نوسه‌ر و توێژه‌ر
دکتۆرا له په‌یوه‌ندیيه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ئه‌ندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى
سه‌رۆکى ئینستیتیوتى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى
دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى فۆردى جیهانى بۆ ئۆتۆمبیل "هنرى فۆرد" ئه‌ڵێت: ئامانجمانه، كه خه‌ڵكى تێ نه‌گه‌ن سیسته‌مى بانكى ئێمه چۆن كارئه‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر زانییان ئه‌وا سبه‌ى به‌یانى زوو شۆڕشێك هه‌ڵئه‌گیرسێت".!..
با بزانین، ئه‌م كۆمپانیا جیهانیانه چۆن كارئه‌كه‌ن، ئه‌وه چۆن بو كه: كۆمپانیاى دانا غازى ئیماراتى و، هه‌ردوو كۆمپانیاى (نه‌فت هیلال) و (پیرل پترۆلیوم) دۆسیه‌یه‌كیان له دادگاى له‌نده‌ن له ساڵى (2016) ه‌دا كرده‌وه. داواى (١١) ملیار دۆلاريان له‌حكومه‌تى هه‌رێم كرد؟!. له (20ى ئابى 2019) ئۆیه‌ڵ پرایس بۆ یه‌كه‌مجار له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى دنه‌دا كۆمپانیاى دایناسیتى پیترۆلیۆم له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم داواى (1.6) یه‌ك ملیار‌و شه‌ش سه‌ت ملیۆن دۆلار ئه‌كات قه‌ره‌بو ئه‌كات. ئه‌م نوسینه ووریاییه‌كه بۆ خۆ- گرتنى ئابوریی هه‌رێمێكى هه‌ڵكه‌وتو له جوگرافیایه‌كى ئاڵۆز‌و له‌به‌رده‌م سیسته‌مێكى نوێى ئابوریی دا كه چه‌ته‌كانى ئابوریی ڕۆڵى به‌رچاویان تیا هه‌یه:
یه‌كه‌م: سیسته‌مى ئابوریی جیهانى سیستمه‌مى ئابوریی
كۆمه‌ڵێك داموده‌ستگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ: به‌رهه‌م، دابه‌شكردن، به‌كاربردن (استهلاك) ى شتومه‌ك دا ئه‌كات، له‌چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیاریكراودا..ئینجا سیسته‌مى ئابورییش (٤) جۆرى هه‌یه: ئابوریی ترادیشناڵ (ته‌قلیدى). كه‌سیسته‌مێكى خۆپارێزو داخراوه، چالاكی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا نییه، له‌به‌رانبه‌ردا ئابوریی بازاڕ (ماركێتینگ) كه سیسته‌مى بازاڕ و ئابوریی گڵۆباڵ و ڕایه‌ڵه‌یه‌كى جیهانییه (لیبراڵیه‌تى ئابورییه)..جۆرى سێهه‌م ئابوریی تێكه‌ڵه، پاشان ئابوریی قیاده (Command Economic) هه‌یه..
به‌گشتى، سیسته‌مى ئابوریی كاتێك بو به جیهانى كه: جه‌نگى جیهانى دووه‌م كۆتایی هات، ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دامه‌زرا، ڕێكخراوى تایبه‌تمه‌ندو جۆراوجۆر هاتن، به دواى ڕێككه‌وتنامه‌ى (بریتون وودز- Bretton Woods) دا سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى جیهانى دروستبو، سكرتاریه‌تى گات (GAT) بۆ چاودێریی كردنى سێ پایه گرنگه‌كه‌ى سیسته‌مى ئابوریی جیهانى (پاره، بانك، بازرگانى) پێكهات (1). ئیتر به‌ره‌به‌ره سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى بوو به سیسته‌مى جیهانى ؟. (سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى) واته كارلێكردنى وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، (سیسته‌مى جیهانى) واته كارلێك و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان یه‌كه جیاوازه‌كاندا، بۆنمونه: ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان، ده‌وڵه‌ت - ده‌وڵه‌ت، یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جۆراوجۆره جیهانیه‌كان و...تادوايى.
لێره‌وه، ده‌رئه‌كه‌وێت، ئابورییه‌كى پێشكه‌وتوو نییه به بێ سیسته‌مێكى بانكى پێشكه‌وتو، یان سیسته‌مێكى پیشه‌سازیی و كشتو‌كاڵى و به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕ و...تادوايى..مادام ئابوریی هه‌یه، ئه‌بێت سیسته‌میش هه‌بیت. به‌ڵام لینك و لێكه‌وته‌ى ئه‌مه له‌گه‌ڵ (سیاسه‌ت) دا چى یه، چۆن له‌سیاسه‌تدا كه‌مینه‌یه‌كى فه‌رمانڕه‌وا و زۆرینه‌یه‌كى مه‌حكوم و ژێر ده‌سته هه‌یه..ژان ژاك ڕۆسۆ لایوایه: خه‌ڵكى هه‌موویان كوته‌كێك ئه‌ده‌نه ده‌ست چه‌ند كه‌سێكى كه‌م و تا داركارییان بكات...له ئابورییشدا به‌دڵنیایی هه‌زاران تاوانى گه‌وره گه‌وره هه‌ن ، له‌م تاقیگه‌یه‌ى خۆماندا، به پێی توانا په‌ی یان پێ ئه‌به‌ین .
دووه‌م: نرخى نه‌وت و به‌هاى دۆلار ($).
نه‌وت و غازى سروشتى كۆڵه‌گه گه‌وره‌كه‌ى (ووزه) ن له‌جیهاندا، به‌ستنه‌وه‌یان به‌سیسته‌مى بانكیه‌وه ئه‌وه‌یه: له سه‌ره‌تاى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م (١٩١٤) ه‌وه تا ئه‌م چركه‌ساته (نه‌وت و غاز) له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا، به‌نرخترین كاڵایه‌كه كه ڕیزبه‌ندیی یه‌كه‌میان داگیركردووه . له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌ڕێژه‌ى (٩٠%) ى بازاڕه‌كانى جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن، گرفته‌كه له‌وێدایه ئه‌و وڵاتانه‌ى نه‌وت ئه‌فرۆشن، دۆلار وه‌رئه‌گرن.
بۆیه تا نرخى نه‌وت به‌رزبێته‌وه، به‌هاى دۆلار دائه‌به‌زێت، نرخى دراوه‌كانى تریش به‌رزئه‌بێته‌وه .بۆ ؟. چونكه فاتوره‌ى زیاتر بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌ڕواته‌وه، به‌هۆى ته‌سلیمكردنى ئه‌و فاتوره (وه‌سڵ) انه‌شه‌وه، تووشى كورتهێنانى بودجه‌ى پاره‌پێدان (العجز فی میزان المدفوعات) ئه‌بنه‌وه (٢). ئێ هیچ وڵاتێكیش ناتوانێت به ئاره‌زووى خۆى پاره چاپ بكا‌و زۆریشى لێ بخاته بازاڕه‌وه، چونكه هێزى كڕین (قوه شرائی) له‌سه‌ر پاره‌كه كه‌م ئه‌بێته‌وه، ئه‌ها ببینه ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌یه قه‌رزاره، بانكه‌كانیشى پڕن له‌پاره !. بۆیه لێره‌دا تووشى ئه‌و دوالیزمه‌یه ئه‌بێته‌وه، كه نرخى نه‌وت و به‌هاى دۆلار پێچه‌وانه بن .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانى (٢٠١٦) داین و، حكومه‌تى عێراقى (1) به‌رمیل نه‌وت ئه‌دات به (٢٩$) له‌م بڕه‌ش به ووشكى ته‌نها (٩$) دۆلارى بۆ ئه‌مێنێته‌وه؟. به ووته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "عه‌بادى" ووڵاته‌كه‌ى زیاتر له (٤) ملیۆن فه‌رمانبه‌رى هه‌یه(٣). جگه له‌وه‌ش هێنده‌ى پاره بۆ كڕینى چه‌ك و شوێنه مه‌زهه‌بی و ئاینیه‌كان و مردووه‌كان خه‌رج ئه‌كرێت، هیچ بودجه‌یه‌كى وا بۆ داموده‌ستگه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه نییه..له‌ناوه‌ڕاستى (٢٠١٤) ه‌وه به‌هۆكارى جیاجیا نرخى نه‌وت به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندایه، ئه‌و ڕێگایانه‌شى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م شۆكه گه‌وره‌یه حكومه‌ت گرتویه‌تیه به‌ر:
یه‌كه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وته، عێراق له (٢٠١٥) دا ڕۆژانه (٣،٣) ملیۆن و سێسه‌ت هه‌زار به‌رمیلى ناردۆته ده‌ره‌وه، بیكات به (10) ملیۆن به‌رمیل ئینجا ئه‌كاته ئه‌و داهاته‌ى كه له‌ساڵى (٢٠١٣) دا هه‌یبووه !.به‌هه‌مان شێوه هه‌رێمى كوردوستانیش له‌ڕووى سیاسیه‌وه ده‌ستى له مه‌ركه‌ز ششتووه، سه‌ربه‌خۆ ڕۆژانه نزیكه‌ى (٩٠٠) هه‌زار به‌رمیل ئه‌فرۆشێت، ته‌نها (١٠$) ى بۆ ئه‌مێنێته‌وه .
دووه‌م: سه‌نه‌داتى ده‌ره‌كى، (سندات ) یان (Financial Bonds) جۆرى زۆره،له‌ناوخۆدا بیكات حكومه‌ت زیان ئه‌كات،چونكه هیچ وه‌رناگرێته‌وه، خۆى سه‌نه‌دات: كاغه‌زێكى مالیه، وه‌ك ئامرازێكى قه‌رز پێدانه به كۆمپانیاى ده‌ره‌كى، ئه‌ویش له پرۆژه‌كانیدا پاره به ووشكى ئه‌پارێزێت و،قازانجه‌كه‌ش بۆ حكومه‌ت ئه‌گێڕیته‌وه، حكومه‌تى عێراقى بۆ ئه‌مه له (٢٠١٥) دا بڕى (١٦) ملیار دۆلارى له سه‌نه‌داتى ده‌ره‌كیدا داناوه، وه‌ك ترسێك له‌و قه‌رز و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئه‌بێته‌وه .
سێهه‌م: له‌چاپدانى پاره‌ى گه‌وره، هه‌ر وڵاتێك په‌ناى بۆ له‌چاپدانى دراوى گه‌وره برد، یانى ئه‌وه له‌ڕووى ئابوریی و سیسته‌مى بانكیه‌وه هه‌ره‌سى هێناوه، ئه‌وه‌تا بانكى ناوه‌ندى عێراق گه‌وره‌ترین دراوى خۆى كه (٥٠) هه‌زارییه خسته بازاڕه‌وه..كه ئه‌مه‌ش هات ئیتر نرخ بۆ پاره بچوكه‌كان نامێنێت...مه‌سه‌له‌ن له‌وڵاتێكى وه‌ك توركیا ساده‌ترین دراوێك (1) لیره‌یه،پاره‌ى (1) چا یان ئاوێكه، به‌ڵام له‌خوار (1) لیره‌وه (٤) یه‌كه‌ى بچوكتریش له‌وه هه‌یه، ڕۆژانه له ماركێته‌كان مامه‌ڵه به هه‌ره بچوكترینیان ئه‌كرێت، ئه‌گه‌رچى ڕه‌نگه پاره‌ى جگه‌ره‌یه‌كیش نه‌كات ... دواجار ئه‌بێت ئه‌م سیستمه تووشى قه‌رزو ئیفلیجیه‌كى ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیی ببێته‌وه .
با زیاتر بڕۆین،بزانین چ گه‌له‌گورگ و ده‌ڵه ڕێویی له بۆسه‌دا وه‌ستاون ..!.
سێهه‌م : چه‌ته‌كانى ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تى كێن ؟.
چه‌ته‌كانى ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تى (Piracy of International Economy) یاخود چه‌ته‌كانى ئابوریی (قراصنه الاقتصاد) یان كۆربۆكراتیه‌كان- Corporatocracy) كه‌سانێكى شاره‌زاو پڕۆفیشناڵن، پاره‌و داهاتێكى به‌رزیان هه‌یه، كاریان ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا ملیاره‌ها دۆلار به فێڵ و غه‌شكردن بكێشنه‌وه،به‌توندى ئه‌م نوخبه‌یه گرێدراون به بانكى ده‌ولى و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى و،ده‌سته‌ى هاوكارى ئه‌مریكى و ده‌ستگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تره‌وه، هاوشێوه‌ى خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانى سامانه سروشتییه‌كان له گۆى زه‌وییدا،بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش : ڕاپۆرتى دارایی دروست ئه‌كه‌ن، ساخته‌كارى له‌هه‌ڵبژاردنى وڵاتانى دیكه‌دا ئه‌كه‌ن، ڕه‌شوه، هه‌ڕه‌شه‌كردن، مه‌سه‌له‌ى ئاره‌زووبازى و جنسى...تاد.به‌كارئه‌هێنن..به‌هاوكارى موخابه‌راتى به‌ریتانى و ئه‌مریكى له‌هه‌موو كووچه‌یه‌كى ئه‌م جیهانه پیاوى خۆیان دروستكردووه..
كۆربۆكراتیه‌كان،وه‌ك نوخبه‌یه‌كى ڕێویی ئاسان، موخابه‌راتى مه‌ركه‌زیی ئه‌مریكی (CIA) پشتیان پێده‌به‌ستێت ، به‌شێوازى ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كان به‌ڵام له ژێر ناو‌و به‌رگى تازه‌و، سه‌رده‌مى جیهانگیرییدا، كڕۆكى كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه، وڵاتانى خاوه‌ن سامانى سروشتى،یان لایه‌نگرى بلۆكى شیوعییه‌ت،بخه‌نه ژێر هاوارى قه‌رزێكى زۆره‌وه‌و ئیفلیجى بكه‌ن .
سه‌ره‌تا قه‌رز ئه‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابوریی و، بونیادنانى وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باو،ر ِێگاو، فڕۆكه‌خانه‌و، دروستكردنى ناوچه‌ى پیشه‌سازیی گه‌وره‌و....تاد. ئه‌م قه‌رزه سنورداره، به‌و مه‌رجه‌ى دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنى پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانى ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه بێت . دواتر وڵاته‌كه ناتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه، ڕه‌نگیشه له‌لایه‌ن سیسته‌مى دارایی جیهانییه‌وه كه هه‌ر خۆیانن، نرخى نه‌وت له‌ناكاو داببه‌زێنن. ئیدى مه‌رجى ئابوریی و سیاسیی سه‌خت به‌سه‌ریا ئه‌سه‌پێنن .به‌مه‌ش له‌ئاستى جیهانییدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تادێت سامانه‌كه‌یان زیاد ئه‌كات و،هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارییان پتر ئه‌بێت (٤) .جۆن بیركنز (John Perkins) له كتێبى تیرۆركردنى ئابوریی- دانپیانانى چه‌ته‌یه‌ك (Confessions of an Economic Hit Man) ،وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م نوخبه ترسناكانه‌دا،نمونه‌ى" ئیكوادۆر" باس ئه‌كات، كه پاڵیان پێوه ناوه بۆ ئیفلاسبون ،له ته‌نها (٣) گرێبه‌ستدا وایانلێكردووه ، ڕێژه‌ى هه‌ژاریی (٥٠%) بۆ (٧٠%) ى دانیشتوان به‌رزبێته‌وه، ڕێژه‌ى بێكارى له (١٥%) بگاته (٧٠%).. قه‌رزى گشتى له (٢٤٠) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ (١٦) ملیار به‌رزبێته‌وه . ده‌ره‌تانێكى وا كه ئیكوادۆر (٥٠%) بودجه‌ى ساڵانه‌ى ته‌رخان بكات بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى . ته‌نها چاره‌سه‌ریش كه بانكه نێو-ده‌وڵه‌تیه‌كان خستیانه به‌رده‌م ئیكوادۆر، فرۆشتنى دارستانه‌كانى ئه‌مازۆن بو به كۆمپانیاكانى پیترۆڵى ئه‌مریكا، كه نه‌وتێكى بێشومارى تیادایه،ئه‌و تیمه بانكیه ئه‌ندازیارى تاكتیك بازى وایان له‌ته‌كه،كه نه‌ك هه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان چاك ناكه‌ن ،بگره ئه‌و هه‌موو تاڤگه‌و دیمه‌نه دڵفڕینه‌ى ئه‌مازۆن و ناوچه‌كه‌یان وێران‌كرد، سه‌دان هه‌زار مرۆڤیان برسیكرد، هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ر و ماسی یان له‌ناوبرد،بۆ هه‌ر (١٠٠$) ێك له‌نرخى نه‌وتى خاویش (٧٥$) ى بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ئه‌بێت .
له‌سێبه‌رى ئه‌مانه‌دا،له پشت هه‌ر ووشه‌یه‌كى جوان و فێڵێكى زمانه‌وانیه‌وه ، گه‌مه‌ى دۆلار و ئابوریی بونى هه‌یه. بۆنمونه: له‌ساڵى (١٩٨٠) به‌دواوه جیهان گه‌یشتبووه لوتكه‌ى بێتاقه‌تى و به‌ده‌ست گرفتى ئابورییه‌وه ناڵه‌ى ئه‌هات، ئه‌مریكا به‌رنامه‌ى خۆراكى ئاشتى (Food for Peace) ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نرخى ئامێر و به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى خۆى گرانكرد ..ئینجا ده‌سته‌واژه‌ى ڕه‌ونه‌قدارى وه‌ك: "په‌یامى ئێمه، فه‌رمانڕه‌واییه‌كى باش و ئازادكردنى بازرگانى و،گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه به‌كاربراوه‌كانه"..!..ببینن: هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌كانى ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر گه‌مه‌ى زمان شه‌رعیه‌ت وه‌رئه‌گرن ،باسى باشكردنى ژیانى خه‌ڵكى هه‌ژار ئه‌كه‌ن، دواجاریش تا دێت ژیانى هه‌ژاران خراپتر ئه‌بێت !.
ئه‌ها ئه‌وه‌تا له‌ڕووى سیاسیشه‌وه عاله‌م ئه‌زانێ توركیا له‌پشتى تیرۆره‌وه‌یه،كه‌چى هه‌موویان له ئه‌نتاڵیا گردئه‌بنه‌وه باسى به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر ئه‌كه‌ن..ئێران هه‌رله‌ده‌ستوره‌كه‌یدا له‌مادده‌ى (٥٤) باسى هه‌نارده‌كردنى شۆڕش ئه‌كات، واته دروستكردنى ئاژاوه‌و ده‌ستوه‌ردان له‌وڵاتى تر،هۆكارى تیرۆره، كه‌چى كۆنگره‌ى میونخ له تاران سازئه‌كرێت،بزانن چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن!.
داتا و نمونه‌كانى ناو ئه‌م نوسینه، بێئه‌ندازه ئه‌وه‌مان پێ نیشان ئه‌ده‌ن "ئه‌مریكا، ده‌ست له‌هه‌ر وڵاتێك وه‌ربدات، ئابورییه‌كه‌ى وێران ئه‌كات "له‌پێش شه‌ڕى كه‌نداو تا ئه‌مریكا ده‌ستى وه‌رنه‌دابو، نرخى (1) دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر (٣$) ى ئه‌مریكى بو، كه ئا‌مریكا ده‌ستى وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه، نرخى دۆلار نزیكه‌ى (١٠) هێنده‌ى نرخى دینار به‌رزبۆیه‌وه. له‌و پلانه‌ى (CIA) ئه‌مریكى بۆ ڕووخانى (موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق) ى ئێران داى ڕشت له (١٩٥٣)،له‌و كوده‌تایه‌ى دژى سیلڤادۆر لیندى كرا، تا ڕووداوه‌كانى تشیلى و هێنانى دیكتاتۆر بۆ كۆمارى مۆز، ئه‌مریكا له ڕێگه‌ى نوخبه‌یه‌كى مافیا‌و چه‌ته‌ى ئابورییه‌وه كار بۆ هاوسه‌نگى و به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى خۆى ئه‌كات، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا،له‌نمونه‌ى كتێبه‌كه‌ى (جون بیركنز) دیسان كتێبى (لعبه الامم) ى (مایڵز گۆبڵاند) هه‌یه،به‌هه‌مان شێوه ناوبراو ئه‌فسه‌رى ده‌ستگاى موخابه‌راتى ئه‌مریكابوه و،ئاگادارى هه‌موو ڕووداوه‌كانى نێوچه‌كه بووه،دانپیانانه‌كانى نوسیوه،له پشتگیریی كردنى ئه‌مریكا بۆ كوده‌تا له: ئێران،عێراق،ئه‌رده‌ن، سوریا ...تاد . و دروستكردنى به‌ڵاو موسیبه‌ت بۆیان . پاشان ڕاپۆرته‌كانى (ویكلیكس) هه‌یه .
چواره‌م: فه‌نزه‌ویلا نمونه‌یه‌كى زیندووى تر فه‌نزه‌ویلا: وڵاتێكى ئیشتراكی دیمو‌كراتى، ساڵى (٢٠٠٢) چواره‌م گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت بو،بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌ئاستى جیهاندا،له ڕیزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردنى نه‌وت پشتى پێده‌به‌ست پله‌ى سێهه‌م بو. كۆمپانیاى "پیترۆڵى فه‌نزه‌ویلى" یان دانا، كه (٤٠٠٠٠) چل هه‌زار كه‌س كارى تیائه‌كرد، فرۆشى نه‌وت ساڵانه (٥٠) ملیار دۆلاربو، به له (٨٠%) پشكى له ده‌ستكه‌وتى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا هه‌بو، له‌ماوه‌ى دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه، فه‌نزه‌ویلا له هه‌ژارترین وڵاتى جیهانه‌وه، خۆى گه‌یانده ڕیزى ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتى ئه‌مریكاى لاتینى. بزانن ئێستا چى لێ ئه‌كه‌ن:وه‌ختێك ساڵى (١٩٧٣) ئۆپیك ڕایگه‌یاند،نرخى نه‌وت چووه‌ته ئاستێكى پێشبینى نه‌كراو، بودجه‌ى فه‌نزه‌ویلا (٢) هێنده‌ى خۆى زیادى كرد. ڕێوییه‌كانى (CIA) فرسه‌تیان لێ هێنا، به‌ناوى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى پیشه‌سازیی گه‌وره بۆ فه‌نزه‌ویلا دروست ئه‌كه‌ن، ژێرخانه‌كه‌ى بینا ئه‌كه‌ن، بازاڕى كراوه‌و پڕ به‌رهه‌میان كه‌وته ده‌ست ..له پڕ نرخى نه‌وت دابه‌زى !. فه‌نزه‌ویلا نه‌یتوانى قه‌رزه‌كان بداته‌وه، ئینجا خێرا له‌گه‌ڵیدا سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى (IMF) مه‌رجى شۆكهێنه‌رى سه‌پاند به‌سه‌ر كاراكاس (پایته‌ختى فه‌نزه‌ویلا)..كاردانه‌وه‌ى هۆگۆ-شاڤێزى سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه زۆر توند بو، فه‌وزه‌وییه‌كانیش (٢٠٠) كه‌سیان لێ كوشتن..پیترۆڵ بوو به‌و سه‌رابه‌ى له بیاباندا چاوه‌ڕێی خۆشبه‌ختیان لێ ئه‌كرد..سوودیان لێ نه‌بینى. تائه‌وه‌ى له نێوان (١٩٧٨-٢٠٠٣) دا به‌رهه‌مى گشتى نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی (GDP) و (GNP) به‌رێژه‌ى (٤٠%) دابه‌زى (٥) .
تا ئێره، هه‌رهیچ فێر نه‌بوبین، دوو ئه‌نجامى گرنگ هه‌ڵئه‌چنین:
١- كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رێمى كوردوستان تووشى قه‌رزو ده‌ره‌تانێكى گه‌وره ئه‌كه‌ن..ساده‌ترین نمونه: نرخى هه‌ڵكه‌ندنى (1) بیرى نه‌وت تا به‌رهه‌مهێنان،له‌هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بی و له كه‌ركوكیش ته‌نها (٨) ملیۆن دۆلاره، كه‌چى له هه‌رێمى كوردوستان هه‌مان پرۆسه (٨٠) هه‌شتا ملیۆن دۆلارى تێ ئه‌چێت (توێژه‌ر له‌م زانیارییه تاسه‌ر ئێسك دڵنیایه‌و، په‌رله‌مانتارى وه‌ك عیزه‌ت سابیریش ئه‌مه پشتڕاست ئه‌كاته‌وه) .
٢- له ڕووى ئیكۆسیاسیی و ستراتیجییه‌وه، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه هه‌رێمى كوردوستان (باشور) ڕاسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ نه‌وت به وڵاتانى خۆرئاوا بفرۆشێت، ده‌بێت به‌ده‌ستى دوو بگاته بازاڕه‌كانى خۆرئاوا، دیاره هۆكارى تریشى هه‌یه،پاڵپشتى كردنى (داعش) یش سه‌ره‌كیترین هۆكارى ئه‌مه‌یه به‌لاى ئه‌مریكاوه (ئه‌م خاڵه له زهنیه‌تى ستراتیجیسته‌كانى ئێران و به‌رپرسانى باڵایاندا یه‌كلابۆته‌وه) .
پێنجه‌م: سپى كردنه‌وه‌ى پاره هه‌ڕه‌شه له ئابوریی عێراق و كوردوستان ئه‌كات؟
كابرایه‌ك، تۆ ئه‌یناسیت، تا دوێنى قه‌رزارى سۆپه‌رماركێته‌كانى لاى ماڵى خۆیان بووه، ئیمڕۆكه خانوویه‌كى گه‌وره‌و، ئۆتۆمبیلێكى باشى هه‌یه‌و، به ئاره‌زووى خۆشى به‌ملاولادا ئه‌چێت!. واته سپى كردنه‌وه‌ى پاره (غسیل الاموال): زیادبونى داهاتى له‌ناكاوى تاكه‌كانى ناو سیستمه‌كه‌یه به بێ ئاگاداریی حكومه‌ت (بێ ئاگادارى حكومه‌ت). تاوانه ئابورییه‌كه له‌وێدا سه‌رده‌ردێنێت، كه به‌ڕێگه‌یه‌كى ناقانونى پاره‌كه ئه‌باته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه، ئه‌و پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا ساخ ئه‌كاته‌وه. (به‌پێی یاسا بردنه ده‌ره‌وه‌ى پاره بێ ئاگاداریی حكومه‌ت نایاساییه،جگه له‌و شته ڕه‌مزییه‌ى دانراوه) .مه‌سه‌له‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكى ئه‌وروپا، كه‌سێك (١٠٠٠٠٠) هه‌زار دۆلارى پێ بێت، یه‌كسه‌ر پۆلیس ئه‌یگرێت، ئه‌وه‌لیات و هه‌موو زانیارییه‌كانى لاى حكومه‌ت هه‌یه، كه داهاتى مانگانه‌و كرێی كار و ،جۆرى ئیش و ناونیشانه‌كه‌ى چى بووه‌و چییه. تا بزانێت ئه‌م پاره‌یه‌ى له كوێ بووه ؟!. به نمونه‌یه‌ك ڕۆشنترى بكه‌ینه‌وه، ساڵى (٢٠١٣( دایكى یاریزانى به‌ناوبانگ " كریستیانۆ ڕۆناڵدینۆ" له ئیسپانیا بڕێك پاره‌ى زۆرى پێبو، ویستى سه‌فه‌ربكات، له فڕۆكه‌خانه ڕێگه‌یان پێ نه‌دا، چه‌ندین جار هه‌مان تۆمه‌تیش خراوه‌ته پاڵ یاریزان (میسى) كه به‌ناوى ده‌ستگه‌ى خه‌یرییه‌وه ئه‌وكاره ئه‌كات (٦). ته‌نانه‌ت حه‌واڵه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌ت له ڕیزى تاوان و (كارى ڕه‌ش) دایه. بۆ ؟. چونكه هه‌موو پاره‌یه‌ك له‌ناوخۆى وڵات‌دا، باج (زه‌ریبه) ى هه‌یه، حكومه‌ت له‌و باجه پاره‌ى خانه‌نشینى ئه‌دات، خزمه‌تگوزاریی جۆراوجۆر پێش كه‌ش ئه‌كات و..... تاد . وه‌ختێك هه‌ر وه‌زیرێك یان پله‌دارێكى عێراقى وه‌ك عورف، له‌ناكاو چه‌ند ملیارێك ئه‌باو هه‌ڵدێت، ئه‌م پاره‌یه له ئه‌وروپا ساخ ئه‌كاته‌وه بۆخۆى و، بۆ سیستمه ئه‌وروپیه‌كه‌ش قازانجه،چونكه باجى لێوه‌رئه‌گرن .به‌گشتى ئیمڕۆكه هیچ به‌رپرسێكى كورد‌و عێراقى نییه،پاره‌كانى له‌ده‌ره‌وه نه‌بێت .ته‌نانه‌ت تاكه‌كانیش فێرى ئه‌مه بون .بۆیه ناونراوه سپى كردنه‌وه، خۆى به ڕوو ڕه‌شى په‌یاكراوه، یان كاره‌كه (ڕه‌ش) ه، جا ئه‌مه جۆرێكى تریشى هه‌یه،ئه‌ویش له ڕێگه‌ى بۆند (سه‌نه‌دات) ه‌وه‌یه..كه‌سێك له عێراقه‌و خاوه‌نى (٥) ملیار دۆلاره له ڕۆمانیا، حكومه‌ت ده‌ست ئه‌گرێت به‌سه‌ر پاره‌كه‌یدا..بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه بۆخۆى ساخ بكاته‌وه، پشكێكى كه‌م به یه‌كێك ئه‌دات، تا پاره‌كه‌ى به ووشكى وه‌رئه‌گرێته‌وه،له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆرئاوایی ڕێگه نادات ئه‌و پاره‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌ى بباته ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌ى بۆ كراوه،یان به‌هه‌رجۆرێكه پاره‌كه ئه‌ده‌ن به كارگه یاخود ئه‌پارتمان یا باخێكى گه‌وره .... تاد .
شه‌شه‌م: بازاڕى ئازاد و لێكه‌وته‌كانى
له ووڵاته دواكه‌وتووه‌كان، یان ئه‌و بازاڕانه‌ى كه تازه به‌ره‌و پێشكه‌وتن ئه‌چن، بابه‌ته‌كان به‌و ئاقاره‌دا ئه‌به‌ن، كه غه‌ش و سپى كردنه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندى له ناكاو ناوبنێن " بازاڕى ئازاد!" له‌واقیعدا ئه‌وه "بازاڕى به‌ره‌ڵاییه"..له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له‌هه‌ناوى "بازاڕى ئازاد" خۆیدا، ده‌سته‌مۆكردنى ئه‌وانى تر و، داگیركردنى بازاڕه‌كان و،مۆنۆپۆڵكردن هه‌ر هه‌یه . كه‌واته دوو جار كاره‌سات !.
ئه‌مریكا،به‌پێی ویستى كۆمپانیاكانى خۆى ،جیهانى بۆ (٣) ناوچه‌ى ئابوریی جۆریی دابه‌شكردووه: (فه‌نزه‌ویلاو مه‌كسیك و كه‌نداوى عه‌ره‌بی بۆ نه‌وت ، ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست و كاریبى بۆ هه‌رزانى ده‌ستى كار‌و كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م، چین بۆ به‌كاربردن-استهلاك) .ئینجا له‌گه‌ڵیدا وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان (G8) و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى و بانكى ده‌ولى و ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى دنه دا، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تى جیهانى بكه‌ن، له‌ناو ئه‌مه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له پیاوه ڕاقییه‌كانى كار و نوخبه‌سه‌كى سیاسیی و قائیده‌كانى ڕه‌ئى یشیان له وڵاتانى دواكه‌وتوو به‌شدارى پێكرد. ئه‌ویش به‌مه‌رجێك به‌رگریی له لیبراڵیزم به‌مانا ئه‌مریكیه‌كه‌ى بكه‌ن. باوه‌ڕی ته‌واویان به (بازاڕى ئازاد !) هه‌بێت .ئه‌وه‌ى سیسته‌مى ئه‌مریكى ئه‌یه‌وێت له هه‌قیقه‌تدا بازرگانى ئازاد نییه،به‌ڵكو قۆرخكردنى ئاینده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كاندا،له‌وه‌ى ئازاد بن له‌چوونه ناو بازاڕ و شتومه‌كه‌كان به‌كاربهێنن و،ته‌كنه‌لۆژیا قۆرخ بكه‌ن و...تاد .
له كۆتایی جه‌نگى سارد (١٩٨٩) دا (USA) ،له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاكانى خۆیه‌وه، به‌جیهانى ڕاگه‌یاند، كه چه‌ك ئه‌فرۆشن، ئاستى فرۆشى چه‌ك یان له (١٢) ملیارى ساڵى (١٩٨٩) ه‌وه گه‌یاند به (٤٠) ملیار له (١٩٩١) ..به‌شدارییان له‌هه‌ڵگیرساندنى ده‌یان جه‌نگى كاولكه‌ردا كرد، چه‌ندین گروپى تیرۆریستى یان به‌كارهێنا،تا فرۆشى چه‌ك به‌رزبێته‌وه‌و،پاره بكێشنه‌وه . ئه‌مریكا به پله‌ى یه‌ك دێت له فرشتنى چه‌ك دا،بازاڕى چه‌كى له‌جیهاندا قۆرخكردووه به‌ڕێژه‌ى (٧٥%) .قه‌باره‌ى فرۆشتنى چه‌ك له نێوان (٢٠١٠-٢٠١٤) دا (٢٣%) زیادى كردووه، كه تیایدا به‌هۆى به‌هارى عه‌ره‌بی و هاتنى داعشه‌وه (٣٢%) ئه‌م چه‌كانه بۆ ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه . به ئاشكرا به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه، كه خۆیان سه‌دام یان دروستكرد (دوایی سه‌دام گوتى: نیوه‌ى ئیسرائیل ئه‌سوتێنم..پێیانگوت: ئه‌مه ئیشى تۆ نییه.) ئه‌لقاعیده‌یان دروستكرد،دانیان به‌وه‌شدا نا كه خۆیان داعش یان دروستكردووه .
به‌پێی ئاماره‌كان له‌ساته‌وه‌خته‌كانى (١١ى سێپته‌مبه‌رى ٢٠١١) دا، ڕۆژانه (٢٤٠٠٠) هه‌زار كه‌س به‌هۆى برسێتى مردون .!. یانزه‌ى سێپتمه‌مبه‌ر به‌ته‌نها به‌رهه‌مى ململانێیه‌كى ته‌قلیدیی و ساده نه‌بو، پرسیارێك بو له‌سه‌ر هێزى ئابوریی ئه‌مریكا، ڕیشه‌كه‌ى ئه‌چێته‌وه سه‌ر شه‌ڕ له‌پێناو ناسنامه‌و شارستانیه‌تدا. له نه‌وه‌ده‌كان "فۆكۆیاما" ڕاستى نه‌كرد له‌وه‌ى كه گوتى" كه‌وتنى سۆشیالیزم و،سه‌ركه‌وتنى سیسته‌مى سه‌رمایه‌داریی كۆتایی مێژووه".لاى خۆیه‌وه جاڕى ئه‌وه‌یدا خۆرئاوا قوفڵى مێژووی دا و ،كتێبى "نهایه تاریخ" ى نووسى، به‌بڕواى من پێش هه‌رشتێك (11ى سێپته‌مبه‌ر) وه‌ڵامێك بوو بۆ فۆكۆیاما، بۆیه دواییش وتارێكى نوسى به‌ناونیشانى " جا بۆ ڕاى خۆم نه‌گۆڕم"..له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌یوت: مرۆڤ له‌ته‌مه‌نى (٣٠) ساڵیدا ئه‌و قسانه هه‌رئه‌كات !.
ئه‌و ڕۆژانه‌ى ئه‌مریكا، ڕه‌شى پۆشى بو،تاوه‌ره‌كان ڕووخابون،پیره‌مێردێكى ئه‌فغانى، له‌وناوه هیچ ڕاچڵه‌كانێك به‌خۆیه‌وه نابینێت، یه‌كێك له نوخبه ئابوریزانه‌كان لێی ئه‌پرسێت: خه‌به‌رت هه‌یه چى له ئه‌مریكا ڕوویداوه ؟.نه‌وه‌ڵا...!. ئه‌ى له ته‌له‌فزیۆن نه‌تبینى ؟..نه‌خێر: ئێمه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه شته‌كان نابینین، ئه‌ى چى ئه‌بینى ؟. ئه‌وه ئه‌بینین كه ئه‌مریكا به‌تۆپ و ده‌بابه‌وه له ناو زه‌وییه‌كانماندا دێت و ئه‌چێت .باخه‌كه هه‌ناره‌كه‌ى خۆمم بیرئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وێرانى كرد ..!.
ئه‌گه‌رچى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ى ئه‌لقاعیده په‌لامارى نیۆرك بدات، نیه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وابو، خێرا سنورێك بۆ شافێز دابنات، تا ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كات،كه (11ى سێپته‌مبه‌ر) ڕوویدا،له‌یه‌ك كاتدا،ئه‌مریكا خۆى له‌به‌رده‌م (٣) جه‌نگدا بینیه‌وه: (حوكمى وه‌حشگه‌راى تاڵیبان و حیكایه‌تى باخه هه‌ناره‌كه‌ى پیره‌مێرده‌كه، سه‌دام حوسه‌ینى دیكتاتۆر و گومڕا،شافێز ێكى داخ نه‌كراو به چزه‌ى ئابوریی) ..
شافێز، به دیموكراتیه‌ت و ده‌نگى خۆى هاتبووه سه‌ر ده‌سته‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌گژ ته‌ڵه ئابورییه‌كانى ئه‌مریكادا چوویه‌وه، له‌گه‌ڵ (بووشى كوڕ) دا په‌نجه‌یان له‌یه‌كتر بادا، خێرا له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى ئه‌منى تایبه‌ت و ،پێدانى ڕه‌شوه به ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپاى فه‌نزه‌ویلا،خه‌ڵكیان دژى شافێز هاندا،كه قه‌یرانى دارایی قووڵ ڕوویكردۆته‌وه وڵاته‌كه‌و،هه‌زاران كرێكار ڕژانه شه‌قام و،شافێزیان لابرد.هه‌مان ئه‌و سابونه بوو كه (سى ئاى ئه‌ى) له ساڵى (١٩٥٣) خستیه ژێر پێی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قى ئێران، كاره‌كه هیچ جیاوازیی نییه، ده‌ریئه‌خات له (٦٠) ساڵى ڕابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تى ئه‌مریكادا ڕووى نه‌داوه بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى .تادێت جیهان به‌ده‌ست ئیفترازاته‌كانى لیبراڵیزم و سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌ره‌و هیلاكه‌ت ئه‌چێت،هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى لاى تۆ (به‌ها) یه‌كى هه‌یه،سه‌رمایه بێ به‌هاى ئه‌كات .."ئه‌و شتانه‌ى بۆ فرۆشتن نین"..ده‌فرۆشرێن..ئه‌كڕدرێن (٧).
حه‌وته‌م: جه‌نگى كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له عێراقى دواى 2003
ئه‌مریكا ، (٧٨) ملیار دۆلارى بۆ جه‌نگى عێراق سه‌رفكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕ‌اپۆرتێكى دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه،ئه‌مانتوانى زامنى ئاوى شیرین بۆ هه‌موو تاكێكى گۆى زه‌وى بكه‌ین،ته‌ندروستى و خوێندن و خزمه‌تگوزارى باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین "..له‌كاتێكدا له‌كۆتایی (٢٠٠٣) دا قه‌رزه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا خۆى (7) تریلیۆن دۆلار بو،هه‌موو هاوڵاتیه‌كى ئه‌مریكى (٢٤$) قه‌رزاربو، له‌به‌رئه‌وه‌ى (٩٠%) بانكه‌كانى جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن، ئه‌بێت سیسته‌مى دارایی و چاپى ئه‌مریكى به‌رده‌وام ئه‌م هاوسه‌نگیه بپارێزێت، ئه‌گه‌ر دراوێكى تر هات و،جێگه‌ى به دۆلار لێژكرد، یان ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى قه‌رزیان لاى ئه‌مریكایه (یابان و چین به‌نمونه) داواى قه‌رزه‌كه‌یان به دراوى تر كرده‌وه،ئه‌وا بارودۆخى جیهانى به‌شێوه‌یه‌كى كاره‌ساتبار كۆتایی دێت (سێبه‌رى ئه‌م بلۆكبه‌ندییه له‌ڕووى سیاسیه‌وه وه‌ك ڕووناكى ڕۆژ دیاره) .
له‌مانه كۆمیدی تر،ئه‌و سیاسیه عێراقیانه‌ن كه دواى ڕووخانى سه‌دام دێن، له (١٨ى ئه‌پریڵى ٢٠٠٣) نیۆرك تایمز ئه‌نوسێت " ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ،به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكى گه‌وره له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى عێراق بونیاد ئه‌نێنه‌وه ". له‌و گوتاره‌دا جه‌خت ئه‌كاته‌وه " ئیداره‌ى بووش كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى له‌سان فرانسیسكۆ ناردووه، له پلانێكى به‌رفراواندا گرێبه‌ستى گه‌وره بكه‌ن بۆ بیناكردنه‌وه‌ى عێراق !.".. ئینجا نوسه‌ر له خوارووى وتاره‌كه‌شدا نوسیویه‌تى " عێراقییه‌كان،كارئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بانكى ده‌ولى ! و سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ! دا،كه ئه‌م دامه‌زراوانه له ئه‌مریكادا نفوسێكى به‌رفراوانیان هه‌یه." ( نفوسى به‌رفراوان !) .)٨)
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌عێراق، له ڕاپۆرتێكیدا ساڵى (2016) ئاماژه ئه‌كات،كه چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى سامانه‌كه‌یان (٧٠٠) ملیار دۆلاره، كه (٥) له‌وانه كوردن ، (١٠) سه‌ركرده‌ى دیكه‌ش پێكه‌وه سامانه‌كانیان له (١٠٠) ملیار دۆلار نزیك ئه‌بێته‌وه،!.(ئه‌مانه ئه‌چنه چوارچێوه‌ى سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌وه كه باسمان كرد). له (٢٠٠٥) دا (١) فڕۆكه‌ى ئه‌مریكى (١) كاتژمێر له‌سه‌ر ئاسمانى عێراقى سوڕاوه‌ته‌وه (١٠٠) هه‌زار دۆلار كرێكه‌ى بووه، كۆمپانیاى ئه‌مریكى له به‌غدا بودجه‌ى وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ى (1) یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون له ماعه‌سكه‌ر ڕه‌شید و ده‌وروبه‌رى دروست بكات، (1) یه‌كه‌ى دروست نه‌كردووه‌و،پاره‌كه‌شى وه‌رگرتووه !. له سوله‌یمانى (٦) بودجه‌ى ته‌واو بۆ نه‌خۆشخانه‌ى (٤٠٠) قه‌ڕه‌وێڵه‌یی درا، له‌دهۆك (٢) جار بودجه بۆ (1) فڕۆكه‌خانه سه‌رفكراوه‌و ته‌وایش نه‌بووه. عێراق بۆ ئه‌مریكا ته‌نها نه‌وت نییه،به‌ڵكو ئاویشه،پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌تى،وڵاتێكه،سیاسیه‌كانى ئینتیماى نیشتمانی‌یان نییه و، نغرۆ بووه ڕه‌شوه‌و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵى و ... تاد .
سه‌ره‌نجام
یه‌كه‌م: ئه‌كرێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ ئه‌م هۆیانه‌ى لاى خواره‌وه بگێڕینه‌وه:جیهان هێدى هێدى سه‌رده‌مى پیشه‌سازیی تێ ئه‌په‌ڕێنێت،له‌سه‌ت ساڵى ڕابردوودا ووزه بۆ جوڵاندن و كارپێكردنى كه‌ره‌سته‌كانى جه‌نگ و،كارگه‌كان و،فڕۆكه‌و،سه‌یاره‌و،مۆتۆڕ و،كه‌شتى و،به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باو....تاد،گرنگ بووه،ئێستا جیهان پێی ناوه‌ته قۆناغى "ته‌كنۆكرۆنیك" ه‌وه، واته ته‌كنه‌لۆژیاو جۆره جیاوازه‌كانى ..سه‌رده‌مى شێوازى تازه‌ى په‌یوه‌ندیكردن و ته‌ماسگرتنى جیهانییه .
پاراستن و به‌رز ڕاگرتنى به‌هاى دۆلار ($) له‌به‌رانبه‌ر نه‌وت و، دراوه‌كانى تر‌ى كه كێبڕكێی ئه‌كه‌ن وه‌كو یۆرۆ..هه‌روه‌ها ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌ى ئه‌مریكا كه قه‌رزاره زیاتر له (١٦) تریلیۆن و (٧٠٠) ملیاره ئه‌بێت به دۆلار بیداته‌وه.
به‌رهه‌مهێنانى زه‌یت یان نه‌وتى حه‌جه‌رى، تا (٤٠٠) پله گه‌رمى ئه‌كه‌ن، له‌زۆر وڵات‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و، له‌برى نه‌وت به‌كاردێت. وه‌كو كه‌نه‌داو ئه‌مریكاو ئه‌رده‌ن و..هه‌ندێ شوێنى شه‌رقى ئه‌وروپا.
توندبونه‌وه‌ى ململانێی جه‌مسه‌ره ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ڕووى سیاسییه‌وه. تا به‌م داگرتنه زیان به وڵاتانى وه‌ك ڕوسیا‌و ئێران و لیبیا‌و...تاد بگات .له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌مریكا ده‌ستى كردووه به به‌كارهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خۆى .فێڵ و ته‌ڵه‌گه‌ى بانكى دوه‌لى و ناوه‌نده كۆربۆكراتیه‌كان، تا وڵاتانى تازه پێگه‌یشتو،یان دواكه‌وتو ئیفلیج بكه‌ن و، بیخه‌نه ژێر هاوارى قه‌رزه‌وه‌و، پاشان ده‌سته‌مۆى بكه‌ن .
دووه‌م: له دواى ئه‌م نوسینه‌وه، دیدوبۆچونى هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كان و میدیا‌و ڕیكلامه‌كانیش بگۆڕێت، به ووردى نێوان دێڕه‌كانیش بخوێننه‌وه، ده‌نا به‌خۆشت نازانى كه فریودراوى .تۆڕه‌كانى میدیا هه‌موو گرێدراون به كۆمپانیا‌و بازرگانه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، به جۆرێك كۆربۆركراتیه‌ت هه‌موو مرۆڤێكى له سه‌ر زه‌ویدا كۆت و به‌ند كردووه، ده‌ستى گه‌یشتوه‌ته ئه‌قڵ و شێوازى بیركردنه‌وه‌شیان ..هه‌ر له ئه‌مریكا: تۆڕى (NBC) كۆمپانیاى جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك General Electric خاوه‌ندارێتى ئه‌كات، تۆڕى (ABC) هى كۆمپانیاى دیزنى Disney یه، (CBS) كۆمپانیاى فیاكوم Viacom خاوه‌نیه‌تى . (CNN) یش به‌شێكه له كوتله‌ى ئه‌ى ئۆ ئێڵ AOL Time Warner ...وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانى تریش . هیچ ده‌ستگه‌یه‌كى ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه، مافیا‌و عه‌ساباتى ئابوریی له پشت نه‌بێت .واببینه ته‌نانه‌ت له كوێره دێیه‌كیشدا پیاوى ئینگلیز‌و ئه‌مریكا یان پیاوى پیاوه‌كانیان هه‌یه .
سێهه‌م: كوردوستان به‌گشتى و،هه‌رێمى كوردوستان به‌تایبه‌تى،له سامانى سروشتى دا ده‌وڵه‌مه‌ندن ، ڕێژه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌نده‌ڵى تیایه،كۆمپانیایه‌كى زۆرى ئه‌مریكى و بیانی تێدایه،گرێبه‌سته‌كانیشى نادیارن، بڕى (١٦) ملیاریش قه‌رزاره، ئێستا سه‌رقاڵه به‌وه‌ى (١٦) ملیار دۆلارى دیكه له بانكى ده‌ولى قه‌رز بكات !.رێژه‌ى بێكارى بۆ هه‌رێمى كوردوستان كه ته‌نها (٤) ملیۆنه،له (١٢%) ى ساڵى (٢٠١٢) ه‌وه بووه به (٤٠%) له ساڵى (٢٠١٥) دا،وه‌به‌رهێنان له (٢٠١٥) دا به ڕێژه‌ى (٩٠%) وه‌ستاوه.. كه‌واته هه‌موو نیشانه‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه ئیفلیجیه كوشنده‌ى تیادایه‌و،كلكى خۆى له ته‌پكه‌ى ڕێوییه‌كانى سى ئاى ئه‌ى و چه‌ته ئابورییه‌كان ئه‌سوێت، وه (با) ى (بیسمیلا) شى له كاره ترسناكه‌كه كردووه . ئه‌بێت خێرا ڕاى گشتى ئه‌م باسه بوروژینن و،به‌رپرسانى باڵاى سیاسیی و ئابوریی له‌م كاره‌ساته ئاگاداربكرێنه‌وه . ئینجا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى دانه غازیش له‌و لاوه بوه‌ستێت !.
چواره‌م : ئه‌مریكا وڵاتێكى قه‌رزاره، قه‌رزه‌كانى ژماره‌ى خه‌یاڵی و گه‌ردونین،كه (١٦) تریلیۆن و (٧٠٠) ملیار دۆلاره .له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى "جیراڵد فۆرد" (١٩٧٥) ه‌وه هه‌ر سه‌رۆكێك دێت،ئه‌ویتر به به‌رپرسیار ئه‌زانێت و پرسه‌كه‌ش به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه،چه‌ند بانكى گه‌وره‌ى وه‌ك (لیمان برازه‌ر و میریاڵ لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه،ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ى شه‌ونخونى كرد به دیار بیره نه‌وته‌كانى شه‌رقه‌وه،هێنده خه‌مى بودجه‌ى وڵاته‌كه‌ى نه‌خوارد .له (٢٠١٣) دا بۆ یه‌كه‌مجار (٧٠٠٠٠٠) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكى سپى داواى موچه‌یان ئه‌كرد،پاره نه‌بو تا بیاندرێتێ .ئه‌بێت به به‌رده‌وامى مووچه‌ى (٢،٥) دوو ملیۆن و نیو سه‌رباز بدات،ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ى ئابوریی چین به ڕێژه‌ى (٦،٢%) گه‌شه‌ى كردووه،هى یابان (٢،٥%) گه‌شه‌ى كردووه ..ڕه‌نگه یه‌كێك له ڕێگاكانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ى سیناریۆكانى پێشوترى بێت به‌ڵام به ئه‌نجامى جیا،تا خۆى له‌م قوڕ و چڵپاوه ده‌ربهێنێت (٩).
پێنجه‌م: له‌ماوه‌ى (٥) مانگى كۆتایی (٢٠١٥) دا، نزیكه‌ى (١،٥) ملیۆن‌و نیوێك كه‌س له باكورى ئه‌فریكاو وڵاتانى عه‌ره‌بى و ئیسلامییه‌وه كۆچیان كردووه، كه ڕه‌نگه به‌درێژخایه‌ن هاوتا له‌گه‌ڵ گرفتى قه‌رزه‌كانى ئه‌مریكادا، پرسیارى زۆر ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سێتى ئیمپراتۆریه‌تى گه‌ردونى (ئه‌مریكا) و ،له‌تۆڵه‌ى ئه‌م دۆخه‌ى بۆ مرۆڤایه‌تى هێناوه،گورزى دیكه‌ى به‌ربكه‌وێت .
تێ بى نى: ئه‌م نوسینه پوخته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بو كه ساڵى 2016 بڵاومان كردۆته‌وه.
.بیبلۆگرافی
:(1). Y, Huang. (2011). Reform of the International Economic System: What does China want? Rising China: Global Challenges and Opportunities, P29-36(2). The Alert Investor (2015).The Oil-Dollar Seesaw, for mor information see here: https://www.thealertinvestor.com/oil-and-the-dollar/(٣). الزمان: العبادی یكشف عن عدد موڤفی الدوله العراقیه. SEPTEMBER 10, 2015: http://www.azzaman.com/?p=128326 (٤). جواد كاڤم البكری (2014): الاسواق المتغیره...لعبه الكبار فى خفچ الاسعار النفگ www.kitabat.com/.../الاسواق-المتغیره-لعبه-الكبار-ف... (5). John P (2004): Confessions of an Economic Hit Man, San Francisco CA.USA.(٦). دیو(D W) : ته‌مه غسیل الأموال تلاحق مباریات میسی الخیریه. (29/6/2015):www.dw.com/ar/ته‌مه-غسیل-الأموال.../a-18549835(7). John P (2004). Former Source, P 50-85
(8). Bob F & Ted K: Top Bush Scandals of 2003, Part I: Iraq. see here: http://archive.democrats.com/view.cfm?id=18639 (9). The MortGaGe Reports: some important Articles. http://themortgagereports.com/foreign-national-lending/