پشتگیریكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واوى پرۆژەیه‌كى باش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌موو ماده‌كانه، نه‌ك چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كى باش، چونكه دواتر بۆئه‌وه‌ى پشتگیرى پڕۆژه‌یه‌كى كامڵ بكه‌یت پێویسته ته‌واو ماده و بڕگه‌كانى باش و تێربێت نه‌ك چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كى، كه‌سانێكیش کە ھاورا نین له‌گه‌ڵ زۆرێك لە مادەکانی پرۆژەکە و له دژى ده‌وه‌ستنه‌وه، هۆكار زۆرن، بەڵام لێره له چەند خاڵێك روونیده‌كه‌ینه‌وه:
1.لە پڕۆژەکەی حکومەت زۆر بە راشکاو و زۆر بە بە روونی باسی بڕینی موچەی کەس و کاری شەھیدان و منحەی زیندانی سیاسی کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی بە ھەوڵی پەرلەمانتاران ئەو مادانە لا دران، حکومەت نەیھێشت شانازیەکە بۆ پەرلەمان بێت، بەڵکو كاتژمێرێك پێش دەنگ دان، ئەو بەرێزانەی لە حکومەت مادەکەیان دانا بوو، ھەر خۆیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان کردوو، ووتیان شتی وا نیە و نابێت، ئەمەش مانای وایە کاری باش حکومەتە دەیکات، ئەوەی باشیش نەبوو پەرلەمانە، بێ ئەوەی پەرلەمان ھیچ روونکردنەوەیه‌کی ھەبێت.
2. بەشێک لە فراکسیۆن و ئەندامەکان شانازی بەوە ئەکەن، کە لە پرۆژەکە ئەوە جێگیر کراوە کە (٧٢١) ملیاری قەرز وەردەگیرێتەوە، بەر لە ھەر شتێ حکومەت بەگوێرەی یاسای قەرز بریاری داوە و ھەر بەگوێرەی ھەمان یاساش دەتوانێ وەری بگرێتەوە، دەپرسم لەبری ئەوەی حکومەت لێپرسینەوەی لەگەل بکرێت لەسەر وەرنەگرتنەوەی قەرزەکانی، ئێستا شانازی دەکەن کە بیر حکومەتیان ھێناوەتە و قەرز وەربگرێتەوە. بۆ زیاتر دڵنیای لە نایاسایی ئەم مادەیە سەیری بریاری ژمارە (١٤٩) لە (١٦/١/٢٠١٦ ) ی حکومەت بکەن، چۆن بڕیاری بۆ وەرگرتنەوەی قەرز دەرکردووە و مانگێکی دیاری کردووە، کەچی سەرەڕای ئەوەی ئەو کات چارةكة مووچە دەدرا، بەڵام نەیتوانی یەك دینار وەربگرێتەوە (له خواره‌وه نوسراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه دانراوه) .
3.لە یاسا بنەمایەک ھەیە ئەڵێت : کل شی مبنی علی باطل فھوە باطل، ئەڵێن لیستی مووچەی شەھیدان و زیندانی پاک دەکرێتەوە، ئەپرسم بە چ یاسا و بریارێك خاڵکی نا شایستە دانراوە و چ یاسا و بریارێك رێگر بووە پاکی بکەنەوە، گوایە لەو یاسایە پلەی ناشایستەی سەربازی و مەدەنی زیادکرا و بۆ نایاسایی بۆ خانەنشین وەردەگیرێتەوە، دەپرسم بە چ یاسا و بڕیارێك بە نایاسای پێیان دراوە و بە چ یاسا و بڕیارێك رێگر بووە ھەڵی نەوەشێنەوە. ئەوە راستە بۆ خانەنشینە نایاسایەکانیش کە باسی ئەکەن.
4.سەبارەت بە خاڵی خانەنشینی پەرلەمانتار و پلە تایبەت، دەپرسم کە حکومەت بە نیازە یاسای یەکگرتووی خانەنشین بنێرێت بۆ پەرلەمان لە ماوەی سێ مانگی داھاتوودا، وەك خۆیان فەرموویان، ئه‌ى بۆچی ئەو پەلەیە کرا، لە کاتێکدا یاساکە زیاتر لە دوو مانگی بۆ دانراوە بۆ جێبەجێ کردن.
5.ئەوەی وەک شانازی و دەستکەوت بە خەڵکى دەفرۆشرێتەوە سەبارەت بە کەم کردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان، دەبێت ھەموو لا یەک بزانێت، یەک دیناری پەرلەمانتار و پلە تایبەت کەمی نەکردووە و بگرە زیاد بووە، بەڵکو مووچەی پەرلەمانتاری خانەنشین کەم بۆتەوە. بۆ زیاتر زانیاری ئەم خوولەی ئێستای پەرلەمان پەرلەمانتار بە به‌راورد بە خولی سێیەم و چوارەم ، بەرزترین مووچە وەردەگرن، کە ھەشت ملیۆن ودووسەد و پەنجا ھەزارە. چونکە خوولی سێی پەرلەمان نزیکەی ملیۆن و نیوێکیان مانگانە بۆ صندوقی شێرپەنجە و کەس وکاری شەھیدان دەدرا. خوولی چواریش بە ھۆی پاشکەوتەوە دوو ملیۆن بوو.
6. گوایە دوو موچە نامێنێت، دەپرسین جارێ چۆن دەبێ دوو مووچە ھەبێت، دواتر دەپرسم ئەی بایۆ مەتری ئەو ھەموو هه‌ڵاو به‌زم و ڕه‌زمه‌ى بۆ كراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاریان دا به هه‌رێم بۆ بایۆمه‌ترى، بۆچی بوو گەر رێگری لە دوو موو چە نەكات؟!!
7. له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حكومه‌ت، داواكراوه بڕگه‌ى تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران لاببرێت، به‌ڵام به روونى حكومه‌ت ئه‌وه‌ى ره‌تكردۆته‌وه و ده‌یانه‌وێ به ناوى رێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه به‌شێك له ده‌رماڵه نا جێگیره‌كان ببڕن، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌ك بۆ بڕینى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ئارادایه. به‌پێى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى (د.ئاراس خۆشناو) كه ماوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران راوێژكاربووه و له حكومه‌ته‌وه نزیكه به‌شێك له ده‌رماڵه نا جێگیره‌كان ده‌بڕدرێت، كه به نزیكه‌ى 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه .
8. به‌شێك له پله تایبه‌ته‌كان غه‌دریان لێكراوه، چونكه ئه‌وان خزمه‌تى ته‌واوى خۆیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا مانگانه پاره‌ى خانه‌نشینیان داوه، ئێستا به‌چ حه‌قێك پاره‌ى خانه‌نشینیان لێ كه‌مده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا پاره‌ى خۆیانه داویانه به سندوقى خانه‌نشینى ؟!
9. ئه‌و یاسایه شه‌رعیه‌ت به چه‌ند كارێكى نا یاسایى ده‌دات به تایبه‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه به یاسایى پله‌یان وه‌رگرتووه، یاخود خانه‌نشینكراون، له بڕى لێپرسینه‌وه كه چى ئه‌وانه دووباره فۆڕمێكى یاسایى به كاره‌كانیان ده‌درێت، چونكه پارتى و یه‌كێتیى به‌ر له‌وه‌ى یاساكه بنێرن بۆ په‌رله‌مان رێككه‌وتوون ئه‌وانه‌ى سه‌ر به رێكخراوه‌كانن، یاخود بن دیوارن پله‌كه‌یان بپارێزرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ى لێنه‌كراوبووایه ئه‌وا یه‌كێتیى رێگه‌ى به تێپه‌ڕبوونى ئه‌و یاسایه نه‌ده‌دا. چونكه ئه‌و یاسایه ئه‌گه‌ر نییه‌تى چاكسازیشى هه‌بێت ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه پارتى و یه‌كێتیى به نایاسایى خانه‌نشینى كردوون.
10. ئه‌و یاسایه به‌راورد به یاسا په‌سه‌نكراو و به‌ركاره‌كانى ئێستا عێراق جیاوازى نیوان موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رى ئاسایى كه‌منه‌كردۆته‌وه، له عێراق موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ت به‌راورد به كه‌مترین موچه له‌سه‌ر بنه‌مایى موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى چوار ئه‌وه‌نده‌یه ( واته زۆرترین موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى پله باڵا چوار ئه‌وه‌نده‌ى موچه‌ى بنه‌ڕه‌تى كه‌مترین موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه) ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌رێم موچه‌ى پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان ده‌یان جار زیاتره له‌گه‌ڵ كه‌مترین موچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكى ئاسایى. به‌غدا كه‌مترین موچه 500 هه‌زار دیناره، به‌ڵام هه‌رێم نیوه‌ى ئه‌وه‌نده‌ش نییه.
11. یاسایى چاكسازى نه‌یتوانى ئامانجى خۆى به ته‌واوى بپێكێت، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن پاره‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام هیچ دیراسه‌و داتایه‌كى ورد نییه، كه حكومه‌ت چه‌ند پاره بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ جارێ روونیش نییه چ توێژێك زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن ؟ جگه‌له‌وه‌ش حكومه‌ت بڕگه‌ى كه‌مترین موچه‌ى دانه‌نا، تاوه‌كو ئه‌و پاره گه‌ڕاوه بچێته سه‌ر موچه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌مترین موچه‌یان هه‌یه.
12. جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایه له ئه‌رزى واقع قوڕس ده‌بێت، هه‌رچه‌نده دواتر ئه‌و یاسایه پاشكۆ و رێنمایى بۆ چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى ده‌رده‌چێت، به‌ڵام زۆرێك له‌و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندى به فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینى هه‌یه له‌كاتى وردبینى چاوپۆشیان لێده‌كرێت، یاخود فێڵێكى یاسایان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
13. له‌باره‌ى رێكخستنه‌وه‌ى موچه‌ى پاسه‌وانان، جگه له پاسه‌وانى په‌رله‌مانتاران زۆربه‌یان به بڕیارى حكومه‌ت بوون، له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردووش ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ رێكخستنه‌وه‌ى پاسه‌وان دراوه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه، ده‌كرا پاسه‌وانى نایاسایى به بڕیارى حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، نه‌ك بكرێته شانازى و ماده‌و بڕگه‌ى بۆ دابنرێت.