شیعەکان لەم گۆڕانکاریانەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تێگەیشتون کە ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا کارێکی ئاسان نییە، بۆیە تاکە کارتی بەردەمیان ئەوەیە خەڵک ھان بدەن بێتە شەقام و داوای ڕۆیشتنی ئەمریکا بکەن.
کەمپەینی کۆکردنەوەی ملیۆنێک خۆپێشاندەر دواتیری کەوانی موقتەدایە، جارێکیتر دەیەوێت قورسایی خۆی تاقیبکاتەوە و تەواوی گەورەکانی تری شیعە دەیانەوێت دۆخێکی ئاڵۆز دروست بکەن، ئەمریکاش بۆ ھەموو ھەنگاوێکی شیعەکان کاردانەوە و پلانی خۆی ھەیە.
ھەنگاوی یەکەم
ئەمریکا لە ھەنگاوی یەکەمدا، بەھەر شێوەیەک بێت ملیشیاکان خۆیان ھەڵوەشێننەوە و رێگا دەدات سەرکردەکانیان بێ گروپی چەکدار و ملیشیا بەردەوامی بەکاری سیاسی بدەن، جگە لەوە شتی تری قبوڵ نییە، ئەگەرنا ئەمریکا تەواوی سەرکردە شیعەکان دەخاتە لیستی تێرۆرەوە، دیارترینیان سزادانی فەتح و ڕێکخراوی سەدر و سەکردە دیارەکانیانن، وەک ھادی عامری، قەیس خەزعەلی ،حاکم زاملی، شبیل زیدی.
ھەنگاوی دووەم:
ئامادەکاری کراوە بۆ ھەر ھەنگاوێکی ھەڵەی حەشد ڕاستەوخۆ تەواوی بارەگا و ئۆفیسەکانی ھەشت ھێزە دیارەکانی حەشد لەسەرتاسەری عێراقدا دەکەوێتە بەر کاردانەوەی ئاسمانی ئەمریکا.
ئەگەر حکومەتی عێراق لایەنگریی بکات بۆ حەشد، ئەوا ئەمریکا سەرەتا کۆتای دههێنێت بەکۆی گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگریی و، پڕۆگرامەکانی ھاوکارییەکانی ( یو ئێس ئەید ) کە ملیاران دۆلارە.
ھەڵوەشاندنەوەی ٣٠ ملیار دۆلار قەرز و، ھاوکاری بۆ عێراق.
سزای ئابوری عێراق دەدات لەهەموو لایەکەوە.
بەردەوام ھەماھەنگییەک ھەبووە لەنێوان ھێزە بیانیەکان و ئۆفیسی سیستانی
سەرەڕای ئەو ھەموو گرژیانە لە رابردوودا، سیستانی بەزمانێکی نەرم ڕوونکردنەوەی ئاڕاستەی ھەموویان کردووە، بەس ئەو دەتوانێت بەفتوایەک تەواوی یارییەکە بگۆرێت، پێ دەچێت لە دوای ھەینییەوە ڕاگەیاندراوەکانی گۆرانکارییان بەسەردا بێت و توندتر دەبن دژی ئەوانەی کێشە دروست دەکەن، بەتایبەت حەشد و سەرکردەی ملیشیاکان، ئەو دەتوانێت کۆتایی بە پشێوەیەکان بێنێت.