به‌سه‌رهاتی (3)
قاسم سوله‌یمانی ڕۆژی 11ی شوباتی 2015 ده‌گاته شاری سلێمانی، سه‌ره‌تا ده‌چێته گردی ده‌باشان وه‌ك سه‌ردان و هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستیی ماوه‌ی دوو كاتژمێر لای مام جه‌لال ده‌مێنێته‌وه.
حاجی قاسم بۆ شه‌وه‌كه‌ی له قه‌ڵاچوالان سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات له نێوان سێ سه‌ركرده‌كه ناكۆكه‌كه‌ی ئه‌وكاتی یه‌كێتی ( كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، به‌رهه‌م ساڵح، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د).
حاجی ئاغا سه‌ره‌تا وه‌ك سه‌رزه‌نشت ره‌خنه‌ی له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح گرتووه ده‌رباره‌ی دوا سه‌ردانیان بۆ لای مه‌سعود بارزانی، پێی وتوون:"ئه‌وان بۆ هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ست به یه‌كێتیه‌وه ده‌توانن په‌نا بۆ ئێران ببه‌ن نه‌ك هێزێكی تر، چونكه وه‌ك حیزبوڵای لوبنان و هێزی به‌دری عێراق یه‌كێتی بۆ ئێران گرنگه".
حاجى داوا له سێ سه‌ركرده‌كه ده‌كات، به‌رده‌وامی به گفتوگۆكانی نێوانیان بده‌ن و هه‌ر كاتێكیش پێویستی كرد ئه‌و دێته‌وه سه‌رخه‌ت بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنی كۆتایی بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی له غیابی مام جه‌لالدا.
به به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت، ئێوه چیتان ده‌وێت، ئه‌وانیش پێداگریان كردووه له داواكارییه‌كانی پێشوویان و جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی تاران ـ 13ی كانونی دووه‌می 2014 ئیمزاكراوه (له به‌شی دووه‌می ئه‌م زنجیره به‌سه‌رهاته باسكرا)، واته داواى گۆرانكاریی له پۆسته ئه‌منییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی و ئاشكراكردنی پاره و موڵكوماڵی یه‌كێتی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ى قه‌ڵاچوالاندا، حاجی ئاغا وه‌ك نوكته و به پێكه‌نینه‌وه وتویه‌تی:" بۆ ئه‌وه‌نده باسی پاره ده‌كه‌ن هه‌ر چوارمان پیر بووین و ئه‌وه‌نده‌ش پاره‌مان هه‌یه تا مردن پێی بژین". به‌رهه‌م ساڵحیش پێی ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر هه‌موو پاره‌ی یه‌كێتی له‌ژێر ده‌ستی یه‌ك كه‌س بێت ئه‌وه ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر هه‌موو جومگه گرنگه‌كانی حزبه‌كه‌دا، بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی یه‌كێتی لای ئه‌وان گرنگه تاوه‌كو یه‌كێتی نه‌بێته حزبی یه‌ك كه‌س و یه‌ك لایه‌ن".
هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی به‌گرنگییه‌وه باسی مێژووی یه‌كێتی كردووه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی وه‌ها ناوبردووه گوایه مێژووی نییه و هێزه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌كانییه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فا.
حاجی ئاغا وه‌ك نوكته و به پێكه‌نینه‌وه وتویه‌تی بۆ ئه‌وه‌نده باسی پاره ده‌كه‌ن هه‌ر چوارمان پیر بووین و ئه‌وه‌نده‌ش پاره‌مان هه‌یه تا مردن پێی بژین
هه‌رچی به‌ڵێنی دووه‌مه كه حاجی ئاغا ئه‌ویشی بۆ یه‌كێتی جێبه‌جێ كرد، نوسه‌ر به باشی زانی لێره‌دا باسى نه‌كات به‌هۆی حه‌ساسی مه‌وزوعه‌كه‌وه.
دواتر قاسم سوله‌یمانیی ده‌ڵێت:" ئێران هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی ناكات"، ئه‌و قسه‌یه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بووه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌شیان بۆ لای بارزانیی، به‌رهه‌م ساڵح به قاسم سوله‌یمانی وتووه، ئه‌و پێشتر داوای له عه‌لی لاریجانی (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران) كردووه، بێنه ناوه‌وه ده‌ستێوه‌ردان له بارودۆخی یه‌كێتی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان باڵه‌كان. ئه‌و قسه‌یه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح به ناچاری په‌نایان بۆ بارزانیی بردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندنه‌وه‌ش هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌وان له ئێران نا‌ئومێد ببوون له‌وكاته‌دا، چونكه وا تێگه‌یشتبوون ئێران هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و بڕیارێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ماڵی تاڵه‌بانییه نه‌ك هه‌موو یه‌كێتی.