رۆژنامهنووس
ئهزموونی 25 ساڵ نوسین و وهرگێران و رۆژنامهنووسیی
بهكالۆریۆس له راگهیاندن ـ زانكۆی سلێمانی
ڕێکەوتنی نێوان ئەمریکاو بزوتنەوەی تاَلیبان جەختی لەو ڕاستیە کردەوە، کە سیاسەت هیچ شتێکی مەحاڵی تیا نییە، چونکە دوای نزیکەی 19 ساڵ لە شەر وکوشتار لە نێوان ئەمریکاو ئەو بزوتنەوەیە، سەرئەنجام زلهێزێکی وەک ئەمریکا ناچار بوو لەگەڵ یەکێک لە بزوتنەوە رادیکاڵە ئیسلامیەکاندا ڕێکبکەوێت و گفتووگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا ئەنجام بدات.
گفتووگۆی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا لە ساڵی 2011 وە دەستی پێکردووە، بەڵام ماوەی 18 مانگە بەتەواوی چڕبووەتەوە و دوێنێ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێکەوتنەکە ئیمزا کرا.
گرنگترین بەندەکانی:
*ئەمریکا لە ماوەی 14 مانگدا لە ئەفغانستان دەکشێتەوە.
*ئاهەنگی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە 18 دەوڵەوت و 2 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشداریان تێداکرد.
*دەبێت بزوتنەوەی تاڵیبان پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم گروپ و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ڕابگرێت کە ئەمریکا بە تیرۆریستیان دەزانێت.
*بەگوێرەی ڕێکەوتنەکە لە ماوەی 20 هەفتەی داهاتوودا ئەمریکا 5400 سەربازی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.
*نوێنەرەکەی تاڵیبان لە گفتوگۆکان وتی، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەست پێدەکەن و ڕێکەوتنەکەشی بە دەستکەوتێکی مێژوویی ناوبرد.
*بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە حکومەتی ئەفغانستان 5 هەزار چەکدار و ئەندامی زیندانیکراوی تاڵیبان ئازاد دەکات و تالیبانیش هەزار سەربازی سوپای ئەفغانی ئازاد دەکات پرۆسەکەش لەم هەفتەیەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
*لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە واشنتۆن هەموو گەمارۆکانی سەر بزوتنەوەی تاڵیبان هەڵدەگرێت.
*رۆژی 10ی ێەم مانگە گفتووگۆی ئەفغانی _ئەفغانی دەستپێدەکات، واتە وتوێژی نێوان تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان.