كیشوهری ئەمریکا باكور یاخود ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدایە، لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان "sioux Indian" یاخود "هنده سور" کان بوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ موستهعمهرهی بەریتانیای گەورە پێکھاتووە.
ئەم وڵاتەی کە ئێستا بە زلهێزترینی جیهان دەناسرێت، خاوەن پێکهاتەیەکی نەتەوەیی دیاریکراو نەبووە، بە گشتی دانیشتوانەکەی هەمە جۆرن، هەر لەسەرەتای دروست بوونییەوە بە کۆمەڵێک قۆناغی جیاوازدا تێپەڕییووە، لە شەڕی ناوخۆوە تاکو جهنگهکانی یەکەم و دووهمی جیهانیی، پاشانیش سیاسەتی گۆشەگیری ئابوریی و سیاسەتی دەستوەردانە کاروباریی وڵاتانی جیهان.
هەرچەندە ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە لە جهنگی جیھانیی یەکەم و دووەمدا بێلایەن بوو هەندێک جار بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی به تایبهت بهریتانیا تۆمەتبار دەکرا، ئەوەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەبوو، راستە دواتر هاتە ناو جەنگەوە بەهۆکاری لوتبەرزی و سەڕەرۆ سیاسەتی ئەڵمانیا و ژاپۆن، بهڵام هۆکاری بێلایەنی ئەمریکا پێش چوونە ناو جەنگ بۆ ئەمانه دەگەڕایەوە:
١- بەپێی پڕەنسیپەکانی مۆنرۆی ساڵی ١٨٢٣ ئەمریکا دەست لە کاروباریی وڵاتان وەرنەدات و کەسیش دەست لە کاروباریی ئەمریکا وەرنەدات.
٢- پێکهاتەی کۆمەڵگهی ئەمریکا تێکەڵ بوو لە گەلانی ئەوروپا، ئەمەش وایکرد ترسی لەتلەت بوون و پەرتەوازەی دروست ببێت ئهگهر ئەمریکا بچێتە جەنگەوە.
٣- ئەمریکا زیاتر دەیویست برەو بە ئابوریی بدات، تا جەنگ بکات بە دەروازەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاری ئەوروپا.
ئاشنایە لامان کە جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهانیی قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنی بوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا ڕووخان کە دامەزراندیان دەگەڕایەوە بۆ سهردهمی شاڵاوه خاچپەرستییەکان، نەخشەی سیاسیی ئەوروپا گۆڕانکاریی بەسەرداھات، ئەمە دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ ئەو وڵاتانەی دەیناویست نەخشەی سیاسیی جیهان بەدڵی ئەوان بێت و ببنە زلهێزترینی جیهان، ئەمریکا ئەم دەرفەتەی قۆستەوە سەرەتاش لە ڕێگەی ئابوریی و داگیرکردنی ئابوریی ئەوروپاوە دەستیپێکرد.
ئەمریکا لهو لایهنهشهوه سەرکەوتووە بوو، کە لە جەنگدا زیانی زۆر لە وڵاتانی دیکە کەمتر بوو، لە ڕووی مادیشەوە یەکێک بوو لەو وڵاتانهی قازانجێکی زۆری کرد، چونکە بەهۆی جەنگەوە ئەمریکا بوو بە بازاڕی کەرەستە سەربازییەکان، بە جۆرێک شاری نیویۆرک توانی شوێنی لەندەن بگرێتەوە وەک ناوەندی دارایی جیهانیی.
دەکرێت بڵێێن چەند شتێكی دیاریکراو هەبوون کە ئەمریکا توانی جهنگی یەکەم و دووەمی جیهانیی بکات بە هۆکارێک بۆ زلهێز بوونی کە لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەیخەینەڕوو.
١- ئەمریکا بووە سەرچاوەی قەرز بۆ وڵاتە شەڕەکەرەکان.
٢- ئەمریکا دژ بە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی وڵاتێک بوو، دەیویست زۆرترین وڵات بچنە جەنگەوە تا هەردوولا لاواز ببن و بتوانێت کاریگەریی درووست بکات.
٣- بەهۆی سەرقاڵبوونی سەرکردەکانی ئەوروپا بە جەنگەوە، تەنها سەرنج لەسەر پاراستنی خاک و بەرژەوەندییەکانی وڵات هەبوو، ئەمریکا توانی سوود لەم پەرتەوازییە سیاسییەی ئەورپا ببینێت.
٤- کوشتنی ئەو ڕێژە زۆرەی مرۆڤ، تێکچوونی دۆخی ئەمنی و ئابوریی، مانەوەی ئەمریکییەکان وەک یاریکەرێکی بههێزی بێ زیان، ئەو تێڕوانینەی بەلای خەڵک و جیهاندا زیاتر ڕاستکردەوە کە ئەمریکا زلهێزترینە.
هەرچەندە شەڕ ئاکامگەلیکی کۆمەڵایەتی و ئابوریی ھەیە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی ژیانی مرۆڤ و لەناوچوونی ژێرخانه ئابورییەکانی کۆمەڵگا، بەڵام زۆرجار دەبێت دەرفەتێک بۆ ههستانهوه و گهشهسهندن.
ئەمریکا دژ بە سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی وڵاتێک بوو دەیویست زۆرترین وڵات بچنە جەنگەوە تا هەردوولا لاواز ببن
ئەو وڵاتانەی خەونی ئەوەیان هەیە ببنە حاکمی جیهان، دەیانەوێت سیاسەتی جیهانی لەژێر چنگی ئەماندا بێت، وەک ئەمریکا کە عاقڵێنە وەک دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بە کەمترین زیان توانی ئابوریی و سیاسەتی جیهانی کۆنترۆڵ بکات و ئەم دوو جەنگە بکاتە دەستپێک بۆ باڵادەست بوونی بهسهر جیهاندا.
ئاکامی جهنگ ئەگەرچی بردنەوە بوو لە ئەوروپادا، بەڵام ئەمریکا وەک قازانجترین لایەنی شەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بێ ئەوەی تووشی داتهپین و تێکچوونی ئابوریی ببێت بە درێژایی شەڕ گەشەی ئابوریی ھەبوو، توانی رۆڵی یەکلاکەرەوە ببینێت، واشنتۆن بکات بە پایتەختی سیاسیی جیهان، بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووهەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابوریی دونیا.