حوسیەکان کە بە بزووتنەوەی گەنجانی باوەڕداریش ناسراون، بزووتنەوەیێکی سیاسی ئایینین کە ناوچەی سهعد لە یەمەن بنکەی سەرەکییانە، ئەم بزووتنەوەیە لە ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن حوسێن بهدرهدین حوسی لە دژی حکومەتی یەمەن دامەزراوە.
سەرهتای دروستبوون:
هەرچەندە وەک بوونێکی سیاسیی، سەرەتای هاتن و بەشداریی حوسییەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (١٩٩٢) ئەوەش وەک دەرئەنجامێک هات لە بەرانبەر فەرامۆشکردنیانەوە، دژی هاشمییەکان هاتنە گۆڕەپانەکە. وەکو "ناو" بۆ یەکەمین جار ناوى حوسییەکان لە ساڵى (2004) دا بەکارهێنرا، لەگەڵ سەرهەڵدانى جوڵانەوەیەکى چەکدارى لە دژى هێزەکانى حکومەتى یەمەنى لە پارێزگاى سەعدە کە لە (حوزەیرانى 2004) ەوە هەتاوەکو (تەموزى 2008) پێنج جەنگیان لەگەڵ سوپاى یەمەنیدا ئەنجامداوە.
لە لایەکەوە، دەسەڵات و ناوچەى نفوزى حوسیەکان بەردەوام لە زیادبووندابووە و توانیویانە چەند ناوچەیەک بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیان، لە لایەکى دیکەشەوە کاریگەرى و مەترسى حوسیەکان لەسەر ئاستى هەرێمى و نێودەوڵەتى بە ئاشکرا دەبینرێت، تەنانەت توانیویانە مەترسى لەسەر دەوڵەتێکى وەک سعودیە دروست بکەن و لە ماوەى نێوان (٢٠١٧ بۆ سەرەتای ٢٠١٨) زیاتر لە دووجار مووشەکیان ئاڕاستەى سعودیە کردووە.
بیرو باوەڕی حوسییهكان:
بيروباوەڕی حوسیەکان لەسەر شیعەی زەیدیی دامەزراوە، پێشتر بیست مەزھەبی جیاوازبون ئیستا تەنھا چوار دانەیان ماوە ئەوانیش (الهادویه، السالمیه، الجارودیه، الصالحیه) مەزھەبی زۆرینەی باکوری یەمەن ھادویەکانە، حوسیەکان لە ژێر کاریگەری نوسیەنەکانی بەدرەدین ئەلحوسی دان کە یەکێکە لە زاناکانی مەزهەبی زەیدی و دژی مەزهەبی سونی ئەحمەدی کوڕی حەمبەل لە یەکێک لە نوسراوەکانیدا ئەڵێت: ئێمە باوەر و فکر و ھەڵسوکەوتمان لەسەر مەزھەبی زەیدە کە ئیمام زهیەید کوری عەلیە کوری زین العابدین ی کوری حسین ی ئیمام علی ئەبو تالبە. لە ساڵی ٧٦ کۆچی لە مەدینە لە دایکبووە زیاد لە ١٨ کتێبی نوسیوە لە بواری شەریعەت و شەرحی حەدیسدا، لە ساڵی ١٢٢ کۆچی شەھید کراوە
چالاکی سیاسیی حوسییەکان:
ڕێبەرى ئایینی زەیدی کە لە کۆنەوە بە ئیمام ناودەبرێن، تا شۆڕشی خەلقی ساڵی ١٩٦٢ دەسەڵاتداری وڵاتی یەمەن بوون. دوای بەھێزبوونی سوننەکان، زیدەکان دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نەما، بەڵام بەردەوام ناڕازیبوون و بەدوای ھەلێک بۆ بەدەوستەوەگرتنی دووبارەی دەسەڵاتدا بوون. لەو دواییەدا بنەماڵەیەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی حوسی، توانی سەرکردایەتی شیعەکانی ناو یەمەن بکات و، حوسییەکان کە ئێستا بوونەتە گروپێکی بەھێزی یەمەن و جگە لەوەی رووبەڕووی سوپای یەمەن دەبنەوە لەچەند لایەکی دیکەشەوە جەنگیان لەگەڵ باڵە جیاوازەکانی ئەلقاعیدە و ھەروەھا چەند ھۆزێکی دیکەی یەمەنی دەستپێکردووە کە دژ بە حوسییەکان چالاکییان ھەیە.
حوسییەکان لە ھەمانکاتیشدا لە ناوچەکانی سەنعا و دەوروبەریشی رووبەڕووی گروپی چەکدارانی دیکە و یەکە سەربازییەکانی پارتی ئیسلاحی یەمەنی بوونەتەوە، کە باڵێکی سەربازی سەر بە کۆمەڵی ئیخوان موسلمینی یەمەنن. حوسیەکان رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان ھەبو لە راپەرینی خەڵکی یەمەن کە ناسراوە بە بەھاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١.
لە سەنعای پایتەخت و پارێزگای سەعدە توانیان دەست بەسەر شەپۆلی نارەزایەتیەکاندا بگرن حسێن حوسی که پێگهی جهماوهری خۆی لهنێو خهڵکانی بێئومێد هو ھهژارانی پارێزگای سهعده بنیادنابوو تا دهھات پێگهکهی بهھێزتر دهبو، سهرباری کارکردنی لهسهر خاڵه لاوازکانی حکومهتی سهنعا وهک نهبوونی خوێندنگه و نهخۆشخانه و خزمهتگوزارییه سهرهتاییهکان له ناوچهکهدا، خۆی سهرپهرشتی پرۆژهیهكی کرد بۆ ھێنانی ئاوی خواردهوه له پارێزگاکهدا ھهروهها دابینکردنی کارهبا، ئهم کارانهی ھێندهی تر ئهوی وهک رێبهرێک له پارێزگای سهعده نیشاندا.
ئێستایش شەڕی حکومەتی ناوەندی ئەو وڵاتە دەکەن، پەیڕەوانی بنەماڵەکەی حوسیی لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە شەڕی دەسەڵاتی ناوەندیان دەستپێکرد، عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرکۆماری ئەوکاتی یەمەن کە خۆی زەیدیە، بە تیرۆریست ناوی بردن و، ھەوڵی دا سەرکوتیان بکات. لەوکاتەوە تا ئێستا بە ھەزاران حوسی کوژراون و بە سەدان ھەزار کەسیشیان ئاوارە بوونە. بەڵام ژمارەیەکی زۆری ھێزی سەربازیی حکوومەتەکەی یەمەنیش کوژراون. کاتێک شۆڕشە یەک بەدوای یەکەکانی بەھاری عەرەبی لە وڵاتە عەرەبییەکان سەریھەڵدا، عەلی عەبدوڵا ساڵحیش دەسەڵاتەکەی خۆی لەدەستدا، حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو.
کاتێک عەبد رهبە هادی مەنسور لە لایەن خەڵکی یەمەنەوە پۆستی سەرکۆماریی پێ سپێردرا، بارودۆخی ئابوریی و سیاسیی یەمەن لە قەیرانێکی گەورەدا بوو، حکومەتی ناوەندیش دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو. حوسییەکان دەسەڵاتیان زیاتر بوو، تەنانەت ئەو خێڵانەی نزیک بە ئەنساروڵاش بوون، پاڵپشتی حوسییەکانیان دەکرد، تەنات لایەنگرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرکۆماری پێشووی یەمەنیش پاڵپشتی حوسییەکانیان کرد، حوسییەکان ناوچەیەکی بەربڵاوی یەمەنیان داگیر کرد حوسییەکان ئەیلولی ٢٠١٤ سەنعای پایتەختی یەمەنیان داگیر کرد، کانوونی دووەمی ٢٠١٥ زۆر بە ئاسانی دزەیان کردە ناو کۆشکی كۆماریی.
حوسییەکان پەرلەمانیان ھەڵوەشاندەوە، دەسەڵاتی سوپاشیان بەدەستەوە گرت،ھادی سەرکۆماری یەمەنیش بە ناچاری دەسەڵاتەکەی بۆ شاری عهدهن گواستەوە، بەڵام دوای ئەوەی حوسییەکان لەو شارە نزیکبوونەوە، بەرەو عەرەبستانی سعوودی ڕایکرد.