وه‌رگێرانى هاوڕێ حه‌سه‌ن حه‌مه
سه‌رچاوه: دۆسكۆڤهر سۆسایهتى
هێزه ئیمپریالیستهكانى ڕۆژئاوا له‌كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزدهیهمیندا، له‌كاتى پڕۆسه‌ى به شارستانیكردنى (تاڵانكردنى) ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاو ئاسیادا، ده‌وڵه‌تى صینیان وه‌ك پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ى ئاسیا نیشانده‌دا له‌به‌رچاوى ڕایگشتى جیهاندا. ناوهێنانى صین به‌م زاراوه ناشیرینه په‌یوه‌ندیی هه‌بوو به پڕۆسه‌یه‌كى گه‌وره‌تره‌وه كه ئه‌ویش سیاسه‌تى ڕه‌گه‌زپه‌رستى بوو، كه وه‌ك ئامڕازێك سه‌یر ده‌كرا له لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تدان به خواستى داگیركاریان له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان.
له نوسینێكدا كه له‌ساڵى 1897دا بڵاوكرایه‌وه به‌ناونیشانى " له‌باره‌ى داهاتووى هێزى صینه‌وه"، ڕیفۆرمخوازى كۆنفۆشیۆزى، لیانگ تیتشاو، باس له‌وه ده‌كات كه چۆن هێزه ئیمریالیستهكانى ڕۆژئاوا هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئیمپڕاتۆرییه‌تى خینگى صینى له كۆتا قۆناغه‌كانیدا و به‌شێوه‌یه‌ك به ئیمپراتۆرییهتێكى گه‌نده‌ڵ و ناشیرین وه سفیان ده‌كرد.
لیانگ تیتشاو له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چۆن میدیاكانى ڕۆژئاوا له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده‌دا بوو بوون به ئامڕازێكى پڕوپاگه‌نده‌یی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ئیمپرالیستیهكانیاندا له دژى صین. به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م كێشه‌یه، لیانگ ده‌ڵێت : " ڕۆژنامه‌كانى ڕۆژئاوام ده‌خوێنده‌وه، هه‌میشه ڕاپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر ناجێگیرى سیاسه‌تى صین بوو، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ندین ده‌یه بوونى هه‌بوو. میدیا و ڕۆژنامه‌كانى ڕۆژئاوا به ئاشكرا‌و به‌ڕوونى ئه‌وه‌یان بۆ ڕایگشتى په‌خش ده‌كرد كه صین وڵاتێكى ناشارستانیه، صین وڵاتێكى دواكه‌وتوو نه‌زانه و وڵاتێكى ڕاستگۆ نیيه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كۆنفۆشیۆزى صینى ڕێچكهیهكى به‌تاڵه. مه‌به‌ستى ئه‌مه‌ش زۆر ڕوون بوو، هێزه ڕۆژئاواییه‌كان ده‌یانویست صین بۆ هه‌میشه له ناوبه‌رن و كۆتایی پێبهێنن.
له دواى لێكۆڵینه‌وه له چۆنێتى ڕووماڵكردنى كاریگه‌رییه جیهانیه‌كانى ڤایرۆسی كرۆناوه له لایه‌ن میدیاكانى ڕۆژئاواوه به تایبه‌تى ده‌زگا هه‌واڵیه‌كانى به‌رتیانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه، ده‌كرێت بوترێت هه‌مان كه‌له‌پوور و میراتى داگیركارى هێزه ڕۆژئاواییه‌كان هێشتا بوونى هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌و شێوازانه دا به‌دی ده‌كرێت كه ڤایرۆسی كرۆنا له گوتاره گشتیه‌كاندا پێشان ده‌درێت. له دواى شیكارییه‌كه‌ى لیانگ، من پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌م، كه میدیاكانى ڕۆژئاوا كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ڤایرۆسی كرۆنایان به سیاسی و به ئهمنیكردووه و وه‌ك چه‌كێكى به سوود بۆ مه‌به‌ستى سیاسی و ئابوورى سوودى لێوه‌رده‌گرن. به‌مانایه‌كى تر، ڤایرۆسی كرۆنا له گوتاره گشتیه‌كاندا وه‌ك مهترسیهكى ئه‌منى پێشاندراوه. ئه‌مه‌ش شێوه‌ى تێگه‌یشتنى باوى خه‌ڵكى كردووه. ئه‌مه‌ش ماناى وایه ئه‌م كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه و ئه‌م تێگه‌یشتنه باوه‌ى كه له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه دروستبووه، له دواى ئه‌وه‌ى كراوه‌ته پرسێكى ئاسایشى، بووه به چه‌كێك كه ده‌شێت سوودى لێوه‌ربگیرێت به‌كاربهێنرێت له دژى نه‌یاره سیاسی و ئابوورییه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌یسى صین، پارتى كۆمۆنیستى صینى ڕاسته.
به‌م مانایه، ڤایرۆسی كرۆنا، وه‌ك مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه (مه‌ترسی وجوودى) مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌م بابه‌ته له كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى جیهانیه‌وه گۆڕاوه بۆ پرسێكى ئاسایشى جیهانى كه پێویستى به ده‌ستێوه‌ردانه- له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى ئامڕازه توندوتیژهكانهوه، كه ئه‌شێت به‌كاربهێنرێت وه‌ك چه‌كێكى سیاسی و ئابوورى.
ئه‌م وتاره هه‌وڵى ئه‌وه نادات له كاریگه‌رییه ته‌ندروستیه مه‌ترسیداره‌كانى ڤایرۆسه‌كه بهێنێته خواره‌و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه ڤایرۆسی كرۆنا ڤایرۆسێكى مه‌ترسیدار نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م وتاره هه‌وڵ نادات پاساو بۆ سه‌ركێشیه‌كانى حكومه‌تى صین بهێنێته‌وه له‌ناوچه پهڕاوێزهكانى وه‌ك خینجانگ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ناده‌م كه تی‌ف تیفهى كه‌له‌پورى دژه ئیمپریالیستى حزبی كۆمۆنیستى بده‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى به لامه‌وه گرنگه له‌م نوسینه‌دا بیخه‌مه ڕوو ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌خنه‌یی شیكارى بۆ ئه‌م دیارده‌یه بكه‌م.
بۆچى ڤایرۆسێك كه تێكڕاى مردن به‌هۆیه‌وه له‌سه‌دا 2.2 به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوى ته‌ندورستى جیهانیه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، بۆته‌هۆى زهجهو شۆكێكى گه‌وره له میدیاى جیهانیدا؟
ئه‌م پرسیاره ده‌شێت وه‌ڵامه‌كه‌ى له كێبڕكێى سه‌رمایه‌دارى جیۆپۆله‌تیكى هاوچه‌رخدا بدۆزرێته‌وه، كه شێوه‌و ڕه‌نگڕێژى پڕۆسه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كردووه به‌هۆى ڤایرۆسی كرۆناوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، به‌كارهێنانى كرۆنا وه‌ك چه‌كێك كه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاواوه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆته‌هۆى ئه‌وه‌ى كه هێرشێكی زیره‌كانه‌و ناڕاسته‌وخۆى میدیایی بكه‌نه سه‌ر صین. مه‌به‌ستى ئه‌م هه‌وڵه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاوا دروستكردنى وێنه‌یه‌كی شێواوه به‌شێوه‌یه‌ك كه گومان و پرسیار دروست بكات له‌سه‌ر ئیداره‌دانى قهیرانهكهلهلایهن پارتى كۆمۆنیستى صینیهوه. بهوتایهكى تر، ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌ك ڕوماڵى قه‌یرانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن كه‌خه‌ڵك ئه‌و هه‌سته‌ى لا دروست بێت كه پارتى كۆمۆنیستى صینى نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى ڕێكووپێك ئیداره‌ى قه‌یرانه بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاوا هه‌وڵده‌ده‌ن پڕۆژه‌ى جیهانى هێزى نه‌رمى صین لاوازبكه‌ن و بیخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، كه صین له ده‌ساڵى ڕابردوودا كارى له‌سه‌ر كردووه. لاوازكردن و تێكدانى ڕ‌ژێمى صین كه خۆپیشانده‌ره‌كانى هۆنگ كۆنگ ده‌یانویست وه‌ك ئامانجێك به‌ده‌ستى بهێنن،ده‌شێت ڕ‌ژێمى صین له‌برى ئه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاواوه لاوازبكرێت له‌ڕێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌ڵه‌وه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كرۆنا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، میدیاى ئه‌ڵمانیا، دوستچی ویلى، وتارێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى په‌یوه‌ندی نێوان سروشتى دیكتاتۆرییهتى ڕ‌ژێمى صینى و بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌كردنى ڤایرۆسه‌كه. به‌ڵام، ڕاگه‌یاندنه‌كانى ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یان له‌بیركرد ئاماژه‌ى پێبده‌ن له‌په‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى ڕژنامهكانیاندا كه له‌نێوان 2019 بۆ 2020 به‌هۆى ئه‌نفلۆنزاوه له دیموكراسی ترین ده‌وڵه‌تى جیهاندا- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا 10.000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه‌س ئه‌توانێت خه‌یاڵى ئه‌وه‌بكات كه حكومه‌ته‌كانى ئه‌وروپا بتوانن فڕۆكه بنێرن بۆ ئه‌مریكا بۆ ڕزگاركردنى گیانى هاوڵاتیه‌كانیان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌و قه‌یرانه‌ى كه به‌هۆى ئه‌نفلۆنزاوه دروستبوو له‌و وڵاته؟ له‌لایه‌كى تره‌وه، سه‌یركردنى كرۆنا وه‌ك مهترسیهكى ئاسایشى ئاسانكاری كرد بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى له‌ناكاو ڕێگه‌پێنه‌دراو له‌حاڵه‌تى ئاسایدا له‌وانه‌ش ڕزگاركردنى هاوڵاتیانى ڕۆژئاوا له صین، داخستنى زانكۆكان، وه‌ستانى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانیه‌كان و ڕاگرتنى بڕیاره بازرگانیه گرنگه‌كان.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌م چالاكیانه وه‌ك پێویستى پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له ڤایرۆسی كرۆنا پێشاندران له میدیاكانى ڕۆژئاوادا، به‌ڵام من پێموایه له‌بوارى عه‌مه‌لیدا هه‌موو ئه‌م چالاكی و ڕێوشوێنانه چالاكی شاراوه‌و مه‌به‌ستدار بوون بۆ زیانگه‌یاندن به ئابوورى صین. به‌مانایه‌كى تر ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌ى كهپێانوایه ئه‌م ڤایرۆسه هۆكارى سه‌ره‌كى ناسه‌قامگیرى ئێستاى ئابوورى صینه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، من پێموایه ئه‌و ڕۆڵه‌ى كه میدیاكانى ڕۆژئاوا گێڕایان له دروستكردنى هه‌ستێكى گشتى له‌نێو ڕایگشتى دا له‌باره‌ى مه‌ترسی كرۆناوه گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ لاوازبوونى ئابوورى صین له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانى ڤایرۆسی كرۆنا، له‌وتارێكى زۆر لاوازی‌دا به‌ناونیشانى " صین پیاوه نه‌خۆشه ڕاستهقینهكهى ئاسیا" كه له ڕۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوبۆیه‌وه، پڕۆفیسۆرى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ۆڵته‌ر ڕوسیڵ مید ده‌ڵێت: " له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كانى ڤایرۆسی كرۆنا، بێتههۆى ڕووخانێكى كورت و گه‌وره بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى صین له چاره‌كى ئه‌مساڵدا، گه‌شه‌ى ئابوورى صین ده‌چێته‌وه سه‌ر سكه‌ى خۆى له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونى نه‌خۆشیه‌كه". به‌كورتى و به پوختى، ئه‌وه‌ى كه دۆناڵد تره‌مپ نه‌یتوانى له‌جه‌نگى بازرگانى دژ به صین به‌ده‌ستى بهێنێت، له‌وانه‌یه له‌ڕێگه‌ى سوود وه‌رگرتن له كرۆنا وه‌ك چه‌كێك به‌ده‌ستبهێنرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ڕهگهزپهرستیهى كه كۆمه‌ڵگه‌ى صین ڕووبه‌ڕووى بۆته‌وه له ڕۆژاوا شتێكى به‌ڕێكه‌وت و تازه نیه. ئه‌وه به‌رئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى میدیایی نابه‌رپرسانه‌ی میدیاكانى ڕۆژئاوایه كه جارێكى تر پشتیوانى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانى كرده‌وه هاوشێوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده كه لیانگ ڕه‌خنه‌ى كردبوو. لێره‌وه، نابێت له ڤایرۆسى كرۆنا بترسین به‌ڵكو ده‌بێت له‌و دۆخه جیۆپۆلهتیكیه هێرشبه‌رییه بترسین كه سوود له پرسه ته‌ندروستیه‌كان وه‌ره‌گرێت وه‌ك چه‌كێكى سیاسی و ئابووری لێره‌شه‌وه مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و كاره‌ساتى به‌كۆمه‌ڵ ده‌بات.
فیران پێریز مینه، خوێنكارى دكتۆرایه له به‌شى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆى سهسێكسی به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه‌كان:
Balzacq, T. (2005). The Three Faces of Securitization: Political Agency, Audience and Context. European Journal Of International Relations, 11(2), 171-201. doi: 10.1177/1354066105052960
Vultee, F. (2007). Securitization as a Theory of Media Effects: The Contest over the Framing of Political Violence (PhD). University of Missouri-Columbia.
Karl, R. (2020). Chinas revolutions in the modern world: a brief interpretative history. London: Verso.
بۆخوێندنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته به‌زمانى ئینگلیزى كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ى خواره‌وه بكه:
https://discoversociety.org/2020/03/04/viewpoint-china-the-sick-man-of-asia-2-0-the-securitization-of-coronavirus/
ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەکان