فیكری فاشی پێی وایە حكومڕانی و دەوڵەت دور لە ئایدیای كۆبونەوەی نێو تاكەكانی كۆمەڵگا دروست ئەبێت، هاوكات ئامانج و مەبەستیشی یەكناگرێتەوە لەگەڵ خواستی تاكەكەسی، فیكری فاشی پێی وایە حكومڕانی لە پێناو بەرژەوەندی تاكە كەسەكان دروست ئەبێت و بەڵام كاتێك بەرژەوەندی دەوڵەت و كەسەكان هاوتای یەك نەبوون ئەوا پێویستە كەسەكانی نێو ئەو كۆمەڵگایە لەبەرژەوەندیەكانی خۆیان خۆش بن لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا، بەجۆرێك ئەركی قوربانیدانیان بۆ ئەو سیستەمەی حكومڕانی ببێتە ئەركی ئەخلاقی لایان، ئەمە فیكری فاشیزمە بۆ هەردو بەرژەوەندی دەوڵەت و كەسەكان، فاشییەكان دیموكراسییەت و سەرەوەری رەت دەكەنەوە و ئەو مافە بەڕەوایی نابینن بۆ تاكەكان كە جۆر و فۆرمی دەسەڵات دەستنیشان بكەن و وای بەڕەوا ئەبینن حكومڕانی و سیاسەتی وڵات بەرێوە بردن تەنها بەدەست كەمینەیەك بێت وەك ئەوەی تەنها بەوانە بكرێت و پێیان وایە بەشداری سیاسی تاك ل حكومڕانیدا پێویستە سنوری هەبێت .
سیاسەت بە مانا گشتییەكەی لای فاشییەكان بڕوا هێنانە بە یەك حیزب و یەك سەركردە ئەوان بڕوای بە فرە سەركردەیی و بیروڕای جیاواز نییە ،فاشیزم ئەو شاڵاوە سیاسییە بوو كە كرایە سەر ئەو تیۆریا سیاسییانەی كە لە سەدەی نۆزدەدا تەوەری سەرەكییان بریتی بو لە ئازادی و دیموكراسی.
ئەم فاشیزمە لەناو چەمكە سۆسیۆلۆژی و سیاسییەكەیدا جیانەكراوەتەوە لەو میكرۆ سیاسییەی كە حیزب و سەركردە باڵاكان دروستیان كردووە
ئێمەی هاوڵاتی لەهەرێمەدا لەسەر هێڵێكی هەڵهاتنداین كە لە ژیانەوە هەڵگەڕاوەتەوە سەر مەرگ ،كاتێك هێڵێكی ژیانیش بۆسەر مەرگ هەڵگەرێتەوە بێ گومان ئەكەوینە نێو بێدەنگییەكی پەتییەوە ،هەر وەك ئەو بێدەنگییەی كە ئێستا هەیە !ئێمە هەرێمێكی تۆتالیتارمان هەیە لەسەر بیری فاشیزم ئەمەش هۆكار بوە بۆ ئەوەی ڕێگا بە قبوڵی ڕەخنەو فرە حیزبی و جیاوازی بیروڕا نەدرێت و لەكاتی هەبو هەردەنگێكی جیاواز لەخۆیان كۆمەڵێك ئاستەنگ خراوەتە پێش ئەمەش بەرهەم و ڕێگایەكە بۆ دیموكراتیزەبون قبوڵ نەكردن و بەرهەمەكەشی هێنانەكایەی فیكری فاشیزم ئەبێت لە كایە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان و حوكمڕانیشدا ،بۆیە كاتێك ئەڵێین لەهەرێمی كوردستان بیری فاشیزم بەدیاری كراوی ئەبینرێت لەكاتێكدایە كە جومگە هەستیارەكانی سیاسەت وحكومڕانی لەدەست چەند گروپێکی بچوکی چەند حیزبێكی دیاریكراو دا قۆرخ كراوە .
دوای فاشیزمی ئیتاڵی و نازیزمی ئەڵمانی چەندین جۆر لەفاشیزم لە جیهاندا فۆرمی خۆی وەرگرتووە
لایان ئایدۆلۆژیاو سیاسەتێكی بەهێز بێت بۆ هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگا .