دواى ئه‌و شه‌پۆله توندوتیژییه‌ى كه عێراقى گرته‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كان له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌می ساڵى 2019 وه تا ئه‌مڕۆ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و به‌ڵێن و داخوازییانه‌ى حكومه‌تى عێراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنى گیانى خۆپیشانده‌ران.
گۆڕانكارییه‌كى سه‌یر له هه‌ڵوێستى موقته‌دا سه‌در و تاقمه‌كه‌ى كه بهسهرایا سه‌لام و كڵاو شینه‌كان ناسراوه ڕوویدا، دواى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى نوێ، ئه‌ویش هه‌وڵدان بۆ بڵاوه پێكردنى خه‌ڵك له گۆڕه‌پانى ته‌حریر و هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانى تر له ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى هێزو و توندوتیژى‌و تۆقاندن.
سه‌ره‌تا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ڕیستوڕانتى توركى و سه‌كۆى ڕاگه‌یاندن و تریبوونى ئازادى گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرت به سه‌ر خێمه‌ى خۆپیشانده‌ران و ئه‌و لافیته و دروشمانه‌یان هێنایه خواره‌وه كه دژ به‌ڕاسپاردنى عه‌لاوى نووسرابوون، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڕێگا و شه‌قامانه‌یان كرده‌وه كه خۆپیشانده‌ران دایانخستبوون، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و چالاكوانانه ده‌كرد كه داواى مانگرتن و خۆپیشاندانیان له خه‌ڵك ده‌كرد. دواتر ده‌وامى قوتابخانه و داموده‌زگا حكومیه‌كانیان به‌زۆر ده‌ست پێكرده‌وه.
له‌م پێناوه‌شدا به‌ریه‌ككه‌وتنى زۆر و توندوتیژیى به‌ده‌مانچه و دار و چه‌قۆ ڕوویدا له نێوان كڵاو شینه‌كانى سه‌ر به سه‌در و خۆپیشانده‌راندا، دواتر زیندانیكردنى چالاكوانان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سووكایه‌تى پێكردنیان به مه‌به‌ستى تێكدانى یه‌كڕیزى خه‌ڵك و بڵاوه پێكردنیان و لادانى له ئامانجه ڕه‌وا و ڕاسته‌كانیان، دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت و میلیشاكان شكستیان هێنابوو به هه‌موو شێوازه‌كانى كوشتن و بڕین و فڕاندن و به شه‌یتان كردنیان بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى ئێران و ئه‌مریكا.
به‌ڵى تاقمه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در هه‌ر به په‌لاماردانى خۆپیشانده‌رانى به‌غداوه نه‌وه‌ستان و په‌لامارى خۆپیشانده‌رانى پارێزگاكانى تریشیاندا، مه‌یدانى حهبوبى له ناسریه، گۆڕپانى په‌روه‌رده له كه‌ربه‌لا، هه‌روه‌ها په‌لاماردانى خۆپیشانده‌رانى نه‌جه‌ف و بابل و به ئامانجى لادانى خۆپیشاندانه‌كان له ڕێگا ڕاسته‌كه‌ى خۆى كه چاكسازیى و بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى و كۆتایى هێنان به میلیشیات و به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه له شوێنێكى دووره په‌رێز و بێ كاریگه‌ر و گۆڕینى دروشمه‌كان له دژى گه‌نده‌ڵیى دژى ده‌ستوه‌ردانى ئێران بۆ دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه شكست به خۆپیشانده‌ران بهێنن.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌در و هه‌ڵوێسته ناجێگیره‌كانى:
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له ئێستادا به قورسترین و سه‌خترین قۆناغه‌كانى ژیانى سیاسى خۆى و شوێنكه‌وتووانی گوزه‌ر ده‌كات، ئایا له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى گه‌ل و چاكسازییه یان پشتیوانى میلیشیات و گه‌نده‌ڵكارانه ؟ ئه‌وه‌ى جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه سه‌در هه‌ڵوێسته‌كانى زوو ده‌گۆڕێت به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى، سه‌ره‌تا به‌شداریى خۆپیشاندانه‌كانى نه‌كرد و له مانگى تشریندا دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بڕیارى به‌شداریدا و كڵاوشینهكانى نارد پارێزگاریى له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، دواى كوژرانى قاسم سوله‌یمانی هه‌ڵوێستى گۆڕى و كڵاوشینهكانى كشانه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كان، ئێستاش دواى ڕاسپاردنى عه‌لاوى بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت، گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕه‌پانه‌كان و پشتیوانى عه‌لاوى ده‌كه‌ن و به ته‌ماى پله‌و پۆست و ئیمتیازن و په‌لامارى خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
گۆڕه‌پانه‌كان عه‌لاوى ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه:
سه‌در له كاتێكدا پشتیوانى عه‌لاوى ده‌كات كه هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان به توندى دژى كاندید كردنى عه‌لاوین له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه خۆپیشانده‌ران دایان نابوو بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى نوێ هیچیان له كه‌سایه‌تى عه‌لاویدا نییه، چونكه پێشتر وه‌زیر بووه و تێوه‌گلاوه به گه‌نده‌ڵى و تائیفیه و جدى نییه له به‌گژاچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیى و به تایبه‌تى كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنى بیناوه پشتیوانى ده‌كرێت كه له ئێرانه‌وه نزیكن و ئه‌مه‌ش مایه‌ى نیگه‌رانى زۆرى خۆپیشانده‌رانى تووڕه و بێزارى عێراقییه‌كانه.
له كۆتاییدا ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت و ده‌خوێنرێته‌وه عه‌لاوى بژارده‌ى شه‌قامى عێراقى نییه كه ماوه‌ى چوار مانگه ڕاپه‌ڕیوون و نزیكه‌ى 700 كه‌س بووه به قوربانى و 25 هه‌زار كه‌س برینداره، به‌ڵكو بژارده‌ى ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌یه كه خه‌ڵكى عێراق له دژیان ڕاپه‌ڕیووه و خوازیاره سزایان بدات و پاروى دزراوى ده‌مى هه‌ژارانى عێراقیان له گه‌روو بهێننه ده‌ره‌وه.