هه‌موو كه‌سێك له‌ ته‌مه‌نی 67 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێت

خانەنشینیی و جۆرەکانی لە نەرویج

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.01.16 02:09 PM
624 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ڕەهێل دزەیی
خانەنیشینی بە یاسا ڕیکخراوە. هەر کەسێک کار بکات، لە داموودەزگاکانی حکومی بێت یان تایبەت بێت، مانگانە بڕیکی دیاریکراو لە مووچەکەی لێی دەگێڕنەوە، لە سندوقی خانەنشینی دادەندرێت. 
هەموو کەسێک کە لەسەر خاکی نەرویج بژیت کە تەمەنی گەیشت بە ٦٧ ساڵ خانەنشین دەکرێت. موچەی خانەنشینی وەریدەگرێت،  بڕی موچەکەی بە یاسا ڕێکخراوە، لە یاساکە ڕەچاوی داهاتی کەسەکە دەکرێت لەماوەی ژیانیدا کە بەدەستی هێناوە لە کارەکانی و باجی داوە بە حکومەت. باری خێزانی و منداڵی خوار هەژدە ساڵ ڕەچاو دەکرێت. پێش ئەم تەمەنە هیچ کەسێک خانەنشین ناکرێت. 
ئەو کەسانەی کە کاریان نەکردوە و داهاتیان نەبووە، ئەوانەش بە هامان شێوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵی خانەنشین دەکرێن، بەڵام ئەو پارەیەی وەری دەگرن پیی دەوترێت کەمترین خانەشینی، موچەکەیان حکومەت بە یاسا دیاری کردوە. کەمترین خانەنشین پارەکەی یان موچەکەی ئەوەندەیە کە کەسەکە بە باشی بتوانێ پێ بژیت. 
ئەم کەسانەی نەخۆشی زگماک یان کەمئەندامن هەر لەو ڕۆژەی هەژدەساڵ تەواو دەکەن خانەنشینی کەمئەدامی دەکرێن وحکومەت بەرپرسیارە لێیان لە هەموو ڕوویەکەوە، باشترین خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەکات.

ئەو کەسانەی کە کاریان نەکردوە و داهاتیان نەبووە هەر لە تەمەنی ٦٧ ساڵی خانەنشین دەکرێن

ئەو کەسەی بەهۆی نەخۆشی ناتوانن بەردەوام بێت لە کارەکەی، لە لایەن دکتۆری تایبەتیەکەیەوە پشت ڕاست دەکرێتەوە کە نەخۆشەو توانای کار کردنی نیە و بۆ ماوەی ساڵیک دکتۆرەکەی دەتوانێت مۆڵەتی نەخۆشی پێبدات وموچەکەی بە تەواوی وەردەگرێت. دوای ساڵیک لەلایەن بەڕیوەبرایەتی کاروباری کۆمەڵایە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو ٦٦% موچەکەی پێدەدرێت، تا ئەو کاتە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی(بیمەی کۆمەڵایەتی) هەموو ئەم تاقیکردنەوەنەی بۆ دەکەن کە دەیسلمێنێت توانای کار کردنی نیە، دواتر دەتوانێت داوەی خانەنشینی پەکكەوتە بکات. بۆ ئەوەی مافی ئەوەی هەبی ئەم جۆرە لە  خانەنشینە وەربگرێت چەندین مەرج هەیە دەبێ لە داواکراو بوونی هەبێت، لەوانە دەبێ لە سەرووی هەژدە ساڵ بێت وکەمتر بێت لە ٦٧ سال. 
دەبی بەلانی کەم سێ سال پێشتر ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بووبێت (هەرکەسێک هەژدە ساڵی تەواو کرد دەبێت بە ئەندام لە بەڕێوەبەراێیەتی کار وباری کۆمەڵایەتی، ئەوانەی خەڵکی ئەم وڵاتە نیین لەم ڕۆژەی مافی پەنابەریان پێ دەدرێت دەبن بە ئەندام لەم بەڕێوەبەریە).

نه‌رویج له‌ ساڵی 1814 وه‌ خاوه‌نی په‌رله‌مانه‌


بە هۆی نە خۆشیەوە نیوە یان زیاتری داهاتی کەمی کردبێ. دەبێ لەلایەن دکتۆرەکەیەوە هەموو چارەسەرێک بەکارهاتبێت بۆ باش بوونی. ئەگەر هات وئەم مەرجانە لە کەسەکە بوونی هەبێ، ئەوە بە هۆی نەخۆشیەکەیە کە ناتوانێت کار بکات خانەنشین دەکرێت و ئەم موچەیەی بۆ دیاری دەکرێت لە سەر بنەمای داهاتی ئەم ساڵانەی پێش ئەوەی نەخۆش بکەوێت، سێ ساڵ هەڵدەبژێرن کە زۆرترین داهاتی هەبووبێ و ئەم داهاتە دەکەنە بنه‌ما بۆ دیاری کردنی موچەکەی. دوای ئەوەی کەسەکە خانەنشینی پەکەوتە دەکرێت، دەتوانێت بە بڕی٤٠% موچەکەی کار بکات، واتا ئەگەر مانگانە بیست هەزار کڕۆن وەربگرێت وەک خانەنشینی پەکەوتە، ئەوە مانگانە دەتوانیت بای هەشت هەزار کڕۆن کار بکات لەپاڵ موچەی خانەنیشینەکەی، ئەمە وەک نمونەیەک، لەوانەیە کەسێکی تر داهاتی ساڵانەی زۆر بووبێت ئەوە ئەم بڕە پارەیەی کە بۆی هەیە پەیدای بکات زۆر زیاتر بێت لەمە. داهاتی کەسەکە پێش خانەنشینی پڕە پارەکە دەست نیشان دەکات کە بۆی هەیە پەیدای بکات لە مانگێگدا.
یاساکانی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەی هاتوون بۆ وڵاتی نەرویج هەمان یاسان کە بۆ هاوڵاتیەکانی نەرویجە. ئەوانەی کە دێن بۆ وڵاتی نەرویج و لە وڵاتی خۆیان بە نەخۆشی هاتوون وپێش ئەوەی سێ ساڵ لە ولاتی نەرویج ژیابن داوای خانەنیشینی پەکەوتە بکەن، ئەوە بەهیچ شێوەیەک وەری ناگرن، تەنانەت دوای ئەوەی سێ ساڵیش تەواو بکەن لە نەرویج، هۆیەکەی ئەوەیە کە یەکێک لە مەرجەکانی ئەم جۆرە لە خانەنیشینیە ئەوەیە کە نابێ کەمتر لە سێ ساڵ ئەندام بووبێت لە بەڕێوەبەراییەتی کاروباری کۆمەڵیەتی. 
هیوادارم پەرلەمانی کوردستان یاسایەک دەرکەن کە مافی هەموو تاکێکی کۆمەڵگاکەمان بپارێزێت، بەتایبەتی ئەوانەی کاری تایبەت دەکەن. هەموو ئەندامێکی کۆمەڵگا ببن بە ئەندام لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، و لە کاتی پیری و پەکەوتەییدا مافیان پارێزراو بێت وژیانێکی سەربەرز و  ئارام  بژین. 


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ