٣٩ ساڵ پێش ئێستا و له ٢٠ ی ١ ی ١٩٨١ دوای ٤٤٤ رۆژ، دیبلۆماته ده‌ستگیركراوه‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران ئازاد كران.
به‌ره‌به‌یانی ٤ی نۆڤێمبه‌ری ١٩٧٩ ژماره‌یه‌ك خوێندكار كه خۆیان به خوێندكارانی خه‌تی ئیمام خومه‌ینی ده‌ناساند، هه‌ڵگه‌ڕان به‌سه‌ر دیواری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران‌دا و ته‌واوی كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌كه‌یان به‌بارمته گرت.
یه‌كه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێرانی دوای شۆڕشی ئیسلامی مه‌هدی بازرگان، فه‌رمان ئه‌كات به پۆلیسی وڵاته‌كه كه خوێندكاره‌كان له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا دووربخه‌نه‌وه به‌ڵام هه‌ر زوو خومه‌ینی پشتگیری ئه‌و گه‌نجانه ئه‌كات و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
ژماره‌ی گیراوه‌كان ٦٥ كه‌س بون به‌ڵام دوای دوو هه‌فته ١٣ كه‌سیان ئازاد ئه‌كرێت كه ئه‌وانیش ئه‌فریقی- ئه‌مریكی و به‌شێك له كارمه‌نده ژنه‌كان بون. ئێران له‌وكاته‌دا وه‌ك قوربانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌ستگیركراوه ڕه‌شپێسته‌كانی نێو باڵوێزخانه‌كه كردوه چونكه پێیانوابوه ئه‌مریكا دژی ئێران و ڕه‌شپێسته‌كانیشه.
ئه‌مریكا هاورده‌ی نه‌وتی ئێرانی ڕاگرت و ژماره‌یه‌كی زۆر ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، ته‌واوی پاره‌ی حكومه‌تی ئێرانی بلۆككرد له ئه‌مریكا.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بارمته‌كان ئازاد بكات به‌بێ ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی شا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به ئێران.
مانگی ٤ ی ١٩٨٠ جیمی كارته‌ری (دیموكراته‌كان) سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنی چنگی هه‌ڵۆ ئه‌دات به هێزی ده‌لتای ئه‌مریكی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی نهێنی بارمته‌كان ئازاد بكات، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكست ده‌هێنێت و له‌ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو فڕۆكه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ٨ مارێنزی ئه‌مریكی ده‌بنه قوربانی. ئه‌م ڕوداوه خومه‌ینی خۆشه‌ویستر ده‌كات له ئێران‌دا و شكستێكی گه‌وره ئه‌بێت بۆ جیمی كارته‌ر كه هه‌ر ئه‌و ڕووداوه ده‌بێته ڕێگر بۆ دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا و ئێران ڕێككه‌وتن. ئێران ٥٢ بارمته‌كه ئازاد بكات له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ٨ ملیارد دۆلاری بلۆككراوی ئێران بگێڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه
له ٤ی نۆڤێمبه‌ری ١٩٨٠ ڕۆناڵد ڕیگان (كۆمارییه‌كان) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر جیمی كارته‌ر. به‌شی زۆر هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردنی ڕۆناڵد خۆی له بنیاتنانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و كاریگه‌ری ئه‌مریكا له جیهان ده‌بینییه‌وه.
دواجار ئه‌مریكا و ئێران ڕێككه‌وتن. ئێران ٥٢ بارمته‌كه ئازاد بكات له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ٨ ملیارد دۆلاری بلۆككراوی ئێران بگێڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه.
-ئێران لێنه‌گه‌ڕا شانازی ئازادكردنی بارمته ئه‌مریكیه‌كان بۆ جیمی كارته‌ر بێت به‌ڵكو چاوه‌ڕێیانكرد تا ٢٠ی ١ی ١٩٨١ ئه‌وكات ڕۆناڵد ڕیگان سوێندی یاسایی خوارد وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌نیا٢٠ خوله‌ك دوای سوێندخواردنی ناوبراو بارمته‌كان ئازادكران.