ئارام عه‌لی عه‌زیز
كوشتنى جه‌نه‌ڕال قاسم سلێمانى بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو ئێران و جیهانی شیعه‌ى هه‌ژاند، له ئاینده‌یشدا شه‌پۆله‌كانى هه‌موو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان ده‌هه‌ژێنێت. جه‌نه‌ڕاڵ به حوكمى پێگه‌و رۆڵه‌كه‌ى له جه‌نگى دژى تاڵیبان له ئه‌فغانستانه‌وه تا جه‌نگی دژی داعش له عیراق و سوریا له چوارچێوه‌ى كوالیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رده‌وام له گۆڕه‌پانه‌كه‌و له‌به‌رچاواندا بوه.
پرسیارى سه‌ره‌كى لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا چ رووداوێكى له‌ناكاو روویدا، چیی گۆڕا ، تا تره‌مپ له‌سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مریكادا بڕیارى كوشتنى جه‌نه‌ڕاڵ بدات؟! ئایا وه‌كو تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ى ده‌ڵێن جه‌نه‌ڕاڵ پلانی هێرشكردنه سهربنكهو باره‌گاكانى ئه‌مریكاى هه‌بووه؟ یان ئایا تره‌مپ بنه‌ماكانى یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران گۆڕى و ده‌یه‌وێت پلانی سه‌وداى سه‌ده به هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ بكاتـ، له كاتێكدا، كه پێشتر بڕیارى جه‌نگی عیراقی به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه دانابوو؟
بهلهبهرچاوگرتنى ئه‌وه‌ى، كه سه‌ره‌ڕاى گرژى نێوانیان ئهمریكاو ئێران له ماوه‌ى رابردوودا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستى رێگرتن له هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ، شیمانه‌ى ئه‌وه ده‌كرێت:
* كه رووداوێكى كتوپڕى هاوسه‌نگ گۆڕى ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو حساباتێك، كه هێلی سوورى به‌زاندبێت روویدابێت و بووبێته هۆى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ و، لێدانى جه‌نه‌راڵ قاسم سلێمانى لێكه‌وتبێته‌وه.
* به ئامانجی خۆرزگاركردن له كێشه‌و گرفته زۆرهكانیی و له پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ى تاكجهمسهریهكهى به پلانی راكردن بۆ پێشه‌وه، ئهمریكاو ئیسرائیل و خۆرئاوا به هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگێكی گه‌وره پلانی سه‌وداى سه‌ده جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى دروستكردنى ئیسرائیلی گه‌وره‌یه له فوراته‌وه تا نیل.
ئه‌و جه‌نگه بچوكه جیهانیه‌ى ساڵانێكه به وه‌كاله‌ت له سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت دوور نیه جه‌نگی سێیه‌می جیهانى لێبكه‌وێته‌وه
گومانى تێدا نیه، كوشتنى جه‌نه‌ڕال سلێمانى له‌و بارودۆخه هه‌ستیاره ململانێ ئامێزه پڕ شه‌ڕو ئاشوبهى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان پیێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌بێته خاڵى وه‌رچه‌رخان و گۆڕ‌انى ته‌واوى ره‌وشى ناوچه‌كه، هه‌ر له ره‌وشى ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه بگره تا ده‌گه‌یته هێزو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیی و محه‌لیه‌كان.
ئه‌و جه‌نگه بچوكه جیهانیه‌ى ساڵانێكه به وه‌كاله‌ت له سوریا‌و لیبیا‌و یه‌مه‌ن به‌رێوه‌ده‌چێت، دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ، قۆناغ به قۆناغ گه‌وره‌و فراوان ده‌بێت و، دوور نیه جه‌نگی سێیه‌می جیهانى لێبكه‌وێته‌وه.