قۆناغێكی نوێ بۆ یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كات ؟

یه‌كێتی.. دوای كۆنگره‌

شاکۆ عوسمان 2019.12.29 04:57 PM
549 جار خوێندراوەتەوە

شاکۆ عوسمان

رۆژنامه‌نووس

کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەفتەی ڕابردوودا، بە شێوازێکی سەرکەوتوو بەرێوەچوو ئەوەی بینیمان و بە شاهیدی حاڵی هەموو ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پرۆسەکە بە شێوەکەی پرۆرتۆکۆلی ڕێکخراو بەدەنگدانی ئاشکرا بەرێوە چوو.  

کۆنگرەیەک سەرەتاکەی بە دروشمی ئامانجی( نوێبوونەوە) دەستی پێکرد و کۆتایەکەشی هێنانەدی ئەو ئامانجە گەورە و خۆ ڕێکخستنەوەی ناوخۆی و  هەروەها دروستکردنی هەیکەلێکی نوێ بەرێوەبردن و پەیرە و پرۆگرامێکی نوێ ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەزموونێکی نوێ بوو لە کاری رێکخراوەیدا کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامی دا ، کۆنگرەیەک لەسەر بنەمای هەڵبژاردنی ئاشکرا،  هەڵگری فەلسەفەو و دیدگای  مەزنی  ڕابەری کوردایەتی جەنابی مام جەلال بوو کە دەوترا (کۆنگرەی وەفاداری ) بۆ ڕابەرە دڵسۆزەکەی یەکێتی نیشتیمانی، کۆنگرەی چوارەم بە فەلسەفەیەک و دیدگایەکی نوێیە هەنگاوی نا و بە ئەزموونێکی گەورە و کۆتای هات  جیاواز بوو لە دوای کۆنگرەی سێیەمی ساڵی ٢٠١٠ کۆنگرانکاری نوێ و ئەزموونداری بە دوای خۆیدا هێنا بۆ یەکێتی درووستبوونی بیری نوێ و پاڵپشتی گەنجان لەسەر قەولی جەنابی مام جەلال (خوێنی نوێ کرا بە جەستەی یەکێتیدا )ئەمەش  یەکێک بوو لە سیما جوان و دیموکراسیانەی کە هەمیشە یەکێتی بە گەنجە خوێن گەرم و بیڕ و باوەرە بەهێزەکەی هەنگاوی سەرکەوتن دەنێت لە  نێو کۆنگرەی چوارەمیشدا  بوو بە شانازیەکی گەورە ئەم حیزبە رێچکەی کاری رێکخراوەی لەسەر گەنجان و بیڕ و باوەڕەکەی بنیاد ناوە هەمیشە گەنجانی ئەم حیزبە لە ناو کایە گرنگەکاندا پشتیان پێ دەبەسترێت و ڕێگای کاری ڕێخراوەیان لەبەردەمدا فراوانە و گەنج بۆتە کۆڵەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سوود بینین لە سیاسەت و تێڕوانینی  کەسانی  پێشوو و ئەوانەی ساڵانێک تەمەنیان بەخشی بە یەکێتی و کوردستان.

هەروەها وەچەرخانێکی نوێ و گرنگ بوو لە پرۆسەی سیاسی ناوچەکە و نێودەوڵەتیش دەکرێت بە قۆناغێکی هەژموونی گرنگ بڕوانینە ئەم کۆنگرە یە بۆ بە دیهێنانی ئامانجی کۆنگرە و خۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی یەکێتی و پاراستنی یەکڕیزی و یەکێتی ناوخۆی  ، ئەزموونی دوای کۆنگرە سوود وەرگرتنە لە ئامانج و بنەمای کۆنگرە و  هەوڵدان  بۆی، بۆیە پێویستە دووبارە سەرکردایەتی نوێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دڵسۆزانە هەنگاوبنێن بۆ یەکڕیزی نێوماڵی یەکێتی و  هەوڵدان بۆ خزمەت کردن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەروەکو لە ڕابردوودا یەکێتی جێ ئومێدی هەموان بوو ئێستاش دەبێت دووبارە خۆری نوێ یەکێتی لە دوای کۆنگرە باڵ بکێشێت بەسەر هەموو ناوچەکدا و لە سیاسەتی نێودەوڵەتیش پێشەنگ و خاوەن بڕیار بێت و خزمەتی تاک لایەنە بگۆڕێت بۆ خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکان هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەزموون و ٤٤  ساڵ خەباتی دانەبڕاوە و هەموو ئەو دەستکەوتانەی لە سایەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرهەم هاتووە.
لێرەوە قۆناغێکی نوێ بۆ یەکێتی  دەست پێدەکات قۆناغێک بە ئەزموونێکی نوێ پاڵپشت بە خەباتی لە مێژینەی خۆی کە هەمووان وەکو ئەستێرە گەشاوەکەی نێو کایەی سیاسی ئومێد و هیوا دەبەخشنەوە بە یەکێتی هیوادەخوازن یەکێتی دوای جەنابی مام جەلال بە دیدگایەک و ئامانجی گەورە بیبین لە نێو کاری رێخراوەی و سیاسی ناوخۆی دەرەکی.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ