حکومه‌تی عێراق به تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی که ڕۆڵی به‌رچاویان له ئێستای سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه، به ڕاشکاوانه ڕایانگه‌یاندووه که نایانه‌وێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ململانێکانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا.
ئه‌م نیگه‌رانییه له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته لوتکه. به‌غدا به یه‌ک شێواز هه‌ڵوێستی توندی له به‌رامبه‌ر کوشتنی سولێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هه‌روه‌ها هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار هه‌بووه به‌ڵام پێده‌چێت عێراقییه‌کان بیانه‌وێت له‌م ڕووداوانه وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا که‌ڵک وه‌ربگرن.
حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ری عادل عه‌بدولمه‌هدی که له لایه‌که‌وه که‌وتووه‌ته ژێر گوشاری خۆپێشانده‌ران، له ئاکامی ڕووداوه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و عه‌ین ئه‌سه‌د به شێوازێکی یه‌کسان خۆیی له واشنتن و تاران دوورخسته‌وه و وێڕای ئیدانه‌کردنی ئه‌و کرده‌وانه له خاکی عێراق، په‌نای بردووه‌ته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ته‌نانه‌ت لای ئایه‌تووڵا سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شێعه‌کانی عێراق بینرا. سیستانی به بێ ئه‌وه‌ی که ناوی ئه‌مریکا و ئێران بێنێت، ئیدانه‌ی ملمانێکانی ئه‌وانی له خاکی عێراقدا کردووه و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کان ناوی بردووه.
ئه‌گه‌ر له ساڵانی شه‌ڕی داعش بڕوانین، عێراق به هۆی لاوازبوونی له بواری سه‌ربازی پێویستی به‌وه هه‌بوو که ده‌ستی هاوکاری بۆ هه‌ر یه‌ک له ئه‌مریکا و ئێران درێژ بکاته‌وه، به‌ڵام هیچ کات ئه‌وه‌شی به دڵ نه‌بووه که خاکه‌که‌ی ببێته گۆڕه‌پانی ململانێ و کێبه‌ڕکێی نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
سیستانی به بێ ئه‌وه‌ی که ناوی ئه‌مریکا و ئێران بێنێت ئیدانه‌ی ملمانێکانی ئه‌وانی له خاکی عێراقدا کردووه و له دژی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کان ناوی بردووه.
به ڕای چاودێران ده‌کرێت ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ش به ده‌رفه‌تێکی ئاڵتونی بۆ عێراق دابنرێت تا ڕێگری له‌وه بکات وڵاته‌که‌ی ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ یان به‌وه‌کاله‌تی ئه‌م دوو وڵاته.
تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ستیش به‌وه ده‌کرێت که لایه‌نه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌کانی عێراقیش ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر ئه‌مه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت کۆنتڕۆڵی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئێران له خاکی خۆیان بکه‌ن.
په‌رله‌مانی عێراق له ڕێگای لایه‌نه شێعه‌کانه‌وه یاسای ده‌رکردنی هێزه‌کانی بێگانه‌ی په‌سه‌ند کردووه که مه‌به‌سته‌که‌ی زیاتر ئه‌مریکایه، لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش داوایان کردووه که سنورێک بۆ گرووپه‌کانی نزیک له ئێران له‌م وڵاته دابنرێت.
لایه‌نه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌کانی عێراقیش ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر ئه‌مه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت کۆنتڕۆڵی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئێران له خاکی خۆیان بکه‌ن
به بۆچوونی من، لایه‌نه عێراقییه‌کان به زمانێکی پاراو لێره به‌دوا هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌وان سنورێکی دیاریکراو له نێوان سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له گه‌ڵ ئێران داده‌ڕێژن، بێ گومان که ئێران له قۆناغی داهاتوو له عێراق ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی جیدی ده‌بێته‌وه.