ئۆپراسیۆنی داپڵۆسینیان و سه‌ركوتكردنیان، هه‌روه‌ها كتێبه‌كه‌ی ( باری لاندو) ئه‌مه پشتڕاستده‌كاته‌وه به ناونیشانى " تۆڕێك له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن: مێژووی به‌شداریكردنی سیاسی ڕۆژئاوا له عێراق، له چه‌رچڵه‌وه بۆ كه‌نه‌دى تاوه‌كو جۆرج ده‌بلیو بۆش"(2007).
له حه‌فتاكاندا، عێراق له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نزیك بوویه‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ى ئیداره‌ى نیكسۆن بوو، به سه‌رپه‌رشتى هێنری كیسنجه‌ر و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شای ئێران ــ له‌وكاته‌دا هاوپه‌یمان بوو ــ بۆ پڕچه‌ككردنى كوردانی عێراق. ئێران ڕازیی نه‌ده‌بوو به‌شداری بكات له نه‌خشه‌یه‌كدا كه زه‌مانه‌تى سه‌ركه‌وتنى كورده‌كان له عێراق یه‌كلابكاته‌وه ( به هۆكارێكی زانراو: هاننهدانى كورده‌كانی خۆی)، به‌ڵام ئه‌مه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراقی تووشی دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ بكات.
له ڕاپۆرتێكدا بۆ كۆنگرێس دواتر، ئه‌مه هاتبوو:"میوانه‌كانمان (كورده‌كان) له‌م نه‌خشه‌یه ئاگادار نه‌كردبوویه‌وه، به ته‌نها هانمانداون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى جه‌نگ، ته‌نانه‌ت به شێوه‌ى كاری نهێنی، ئه‌وه‌ى ئه‌نجاممانداوه هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناگرنگ بوو".
پاشان ساتى" خیانه‌ت" هاته پێشه‌وه. كاتێك شا‌و سه‌دام حسێن" په‌یماننامه‌ی جه‌زائیر" یان واژۆ كرد له ساڵی 1975، له خاڵی سه‌ره‌كی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌دا بڕینى هاریكاری بۆ كورده‌كان هاتبوو، ته‌نانه‌ت له ژێر ڕۆشنایی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌دا هێزه‌كانى عێراق به‌ره‌و باكور جوڵه‌یان پێكراو هه‌زاران كه‌سیان سه‌ربڕی، له‌و كاته‌شدا هاواریان نه‌ده‌گه‌یشته گوێی "هاوپه‌یمانه ئه‌مریكییه‌كان"، هه‌روه‌ك نامه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی ده‌ریده‌خات كه بۆ كیسسنجهری ناردووه له‌و كاته‌دا.
وه‌ڵامی گاڵته‌ئامێزی كیسنجه‌ر له‌و كاته‌دا، هه‌ڵوێست و قسه‌كانی ئێستای ترامپ دێنێته‌وه یاد له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كی زۆر له هه‌ردوو كهسایهتییهكهدا، به ساده‌یی، كیسنجه‌ر وتى: " نابێت كاری نهێنی و كاری بانگه‌وازیی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكرێت".
له هه‌شتاكاندا كاتێك سه‌دام ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به كورده‌كان، ئیداره‌ى رۆناڵد ریگان ئاگادار بوو له به‌كارهێنانى چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵام به تێڕوانین له‌و زیانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووی ئێرانی ئیسلامی ده‌بوویه‌وه له‌و كاته‌دا، به‌رهه‌ڵستى هه‌وڵه‌كانی كۆنگرێسی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی سزا به‌سه‌ر عێراق و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى تاوانه‌كان پشتگوێ بخرێت.
له كاتێكدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆمبارانی عێراقی ده‌كرد له میانه‌ى جه‌نگی كه‌نداو له نه‌وه‌ده‌كان، جۆرج بۆشی سه‌رۆك داوایكرد له " هێزی عێراقی و گه‌لی عێراق جڵه‌وى كاره‌كان له ده‌ست بگرن و دیكتاتۆر ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر له‌لادان و دوورخستنه‌وه".
له‌وكاته‌دا، شیعه‌ی عێراق و كورده‌كان وته‌كه‌یان به شێوازێكی پیشه‌ییانه له گوێگرت، پێیان وابوو كه تایبه‌ته به‌وانه‌وه و ئاڕاسته‌ى ئه‌وان كراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دواتر شیكه‌ره‌وه‌كان ڕوونیانكرده‌وه " بۆش ڕاستگۆ نه‌بوو له‌وه‌ی كه ڕایگه‌یاندبوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌یویست بریتی بوو له‌وه‌ى كه سوپا به ته‌نها جڵه‌وى كاره‌كان بگرێته ده‌ست و ڕێگه به جوڵه‌ى هیچ ڕه‌وتێكی دیموكراتی نه‌دات، تاوه‌كو عێراق ببێته دیوه‌خانێكی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتدار به‌بێ سه‌دام حوسێن" هه‌روه‌ك تۆماس فریدمان له (نیۆرك تایمزدا) نوسیویهتى.
له سه‌رده‌می بیل كلینتۆنیشدا، كوردانی عێراق سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا" كورده چاكه‌كان" بوون له‌به‌رئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌دام حوسێنی دوژمنه‌وه چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دراوسێكه‌یان كوردانی باكوری توركیا "خراپه‌كان"ن له‌به‌رئه‌وه‌ى توركیای هاوپه‌یمان بێزار ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش چه‌كى به‌خشی به توركیای هاوپه‌یمانی كه به‌كاریهێنا له كوشتنى هه‌زاران كورد و وێرانكردنی لادێكانیان.
شوارتز ئه‌و لێدوانانه‌ى كه شاره‌زایان داویانه پێش لێدانی عێراق ساڵی 2003 به‌بیرده‌هێنێته‌وه، له‌وانه‌ش نوسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر كریستۆڤه‌ر هێشنتز له‌سه‌ر " پێویستى هه‌ستانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به جه‌نگ بۆ هاوكاریكردنی كورده‌كان"، له به‌رامبه‌ر گفتوگۆیه‌كدا كه ڕوویداوه له نێوان دزهپێكهرێك كه‌له شه‌سته‌كاندا به " به‌ڵگه‌كانی پنتاگۆن" ناسراوه دانیال َئیلزبێرگ و نوسه‌ری نزیك له پارێزگاره نوێیه‌كان ویلیا‌م كریستۆڵ.
له گفتوگۆكه‌دا، ئیلزبێرگ ده‌ڵێت: " له‌لای كورده‌كان هه‌موو هۆكاره‌كان گوماناویین له‌وه‌ى كه ئه‌مریكا خیانه‌تیان لێده‌كات دووباره وه‌ك جاره‌كانی پێشوو، وه بانگهێشتكردنمان بۆ توركیا له‌ئه‌مڕۆدا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریی جه‌نگی عێراق بكات دڵنیایی نادات به كورده‌كان".
كریستۆڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه :" من دژی خیانهتلێكردنیانم، به دڵنیاییه‌وه تۆ مه‌به‌ستت خیانه‌تكردن نییه لێیان له ڕابردوودا، پۆزش دێنیته‌وه بۆ خیانه‌تمان ئه‌م جاره؟" وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ئیلزبێرگ:"پێویست ناكات خیانه‌تیان لێ بكه‌ین، به‌ڵام زۆر به ساده‌یی و ئاسانى ڕه‌نگه ئه‌نجامی بده‌ین". كریستۆڵ ئه‌م بۆچوونه‌ی قبوڵ نه‌بوو، به‌ڵام ئیلزبێرگ ڕاست بوو.
شوارتنز ده‌ڵێت سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان دوای جه‌نگ بوو به هۆی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره بۆ توركه‌كان، به‌مشێوه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌یدا به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئاسمانی توند دژیان له عێراق.
له‌وكاته‌دا، گۆڤاری كریستۆڵ"ویكڵی ستاندارد" ڕایگه‌یاند "ئه‌م خیانه‌ته به‌ته‌واوی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌مریكا ئه‌نجامی بدات".
زنجیره‌ی كۆتایی؟ مێژوو پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ده‌ڵێت
له زنجیره خیانه‌ته یهكبهدوای یه‌كه‌كاندا، بازنه‌ى ترامپ له‌گه‌ڵ كوردانی سوریا نوێترینیانه، "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات"چه‌ندین جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به‌هێزی ئه‌نجامدا دژی "داعش"له ساڵی 2014 و 2015، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر "به‌ره‌ى نوسره"، له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانی تری ڕۆژئاوا له ڕوی سه‌ربازییه‌وه بۆ نێو خاكی سوریا به ئامانجی كۆتاییهێنان به داعش پاش چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی خوێناوى له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسان و بارمته ڕۆژئاواییه‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وت له‌و كاته‌دا كورده‌كان" تاكه لایه‌نى ئاماده‌ن" كه هاوكاربن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان.
به‌ڵام كاتێك ترامپ بڕیاری كشانه‌وه‌یدا وتى:" ڕه‌نگه كاتی جێهێشتنى سوریا هاتبێت، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری كورده‌كان نابین، ئه‌وان گه‌لێكی ناوازه‌و جه‌نگاوه‌رانێكی تایبه‌ت و ئازان"، به‌ڵام " هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ توركیا له ناتۆ وله بازرگانیدا زۆر باشه".
گۆڤاری "تایمز" له ده‌ستپێكیدا ده‌ڵێت نابێت ترامپ سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشت بكرێت به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له ڕاستیدا بڕیاری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بریتی بوو له هاوكاری دارایی و پڕچه‌ككردنی " هێزه‌كانی سوریای دیموكرات".
له به‌رامبه‌ردا، گۆڤاره‌كه وایداده‌نێت كه گه‌وره‌ترین كێشه له مامه‌ڵه‌كردنی توندی ترامپ بۆ كورده‌كان ئه‌و په‌یامانه‌یه كه ترامپ ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، وا وه‌سفی كردن" هاوپهیمانێكن كه پشتیان پێنابه‌سترێت".
سه‌باره‌ت به كورده‌كان كاره‌كه جیاوازی نییه و ته‌وفیر ناكات به گۆڕینی سه‌رۆكه‌كان، كورده‌كان ژیانیان كردووه له‌گه‌ڵ "خیانه‌ته‌كانى"ئه‌مریكا به شێوازه جیاوازه‌كان و جۆربه‌جۆره‌كانییه‌وه له هه‌موو جارێكدا، ئه‌و وته به‌ناوبانگه ڕاسته كه ده‌ڵێت" كورده‌كان هیچ هاوڕێیه‌كیان نییه چیاكان نه‌بێت"...
له كۆتاییدا، ئه‌مریكییه‌كان نایانه‌وێت كاتێك پاڵپشتیان ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌ده‌ستبهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ى كورده‌كانی تر، كه له ده‌وڵه‌تى توركیای هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادان، بیرۆكه‌ی "نه‌خوازراو"یان بۆ دێت ده‌رباره‌ى ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه‌ش دژیه‌كه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ "ئامرازه‌كاندا" كه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكییه.
و: وریا ناجی