كوژرانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى عێراق له 3/1/2020 له په‌لامارێكى فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مریكى له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غدا، بووه هۆى ئاڵۆزیى و گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و عێراق تا ڕاده‌ى هه‌ڵچوون و كوڵان.
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنێكى كتوپڕ و نائاساییدا له 5/1/2020 به ئاماده‌بوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه و كاربه‌ڕێكه‌ر، به‌بێ ئاماده‌بوونى دوو پێكهاته‌ى گرنگ و سه‌ره‌كى عێراق ئه‌وانیش سوننه‌و كورد، جگه له‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌نى شیعه‌ش له‌وێ نه‌بوون، بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بدات، داوا له حكومه‌ت بكات كه كۆتایى به هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییه‌ك له گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا له عێراق بهێنێت و داوایان لێ بكات به زووترین كات خاكى عێراق به جێبهێڵن.
كشانه‌وه‌ى هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتییه ئه‌مریكیى و جیهانییه‌كان كاریگه‌ریى كاره‌ستبار به دواى خۆیدا بۆ عێراق ده‌هێنێت
لێكه‌وته‌كانى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا
هه‌رچه‌نده هه‌ر هێزى ئه‌مریكا له عێراقدا بوونی نییه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هێزى زۆر وڵاتى تر‌ى تێدایه و هێزى توركیاش له عێراقدا هه‌یه، ئێرانیه‌كانیش له ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانیان له حه‌شدى شه‌عبى كاریگه‌رییان له هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر زیاتره، به‌ڵام كێشه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه هێشتا سوپاى عێراق و سیستمى به‌رگریى وڵات له ئاستێكدا نییه كه به‌رگرى له ئاسایش و ئارامى و سه‌قامگیریى و سه‌روه‌ریى زه‌وى و ئاسمانى عێراق بكات، جموجوڵى تیرۆریسته‌كانى داعش تائێستاش له زۆر شوێنى عێراق به دی ده‌كرێت، له‌وه‌ش خۆشتر نییه وڵات سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌ستى ده‌ركى تێدا نه‌بێت و خۆى خاوه‌نى بڕیارى سه‌ربه‌خۆى خۆى بێت و ملكه‌چى هیچ وڵاتێك نه‌بێت.
1.یه‌كه‌م كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌یه‌ك كه له ئه‌نجامى سزادانى عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه عێراق ده‌چێته ژێر عه‌باى ئێرانه‌وه و بێ به‌ش ده‌بێت له هه‌موو هاوكاریى و كۆمه‌كه‌كانى ڕۆژئاو او ئه‌مریكا به تایبه‌ت.
2.بێ به‌ش كردنى عێراق له تاكه سه‌رچاوه‌ى داهاتى كه نه‌وته.
3.كشانه‌وه‌ى هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتییه ئه‌مریكیى و جیهانییه‌كان كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریى كاره‌ستبار به دواى خۆیدا بۆ عێراق ده‌هێنێت .
4.كۆتایى هێنان به‌و چاوپۆشى و لێ بووردنه كه عێراق گاز و غاز له ئێران بكڕێت بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با كه له وه‌رزى هاوینى داهاتوودا دۆخى عێراق زیاتر شپرزه ده‌كات.
5.له لایه‌كى تره‌وه جگه له پێگه‌ى جیۆسیاسى گرنگى عێراق ئه‌مڕۆ عێراق وڵاتێكى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مێنى نه‌وته له‌سه‌ر ئاستى ئۆپێك و جیهان، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه به‌رده‌وام بێت و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى بمێننه‌وه ئه‌وه عێراق ده‌توانێت كه‌ڵك له‌و سامانه سروشتییه‌ى خۆى وه‌ربگیرێت و خۆى بنیات بنێته‌وه و ببێته وڵاتێكى گه‌شه‌سه‌ندوو.
جگه له مانه‌ش مانه‌وه‌ى هێزى هاوپه‌یمانه‌كان هاوكار و یاریده‌ده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتایهێنان به پاشماوه‌كانى داعش و تاقم و گروهه تیرۆریسته‌كانى تر، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بكشێنه‌وه له عێراق ئه‌وا عێراق ده‌بێت به گۆڕه‌پانى ململانێی زیاترى تاقم و گروهه توندئاژۆكان، ئێران زیاتر هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت و سود له سامان و داهاتى عێراق وه‌رده‌گرێت.
له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان عێراق جێبهێڵن به‌هۆى كوژرانى قاسم سوله‌یمانییه‌وه، ئه‌وا ئه‌و ئامانجه‌ى سه‌ردار سوله‌یمانى به‌دى دێت كه ئه‌و له ژیانیدا بۆى جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌مڕۆ به‌مه‌رگى دێته‌دى كه ئه‌مه قسه‌ى ناوه‌نده ئه‌مریكییه‌كانه، له هه‌مان كاتیش‌دا شكستێكى سیاسیى و سه‌ربازیى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى نه‌ك هه‌ر له عێراقدا.