په‌لامارو مووشه‌كبارانى بنكه‌ى ئاسمانى عه‌ین ئه‌لسه‌د له پارێزگاى ئه‌نبارى خۆرئاواى عێراق كه دووه‌م گه‌وره‌ترین بنكه‌ى سه‌ربازى و ئاسمانى عێراقه له دواى بنكه‌ى به‌له‌د , وه‌كو ته‌واوكه‌رو كاردانه‌وه‌ى ئه‌و زنجیره په‌لامارو به‌ریه‌ك كه‌وتننانه‌ى هه‌ردوو وڵاتى ئه‌مریكاو ئێرانه له سه‌رخاكى عێراق دواى پلاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆسه‌ر بنكه‌ى K1 له‌كه‌ركوك و كوژارانى به‌ڵێنده‌رێكى ئه‌مریكى به‌ناوى فراس حامید و هێرشى فڕۆكه كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شد له قائیم و كوژرانى ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانیان وله ناویاندا عه‌لى خه‌زعه‌لى فه‌رمانده‌ى لیواى 45 ى حه‌شدى شه‌عبى .
دواتر خۆپیشاندانه‌كانى به‌غداد له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى بۆسه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غداو سووتاندنى ده‌رگاى ده‌ره‌وه‌ى و دواتر كوژرانى سه‌ردار قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مهدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌مریكاوه له به‌ره‌به‌یانى 3/1/2020 له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا .
دواتر ئێرانیش له دواى نیوه‌شه‌وى 8/1/2020 وه‌كو وه‌ڵامێك و تۆڵه‌یه‌ك بۆ خوێنى سلێمانى ڕۆكێتبارانى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌لسه‌دو هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
دواى په‌لاماره‌كه‌ى عه‌ین ئه‌لسه‌د
هه‌رچه‌نده ئێرانیه‌كان پێنج ڕۆژ دواكه‌وتن و دواى بیركردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى ئێران به سه‌رۆكایه‌تى ڕابه‌رى كۆمارى ئیسلامى عه‌لى خامنه‌ئى بڕیارى تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌یان دا و
باشترین شوێنیش بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان عێراق بوو بۆیه هه‌ر له سه‌رخاكى عێراق وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و په‌لامارى ئه‌و دوو شوێنه‌یان دا كه پێشتر باسمكردوون .
هه‌رچه‌نده به‌یانى سه‌ركردایه‌تى پاسدارانى ئێران باس له كوژرانى 88 سه‌ربازى ئه‌مریكى ده‌كات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان له‌زارى سه‌رۆك تره‌مپه‌وه ده‌ڵێن هیچ زیانیێكى گیانیمان نه‌بووه .
ئێرانیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ى شه‌ڕێكى سه‌خت و خوێناوى و وێرانكه‌ر له خۆیان به دوور بخه‌نه‌وه
وتارى دووه‌میان له زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یان موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفه‌وه بوو كه ئاڕاسته‌ى ڕاى گشتى ده‌ره‌وه كرابوو واى پیشاندا كه ئه‌مه به‌رگرییه له خۆمان ئێران زوڵمى لێكراوه ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ى ماده‌ى 51 میساقى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رگریمان له خۆمان كردووه , ئێران هه‌وڵى هه‌ڵكشان و جه‌نگ نادات و ناخوازن شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌ن .
له هه‌مانكاتیشدا ئێرانیه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ى شه‌ڕێكى سه‌خت و خوێناوى و وێرانكه‌ر له خۆیان به دوور بخه‌نه‌وه له ئێستادا هیچ نه‌بێت به‌وه‌ى كه گورزى گه‌وره‌و په‌لامارى شوێن و پێگه‌ى تریان نه‌دا چ له بنكه ئه‌مریكیه‌كانى تر له وڵاتانى ناوچه‌ى كه‌نداو و ئیسرائیل .
له لایه‌كى تره‌وه دیبلۆماسیه‌تى ئێران هه‌وڵى تریان خسته گه‌ڕ بۆكه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزى و گرژییه‌كانى ناوچه‌كه و په‌یوه‌نددییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان ئه‌وه‌ش خۆى له‌وه‌دا بینیه‌وه كه ئه‌و تۆمه‌ته‌ى كه‌ساڵى ڕابردوو دابوویانه پاڵ ژنه‌زاناى كۆمه‌ڵناسى ئه‌كادیمى فه‌ره‌نسى (فابریكا عه‌دلخا )لاببه‌ن و سووكى بكه‌ن له‌سه‌رى .
ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ دوور نیه ئه‌گه‌ر زه‌مینه ساز نه‌كرێت بۆ دانوستان و دیالۆگ له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره گرنگه‌دا
له كۆتاییدا له ئاوا بار‌و دۆخێك‌دا ئه‌گه‌ره‌كانى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ دوورنیه تاوه‌كو زه‌مینه ساز نه‌كرێت بۆ دانوستان و دیالۆگ له نێوان ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره گرنگه‌دا, له كاتێكدا ئه‌مریكا له خۆسازدانى سه‌ربازیدایه له هه‌مو بنكه‌و باره‌گاكانى له عێراق و كوه‌یت و وڵاتانى تر‌و بنكه ى دییگۆگارسیا له ئۆقیانووسى هندى ,و ئێرانیه‌كانیش به هه‌مان شێوه له ته‌نگه‌ى هورمز و هه‌ڕه‌شه‌و هوتافو دروشمه ئایینى وه مه‌زهه‌بیه‌كانیان له كاتى به خاكسپاردنى ژه‌نراڵ سلێمانى . موژده‌ى خۆشى به گه‌لانى ناوچه‌كه ناده‌ن . ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى خێرا‌و جدى نه‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كریزه .