نه‌یتوانی به‌ربه‌رستی كورد بشكێنێ

كورد و عه‌للاوی.. وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی دواتر دێن

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا 2020.03.02 11:15 AM
1219 جار خوێندراوەتەوە

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا

نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس

لە دوو وتاری پێشوومدا لە ماوەی راسپاردنی محەمەد عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق كە لە رۆژنامەی "خەبات"ی ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوبوونەوە، لە یەكێكیاندا پێشبینی ئەوەم كرد، محەمەد عەللاوی ناتوانێت حكومەتەكەی دروست بكات و لەوەی دووەمیشدا دەستەواژەی (گریمان)م بۆ توانستی ئەو پیاوە بەكارهێنا، هەمدیسان لە پرسی پێكهێنانی حكوومەتدا، واتە لە دووەمیشدا گومانم لێی هەبوو ئەو پیاوە بتوانێ وەك كارەكتەرێكی سیاسی كابینەكەی دروستبكات! رێك بە فەشەلێكی گەورەوە، مێژووێكی ناشیرینی بۆ خۆی تۆمار كرد، هەر هیچ نەبێت، لای كورد رووی خۆی رەش كرد. ئاخر پێش ئەوەی دەسەڵات بگرێتە دەست، چەقۆی خستە سەر ملی كورد، بەڵام نەیتوانی ئامانجەكەی بپێكێت، ئەگەرچی تازە لای كورد، وەك ئەوە وایە خوێن لە ملی كورد هاتبێت، چونكە ئەو پیاوە هەوڵی خۆی دا، بەڵام سەركردایەتییەكی بەهێزی كوردستانی رووبەڕووی بۆیەوە.

ئیرادەیەكی سیاسی بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستانەوە توانی لۆبی دروست بكات و سوننەكانیش وا لێ بكات، هەڵوێستییان هەبێت

راستە عەللاوی پیاوێكی لاواز بوو، چانس وای كرد وێنە خوێنساردەكانی سۆشیاڵمیدیا و ماڵپەڕ و شاشەكان بتەننەوە، بە تایبەتی باری دەروونی هاووڵاتییانی كوردی تێكدا بەوەی خەڵكێك چاوەڕێی رۆژگارێكی خراپیان لە سەردەمی ئەودا دەكرد، وێڕای ئەوە زەنگێك بوو بۆ كورد لێدرا، بەوەی هێشتا عەقڵییەتێكی راسیست لە بەغدا بە جیدی كار بۆ سڕینەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات و هەموو رێگەیەكیش تاقی دەكاتەوە، راستییەكەی محەمەد عەللاوی بەشێكی بچووكی خۆی بوو، بەشە گەورەكەی ئەو عەقڵییەتە راسیستی و فاشیلەی عێراقییە مەزهەبییەكان بوو بەردەوام بۆ كورد لە بۆسەدان و هەری تاكتیك و تاقیكردنەوە هەن، پەنای بۆ دەبەن بۆ خستنی هەولێر، لە نموونەی هێرشی عەبادی بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە لە سحێلا و پردی هاوكێشەكە گۆڕا و سنووری بۆ داندرا.

عه‌لاوی نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی كورد بشكێنێ و سه‌ری خۆی دا له‌ به‌رد

محەمەد عەللاوی وێڕای ئەوەی دەموچاوێكی ناشیرین بوو هات و بەخێرایی سڕایەوە، بەڵام رەهەندی باشیشی هەبوو، بەوەی ئەو پیاوە پێیگوتین كورد پێویستە یەكگرتوو بێت لە پرسی لەمجۆرەی هەوڵدان بۆ سرینەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان لە پەنای گەمەی بێلایەنی و حكوومەتی تەكنۆكرات لە عێراقێكدا كە بە ژیانی نابێتە وڵاتی مۆدێرن و دیموكراسی و سەرۆكێكی بێلایەنیش بەخۆیەوە نابینێت، عەللاوی دەبوو زۆر باش ئەو پەیامەی بارزانی بخاتە بەردەم فۆكەس و جوانیش لێی ورد ببووایەتەوە كاتێك وەك هۆشدارییەك و لەوپەڕی هەڵوێستی توندی هەرێمی كوردستانەوە گوتی: ئەگەر عەللاوی بەبێ بەشداری كورد و سوننە كابینەكەی پێكهێنا، پیرۆزی بێت! ئەوە بەهێزترین هەڵوێستی بارزانی دەبوو عەللاوی دوای ئەو قسەیەك نەختێك رێزی لە خۆی و ئەو كابینەیەی بگرتایە كە دەیویست دروستی بكات، ئاخر بارزانی بەوە ناسراوە قسەی جیدی دەكات.

ئەو پیاوە واتە محەمەد عەللاوی ئەگەر یەك تۆز سەرەدەری لە سیاسەت و شارەزای ئەزموون و هەژموونی بارزانی بووایە، بەم جۆرە رەفتاری لەگەڵ هەولێر نەدەكرد كە سەرئەنجام بەهۆی ئەو ناتێگەیشتنەی خۆیەوە سەری خۆی خوارد و هەموو ئەوانەشی نائومێد كرد كە دەیانویست لەپڕێكدا ببن بە وەزیر و كاربەدەست لە حكوومەتەكەی، بەڵام ئیرادەیەكی سیاسی بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستانەوە توانی لۆبی دروست بكات و سوننەكانیش وا لێ بكات، هەڵوێستییان هەبێت، هەر زوو فەشەلی بە هەوڵی دروستكردنی كابینەكەی عەللاوی هێنا، ئەو رادەیەی ئێستا بووەتە وانەیەك بۆ ئەوانەی وەك ئەو پیاوە بیر دەكەنەوە.


دوایین بابەت

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ