خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى عێراق له سێ مانگى رابردوودا نزیكه‌ى 700 قوربانى و زیاتر له 22 هه‌زار بریندارى لێكه‌وتۆته‌وه, ئێستا له ئه‌ده‌بیاتى سیاسى و میدیایى عێراقدا به شۆڕشى تشرین ناوده‌برێت ,ده‌ستورى عێراق ئه‌و مافه‌ى بۆ هاوڵاتیانى عێراق ده‌سته‌به‌ركردوو به ئازادى ڕاى خۆیان ده‌ربڕن .
به‌ڵام له ته‌نیشت ئه‌و مافه‌شدا لایه‌نى نه‌ناسراو نادیار واته لایه‌نى سێ یه‌م تا ئێستا ئه‌و ژمارانه‌ى له هاوڵاتیانى عێراق به‌و ده‌رده بردووه كه له سه‌ره‌وه باسمكردوون ,جگه له‌وانه‌ى له زینداندان و یان ڕفێنراون و تیرۆر كراوان .
خۆپیشاندانى ملیۆنى كه موقته‌دا سه‌در له دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا بانگه‌شه‌ى بۆكرد سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ى تویته‌كه‌یه‌وه له ئێرانه‌وه , دواتر هه‌موو تاقم و میلیشیا چه‌كداره‌كان چوونه پاڵى و له ڕێگه‌ى كه‌ناڵه كانیانه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌و ڕیكلامیان بۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه ,
هه‌رچه‌نده هیچ پێوه‌رو پێوانه‌یه‌كى ورد و دروست له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ دیاریكردن و جێگیركردنى ئه‌و ژماره گه‌وره , جگه له‌وه‌ى ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در ساڵانێكه خۆپیشاندانى ملیۆنى له ئه‌ده‌بیاتى سیاسى شیعه‌و تائیفى عێراقدا به‌كارده‌هێنێت .
به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانى ملیۆنیه به ڕاستى , خۆپیشاندانه‌كانى 100 ڕۆژى ڕابردووى خه‌ڵكى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقه كه به‌شێكى زۆرى لاوانن , داواى مافه‌ڕه‌واكانى خۆیان ده‌كه‌ن داواى نان و ئازادى و یه‌كسانى و خزمه‌تگوزارى و ئاو كاره‌با و ئارامى و سه‌روه‌ربوونى یاسا‌و نه‌مانى حوكمى میلیشیاتى چه‌كدارو بیمه‌ى بێكارى و بیمه‌ى ته‌ندروستى و به‌رگرتن له ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ له كاروبارى ناوخۆى عێراق .
ئه‌وه‌ى جێ ى نیگه‌رانى خه‌ڵك وته‌نانه‌ت لایه‌نگرانى خودى سه‌ید موقته‌دایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌ڕێزه له سه‌ره‌تاى ئه‌م بزاڤه جه‌ماوه‌رییه‌وه خۆى به خاوه‌ن و پشتیوانى ده‌زانێت به‌ڵام ئێستا هێشتا ئه‌م بزاڤه نه‌گه‌یووه‌ته‌مه‌نزڵ ئه‌و بانگه‌شه‌ى خۆپیشاندانێكى تر ده‌كات كه دژ به ئامانجه‌كانى بزاڤه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه, هه‌رچه‌نده له دواساته‌كانى پێش ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كه شوێنه‌كه‌ى گۆڕى بۆ جادریه دوور له گۆڕپانى ته‌حریر كه ئه‌مه ده‌رگاى به‌ریه‌ككه‌وتنى داخست له نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌دا كه‌به‌ره‌ى گه‌ل و به‌ره‌ى میلیشیا و تاقمه وابه‌سته‌كانیانن .
هۆكارى خۆپیشاندانى هه‌وادارانى سه‌در
هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م خۆپیشاندانه وه‌كو سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له ماڵى شیعه باسى ده‌كه‌ن ئه‌م ئه‌ركه به موقته‌دا سپیًَردراوه له‌لایه‌ن هه‌مو تاقمه شیعیه‌كانى تره‌وه به‌و پىً یه‌ى كه موقته‌دا پێگه‌ى له هه‌مه‌وویان له ئێستادا له‌وانى تر به‌هێزتره , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه گه‌وره‌و به‌هێزه‌ى عێراق لاواز بكه‌ن و سه‌رنجى میدیاوو ناوه‌نده‌كانى بڕیار‌و وڵاتان بگۆڕن به ئاڕاسته‌یه‌كى تر و داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بكه‌ن , له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌وه‌ى چاودێرانى خۆپیشاندانه‌كه‌ولایه‌نى تریش باسى ده‌كه‌ن كه ژماره‌ى به‌شداربوون زۆر كه‌متر بووه له ملیۆن و دروشمه‌كانى خۆپیشانده‌رانیش گۆڕا له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێران و كۆتایى هێنان به ده‌ستوه‌ردانى له كاروبارى ناوخۆى عێراق و دروشم‌دان دژ به سه‌رۆكى تاقمه وگروپه میلیشیاویه‌كان و ته‌نانه‌ت خودى موقته‌داش .
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه موقته‌دا سه‌در له گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانیشدا په‌یامێكیشى بڵاوكرده‌وه بۆ لایه‌نگرانى و ڕوو له گه‌لى عێراقیش كه ده‌خوازێت میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و له ناو هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌رگرى عێراقدا جێگه‌یان بكرێته‌وه , به‌ڵام ئه‌م داخوازییه‌ى پێشتر عادیل عه‌بدولمهدیش سه‌رۆك وه‌زیرانى كار به‌ڕێكه‌ر كه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان بوو بۆى نه‌چووه سه‌ر بۆیه بۆ سه‌ید موقته‌داش ناچێته سه‌ر.