"سیاسەتمه‌داره‌ گه‌نجه‌كانی كورد له‌ هه‌ستیارییه‌ ئه‌منییه‌كان تێناگه‌ن"

ئێران هه‌ره‌شه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك 2020.02.16 03:03 PM
1296 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپه‌ری پۆله‌تیك

میدیایه‌كی بابه‌تیی بێلایه‌نه‌

ئاژانسی هەواڵی مێهر
ده‌قی راپۆرته‌كه‌ وه‌ك خۆی
 دوای تیرۆری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بەغدا ڕەوتی ناوچەکە زۆر ئاڵۆز بووە ولەم دۆخەدا بە بۆنەی هاوپەیمانیی و هاوسنوور بوونی کوردی عێراق لەگەڵ دوو لایەنی ئاڵۆزیەکە، واتا ئەمریکا و ئێران، هەستیاریی چۆن هەڵسوکەوت کردنی کوردی عێراق زیاتر بووەتەوە.
ئەگەرچی زۆرجار بەرپرسانی باڵای کورد لە عێراق وتوویانە کە بەشێک نابن لە ململانێیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بەڵام راستیەکان پێچەوانەی ئەم پاگەندە نیشان دەدات.

ئەزموون لە بەسەر هاتی دراوسێ وەرگرین
لە ئۆكتۆبەری ۲۰۱۹ ئەمریکا بێ ئەوەی پێشتر ڕایگەیاندبێت، لە ناکاودا و بە تەلەفۆنێکی ئەردۆغان و لە مامەڵەیەکی ئاشکرادا، خەیانەتی لە کوردی سووریا کرد و سەرەڕای ئەوەی کە شەڕڤانانی کورد و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیش سەلماندبوویان هاوبەش و هاوپەیمانێكی جێی متمانەن بۆ ئەمریکا و دەکرێ پشتیان پێببەسترێت، بەڵام ترامپ هەموو کوردی سووریای بە خاک و ماڵ و منداڵەوە فرۆشت و ۱۰۰ هەزار کەسی لێیان ئاوارە کرد و سەدان کەسی لێیان بە کوشتن دا و هەزاران کەسیش بە برینداری مانەوە.
ئەمریکا تەنانەت ئامادە نەبوو ڕێگری لە تورکیا بکات کە خەڵکی سڤیلی کوردی سووریا نەکوژێت و بوردومانیان نەکات و بێتە مەیدانی شەڕی پارتیزانی لەگەڵ هەسەدە و پەیەدە و پەلاماری خەڵکی مەدەنی نەدات. ئەگەرچی دەیتوانی لە مامەڵەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان ئەو خاڵە لەبەرچاو بگرێت. ئەوەشی بۆیان نەکرد، نەک لە بەر مرۆڤایەتی، تەنیا وەک دەست خۆشی کردن لەوەی کورد ڕێگای خۆش کردووە ئەمریکا دەستی بگاتە ناوچە نەوتییەکانی ڕەمیلان و حەسەکە و کێڵگە نەوتیەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئێستا دەستی بەسەر هەموویدا گرتووە.
 ترامپ چەندین جار بە ئاشکرا وتوویەتی لەو ناوچە نەوتیانە ناکشێینەوە.(بەڵام هێزەکانی لە سنوور دەکشنێتەوە تاکوو تورکیا بێت و کوردی سووریا قڕ بکات!!).
هەڵبەت ئاساییە کە بازرگانێکی وەکوو ترامپ، نیگەرانییەکانی تورکیا لە بوونی کوردی سووریا لە سنوورەکانی، بەلاوە گرینگتر بێت تا هاوپەیمانی لە گەڵ کوردی بێ دەسەڵات. تورکیا ئەندامی ناتۆیە و وڵاتێکی بەهێزی ناوچەکەیە و بازرگانێکی بەئەزموون باش دەزانێ لای کێ قورسترە بۆ دوا ڕۆژ.
پاش چەند ڕۆژ و دوای کوژران و بریندار بوونی سەدان کەس لە کوردی سووریا ، بە مامەڵەیەکی دیکە و بە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و تورکیا و ڕووسیا، یەکسەر هاوسەنگی کورد لە باکووری سووریا داڕما و ئاگری ئەو شەڕەش بەوە کوژایەوە کە کورد پاشەکشێ بکات.
ئەگەرچی کوردی سووریا فێربوو کە باشترین و کورتترین ڕێگا  بەبێ کوشتوبڕ، ئەوەیە لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا گفتوگۆ بکەن و ڕێککەوتن بکەن و مافەکانیان لە دەستووردا بێتەدی و بۆ ئەمەش کارتی گوشاری ناوچەیی بەکارهێنان باشترە لە پشت بەستن بە ترامپ. بەڵام قورس ئەم ئەزموونەیان دەست کەوت.
 ئێستا هەموو بەرپرسان و ڕێبەرانی کوردی سووریا باس لە دیالۆگ و دانوستان و گفتگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق دەکەن و بێ هیوان لە ئەمریکا و وڵاتانی بیانی . ئەوان لەم چەند ساڵەدا فێر بوون کە ئەمریکا جێگای متمانە نییە و لەم دواییانەدا خەڵکی گوندەکانی سووریا کەوتنە بەردبارانی زرێپۆش و سەربازانی ئەمریکایی لە باکووری سووریا.

ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و پیلانی ئەمریکا
ئەمریکا چەندین جاری دیکەش وای بە کورد کردووە، دوایین جاری لە پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوو. گشتپرسییەک کە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە کوردستانی عێراق ئەنجامدرا.
سەرەڕای هەموو دەنگۆکان کە دەوترا ئەمریکا ڕازی نەبووە بە ئەنجامدانی گشتپرسیەکە بەڵام دواتر دەرکەوت کە ڕاوێژکارە ئەمریکاییە وئیسرائیلییەکان بە ئەنقەست زانیاری پێچەوانە و دوور لە ڕاستییان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە تاکوو بە دڵنیاییەکی لێبڕاوانەوە ڕیفراندۆم بکات.
پیلانی ئەمریکا ئەوە بوو کە ئەو هەموو پێگە سیاسی و هەژموونەی کورد دوای شەڕی داعش لە ئاستی عێراق، ناوچەکە و جیهان وەدەستی هێنابوو، بکەوێتە بەر شاڵاوی رق و قینی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق.تاکوو کوردستانی عێراق بۆ هەمیشە لە بندەستی و ژێر چەپووکی ئەمریکادا بێت. ئەمریکا پێویستی بە هەرێمی کوردستانە لەم ناوچەیەدا
ئەمریکا پیلانی داڕشتبوو هەموو ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعشدا لە باکووری عێراق پێشمەرگە کۆنتڕۆڵی کردبوو، بە سیاسەتێکی لێڵ لێوەرگرێتەوە تاکوو خۆی وەک جاران بگەڕێتەوە و هێز جێگیر بکات و ببێتەوە بە سەرباشقەی هەموو ئەو ناوچە نەوتیانەی باکووری عێراق.
وەک ئەو کارەی دوای ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان کردی، چوار ڕۆژ لەدوای ڕێفراندۆمەکە حکوومەتی ناوەندی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی لە فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکرد و داوای لە ئێران و تورکیا کرد سنوورەکانییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دابخەن و بۆ خۆی دەستی بە سەر هەموو ڕێڕەوە سنوورییەکانی باکووری عێراقدا گرت و لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧شدا رووداوی پردێ و دەرکردنی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک هاتەپێشەوە . بەڵام ئەمریکا کە خۆی ئەم پیلانەی گێرابوو لەو سنوور داخستن و بێ دەست کردنەی هەرێمی کوردستاندا پشتی لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەڵکرد و هیچ یارمەتیەکی نەدا.

بەرژەوەندی ئەمریکا و نەهامەتی کوردی عێراق
ئەمریکا پەیوەندی باش و تۆکمەی ئێران و هەرێمی کوردستان و پەیوەندی ئاسایی نێوان هەولێر و بەغدای پێ خۆش نییە، چونکوو لە بەرژەوەندی نییە. هەموو چاودێرانی سیاسی باش لەوە تێدەگەن هەتا نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق و بە تایبەتی شیعە و سوننە و کوردی عێراق ئاڵۆز بێت، ئەمریکا جێگای بۆ جەولان لە عێراق زیاترە و باشتر تاڵان و بڕۆی خۆی دەکات .
هەر بۆیە هەموو هەوڵی ئەوەیە ئاژاوەیەک بگێڕێت و دۆخەکە تێکبدات. دواتریش کە دۆخەکەی شێواند و بەرژەوەندی خۆی دەستکەوت پشتی کورد بەردەدات و کاری بە هاوپەیمانیی نابێت.
ئێستاش لە ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران دا ئەگەرچی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکات کە تێوەناگلێت بەڵام ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکات ئەوە نیشان نادات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ونێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جەخت لەوە دەکەن کە بۆ پاراستنی هەڕیم لە مەترسی تیرۆر دەبێ ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بمێنتەوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران هۆشداریی بەو وڵاتانانە داوە کە دەبنە شوێنی مانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە و رایگەیاندووە کە هیچ کەس و لایەنێک پارێزراو نابێت.
سیاسەتوانانی گەنجی هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی بیر لە هاوسنووریی ئێران و هەرێمی کوردستان بکەنەوە و لە هەستیاری بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابووری و سنوورییەکان تێبگەن یان بێ ئەوەی گوێ بدەنە باڵادەست بوونی ڕەوت و لایەنە دژە ئەمریکاییەکان لە عێراق، ناوبەناو داوای مانەوەی ئەمریکا لە باکووری عێراق دەکەن.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە جیهان بۆی دەرکەوتووە پێشمەرگەی هەرێم خۆی توانای پاراستنی ئەو ناوچەیەی هەیە و لە شەڕی داعشدا ئەوە سەلما و هەرێم پێویستی بە مانەوەی سەربازی ئەمریکا نییە.
نێچیرڤان بارزانی ماوەیەک لەمەوپێش لە دیمانە لە گەڵ وەرزنامەی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەی تاران سەبارەت بە کوردی سووریا وتبووی؛ "ئەمریکا لە ساڵانی رابردوو هەمیشە وەک کۆمپانیایەکی ئەمنیەتی سەیری کوردەکانی کردووە و نە وەک شەریک و هاوبەش. کوردەکان پێیان وابوو کە ئەمریکا پلان و ستراتێژی بۆیان هەیە بەڵام کە هیچ پلانێکی نەبوو. کوردەکان یازدە هەزار شەهیدیان دا. کاتێک وا بوو دەبوایە هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کێشەیان لە گەڵ بەشار ئەسەد چارەسەر بکردایە. ئێستاش هەر دەبێ کوردەکان لە گەڵ بەشار ئەسەد رێکبکەوێت. ئەگەر کوردەکان لە دوو ساڵی رابردوودا ئەو ئامۆژگاریەیان لە گوێ دەگرت، بەشار ئەسەد لە گەڵیان ڕێکدەکەوت."
بەڵام ئێستا بۆ ئەو دوعایە کار بۆ سیاسەتی خۆیان ناکات و دەگاتە کوردستانی عێراق خۆیان متمانە بە ئەمریکایەک دەکەن کە هەزاران کوردی بە کوشت داوە و مێژوو چەندین جار ئەو بابەتەی بەخۆوە دیوە وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەتایبەتی بریتانیا و ئەمریکا خێرخوازی کورد نەبوون و نابن.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ